|
سه‌فه‌ری
رۆح
(باخۆم به‌تۆ
بناسێنم.. تۆش
به‌خۆت!)
• كه‌ژاڵ
ئیسماعیل
•

ڕێگه‌م بده..
وه‌ك ئه‌ستێره
له ڕووخساری
مانگ نزیك ببمه‌وه
و
له‌گه‌ڵ په‌ڵه‌هه‌ورێكدا
سه‌فه‌ر بكه‌م
سه‌فه‌ر بكه‌م
بۆ مه‌مله‌كه‌تێك
تۆی لێ نه‌بیت!
سه‌یره..
كه‌تۆ جه‌سته‌بیت
و من ڕۆح
بۆچی خه‌نجه‌ر
له گه‌ردنم
ئه‌نێیت؟
كه تۆ وشه
بیت و من شیعر
كه‌من قه‌ڵه‌م
بم و تۆ ده‌فته‌ر
بۆ نزاكانی
شه‌وم سه‌ر
ئه‌بڕیت؟
من ئه‌ڵێم
چیتر به‌باڵاما
هه‌ڵمه‌ده
و
له‌پشته‌وه
نه‌فره‌تم
لێ مه‌كه
ڕێگه‌م بده..
بافێری سۆزت
بكه‌م
چیرۆكی ئه‌و
شه‌ماڵه‌ت
بۆ بگێڕمه‌وه
كه‌ئاشقی گوڵێك
بوو
هه‌موو به‌یانییه‌ك
له‌گه‌ڵ خۆرا
به ده‌وریدا
وه‌ك په‌رستگا
ده‌سووڕایه‌وه
تا هه‌گبه‌ی
پڕبكات له بۆنی
تا خۆر ئاوا
بوون شه‌ماڵ
به ده‌وری
گوڵدا
هه‌روه‌ك ده‌روێش
زیكری ده‌كرد
به‌جۆرێك شێت
بووبوو
كه‌شه‌و دا
ده‌هات.. ئه‌گریا
هه‌تا ببارێته
سه‌ر په‌ڕه‌كانی
و
به دزییه‌وه
تامی كوڵمه‌كانی
بكات
ئێوه بیستووتانه
شه‌ماڵ ئاشق
بێت!؟
دونیا سه‌یره
هه‌موو شتێك
ئاشق ده‌بێت
ئه‌وه نییه:
ماسی ئاشقی
ده‌ریایه‌و
مردن ئاشقی
گڵ
مه‌ل ئاشقی
فڕین
گولله‌ئاشقی
ژن
په‌پووله‌ش
ئاشق به سه‌مایه
و
په‌تیش ئاشق
به‌گه‌ردن!
تۆ بۆ قه‌ت ئاشق
نابیت؟
سه‌یره..!
كه‌تۆ هه‌ست
بیت و من گیان
تۆ خوێن بیت
و من شریان
تۆ لووتكه
بیت و من شاخ
من گۆڵ بم و وا
تۆش باخ
بۆچی شریانه‌كانم
ئه‌قرتێنیت؟
هه‌رچی گوڵی
جوانه
هه‌ڵیان ئه‌وه‌رێنیت؟
ڕێگه‌م بده..
فێری ژیانت
بكه‌م
من شه‌هر‌زاد
نیم‌و
هه‌زارو یه‌ك
چیرۆكیش نازانم
من له‌یلا
نیم و
به‌دوای
مه‌جنووندا
عه‌وداڵ نیم
(من ژنێكم)
له‌وه‌ته‌ی
هه‌م ئه‌مكوژیت
ئه‌مكوژیت
و شه‌و هه‌تا
به‌یان
له‌سه‌ر
ته‌رمه‌كه‌م
ئه‌گریت
له‌وه‌ته‌ی
هه‌م ئه‌مسووتێنیت
ئه‌مسووتێنیت
و بۆیادگار
سووتییه‌كه‌م
هه‌ڵئه‌گریت..!
له‌وه‌ته‌ی
هه‌م
ڕێگه‌م پێناده‌ی
كه‌زییه‌كانم
بده‌مه به‌رخۆر
چاوه‌كانم
كلڕێژكه‌م
كلدانه‌كه‌م
ئه‌شكێنیت
ئه‌زانی
بۆ..؟
چونكه
ئه‌زانیت تۆ
به‌بێ من
هیچ.. هه‌رهیچ
نیت!
بێ من دره‌ختێكی
زڕیت و
دارشه‌قێكت
ناوه‌ته بن
باڵت
مه‌مله‌كه‌تێكی
له‌جانه‌وه‌ر
زستانێكی بێ
ئاگر
به‌هارێكی
بێ باران
بێ من.. هاوینێكی
بۆنی مه‌رگت
لێدێت
نه‌بۆ
گریان ده‌سته‌سڕت
پێیه
نه‌بۆ
پێكه‌نینیش..
قاقا
ڕێگه‌م
بده..
فێری میهره‌بانیت
بكه‌م
من ئاڵا
نیم..
بشه‌كێمه‌وه
له‌سه‌ر باره‌گاكه‌ت
مزگه‌وتیش
نیم
كه‌پێلاوه‌كانت
دڕان ڕووم تێ
بكه‌یت*
كه‌لاوه‌ش
نیم..
قومامه‌ی
دوای مێزی شه‌وه‌كانتم
لێ فڕێبده‌یت
(من ژنێكم)
له‌وه‌ته‌ی
هه‌م..
به‌گره‌و
ئه‌مبه‌یته‌وه
و
به قومار
ئه‌مدۆڕێنیت
به‌ماچ ده‌سخه‌ڕۆم
ئه‌كه‌یت و
كه‌لێم تێر
بوویت.. ئه‌متۆرێنیت
وه‌كو شه‌یتان
سێوی كرمێم
ده‌رخوارد
ئه‌ده‌یت و
به‌ده‌ستی
خۆشت
له‌قه‌فه‌زی
به‌ندیخانه‌م
ئه‌نێیت
له‌وه‌ته‌ی
هه‌م..
تاڵاوم ئه‌ده‌یتێ
پرچم ده‌سكه‌نه‌ئه‌كه‌یت
و
تف له‌ڕووخسارم
ئه‌كه‌یت
كه‌چی
خۆشت
كام سێ‌و،
لاسوورو به‌تامه
ده‌یانخۆیت
و
كام عه‌تر،
بۆنی خۆشه ده‌یانكڕیت
كام درۆش
گه‌وره‌یه
دایان
ئه‌هێنیت..
ئه‌زانی
بۆ..؟
چونكه..
پیاویت!
ڕێگه‌م بده..
باخۆم به‌تۆ
بناسێنم و
تۆش.. به‌خۆت
من له‌دایك
ئه‌بم
گه‌وره ئه‌بم
ئه‌بم به
ژ
ن
منت خۆش ده‌وێت
من ژنێكم له‌وه‌ته‌ی
هه‌م
به‌چاوی من
ئاشق بوویت
و
به‌بۆنی عه‌تری
من مه‌ست!
خۆشم ئه‌وێیت
و
شوو به‌تۆ
ئه‌كه‌م
كوڕمان ئه‌بێت
كچمان ئه‌بێت..
كه‌كوڕمان
بوو
پێكه‌نین له‌ماڵه‌كه‌ماندا
ده‌بارێت
كه‌كچمان
بوو
شه‌رمه‌زاری
ڕووت دائه‌گرێت
كه كچم ئه‌بێت
به‌دزی تۆوه
فێری خۆشه‌ویستی
ده‌كه‌م
هه‌موو ڕۆژێك
هه‌زارو یه‌ك
ماچی ده‌كه‌م
تۆش كه كوڕت
ئه‌بێت
ده‌مانچه‌ی
بۆ ده‌كڕیت
و
ته‌سبیحێكی
ده‌نگ گه‌وره..
به‌دزی منه‌وه
فێری ئه‌كه‌یت
چۆن كچه‌كه‌م
سه‌ر ببڕێت!
ڕێگه‌م بده..
با فێرت بكه‌م
تۆ چیت؟
تۆ كێیت؟
تۆ هه‌ر ئه‌وه‌نده
ئارامی له‌ناو
دونیای مندا
نۆ مانگ ده‌خه‌ویت
هه‌ر كه هاتیته
دونیای نیفاقه‌وه
خه‌و له‌چاوت
ئه‌تۆرێت و
چاوه‌ڕوانی
ده‌رفه‌تێكی
چۆن لاقه‌كانم
ببڕیت
وه‌كو مه‌یموون
ئه‌منێیته
قه‌فه‌ز و
پێم پێده‌كه‌نیت
كه‌چی خۆشت
جێی به‌زه‌یی
و پێكه‌نینیت
با پێت
بڵێم
شه‌ڕی
تۆ له‌گه‌ڵ
مندا له‌سه‌ر
چییه!؟
ــ خۆت
ئه‌یزانیت
بێ من نابیت
بێ من..
هـیچ
ن
ی
ت!
هۆله‌ندا،
15-07-2006
* هه‌ركه‌س
له‌م دێڕه
وردبێته‌وه‌ئه‌زانێت
مه‌به‌ستم
چییه!
• • • |