|
كۆماری
كوردستان (5)
پانێلی واشینگتۆنپۆست:
ئه‌میر
حه‌سه‌نپوور،
گۆران نۆویچکی،
بورهان ئه‌لتوران،
س. ماگی و، هه‌روه‌ها
شیكه‌ره‌وانی
كۆوێژه‌كه:
حه‌سه‌نی قازی،
هه‌ژار و..
خوێنه‌ره‌وانی
به‌رێز، ئه‌و
نووسراوه‌یه‌ی
لێره‌دا ده‌یخوێننه‌وه،
به‌شی پێنجه‌می
ده‌قی
کورتکراوه‌ی
پانێل(کۆوێژ) ێکه
که له
(سایتی
واشینگتۆنپۆست)
سه‌باره‌ت به
ته‌جروبه‌ی
(کۆماری
کوردستان - 1946) و
حکوومه‌تی هه‌رێمی
کوردستان (1991- 2006) ، به زمانی
ئینگلیسی
بڵاوکراوه‌ته‌وه و، له لایه‌ن
گزینگه‌وه وه‌رگێڕدراوه‌ته‌وه
سه‌ر زمانی
كوردی. شیاوی
گوتنه، له‌م
به‌شه‌دا،
بیروبۆچوونی
چه‌ند كه‌سی
تریش به هۆی
گرینگیی ده‌ربڕینه‌كانیان
ده‌خرێنه
سه‌ر باسه‌كه
و له دوای
گوته‌ی به‌شدارانی
پانێله‌كه،
له ژێر
عینوانی(شیكه‌ره‌وان)
پێشكێش ده‌كرین.
س.
چ. هێرش
ئاخر
پرسیار: ئایا
ئه‌و کر و
سازوارانه‌ی
که پێویستییان به
پڕکردنه‌وه‌ی قه‌ڵشت
و بۆشاییه‌کان
له
ناو کوردانه‌وه
هه‌یه، له‌مه‌ڕ
ئه‌و زمانه‌ی
قسه‌ی پێده‌که‌ن،
دین و
سیماکانی
دیکه‌ی ژیانی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کوردی، چین؟
ئایا ئێوه
داهاتووی
کوردان بۆ
پێنج، بیست
یان چل ساڵی تر،
سه‌باره‌ت به
ده‌وڵه‌تی هه‌رێم
و شوێنی وی له
ناوچه‌دا چۆن
هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
س. ماگی، 1ی
سێپتامبری 2006
* * * *
* *
ــ
{وه‌ڵام}: نه‌خشه‌ی
کۆماری ساڵی
1946، وڵاتی له
که‌نداوی
فارسه‌وه تا
شاری مهاباد
(له ڕۆژئاوای
ئێران و نزیک
به گۆلی
ورمێ) و له
مهاباده‌وه
تا ده‌ریای
سپی(مه‌دیته‌ڕانه)
داده‌پۆشی.
ئاپۆره‌که‌ی
ته‌واوی
کورده‌کانی
سۆرانی
ئاخێو،
کرمانجی
ئاخێو، زازا و
ڕاوێژه‌کانی
دیکه‌ی کوردی
و لوڕه شیعه‌کانی
ده‌گرته‌وه.
له‌باری
زمانناسییه‌وه،
لێره‌دا سێ تا
چوار زمانی سه‌ره‌کی
بۆ ژیانی پێوه‌ندی
گرتن له
کوردستاندا
هه‌ن، یه‌کیان
دیالێکتی «باکوور»ی
ڕۆژئاوای
ئێران (له
ئاست فارسی که
زمانی
«باشوور»ی
ڕۆژئاوای
ئێرانه). هه‌رکام
له‌و گروپانه
پێی خۆشه که
دیالێکت و
زمانی خۆیان
به ئه‌سڵ
دابنێن. هه‌ر
یه‌که‌یه‌کی
فیدێراڵی ئه‌و
هه‌رێمانه
وێڕای
دیالێکتی
خۆیان ده‌توانن
کوردستانێکی
فیدێراڵیی به
هێز پێک‌بێنن.
که وابوو ئه‌و
یه‌کێتییه
زۆر له یه‌کگرتوویی
خیاڵییانه‌ی
ته‌واوی له‌هجه
و ڕاوێژه
کوردییه‌کان
واقیعیتر و به‌کارتره.
ئه‌و یه‌کێتییه‌ی
که له
حکوومه‌تی هه‌رێمی
کوردستانی
عێراق ده‌توانرێ
به هۆی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
داهاتوو
دابڕێژرێ به
سێ به‌ش داده‌به‌شرێ:
1) کوردیی
باکوور
(کرمانجی| بادینی)، 2)
کوردیی
باشوور (سۆرانی)
و، 3) فه‌یلی.
مۆدێلی سویس
یان زمانی
قانوونیی له‌به‌رچاوگیراو
بۆ که‌بێکی
کانادا بۆ
کوردستان پر
به پێستی
خۆیه‌تی.
کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردی به سه‌ر
دوو مه‌زهه‌بی
شیعه و سوننی
و هه‌روه‌ها که‌مایه‌تییه‌کانی
ئیزه‌دی و مه‌سیحی
و كه‌لیمی(جوو) دابه‌شکراوه
که تا ئێستاش
به شێوه‌ی
ئاشتییانه
له ناو
کوردان‌دا ده‌ژین.
له‌گه‌ل
هه‌بوونی ئه‌و
دین و ئایینه
جۆراوجۆرانه
بۆ کوردستان،
مه‌زهه‌بی
هیندوئێرانیی
«جیابوونه‌وه‌ی
دین له سیاسه‌ت»
باشترین
ڕێگاچاره‌یه.
پێش سه‌رهه‌ڵدانی
ئایینی زه‌ڕده‌شت،
گه‌لێک مه‌زهه‌ب
هه‌بوون که
ده‌توانین
بڵێین له
سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵات
دووره‌په‌رێز
بوون. ئه‌وه
له ڕێبازی
دوویێتیی
میترا (وه‌ک
خودای خۆر) و
ڤارونا (وه‌ک
خودای ئاسمان| باران)
دا هاتووه. بڕوانه:
Mitra-Varuna: An Essay on Two Indo-European
Representations of Sovereignty by Georges Dumézil,
Derek Coltman, 1990.
دومێزیل
نیشانی ده‌دا
که ئه‌و
ئایینانه و
یان ئه‌و سه‌روه‌ری
سیاسییه ــ
له هینده‌وه
تا رۆم، له
ئێرانه‌وه
تا سکاندیناڤیا
ــ وه‌ک گوته‌یه‌کی
دووانه(دوویێتی)
هاتووه‌ته‌به‌رچاو:
له لایه‌ک
پادشایه‌کی
خاوه‌نده‌سه‌ڵات
(راج، رێخ) و له
لایه‌کی دیکه‌وه
سه‌رۆکی
ئایینیی مه‌جووسی
(بره‌همه‌ن،
فلامێن).
له
میترادا، زاراوه‌ی
مێهر(خۆر)ی کوردی
پێشنیاركراوه و له
ڤاروناشدا
ئورانووس یان
هه‌رێم(ئه‌ستان)ی
گیلان له
باکووری ئێران
ده‌ستنیشان
کراوه.
چه‌مکی
میترا| ڤارونا
سازکراوی
شارستانییه‌تێکی
کۆنی میتانی و
ماد له
کوردستان
بووه. چ
میتانی و چ
ماه‌ئاباد هه‌ردووکیان
له هه‌مان
ڕیشه‌ی میترا
و مێهر(خۆر)ه‌وه سه‌رچاوه‌یان
گرتووه. بۆ
زانیاری
زیاتری
مێژوویی له
سه‌ر
کوردستان وه‌ک
کانگای
شارستانییه‌تی
هیندوئێرانیی
میتانی| ماد
بڕوانه:
http://kurdistanobserver.servehttp.com/mar06/12-3-06-opinion-goran-tky-playing-with-fire.htm
ئه‌وه
زۆرترمێژووی
ڕابردوو بوو و
من باسی به‌شی
دووهه‌می پرسیاره‌که‌م
کرد سه‌باره‌ت
به داهاتوو و
ئه‌وه‌یکه کوردان
له پێنج،
بیست یان چل
ساڵی دواتر چ
به‌ده‌ست
دێنن.
گۆران
نۆویچکی، 1ی
سێپتامبری 2006
* * * *
* *
ــ{وه‌ڵام}: هه‌ر
ئێستا ده‌مه‌وێ
ئاماژه به
نموونه‌یه‌ک
بکه‌م. دوکتور
هاشمی شیرازی
نامه‌یه‌کی
بۆ ڕێبه‌رایه‌تی
حیزبی
دێمۆکراتی
کوردستانی
ئێران سه‌باره‌ت
به
ئازادکردنی
زیندانییه‌کی
کورد که
تاوانی خه‌یانه‌تی
درابوه‌پاڵ و
ده‌هات جێبه‌جێ
بکرێ
نووسیبوو.
نامه‌که
به هۆی برای
گرتووه کورده‌که‌وه ده‌گاته
ده‌ست ڕێبه‌رایه‌تی
حدکا له
ئێران و کابرا
ئازاد ده‌کرێ.
هه‌ردو
براکان
ئێستاش له
ژیاندان و
نامه‌وێ
نێویان بزڕێنم،
به‌ڵام سوورم
له سه‌ر ئه‌وه
که زۆربه‌ی
براده‌رانی
ئه‌ندامی
حدکا یا خزمه‌کانی
بنه‌ماڵه‌ی
قازی، یان ئه‌گه‌ر
خاڵی دوکتور
شیرازی له
ناوماندا
بوایه، ده‌یانتوانی
ڕووناکایی
بخه‌نه‌سه‌ر
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه.
گۆران
نۆویچکی، 4ی
سێپتامبری 2006
* * * *
* *
به‌ڕێز
دوکتور گۆران
نۆویچكی!
ئه‌گه‌رچی
وابزانم که‌سێک
له‌و دمه‌ته‌قێی
ئێستادا سه‌رنجی
به‌ڕیزتانی
بۆ ئاگاداری
دانی هه‌ڵه‌تان
له مه‌ڕ ڕه‌حمه‌تی
دوکتور هاشمی
شیرازی
ڕاکێشابوو،
به‌ڵام له‌دوایین
نووسینتان له‌م
بلۆگه دا
دیسان حه‌ولتان
داوه بنه‌مای
قسه‌کانتان له
سه‌ر "فاکتی"
نه‌بوو
دابنێن ئه‌ویش
ده‌وری
دوکتور
شیرازی یه له
بزووتنه‌وه‌ی
سیاسی کورد
دا.
هه‌ر وه‌ک
لێره دا
هێمای
پێکرابوو
دوکتور
شیرازی قه‌ت
که‌سایه‌تییه‌کی
رێبه‌ر و سه‌ره‌کی
نه‌بوو له
بزووتنه‌وه‌ی
کورد له
ئێران دا. ئه‌وه
ڕاسته که ئه‌و
پێوه‌ندییه‌کی
به‌ربڵاوی هه‌بوو
له گه‌ڵ
ژماره‌یه‌کی
زۆر له کورده‌کان
له ناوخۆ و
ده‌ره‌وه‌ی
کوردستان، به‌ڵام
له زه‌مانی
شا دا قه‌ت به
ته‌واوی جێگه‌ی
باوه‌ڕی
بزووتنه‌وه‌ی
نهێنی کورد نه‌بوو.
له هه‌مان
نووسینی
ئاماژه
پێکراو دا
ئێوه
فاکتێکی دیکه‌شتان
دروست کردووه
ئه‌ویش به‌ستنه‌وه‌ی
ڕه‌چه‌ڵه‌کی
قازی محه‌مه‌د
به سنه‌وه‌یه،
شتێکی که قه‌ت
وا نه‌بووه.
به حورمه‌ته‌وه،
حه‌سه‌نی
قازی، 7ی
سێپتامبری 2006
* * * *
* *
ــ {وه‌ڵام}: شتێکی
باش له‌مه‌ڕ
بلۆگه‌کان
ئازادیی
بیروڕایه و،
ئه‌وه‌ش
بیروبۆچوونی
جۆراوجۆری لێ
ده‌که‌وێته‌وه.
به‌هه‌رحاڵ،
ئه‌وه
هاوبیریی و
بۆچوونی
نووسراوه‌ی
گه‌لێکیانه،
که خه‌باتی
خه‌ڵکی کورد
له دژی
زاراوه‌گه‌لی
سته‌می قه‌ومی
و نه‌ته‌وه‌یی،
نژادی و ڕه‌گه‌زپه‌رستی
نیشان بده‌ن. یه‌کێک
له‌وانه ده‌نووسێ:
«ئێسته کاتی
ئه‌وه‌یه
کورده‌کانیش
هه‌مان گه‌مه
له‌گه‌ڵ ئازه‌رییه‌کان
بنوێنن و به
یارمه‌تی پ‌ک‌ک
به سه‌ریاندا
زاڵ ببن. شیعه‌ی
ئازه‌ری له
تورکان
لاوازترن. پ‌ک‌ک
ده‌یه‌وێ شه‌ڕێک
ده‌ست پێبکا.
تۆ بۆ له دژی
براده‌ران که‌ڵک
له براکانت
وه‌رناگری تا
پێکه‌وه به
شه‌ڕبێن.»
من
به ئاشکرایی
و ڕاشکاوانه
دژی ئه‌و چه‌شنه
سیاسه‌ته‌م،
که ده‌ستێکی
که‌می له
شۆڤێنیزمی نه‌ته‌وه‌یی،
ڕه‌گه‌زپه‌رستی
و فاشیزم نییه.
من نامه‌وێ
هیچ
بلۆگڤانێک به
فاشیست بوون
دابنێم، به‌ڵام،
به‌شێکی زۆری
نووسراوه‌کان
وێڕای په‌شیمانییه‌کی
زۆر، له‌مه‌ڕ
ئه‌و چه‌شنه
سیاسه‌ته که‌میان
هێناوه، که
ئاگری شه‌ڕ و
خوێنڕێژیی له
نێوان
تورکان،
فارسان و عه‌ڕه‌بان
خۆشده‌که‌ن.
ته‌نانه‌ت
ئازه‌رییه‌کان،
که خۆشیان که‌وتوونه‌ته
ژێر سته‌می نه‌ته‌وه‌یی
به ده‌ست ده‌وڵه‌تی
ئێرانه‌وه،
وه‌ک دوژمنی
هه‌میشه‌یی
کوردان که‌ڵکیان
لێ وه‌رده‌گێری.
وه ده‌کارهێنانی
کورد وه‌ک
«ئاریایی» ته‌نانه‌ت
خراپتریشه.
ئه‌وه ده‌توانێ
ببێته سیاسه‌تێکی
فاشیستی (من
له سه‌ر ئه‌وه
سوورم که به‌شێکی
زۆر له
کوردان
ئاگایان له‌و
فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یه
نییه که به
ئاریائیسم و
فاشیسم و
نازیسم ده‌به‌سترێنه‌وه).
هه‌رکه‌س
ئه‌و بلۆگانه
بخوێنێته‌وه
و له سه‌ر
مێژووی
فاشیسم و «ته‌م
و مژی بان نه‌ته‌وه»
ئاگاداربێ،
به خورتی
وشیارده‌بێته‌وه.
لێره‌دا،
من وێنه‌یه‌کی
ڕه‌ش ده‌بینم
که چۆن خه‌ڵک
بۆ کوشتنی یه‌کتر
که‌ڵکیان لێ
وه‌رده‌گیرێ
چونکه هه‌رکام
له‌وان سه‌ر
به گروپێکی
نه‌ژادی، قه‌ومی
یان ئایینین.
ئه‌وه خه‌ڵاتی
ده‌یه‌کانی
دوای 1933 بوو.
زیندووکردنه‌وه‌ی
ئه‌فسانه‌ی
«ڕه‌گه‌زی
ئاریا» که
کورد وه‌ک
گروپی ڕه‌گه‌زی
ئاریایی له‌قه‌ڵه‌م
ده‌دا، وه ئه‌وان
له بواری
زاراوه‌ی
ئێتنیکی و ڕه‌گه‌زیی
له ئاست عه‌ره‌بان
و تورکان داده‌نێ
شتێکی که‌متر
له فاشیسم
نییه. ئه‌و
سیاسه‌ته
ئێتنیکییه
پێشتر وڵاتی
عێراقی تووشی
مالوێرانی
کردووه، هه‌ر
ئه‌و سیاسه‌ته
خه‌ڵکی فه‌له‌ستینی
له‌باری
روحییه‌وه
ڕووخاندووه
و ئه‌م
دواییانه‌ش
خه‌ڵکی
لوبنان و
وڵاته‌که‌یانی
وێران کردووه.
لێره‌دا
ئالترناتیڤێک
له‌بری ئه‌و
سیاسه‌ته‌ی
که کورد و
تورک یه‌کتر
بکوژن ئه‌وه‌یه:
هه‌ر ئه‌و
دۆستایه‌تی و
هاوکارییه‌ی
له نێوان
کۆماری کوردی{كوردستان} و
حکوومه‌تی
میللی ئازه‌ربایجان
له ساڵی 1946 هه‌بوو،
هه‌روه‌ها ئه‌و
ته‌رحه
ستاندارده‌ی
که ئیسماعیل
بێشکچی له‌مه‌ڕ
هاوکاری دوو
نه‌ته‌وه
داویه‌ته‌ده‌ست.
ئه‌گه‌ر
تۆ ده‌توانی
یه‌کێتی ته‌واوی
کوردان له
ئاست تورکان
به خه‌یاڵدابێنی،
وه ئه‌وان بۆ
کوشتنی یه‌کتر
بانگهێشت بکه‌ی،
بۆچی ناتوانی
هاوکاریی
کورد و تورک
له پێناو
گۆڕینی بارودۆخی
تورکیا بخه‌یه‌به‌رچاو؟
ئه‌گه‌ر
تۆ ده‌توانی
جاڕی شه‌ڕی هه‌مووان
له دژی
کوردان و ئی
کوردان له
دژی هه‌مووان
لێبده‌ی،
بۆچی نایه‌ی
هه‌مووان له‌پێناو
یه‌کێتی له
دژی سته‌می نه‌ته‌وه‌یی،
له‌پێناو به‌رابه‌ری،
له‌پێناو ئازادی
و هاوکاری بانگ بکه‌ی؟
وا
دێته‌به‌رچاو
که ئه‌و چه‌شنه
سیاسه‌ته
کوردی یان
«کوردایه‌تی» یه
پێڕه‌وی له سیاسه‌تی
نه‌ته‌وه ــ
ده‌وڵه‌ت ده‌کا:
واته یه‌کتر
کوشتن
هاسانتره له
یه‌کێتیی هه‌مووان.
ئه‌گه‌ر
ده‌وڵه‌ت ده‌توانێ
و ده‌یه‌وێ
شارستانییه‌ته‌کان
به هۆی ئاره‌زووی
ئێتنیکی و
میتۆلۆژییه
نه‌ژادییه‌کان
به‌دیبێنێ،
تۆ بۆچی ناتوانی
ئالترناتیڤێکی
کولتووری و
سیاسیی
ئینترناسیۆنالیستی
ئاره‌زوو بکه‌ی؟
به
ده‌ستهێننانی
کامیان
گرانتر و ئه‌سته‌متره؟
کامیان بۆ
داهاتوو کاری
پێده‌کرێ؟
کام ڕوانگه
ده‌ره‌وشاوه‌تره؟
ئه‌وه هه‌روا
ڕووداوێک له
مێژوودا نییه
که ئه‌و
سیاسه‌ته بۆ ئه‌مریکا
و ئیسرائیل
بۆته هۆی سه‌رسووڕمان،
وه هه‌روه‌ها
سیاسه‌تی
دامه‌زرانی
ڕۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاست که
جینایه‌ته‌کانی
شه‌ڕ وه‌ک
سیاسه‌تی
«خۆپاراستن|خوپارێزیی»
نیشان بدرێ.
وه یان هه‌ر
داوایه‌ک بۆ
دیمۆکراسی،
ئازادی و به‌ره‌نگاریی
وه‌ک
«تێرۆریزم» ده‌ستنیشان
ده‌کرێ.
ئالترناتیڤی
ئه‌و سیاسه‌ته،
یه‌کێتی و یه‌کگرتوویی
ته‌واوی خه‌ڵکی
ڕۆژهه‌ڵاتی
نێوه‌ڕاسته
ــ له عه‌ڕه‌به‌وه
بگره تا ده‌گاته
ئه‌رمه‌نی،
جووله‌که،
فارس و تورک و خه‌ڵكی تر ــ
له‌پێناو
ژیانێکی
باشتر، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی
چاکتر،
ڕێژیمێکی
سیاسی خاستر،
سه‌ربه‌خۆیی
و، کۆتایی هێنان به‌هه‌ر
چه‌شنه سته‌مێکی
نه‌ته‌وه‌یی،
نه‌ژادی و مه‌زهه‌بی.
ئه‌میر حه‌سه‌نپوور،
5ی سێپتامبری 2006
• • •
|