Start

هێرك
پێڕك
تێڕك
كۆوێژ
ڕاوێژ
تێبێژ
وێژگ
چێژگ
مێژگ
ڕاڕه‌و
ڕۆژه‌و
گێژه‌و
2007-02-14

جۆره‌کانی کێش (وه‌زن) له‌ شێعری «نالی»دا
(
به‌شی دووهه‌م)
• س. چ. هێرش

 
 

درێژه‌ی باسه‌كه:
ــ مضارع مثمن اخرب مكفوف محذوف (موزاریعی هه‌شتانه‌ی خراوی كوێركراوی قرتاو)
گـــــه‌ر بێیه‌ ده‌رێ، سه‌روی ڕه‌وانی له‌ ئیره‌مدا
وه‌ر نه‌ییه‌ ده‌رێ، ئاهوویی چینی له‌ حه‌ره‌مدا

گـــــه‌ر بێیه‌| ده‌رێ، سه‌روی| ڕه‌وانی له|‌ ئیره‌مدا
وه‌ر نه‌ییه‌| ده‌رێ، ئاهوو| یی چینی له‌ | حه‌ره‌مدا

مه‌فعوولو| فاعیلاتو| مه‌فاعییلو| فاعیلون
ــ  ــ  ه|‌ ــ  ه ــ ه | ه‌ ــ  ــ ه | ــ ه ـــ

ــ رمل مثمن محذوف (ره‌مه‌لی هه‌شتانه‌ قرتاو)
 ته‌بعی شه‌ككه‌رباری من، كوردی ئه‌گه‌ر ئینشا ده‌كا
ئیمتیحانی خۆیه‌ مه‌قسوودی، لـــــــــه‌ (عمدا) وا ده‌كا

ته‌بعی شه‌ككه‌ر|باری من، كور| دی ئه‌گه‌ر ئین| شا ده‌كا
ئیمتیحانی| خۆیه‌ مه‌قسوو| دی، لــــــــه‌ (عمدا)|  وا ده‌كا
فاعیلاتون| فاعیلاتون|
فاعیلاتون| فاعیلون
ــ ه ــ  ــ | ــ ه ــ  ــ | ــ ه ــ  ــ | ــ ه ــ

ــ رمل مثمن محذوف (ره‌مه‌لی هه‌شتانه‌ قرتاو)
پیم ده‌ڵێن: مه‌حبووبه‌ خێل و قیچه، مه‌یلی شه‌ڕ ده‌كا
خێل و قیچه‌، یا ته‌رازووی نازی نـــــــه‌ختێ سه‌ر ده‌كا

پیم ده‌ڵێن: مه‌ح| بووبه‌ خێل و| قیچه، مه‌یلی| شه‌ڕ ده‌كا
خێل و قیچه‌،| یا ته‌رازووی| نازی نـــــــه‌ختێ|  سه‌ر ده‌كا
فاعیلاتون| فاعیلاتون| فاعیلاتون| فاعیلون
ــ ه ــ  ــ | ــ ه ــ  ــ | ــ ه ــ  ــ | ــ ه ــ

ــ رمل مثمن محذوف (ره‌مه‌لی هه‌شتانه‌ قرتاو)
چاوه‌كه‌ت ئـــــــاگر له‌ سینه‌ی عاشقی مسكین ده‌كا
مه‌سته‌، مه‌یلی چه‌ن كه‌بابێكی دڵی خوێنین ده‌كا

چاوه‌كه‌ت ئــــــا| گر له‌ سینه‌ی| عاشقی مس| كین ده‌كا
مه‌سته‌، مه‌یلی| چه‌ن كه‌بابێ| كی دڵی خوێ| نین ده‌كا
فاعیلاتون| فاعیلاتون| فاعیلاتون| فاعیلون
ــ ه ــ  ــ | ــ ه ــ  ــ | ــ ه ــ  ــ | ــ ه ــ

ــ هزج مثمن اخرب مكفوف محذوف (هه‌زه‌جی هه‌شتانه‌ی خراوی كوێركراوی قرتاو)
یا بدر علــــــــــــوا و ضیاء و کمالا
فالغصن مع الاصل الی فرعک مالا

یا بدر|علـــــــــــــــــوا و |ضیاء و | کمالا
فالغصن| مع الاصل| الی فرع| ک مالا
مه‌فعوولو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعیل
ــ  ــ ه| ه‌ ــ  ــ ه | ه‌ ــ  ــ ه | ه ـــ  ـــ

ــ هزج مثمن اخرب مكفوف محذوف (هه‌زه‌جی هه‌شتانه‌ی خراوی كوێركراوی قرتاو)
حیره‌تزه‌ده‌ وا دیده‌ وه‌كوو حه‌ڵقه‌یی ده‌رما
بێ مــایه‌ نییه‌ عاشیقی بێچاره‌، (بفه‌رما)!

حیره‌تزه| ‌ده‌ وا دیده| ‌ وه‌كوو حه‌ڵقه‌| یی ده‌رما
بێ مــــایه‌ | نییه‌ عاشی|قی بێچاره‌،| (بفه‌رما)!
مه‌فعوولو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعیل
ــ  ــ ه| ه‌ ــ  ــ ه | ه‌ ــ  ــ ه | ه ـــ  ـــ

ــ هزج مسدس محذوف (هه‌زه‌جی شه‌شانه‌ی قرتاو)
جه‌نانی وه‌ك جینان كردم به‌ ماوا
«حه‌بیبه‌»ی (ماڵیاوا) مــاڵی ئاوا!

جه‌نانی وه‌ك جینان كردم به‌ ماوا
«حه‌بیبه‌»ی (ماڵیاوا) مـــاڵی ئاوا!
مه‌فاعیلون| مه‌فاعیلون | مه‌فاعیل
ه ــ  ــ  ــ | ه ــ  ــ  ــ | ه ــ  ــ

ــ رمل مسدس محذوف (ره‌مه‌لی شه‌شانه‌ی قرتاو)
په‌چــه‌یی په‌رچه‌میی و، پرچی سیا
هه‌ر ده‌ڵیی مانگه‌ شه‌وه‌ كوڵمی تیا

په‌چــه‌یی په‌رچه‌میی و، پرچی سیا
هه‌ر ده‌ڵیی مانگه‌ شه‌وه‌ كوڵمی تیا
فاعیلاتون| فاعیلاتون | فاعیلون
ــ ه ــ  ــ | ــ ه ــ  ــ | ــ ه ــ

ــ رمل مثمن محذوف (ره‌مه‌لی هه‌شتانه‌ی قرتاو)
ڕیشه‌كـــــــه‌ی پان و درێژه‌، بۆ ڕیا خزمه‌ت ده‌كا
زاهیره‌ هه‌ركه‌س به‌ توول و عه‌رزی ڕیشیدا ڕیا

ڕیشه‌كـــــــه‌ی پان و درێژه‌، بۆ ڕیا خزمه‌ت ده‌كا
زاهیره‌ هه‌ركه‌س به‌ توول و عه‌رزی ڕیشیدا ڕیا
فاعیلاتون| فاعیلاتون| فاعیلاتون| فاعیلون
ــ ه ــ  ــ | ــ  ه ــ  ــ | ــ ه ــ  ــ|  ــ ه ــ

ــ هزج مثمن اخرب مكفوف محذوف (هه‌زه‌جی هه‌شتانه‌ی خراوی كوێركراوی قرتاو)
زولفه‌ینی به‌ خه‌م مار و به‌ حه‌ڵقه‌ن وه‌کوو عه‌قره‌ب
شیعری لـــــه‌ف و نه‌شرن، چ موشه‌وه‌ش، چ موڕه‌تته‌ب

زولفه‌ینی| به‌ خه‌م مار و| به‌ حه‌ڵقه‌ن وه‌| کوو عه‌قره‌ب
شیعری لــــه| ‌ف و نه‌شرن، چ | موشه‌وه‌ش، چ| موڕه‌تته‌ب
مه‌فعوولو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعیل
ــ  ــ ه| ه‌ ــ  ــ ه | ه‌ ــ  ــ ه | ه ـــ  ـــ

ــ هزج مثمن اخرب مكفوف محذوف (هه‌زه‌جی هه‌شتانه‌ی خراوی كوێركراوی قرتاو)
ماته‌م وه‌کوو زولفه‌ینی سییه‌هـ ، گرتی سه‌راپات
پۆشی لـــــــــه‌ ڕوخت ته‌عبییه‌ی به‌یده‌ق و شامات

ماته‌م وه‌| کوو زولفه‌ینی| سییه‌هـ ، گرتی| سه‌راپات
پۆشی لـــــــه‌ | ڕوخت ته‌عبی| یه‌ی به‌یده| ‌ق و شامات
مه‌فعوولو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعیل
ــ  ــ ه| ه‌ ــ  ــ ه | ه‌ ــ  ــ ه | ه ـــ  ـــ

ــ هزج مثمن اخرب مكفوف محذوف (هه‌زه‌جی هه‌شتانه‌ی خراوی كوێركراوی قرتاو)
چاوت لـــه‌ برۆ  یه‌عنی له‌ ژێر تاقی نه‌زاره‌ت
بێ په‌رده‌ عه‌یان دێته‌ ته‌کوللوم به‌ ئیشاره‌ت

چاوت له‌ | برۆ  یه‌عنی | له‌ ژێر تاقی| نه‌زاره‌ت
بێ په‌رده| ‌عه‌یان دێته‌| ته‌کوللوم به|‌ ئیشاره‌ت
مه‌فعوولو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعیل
ــ  ــ ه| ه‌ ــ  ــ ه | ه‌ ــ  ــ ه | ه ـــ  ـــ

ــ هزج مسدس محذوف (هه‌زه‌جی شه‌شانه‌ی قرتاو)
مه‌كه‌ ئیخلافی ئه‌و وه‌عده‌ی كه‌ فه‌رمووت
ده‌خیلت بم كه‌ خانه‌ی  سه‌بره‌كه‌م سووت

مه‌كه‌ ئیخلا| فی ئه‌و وه‌عده‌ی| كه‌ فه‌رمووت
ده‌خیلت بم| كه‌ خانه‌ی  سه‌ب| ره‌كه‌م سووت
مه‌فاعیلون| مه‌فاعیلون | مه‌فاعیل
ه ــ  ــ  ــ | ه ــ  ــ  ــ | ه ــ  ــ

ــ هزج مثمن اخرب مكفوف محذوف (هه‌زه‌جی هه‌شتانه‌ی خراوی كوێركراوی قرتاو)
ئه‌ی سه‌روی بوڵه‌ند قه‌دد و، برۆتاق و، مه‌مک جووت!
کێ ده‌ستی ده‌گـــــــــــــاته‌ به‌ی و ناری نه‌گه‌یشتووت؟!

ئه‌ی سه‌روی| بوڵه‌ند قه‌دد و،| برۆتاق و،| مه‌مک جووت!
کێ ده‌ستی| ده‌گـــــــــــــاته‌ به| ‌ی و ناری نه‌| گه‌یشتووت؟!
مه‌فعوولو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعییلو| مه‌فاعیل
ــ  ــ ه| ه‌ ــ  ــ ه | ه‌ ــ  ــ ه | ه ـــ  ـــ

ــ رمل مسدس مخبون محذوف (ره‌مه‌لی شه‌شانه‌ی حه‌شاردراوی قرتاو)
عومری بێ حــاسڵی من چوو به‌ عه‌به‌س
ئه‌مه‌كم هه‌رچی هه‌بوو چوو به‌ عه‌به‌س

عومری بێ حــا| سڵی من چوو| به‌ عه‌به‌س
ئه‌مه‌كم هه‌ر| چی هه‌بوو چوو| به‌ عه‌به‌س
فاعیلاتون| فه‌عه‌لاتون | فه‌عه‌لون
ــ ه ــ  ــ | ه ه ــ  ــ | ه ه ــ

ــ هزج مثمن اخرب (هه‌زه‌جی هه‌شتانه‌ی خراو)
عیشقت كه‌ مه‌جازی بێ، خواهیش مه‌كه‌ ئیللا كچ
شیرین كج و، له‌یلا كچ و، سه‌لما كچ و، عه‌زرا كچ

عیشقت كه‌| مه‌جازی بێ،| خواهیش مه|‌كه‌ ئیللا كچ
شیرین ك| چ و، له‌یلا كچ و،| سه‌لما ك|چ و، عه‌زرا كچ
مه‌فعوولو| مه‌فاعییلون| مه‌فعوولو | مه‌فاعییلون
ــ  ــ ه| ه‌ ــ  ــ  ــ | ــ  ــ ه | ه ـــ  ـــ  ـــ

ئه‌و وه‌زنه به‌م شێوه‌یه‌ش دابڕده‌كرێ:

عیشقت كه‌ مه| ‌جازی بێ،| خواهیش مه‌كه|‌ ئیللا كچ
شیرین كچ و، له‌یلا كچ و، سه‌لما كچ و، عه‌زرا كچ
موسته‌فعه‌لو| مه‌فعوولون| موسته‌فعه‌لو| مه‌فعوولون
ــ  ــ  ه ه|  ــ  ــ  ــ | ــ  ــ  ه ه| ــ  ــ  ــ

• • •

درێژه‌ی هه‌یه 



شێعروئه‌ده‌ب
مێژوویی
گفتوگۆ
ڕۆژه‌و
زانست و تێكنیك
كولتوور
ڕاوێژ
جۆراوجۆر
مۆسیقا و ده‌نگ
ئارشیو
گزینگ
فۆنتی کوردی1 - 2

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

Webmaster: Chia Madani