|
ئه‌م
جاره که هاتی
بۆ لام
به‌نه‌وش
له‌به‌رکه،
هه‌واڵتم
له ڕێحانه‌کانی
حه‌وشه‌تان
پرسی:
منداڵیی خۆیان
به بیر هێنامه‌وه،
پاسارییه‌کانی
سه‌ر بانه‌كه‌تان
باسی
تووڕه بوونی خۆیان
بۆ کردم
له
تۆ..
به‌نه‌وش
به‌ره‌وه
خوا
بۆ هه‌واڵپرسی
عه‌شقه‌که‌مان
هاته زه‌وی
نه‌تبینی؟!
به‌نه‌وشم
که‌وه
تا
له
شاره‌که‌ت
هه‌متر باران
ببارێو
کۆلانه‌که‌تان
پڕکا له بۆنی خوشه‌ویستی
و
بۆنی
د
ر
ۆ.
له‌باوه‌شم
بگره
تا
دیسان چۆله‌که
ده‌نگخوشه‌کان
له
سه‌ر سه‌رمان
بجریوێنن
هه‌ناسه‌کانت
له ده‌مم بئاڵێنه
تا هه‌م پڕله ئێواره
ببمه‌وه.
خه‌یابانی
به‌ر ماڵه‌که‌تان
هێشتا
ڕه‌نگی
هه‌ورییه‌که‌ی به‌رتیلێ
ئه‌تکێ.
ڕۆمانتیکم
که‌ره‌وه،
تاران
هێشتا تامه‌زرۆی ماچه‌کانمانه
په‌نجه‌کانم
له نێو قژتا
به جێ ماوه‌ن
ئه‌تۆش
به‌نه‌وش به‌ره‌وه،
له‌گه‌ڵ
سارد بوونه‌کانتا
گه‌رمم
که‌ره‌وه.
گشت پارکه‌کان
بۆنی تارانیان
لێ دێ،
چه‌نده‌ها قسه
له دڵما ماوه و
نه‌مکردووه،
ماچ
ماوه
گوڵ
ماوه
(ڕووبان) ماوه
که
چی بێ بارانی
ئه‌مکوژێ.
تۆ
بڵێی ئیتر باران
نه‌بارێ:
تا
له‌ژێریدا
تێر بخووسێم.
چه‌تر
ناشیرین
ترین وشه‌ی
دنیایه،
که‌چی
پێم خۆشه ببی
به چه‌ترم
تا
خه‌مه‌کانی
ژێر بارانم
بۆ بنووسی.
که‌تۆ
نه‌بی
یانی
پیری
له ڕوخسارم
هه‌ڵئه‌کات.
لێگه‌ڕێ
با شاره‌کان
پڕ
بن له ده‌نگی
(بووقی) ماشێنه‌کان،
له‌هه‌رچی
پێنجشه‌مه‌س
بێزارم،
(به‌ردیا)
کوڕێکه‌و هێشتا له
دایک نه‌بووه،
زینده‌گی
چییه
یام
ئیتر
کێ ئه‌بێته
(زینده‌گی)
تۆ..!
له
ئێواره تاڵه‌کانی
شاره‌که‌ت
بیزارم
له
شاره‌که‌ت بیزارم
له
شاره‌که‌ت
له‌شار
له‌شا
له‌ش
له
ل...
• • •
rochyar_1@yahoo.com
|