|
كۆماری
كوردستان (4)
پانێلی
واشینگتۆنپۆست:
ئه‌میر حه‌سه‌نپوور،
گۆران
نۆویچکی،
بورهان ئه‌لتوران،
س.
ماگی و،
هه‌روه‌ها
شیكه‌ره‌وانی
كۆوێژه‌كه:
حه‌سه‌نی
قازی، هه‌ژار
و..
خوێنه‌ره‌وانی
به‌رێز، ئه‌و
نووسراوه‌یه‌ی
لێره‌دا ده‌یخوێننه‌وه،
به‌شی
چواره‌می ده‌قی
کورتکراوه‌ی
پانێل(کۆوێژ) ێکه
که له
(سایتی
واشینگتۆنپۆست)
سه‌باره‌ت به
ته‌جروبه‌ی
(کۆماری
کوردستان - 1946) و
حکوومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان (1991- 2006) ، به
زمانی
ئینگلیسی
بڵاوکراوه‌ته‌وه و، له
لایه‌ن
گزینگه‌وه وه‌رگێڕدراوه‌ته‌وه
سه‌ر زمانی
كوردی. شیاوی
گوتنه، له‌م
به‌شه‌دا،
بیروبۆچوونی
چه‌ند كه‌سی
تریش به هۆی
گرینگیی ده‌ربڕینه‌كانیان
ده‌خرێنه
سه‌ر باسه‌كه
و له دوای
گوته‌ی به‌شدارانی
پانێله‌كه،
له ژێر
عینوانی(شیكه‌ره‌وان)
پێشكێش ده‌كرین.
س.
چ. هێرش
پرسیار: ئایا
ده‌کرێ نه‌خشی
ژنانی کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردستان و
بزووتنه‌وه‌که‌یان
لێکبده‌نه‌وه
و ئه‌وه‌یکه
چۆن ده‌توانن
به به‌شداریکردنیان
په‌ره به‌م
نه‌خشه بده‌ن؟
س. ماگی، 1ی
سێپتامبری2006
ــ
{وه‌ڵام}:
ئه‌گه‌ر
فیداکاری و
خۆبه‌ختکردن
و خوڵقاندنی
کو‌لتوور و نه‌خشی
سه‌ره‌کیی
ژنان نه‌بایه،
کۆمه‌ڵگه‌ی
کورد پێکنه‌ده‌هات.
زۆر نیشانه‌ی
روونی لایه‌نی
کو‌لتوور
(وێڕای کاری
چاندن و
ڕواندن ــ ده‌غڵ
و دانه‌وێڵه
ــ و کاروباری
خه‌له و خه‌رمان
ــ زه‌خیره‌ێ
تفا ق و گیا و
ده‌سکه‌نه)
به هۆی ژنانه‌وه
به‌دیهاتووه...
منداڵانی
کورد، زمانی
کوردی له
دایک و خوشکی
گه‌وره‌یان فێرده‌بن.
ژماره‌یه‌کی
زۆر له‌و
کوردانه‌ی که
خوێندن و په‌روه‌رده‌یان
به‌و زمانه‌یه
که لێی نیشته‌جێن،
له‌گه‌ڵ
منداڵه‌کانیان
ئیتر ناتوانن
به کوردی قسه
بکه‌ن. به‌ڵام
ئه‌وه
شوێنێکی
گرینگی هه‌یه
که ژنانی
کورد وه‌ک
فێرکه‌ر و
مامۆستای سه‌ره‌تایی
منداڵان، توانیوایانه
زمانی کوردی
زیندوو
ڕابگرن. به‌شی
هه‌ره زۆری
کاره‌کانی
چێشتلێنان و
پاک‌وخاوێنی و
ماڵداریی و دوورمان
له سه‌ر
ژنانه...
له
ڕاپه‌ڕاندنی
ئه‌رک و کاره
چاوه‌ڕواننه‌کراوه‌کانی
ژیاندا، ژنان
جگه له زوڵم
و سته‌مێکی
زۆر شتێکی ئه‌وتۆێان
ده‌ست ناکه‌وێ.
ڕاده و پله‌ی
ئه‌رک و ئه‌مه‌گی
ژن (ژێنده‌ر)انه‌ی
وان له کۆمه‌ڵگه‌دا
له چاو ئه‌رکی
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی
وان نزیک به
سیفره.هه‌رچه‌ند
ورده‌ورده
ژنیش خه‌ریکه
خۆێ له پله‌ی
مامۆستایی و
په‌رستاری و
ئاستی
ئیداریدا ده‌بینێته‌وه،
به‌ڵام ئه‌وه
به‌س نییه... {ئه‌و
باسه کورت
کراوه‌ته‌وه
ــ گزینگ}.
بورهان ئه‌لتوران،
1ی سێپتامبری 2006
ــ {وه‌ڵام}:
کۆمه‌ڵگه‌ی
کورد وه‌ک
کۆمه‌لگه‌کانی
دیکه،
پیاوسالاری
یه. به‌ڵام
ئه‌و گه‌ڕیده‌یانه‌ی
له سه‌ده‌ی 19
وه سه‌ردانی
کوردستانیان
کردووه
پێیان وابووه
که ژنانی
کورد له ژنانی
عه‌ره‌ب و
فارس(ئێرانی)
و تورک
ئازادیی
زیاتریان هه‌بووه.
به‌ڵگه‌شیان
ئه‌وه بووه:
1) نه‌بوونی
چارشێو و
ڕووبه‌ند، 2)
پێوه‌ندی و
تێکه‌ڵاوی
ئازادانه‌ی
ژنان له‌گه‌ڵ
پیاوان ته‌نانه‌ت
له‌گه‌ڵ
پیاوانی
بیانی و غه‌واره،
3) تێکه‌ڵاوبوونی
ژن و پیاو له
هه‌ڵپه‌رکێ(ڕه‌شبه‌ڵه‌ک)دا،
وه 4) هه‌بوونی
ژنانی ڕێبه‌ر
(سه‌رۆک عه‌شیره،
حاکم و خاوه‌نده‌سه‌ڵات).
ناسیۆنالیزمی
کوردی، ئه‌و
خاڵ و ماکه
ئاساییانه‌ی
قه‌بوڵ
کردووه. له
ڕاستیدا، ئه‌و
چوار توخمانه،
ده‌توانرێ له
خه‌ڵکانی
دراوسێشدا
ببیندرێن. هه‌ڵبه‌ت
ئه‌وه حه‌وجێی
به وردبوونه‌وه‌یه‌کی
زۆرتر هه‌یه
که بڵێین
ژنانی کورد له
رابردوودا،
له چاو
خوشکانی
جیرانیان که
وه‌ک وان
تووشی سته‌م و
ئازار
هاتوون، وا
بوون. هه‌روه‌ها
ئه‌وانیش به‌شێک
بوون
له خه‌باتی
هاوبه‌شی دژ
به
پیاوسالاریی.
ئه‌مرۆ،
ژنانی کورد وه‌ک
هێزێکی گرینگی
سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی
مه‌تڕه‌حن.
ئێسته،
ژنانی
ڕووناکبیر
(نووسه‌ر،
مامۆستا،
شاعیر،
ڕۆرنالیست...) و
پسپۆڕ و کارامه
(په‌رستار،
دوکتور، ئه‌ندازیار...)
زۆر هه‌ن له
کوردستان. ئه‌وان
خه‌ریکن
خێزانگه‌لی
فێمینیستیی
خۆیان به‌دیبێنن،
وه خه‌بات و
تێکۆشان له
نێوان دامه‌زراوه
فێمینیستییه‌کان
و
ناسیۆنالیزمی
کورد ده‌گه‌ڕێته‌وه
ساڵی 1994 که
ژنان له شاری
سلێمانی ڕا به‌ره‌و
هه‌ولێر ده‌ستیان
به ڕێپێوان
کرد تا ناڕه‌زایه‌تی
خۆیان له
ئاست شه‌ڕی
نێوان پ‌د‌ک و
ینک و، هه‌روه‌ها
تێکۆشانی
ژنان له‌پێناو
چاکسازیی
قانوون و، جینایه‌تی
قه‌تڵی
نامووسی ده‌رببڕن... {ئه‌و
باسه کورت
کراوه‌ته‌وه
ــ گزینگ}.
ئه‌میر حه‌سه‌نپوور،
1ی سێپتامبری2006
----------------------------------
(شیكه‌ره‌وان):
ئیدیعای ئه‌وه‌ی
که "کۆماری
کوردستان له
مهاباد "ده‌ستنێژی
یه‌كێتی
سۆڤیه‌ت بووه"
و " کۆماری
کوردستان له
مهاباد ڕیشه‌ی
زیاتر له یه‌كێتی
سۆڤیه‌ت ڕا
ئاوی
خواردووه‌ته‌وه
تا له له‌ناو
دانیشتوانی
کورد" نه‌ک هه‌ر
سووکایه‌تی
کردن به
شانازی و که‌رامه‌تی
گه‌لی کورده،
به‌ڵکوو به
پێچه‌وانه‌ی هه‌موو
فاکته
مێژووییه‌کانیشه.
ڕاگه‌یاندنی
کۆمار به پێچه‌وانه‌ی
ویستی یه‌كێتی
سۆڤیه‌ت بوو
که ده‌یویست
کورده‌کان وه‌کوو
به‌شێک له
ئیداره‌ی
ئازه‌ربایجان
بمێننه‌وه.
تا ئێستا گشت
ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی
سه‌باره‌ت به‌و
ئه‌زموونه‌ی
حوکمی کوردی
له هێندێک له
ناوچه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان
نووسراون
باسی خۆشه‌ویست
بوونی له ناو
"دانیشتوانی
کورد" دا ده‌که‌ن.
ئه‌و
وته‌یه‌ی
خواره‌وه به‌ڵگه‌ی
خۆشه‌ویست
بوونی ئه‌و
کۆماره له
ناو
"دانیشتوانی
کورد" ه، ته‌نانه‌ت
به ساڵان
دوای نه‌مانیشی.
"کاتێک ئێمه
نه‌خۆش ده‌که‌وتین
(له تافی
منداڵیم دا)
دایکم ده‌یبردینه
زیاره‌تی
گۆڕی قازییه‌کان
بۆ ئه‌وه‌ی
چاک ببینه‌وه،
پێی ده‌گوتین
ئه‌وانه شه‌هیدن".
(ئه‌میر حه‌سه‌نپوور،
له کتێبی
کوردستان له
سێبه‌ری مێژوو
دا، لاپه‌ڕه‌ی
209، ساڵی 1997)
به‌ڕاستی جێی
نیگه‌رانی یه
مرۆ سه‌باره‌ت
به مێژووییه‌ک
که هێشتا ده
بیران دا ماوه
ئه‌وه‌نده
بێ ئاگا بێ،
به‌ڵام له هه‌مان
کاتدا پێکێشی
بکا له سه‌ر "شکانی
کوردان بۆ
دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌ت ــ نه‌ته‌وه
له سه‌ده‌ی
پازده‌هه‌م
دا"؟!
گه‌لۆ له سه‌ده‌ی
15 دا ئایا له
هیچ شوێنێك
"ده‌وڵه‌ت– نه‌ته‌وه"
هه‌بووه؟
هه‌ژار،
13 سێپتامبری 2006
----------------------------------
به‌ڕێز
دوکتور ئه‌میر
ئه‌مین!
دمه‌ته‌قه
یان دمه‌ته‌قه‌کردن
شێوه‌یه‌کی
ڕه‌سمی
ئاڵوگۆڕی بیروڕای
دوولایه‌نه
و هه‌ڵوێست ده‌ربڕینه.
ئه‌و
ڕێسایانه‌ی
چوار چێوه‌ی
دمه‌ته‌قه‌یه‌ک
دیاری ده‌که‌ن
ڕێگه ده‌ده‌ن
به گرووپان
یان تاکوته‌رایان
که سه‌باره‌ت
به بابه‌تان
و جیاوازییه‌کان
بدوێن و بڕیار
بده‌ن... (ویکیپێدیا،
ئێنسکلۆپێدیای
ئازاد).
هه‌ڵبه‌ت
کاتێک که‌سێک
خۆی ده‌خاته
ناو باس و دمه‌ته‌قه‌یه‌که‌وه
چاوه‌ڕێی
"بیر و ڕای
جیاواز " و په‌رژاندنی
پرێنسیپێکی
ئاوا ده‌کا،
دژایه‌تی ده‌ربڕینی
من له گه‌ڵ
نووسینی
پێشووی به‌ڕێزت
له به‌ر ئه‌وه
بوو که "کۆماری
کوردستان له
مهاباد" ت به
ده‌ستنێژی یه‌كێتی
سۆڤیه‌ت
دانابوو. ئه‌وه
تاوانێکه به
ساڵان له
لایه‌ن ئه‌و
لایه‌نانه‌ی
که به هه‌بوونی
ناسنامه‌یه‌کی
سیاسی سه‌ربه‌خۆی
کورد ناشادن،
وه‌پاڵ ئه‌و
بزووتنه‌وه‌یه
ده‌درێ و
کاوێژده‌کرێته‌وه.
دیاره
کۆماری کوردستان
زۆر که‌مایه‌سی
و که‌موکووڕی
هه‌بووه، که
ئێوه
هێماتان به
هێندێکیان کردووه
و، پنكتی دیکه‌ش
هه‌ن که ده‌بێ
زیاتر ڕوون
بکرێنه‌وه.
به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی
کۆمار به بێ
بیرکردنه‌وه
له‌وه‌ی که
ده‌توانێ
بمێنێته‌وه،
بڕیارێکی سه‌ربه‌خۆی
کورده‌کان
خۆیان بوو و
له ڕاستیدا
ئه‌و لایه‌نه
به‌ندی دڵی ئه‌و
ئه‌زموونه‌یه.
ئێوه ڕه‌نگه
له ڕه‌وتی
ڕووداوه‌کان
ئاگادار بن،
کاتێک نه‌مر
قازی محه‌مه‌د
له دوو بۆنه
دا بۆ وتووێژ
چاوی به سه‌رۆکوه‌زیری
فێڵبازی
ئێران قه‌وامولسه‌لته‌نه
که‌وت، وه‌ک
سه‌رۆکی
کۆماری
کوردستان وه‌رنه‌گیرا،
به‌ڵکوو وه‌کوو
ڕێبه‌ری
کوردستان
(رهبر کردستان
– به فارسی)
پێشوازییان
لێکرد. ئه‌وه‌ی
ده‌مه‌وێ
بیڵێم ئه‌وه‌یه
که کۆمار له
لایه‌ن هیچ
لایه‌که‌وه
به ڕه‌سمی نه‌ده‌ناسرا
و، یه‌ک له
که‌مایه‌سییه‌کانی
سه‌ره‌کی
لایه‌نی
کوردی فریوخواردن
به واده و
به‌ڵێنی
کاربه‌ده‌ستانی
حکوومه‌تی ناوه‌ندی
له وتو‌وێژه‌کاندا
بوو.
له‌و ساڵانه‌ی
دواییدا له
ئێران باس و
ڵێکدانه‌وه‌ی
زۆر سه‌باره‌ت
به ئه‌زموونی
کۆماری
کوردستان کراوه.
گۆڤارێک به
ناوی "چشم
انداز ایران"
که له تاران
به زمانی
فارسی بڵاوده‌بێته‌وه،
ژماره‌یه‌کی
تایبه‌تی ته‌رخان
کردووه بۆ
باسی مه‌سه‌له‌ی
کورد (پاییزی 1384)
. که‌سێک به
ناوی ئیحسانی
هووشمه‌ند له
نووسینێک له‌و
گۆڤاره‌دا "تێڕوانینێکی
کۆمه‌ڵناسانه
سه‌باره‌ت به
پێکهاتنی حیزبی
دێمۆکراتی
کوردستانی
ئێران"، حه‌ول
ده‌دا که "ڕه‌سه‌ن
بوونی"
ناسیونالیزمی
کورد له به‌راورد
کردن له گه‌ڵ
ناسیۆنالیزمی
ئێرانی بخاته
ژێر پرسیاره‌وه
و ده‌ڵێ ڕێبه‌رانی
کورد له‌و سه‌روبه‌ندی
دا به‌رژه‌وه‌ندی
نه‌ته‌وه‌یی
دنه‌ی نه‌ده‌دان،
به‌ڵکوو
زیاتر به
دوای ده‌ستکه‌وتی
شه‌خسی
دابوون. ده‌رزه‌نێک
نووسراوه و
وتار بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی
قسه‌کانی
هووشمه‌ند
بڵاو بوونه‌ته‌وه.
یه‌ک له
گرفته‌کانی
شی کردنه‌وه‌که‌ی
ناوبراو ئه‌وه‌یه
که له
بناوانه‌وه
چاو له ته‌بیعه‌تی
سازدروای
ناسیۆنالیزم
هه‌ڵده‌بوێرێ،
شتێکی که ئه‌وانه‌ی
له سه‌ر
ناسنامه‌ی
سیاسی کورد جوێی
ده‌که‌نه‌وه
ده‌بێ پێی له
سه‌ر دابگرن
له جیات ئه‌وه‌ی
که خه‌ون به
مێژوویه‌کی
به‌شکۆی که‌ونارانه‌وه
ببینن.
هه‌ژار
14ی سێپتامبری 2006
----------------------------------
ئه‌من
نازانم بۆ؟ به‌ڵام
زۆری پێ تێکده‌چم
کاتێک
ئاکادێمیستان
زۆر له سه‌ر
ئه‌و شتانه‌ی
وه‌ک فاکت شی
ده‌که‌نه‌وه
ورد نین.
دوکتور نۆویچكی
ده‌نووسێ: "ئه‌من
هێمام پێ‌کرد
که قازی محه‌مه‌د
چاوی به
ڕوزڤێلت فه‌رمانده‌ی
هێزه‌کانی ئه‌مریکایی
له هه‌رێم دا
که‌وت".
له ڕاستیدا
له‌و سه‌روبه‌ندیدا
هیچ سه‌ربازێکی
ئه‌مریکایی
له‌و هه‌رێمه‌یدا
که ده
کۆنترۆڵی ده‌سته‌ڵاتی
خۆیی کورددا
بوو، له‌وێ نه‌بوو.
کاپیتان
ئارچی
ڕوزڤێڵت
ئاتاشه‌ی عه‌سکه‌ریی
ئه‌مریکا بوو له
تاران.
له مانگی
ژووییه‌ی 1946 به
سه‌ردانێک
چوو بۆ ئازه‌ربایجان
و مهاباد و
چاوی به قازی
محه‌مه‌د که‌وت.
له ژووییه‌ی
1947 دا
نووسینێکی
درێژی سه‌باره‌ت
به سه‌فه‌ره‌که‌ی
بۆ مهاباد له
گۆڤاری میدل
ئیست دا
بڵاوکرده‌وه.
چه‌ندین ساڵ
دواتر ریوایه‌تێکی
به ورده‌ریشاڵتری
سه‌باره‌ت به‌و
سه‌فه‌ره و
وتووێژه‌کانی
له گه‌ڵ قازی
محه‌مه‌د و
رێبه‌رانی
دیکه‌ی کۆمار
له کتێبی
بیره‌وه‌رییه‌کانیدا
بڵاو کرده‌وه
[مرخی فێربوون،
بیره‌وه‌رییه‌کانی
ئه‌فسه‌رێکی
سیخوڕی، ساڵی
1988 ]، دوو به‌ندی
ئه‌و کتێبه سه‌باره‌ت
به مه‌سه‌له‌ی
کورده.
ڕه‌نگه بۆ
دوکتور نۆویچكی
جێی سه‌رنج بێ،
ڕوزڤێلت له‌و
کتێبه دا
باسی ناسیاو
بوونی خۆی له
گه‌ڵ دوکتور
هاشمی شیرازی
له تاران ده‌کا.
هه‌ژار
، 14ی
سێپتامبری 2006
----------------------------------
رێزی
دوولایه‌نه
و له‌یه‌کتری
گه‌یشتن ته‌نیا
ڕێگه‌یه بۆ
هاوژینی
هێمنانه‌ی
کوردان و
ترکانی ئازه‌ربایجان!
کۆماری
کوردستان له
مهاباد، له
خاکی موکریان
دامه‌زرا که
به‌و شوێنانه‌ی
دیکه‌شه‌وه
که له ژێر
ده‌سته‌ڵاتی
حوکمی کوردی
دابوون که‌متره
له نیوه‌ی هه‌رێمه
کوردنشینه‌کان
له جو‌غرافیای
ئێران‌دا و، هه‌نووکه
به‌شێکن له
دابه‌شکردنی
ده‌وڵه‌تی
ئازه‌ربایجانی
ڕۆژئاوا.
"ئازه‌ربایجانی
ڕۆژئاوا" هه‌مووی
و به خڕی نه
له‌باری
ئێتنیکی و نه
له باری فه‌رهه‌نگییه‌وه
ناکرێ به
کوردی یان
ئازه‌ربایجانی
دابندرێ.
ناوچه‌ی ئه‌وتۆ
هه‌ن که به
ئاشکرایی
کوردین، وه‌کوو
مهاباد،
ناوچه‌ی
ئاواش هه‌ن که
تێکه‌ڵن و
ناوچه‌ی
ئاواش که به
ئاشکرایی
ترکی ئازه‌ربایجان
نشینن، به
پێی ئه‌و ڕاستییانه
کاتێک مه‌سه‌له‌ی
خاک بکه‌وێته
ڕۆژه‌ڤی
نۆێنه‌رانی
هه‌ڵبژێردراوی
هه‌ر دوو گه‌له‌که‌وه،
ئه‌وان ده‌بێ
به‌یه‌که‌وه
دانیشن و
وتووێژ بکه‌ن
و به جۆره‌یه‌ک
ته‌وافوق بگه‌ن.
نووسینی ئه‌وه‌ی
که: "به بێ
پشتیوانی ئه‌وان
[واته ترکه‌کانی
ئازه‌ربایجان]،
هه‌بوونی حوکمێکی
خۆیی کوردی له
هه‌ڕیمه‌که
دا ناتوانێ
بمێنێته‌وه
مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی
ئێمه ده‌ست
له زۆربه‌ی
هه‌رێمی
کوردی [موکریان]
هه‌ڵگرین که
له ئازه‌ربایجانی
غه‌ربی دا هه‌ڵکه‌وتووه".
له ڕوانگه‌یه‌کی
کوردییه‌وه
به‌یانێکی ئه‌وتۆ
زۆر سه‌یره،
چونکوو هیچکه‌س
نابێ چاوه‌ڕوانی
ئه‌وه‌ی له
کوردان هه‌بێ
که ده‌ست له
زۆربه‌ی هه‌رێمی
کوردی
موکریان هه‌ڵگرن.
هه‌ر وه‌ک له
سه‌ره‌وه‌دا
باس کرا به‌ناوکردنی
هه‌نووکه‌یی
ئه‌و دابه‌شکردنه
ئیدارییه
هێمایه‌ک
نییه بۆ
گرووپێکی
تایبه‌تی
ئێتنیکی.
هه‌روه‌ک
دوکتور ئه‌لتوورانیش
له‌و دمه‌ته‌قه‌یه‌دا
به بیری
هێناوه‌ته‌وه،
وێستگه‌یه‌کی
ته‌له‌ڤیزیۆنی
ترکیی ئازه‌ربایجانی
هه‌یه که له
وڵاته‌یه‌کگرتووه‌کانی
ئه‌مریکاوه
به‌رنامه
بڵاو ده‌کاته‌وه،
که به پێچه‌وانه‌ی
هه‌موو جۆره
پێوانه‌یه‌کی
بڵاوکردنه‌وه
و به دژی هه‌ر
جۆره
پرێنسیپی ئه‌خلاقی
درۆ و ده‌نگووباسی
ساخته سه‌باره‌ت
به گه‌لی
کورد و
رێکخراوه
سیاسییه
کوردییه‌کان
بڵاو ده‌کاته‌وه.
ئه‌و ته‌له‌ڤیزیۆنه
زۆر جار هه‌مان
نێو و نرتکه
و تاوانانه
وه‌پاڵ گه‌لی
کورد ده‌دا که
به‌شێکن له
پرۆپاگاندای
ڕه‌سمی له
ئێران و توركیا
به دژی کوردان.
تا ئێستا هیچ
کۆڕ و کۆمه‌ڵ
و ڕێکخراوه‌یه‌کی
دێمۆکراتیکی
ئازه‌ربایجانی
به ئاشکرایی
دژی ئه‌و شه‌ڕفرۆشییه
به کوردان هه‌ڵوێستیان
ده‌رنه‌بڕیوه،
به‌ڵام به
دڵنیاییه‌وه
ده‌کرێ
بگوترێ ئه‌و
هه‌وڵه دژی
کوردییه
نوێنه‌رایه‌تی
بۆچوون و هه‌ستی
ئازه‌ربایجانیان
له ئاست گه‌لی
کورد ناکا.
ئه‌رکی
ڕووناکبیران
و پارتییه
سیاسییه
کورده‌کان
نابێ هه‌ڵوێستێکی
کاردانه‌وه‌یی
بێ له ئاست
ئه‌و
پرۆپاگاندا
ڕه‌گه‌زپه‌رستانه
و هه‌رزانه
دا، به‌ڵکوو
ده‌بێ
ڕێبازێکی
چالاکانه‌ی
ڕۆژه‌ڤدانه‌ر
بێ بۆ
پشتیوانی ئاشکرا
له مافی نه‌ته‌وه‌یی
و بزووتنه‌وه‌ی
ناسنامه‌خوازی
ئازه‌ربایجانییه‌کانی
باشووری له
سه‌ر بناوانی
ڕێزی دوولایه‌نه
و له یه‌کتر
گه‌یشتن و به
بێ ده‌ست هه‌ڵگرتن
له داوخواز و
ڕاسته‌قانی
کورد.
ئه‌وه‌ی ئه‌من
له مه‌ڕ نه‌غه‌ده
نووسیم " گۆڕین
و تێکدانی
مێژوو" نه‌بووه،
ئه‌من ئه‌و
خوێنڕشتنه‌ی
له‌وێ کرا به
شه‌ڕێکی
ئێتنیکی داده‌نێم
که ئاکامه‌که‌ی
کوشتنی خه‌ڵکی
بێ سووچ و
تاوان به ده‌ستی
هه‌ر دووک لا
بوو ، جا ئه‌نگێزه‌که‌ی
هه‌رچی بووبێ.
ئه‌و ڕووداوه
خوێناوییه
زه‌ربێکی گه‌وره‌ی
له بزووتنه‌وه‌ی
کورد دا. ئه‌من
نازانم گه‌لۆ
دوکتور مه‌تین
ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی
بووه که
ریوایه‌ته‌کانی
کوردی و ترکیی
ئازه‌ربایجانی
سه‌باره‌ت به
کوشتاری نه‌غه‌ده
بخوێنێته‌وه
یان نا؟! ئه‌گه‌ر
ئه‌وه‌ی
کردبێ و،
کراوه‌بێ بۆ
سه‌لماندنی
عه‌قڵی، ده‌بێ
بگاته ئه‌وه‌ی
بڵێ هه‌ر دوو
لا خه‌تابار
بوون.
هه‌ژار
، 15ی سێپتامبری
2006
• • •
|