|
|
 |
مادده‌ى
140 و حکوومه‌تى
عێراق
• دکتۆر نورى
تاڵه‌بانى
|
|
په‌رله‌مانى
هه‌رێمى کوردستان
له 8 ى نۆڤه‌مبه‌رى
ئه‌مساڵ، دانیشتنێكی
تایبه‌تی بۆ
گفتوگۆ و کۆڵینه‌وه
ده‌رباره‌ى
کاره‌کانى
ئه‌و کۆمیته
باڵایه‌ى،
که ماوه‌یه‌كه
سه‌رۆک و ئه‌ندامانى
به بڕیارێکى
حکوومه‌تى
مالکى دیاریکراون،
بۆ جێبه‌جێکردنى
مادده‌ى 140ى ده‌ستوورى
عێراقى، کۆبووه‌وه.
کۆبوونه‌وه‌که
به ئاماده‌بوونى
به‌رێز دکتۆر
محه‌مه‌د ئیحسان،
وه‌زیرى ناوچه‌کانى
ده‌ره‌وه‌ى
هه‌رێم به‌سترا،
تێیدا وه‌زیرى
ناوبراو ڕووناکى
خسته سه‌ر
چۆنیه‌تى دامه‌زراندنى
ئه‌و کۆمیته‌یه
که تا ئێستا
هه‌شت کۆبوونه‌وه‌ى
ئه‌نجامداوه
و چه‌ند لێژنه‌ێکى
لاوه‌کى دروستکراوه
و سێ نووسینگه‌شیان
له که‌رکووک
و خانه‌قین
و سنجار کردووه‌ته‌وه،
به‌ڵام ئاماژه‌شى
بۆ ئاسته‌نگه‌کان
کرد که چه‌ند
لایه‌نێک،
وه‌ک وه‌زاره‌تى
ناوخۆى عێراقى
که هاوکارى
کۆمیته‌که
ناکات، چونکه
تائێستا سێ
جار داواى ئامارى
دانیشتوانیان
کردووه، به‌ڵام
وه‌ڵامى نه‌داوه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت
به‌و 200 ملیۆن
دۆلاره‌ى که
ته‌رخانکراوه
بۆ کۆمیته‌که،
وه‌زیری ناوچه
دابڕاوه‌کان
گوتى له‌و پاره‌یه
تا ئێستا هه‌ر
29 ملیۆن دۆلار
خراوه‌ته
سه‌ر حیسابى
کۆمیته‌که
له لقێکى بانکى
رافیده‌ین
له به‌غدا. هه‌ر له‌و
باره‌وه ئاماژه‌ى
به نووسراوێکى
سه‌رۆکایه‌تى
ئه‌نجومه‌نى
وه‌زیران کرد،
که له 19ی ئۆکتۆبه‌ر
ده‌رچووه به ژماره‌ى
(84)، تێیدا ناوى
ئه‌ندامێکى
دیکه‌ى خستووه‌ته
سه‌ر ئه‌و کۆمیته‌یه،
که نوێنه‌رى
به‌ره‌ى تورکمانی
یه.
پاش قسه‌کانى
وه‌زیرى ناوچه
دابڕاوه‌کان،
سه‌رۆکى په‌رله‌مان
و جێگره‌که‌ى
و کومه‌ڵێک
له ئه‌ندامانى
په‌رله‌مان
ڕاو بۆچوونى
خۆیان سه‌باره‌ت
به قسه‌کانى
وه‌زیر، ده‌ربڕى
و به‌شێکیان
چه‌ند پێشنیازێکیان
خسته به‌رچاو
بۆ چاره‌سه‌رکردنى
ئه‌و کێشانه.
له کۆتایى
کۆبوونه‌وه‌که‌دا
بڕیاردرا یاداشتێک
ئاراسته‌ى
چه‌ند لایه‌نێک
بکرێت، تێیدا
داواکارییه‌کانى
په‌رله‌مانى
کوردستان سه‌باره‌ت
به‌و ئاسته‌نگانه‌ى
ده‌خرێنه
به‌رده‌م جێبه‌جێکردنى
مادده‌ى 140ى ده‌ستوورى
عێراقى، ڕوونکراونه‌ته‌وه
و داواى چاره‌سه‌رکردنیان
کراوه.
ئه‌وه‌ى لێره‌دا
ده‌مه‌وێ ئاماژه‌ى
بۆ بکه‌م و له
موداخه‌له‌ى
ئه‌و رۆژه‌شدا
به‌شێکیانم
ڕوونکردووه‌ته‌وه
ئه‌وه‌یه،
ئێمه له‌به‌ر
چه‌ند هۆیه‌ک
که ئێره جێگاى
باسکردنیان
نییه، به‌رپرسین
له به‌شێک
له‌و گرفتانه.
سه‌ره‌تا سه‌باره‌ت
به‌و قسانه‌ى
ده‌کرێن که
گوایا کێشه‌ى
ناوچه دابڕاوه‌کان
له‌به‌ر کێشه‌ى
که‌رکووک له‌بیرکراون
و باسیان ناکرێت،
ئه‌و گله‌ییه
پێشتریش کراوه.
له راستیدا
که‌سێک ئه‌گه‌ر
له نزیکه‌وه
ئاگادارى سیاسه‌تى
به عه‌ره‌بکردنى
ناوچه دابڕاوه‌کانى
کوردستان بێ،
ده‌زانێ هه‌موو
حکوومه‌ته‌کانى
پێشووى عێراق،
به‌تایبه‌تى
رژێمی به‌عس،
له‌به‌ر سامانى
نه‌وت و گاز
له ناوچه‌ى
که‌رکووک،
ده‌مێکه خه‌ریکى
جێبه‌جێکردنى
ئه‌و سیاسه‌ته‌یه
له که‌رکووک
به پێى به‌رنامه‌ى
دارێژراوى
تایبه‌تى،
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
چه‌ند لایه‌نێکى
بیانى هاوکارى
به‌عسى کردووه. مه‌سه‌له‌ى
که‌رکووک و
دوارۆژى، له‌وانى
دى گرنگتر نییه،
به‌ڵام که‌رکووک
پاداره‌که‌یه
و ناوچه‌کانى
دى بێ پان. کورد ده‌مێکه
گوتوویه‌تى
"پادار بگره‌و
بێ پا هى خۆمانه!". ئه‌و ده‌مه‌ى
ناوچه‌ى که‌رکووک
ده‌بێته به‌شێک
له هه‌رێمى
کوردستان،
رژێمى به‌غدا
ناتوانێ له
ناوچه دابڕاوه‌کانى
دیکه‌ى کوردستان
بمێنێته‌وه. مه‌سه‌له‌ى
که‌رکووک ئه‌مرۆکه
بووه به کێشه‌یه‌ک
که بوعدێکى
عێراقى و ناوچه‌یى
و نێو ده‌وڵه‌تیشى
هه‌یه، له‌و
گفتوگۆیانه‌ى
سه‌باره‌ت
به پاشه‌رۆژى
عێراقه‌وه
ده‌کرێت زۆر
جاران مه‌سه‌له‌ى
که‌رکووک وه‌ک
کێشه‌یه‌كی
سه‌ره‌کى له
نێو ده‌وڵه‌تانى
ناوچه‌که و
رۆژئاوا باسى
لێده‌کرێت.
کات به‌سه‌رچوون
و چاوه‌ڕوانکردن
هه‌میشه ئاکامى
خراپى لێکه‌وتووه‌ته‌وه
بۆ کورد و، ناحه‌زانى
هه‌وڵیانداوه
کێشه گه‌وره‌کان،
به تایبه‌تى
یه‌کلاییکردنه‌وه‌و
دیاریکردنى
پاشه رۆژى
ناوچه‌ى که‌رکوک
دوابخرێت. دواخستنى
چاره‌سه‌رکردنى
مه‌سه‌له‌ى
که‌رکووک له
ڕێکه‌وتنامه‌ى
ئادارى ساڵى
1970 باشترین به‌ڵگه‌یه
به ده‌سته‌وه،
چونکه لایه‌نى
به‌رامبه‌ر
له‌و ماوه‌دا
به پلان و به
پیلان نه‌قشه‌ى
تایبه‌تى ئاماده
ده‌کات، به‌ڵام
لایه‌نى کوردى
زۆر جاران کاره‌که
بۆ رۆژگار به‌جێ
دێڵێ.
هه‌ر سێ حکوومه‌ته‌که‌ى
پاش ڕووخانى
رژێمى به‌عسی،
وه‌ک حکوومه‌ته‌کانى
پێشتر، له
غه‌یره‌ز به‌ڵێنى
سه‌ر کاغه‌ز،
به‌ڵام به
نیازى جێبه‌جێ
نه‌کردنیان
هیچى دیکه‌یان
نه‌کردووه،
هه‌موو ئه‌و
به‌ڵێنانه‌ش
له‌به‌ر بارى
ناته‌واویان
مۆریان کردوو
ه‌و، هه‌رگیز
باوه‌ڕیان
به مادده‌ى
58TAL و مادده‌ى
140ى ده‌ستوورى
تازه‌ى عێراق
نه‌کردووه.
• • •
|
|
|