له‌و
زنجیره نووسراوه‌یه‌دا
به گوێره‌ی
توانا هه‌وڵ
دراوه ته‌واوی
ئه‌و کێش(وه‌زن)انه‌ی
که «نالی» بۆ
گوتنی شێعره‌کانی،
که‌ڵکی لێوه‌رگرتوون
یان ده‌کاری
هێناون ده‌ستنیشان
بکرێن.
هه‌رچه‌ند
مه‌به‌ستی
سه‌ره‌کی ئه‌و
باسه، لێدوان
له سه‌ر زانستی
«عه‌رووز» و شیکردنه‌وه‌ی
(به‌حر)ه‌کانی
شێعری نییه،
به‌ڵام بۆ ئاشنایی
زیاتری خوێنه‌ره‌وان
و لایه‌نگرانی
شێعری نالی،
به شێوه‌یه‌کی
سه‌رپێییش
بێ، کورته
زانیارییه‌ک
سه‌باره‌ت
به (کێش) و چۆنیه‌تی
ئاوێته‌بوونی
شه‌پۆل و درکه
(ده‌نگ و بڕگه)
کان وه‌ڕوو‌خراون
و، پاشانیش
دێڕی یه‌که‌می
سه‌رجه‌می
ئه‌و غه‌زه‌ل
و چامه و شێعرانه‌ی
که له دیوانی
«نالی»دا به
گوێره‌ی (ئه‌لفوبێ)
هاتوون، به‌ڕیز
نووسراونه‌ته‌وه
و جۆری (کێش)ه‌کانیان
دیاری کراون.
کێش(وه‌زن):
کێش چه‌شنه
ڕێکوپێکیی
و گونجاوییه‌کی
تایبه‌ته
که له ئاوێنه‌بوونی
ده‌نگ و درکه
(شه‌پۆل| بڕگه)
کانی شێعردا
پێکدێ و، جۆره
ئاهه‌نگ و مۆسیاقایه‌ک
به شێعره‌که
ده‌به‌خشێ.
پێوانه و ته‌رازووی
کێش له شێعری
عه‌رووزی(یا
به زاروێژی
هه‌ڵه‌ی باو
کلاسیکی)ی کوردی‌دا،
ئه‌و ده‌نگ
و درکه یان
ئه‌و شه‌پۆل
و بڕگه کورت
و درێژانه‌ن
که له دێڕێک‌دا
به شێوه‌یه‌کی
ڕێک و گونجاو
ئاوێته‌ده‌بن
و له دێڕه‌کانی
تردا دووپاتده‌بنه‌وه.
دیاره هه‌ر
چه‌شنه ڕێکی
و گونجاوییه‌کی
تایبه‌ت، یان
چۆنیه‌تی ئاوێته‌بوون
و ڕێزبوونی
یه‌ک له دوای
یه‌کی بڕگه
کورت و درێژه‌کان،
جۆره کێشێکی
تایبه‌ت به
خۆیان ده‌خوڵقێنن.
جۆر و شێوه‌ی
ئاوێته‌بوونی
ئه‌و ده‌نگ
و بڕگه کورت
و درێژانه
که به زاروێژی
زانستی عه‌رووزی،
پایه (کۆڵه‌که)یان
پێ ده‌گوترێ،
بناخه و پێوه‌ر
و یه‌که‌ی کێش(وه‌زن)
به حیساب دێن.
ئه‌و کۆڵه‌کانه، به دوو
شێوه کۆده‌بنه‌وه: ئه‌گه‌ر
کێشێک له دووپاتکردنه‌وه‌ی
پایه‌یه‌کی
هاوچه‌شن واته
وه‌ک خۆی دروست
ببێ ئه‌وا وه‌زنه‌که
«هاوپایه»یه،
وه‌ک: موسته‌فعیلون
موسته‌فعیلون
موسته‌فعیلون؛
به‌ڵام ئه‌گه‌ر
کۆڵه‌که‌کان
هاوچه‌شن نه‌بن
ئه‌وا وه‌زنه‌که
«ناهاوپایه»ی
پێ ده‌گوترێ،
وه‌ک: موفته‌عه‌لون
مه‌فاعیلون
موفته‌عه‌لون
مه‌فاعیلون.
ئه‌وه‌ش بڵێین
که هه‌ر کۆڵه‌که‌یه‌کیش
به پێی وه‌زنی
دیاریکراو
له یه‌ک بڕگه
تا پێنج بڕگه
ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردادێ،
وه‌کوو: فه‌ع(یه‌ک
بڕگه)، فه‌عه‌ل(دوو
بڕگه)، مه‌فعوولو(سێ
بڕگه)، موفته‌عه‌لون(چوار
بڕگه)، موسته‌فعه‌لاتون(پێنج
بڕگه).
هه‌ڵبه‌ت له‌و
جێیه‌ڕا که
پێکهاته‌ی
هه‌ر پایه
و کۆڵه‌که‌یه‌ک،
کۆبه‌ندی ده‌نگ
و بڕگه جۆراوجۆره‌کان
و چۆنیه‌تی
ئاوێته‌بوونیانه،
ئێمه ئه‌شێ
به وردی ــ
به‌تایبه‌ت
له‌مه‌ڕ زمانه‌که‌ی
خۆمان ــ ئاشنایان
بین.
له زمانی کوردی‌دا
(به هه‌ر دوو
ستانداردی کرمانجی
سه‌روو و خوارووه‌وه)،
ده‌نگ و بڕگه
(شه‌پۆل، درکه)
کان یان به
زاروێژی زمان‌ناسان
«بزوێن»(Vowel) ه‌کان به دوو
ده‌سته دابه‌ش
ده‌کرێن:
1- بڕگه
یان بزوێنه
کورته‌کان
بریتین له:
ئه«e» (ئه‌رۆم،
گه‌ڕه‌ک، وه‌ره)،
ئو«u» (چون، سوڕ، گول)،
ئۆ«o» (ئۆف،
مۆر، تۆ)، ئی«î» (ژین، قین،
زی) ئێ«ê» (ئێش،
لێڵ، ڕێ).
2- بڕگه یان
بزوێنه درێژه‌کان
بریتین له:
ئا «a» (ئازیز، پاییز،
کارا) ئوو «û» (ڕووت،
بووک، په‌ڵوو)،
ئیی«îî» (یاریی،
فڕیی، ده‌ژیی).
ئه‌وه‌ش فه‌رامۆش
نه‌کرێ که
له شێوه‌زاری
کرمانجی سه‌روو،
نیوچه بزوێن(سووکه
بزوێن)ێك
به‌م نیشانه‌یه
«ئـ» (i) له نووسیندا
بووه‌ته باو
و ده‌کار ده‌کرێ
که له نووسینی
شێوه‌زاری
کرمانجی خواروودا
له‌به‌ر چاوناگیرێ.
دیاره به
بۆچوونی خۆم
ئه‌و نیوچه‌بزوێنه
ده زات و ناخی
خودی ده‌نگه
کپ (Consonant)ه‌کاندا هه‌یه
و پێویست به‌م
نیشانه‌یه
ناکات، وه‌ک: ژن، دڵم،
بزن، سه‌رقژن،
زگ، جگ.
ئاشكرایه، ده‌ستنیشانکردنی
ئه‌و بزوێنه
کورت و درێژانه
بۆ ئه‌وه‌بوو
که بتوانین
چۆنیه‌تی ئاوێته‌بوون
و جێگرتنیان
له شێعری (عه‌رووزی)دا
دیاری بکه‌ین.
دیاره
هه‌رکام له‌وان
ئه‌گه‌ر له
شوێنی دروستی
خۆیاندا ئاوێته
و جێگیر نه‌بن،
ئه‌وا شێعره‌که
تووشی له‌نگی
و لۆریی(سه‌کته)
ده‌بێ.
کێش(وه‌زن) له
باری چۆنیه‌تی
پێکهاته و
ڕیزبوونی پایه‌کانییه‌وه
دوو جۆره:
1- کێشی ساغ(سالم): ئه‌گه‌ر
له پایه‌کانی
کێشێکدا، هیچ
چه‌شنه گۆڕانێک
ڕوونه‌دا و
شکڵی ئه‌سڵیی
کۆڵه‌که‌کان
وه‌ک خۆیان
بمێننه‌وه،
ئه‌وا کێشی
نێوبراو به
ساغ (سالم) له
قه‌ڵه‌م ده‌درێ،
وه‌کوو: فا‌عیلاتون،
مه‌فاعیلون،
موسته‌فعیلون...
2- کێشی ناساغ(ناسالم):
ئه‌گه‌ر کۆڵه‌که‌ی
کێشێک گۆڕانی
به سه‌ر دابێ
یان به زاروێژی
عه‌رووزی تووشی
(زه‌حف،
زیحاف، ئه‌زاحیف)
هاتبێ، واته
له ئه‌سڵی
خۆی دوورکه‌وتبێته‌وه
ئه‌وا پێکهاته‌ی
ئه‌و کێشه
ناساغ یان (موزاحه‌ف)ی
پێ ده‌گوترێ،
وه‌کوو: گۆڕانی
فا‌عیلاتون
(له بڕگه‌ی
درێژه‌وه
بۆ کورت) به
فاعیلاتو، فه‌عه‌لاتون
به فه‌عه‌لاتو...
هه‌روه‌ک ده‌زانین
چه‌شنی جێگرتن
و ئاوێته‌بوونی
کۆڵه‌که‌کان
یان شێوه‌ی
(ئه‌فاعیل)ه‌کان
(به‌حری شێعریی)
پێکدێنن. جا
ئه‌گه‌ر دێڕی
هه‌ر به‌حرێک
له دوو پایه
پێکهاتبێ ئه‌وا
پێی ده‌گوترێ:
موڕه‌ببه‌ع
(چوارانه)،
سێ کۆڵه‌که
بێ: موسه‌دده‌س
(شه‌شانه) و، چوار کۆڵه‌که
بێ: موسه‌ممه‌ن(هه‌شتانه).
ئه‌وه‌ش بزانین
که هیچ به‌حرێک
(بۆ هه‌ر دێڕێک)
نابێ له دوو
پایه که‌متر
و له چوار پایه
زیاتر بێ.
کاری به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی
کۆڵه‌که‌کان
و ئه‌وه‌یکه
بزانین به‌حره‌کان
له چه‌ند پایه
پێکهاتوون
و ڕیتم و مۆسیقا
و ئاهه‌نگی
ئاوێته‌بوونیان
چۆنه، به
زاروێژی عه‌رووزی
(ته‌قتیع)،
یان (دابڕکردن)ی
پێی ده‌گوترێ،
که لێره‌دا
بۆ کاری دابڕکردنی
به‌حر(شێعر)ه‌کان
له دوو نیشانه‌ی
« ــ»
(بۆ بڕگه‌ی درێژ)
و«ه» (بۆ بڕگه‌ی کورت)
که‌ڵک وه‌رده‌گرین:
(ئه‌ی|جیل| وه)(ده|ری| حوس|ن و)(ج| ڵه‌و| کێ| شی)(ته| ما| شا)
(مه‌ف|عوو|
لو) (مه|
فا|عیی|
لو) (مه|
فا|عیی|
لو) (مه|
فا|عیل)
ــ
ــ ه| ه ــ ــ ه | ه ــ
ــ ه
| ه ـــ
ـــ
هه‌روه‌ك
ده‌شزانین،
له زانستی
(عه‌رووز) دا،
بۆ هه‌ر كێشێك
نێوێكی تایبه‌ت
دیاری كراوه،
بۆ نموونه
ئه‌گه‌ر وه‌زنه‌كه
له سه‌ر كۆڵه‌كه‌ی
مه‌فاعیلون
دامه‌زرابێ
«هه‌زه‌ج»،
ئه‌گه‌ر له
سه‌ر كۆڵه‌كه‌ی
فا‌عیلاتون
بێ «ره‌مه‌ل»
و، ئه‌گه‌ریش
له‌سه‌ر موسته‌فعیلون
بێ ئه‌وا «ره‌جه‌ز»ه.
دیاره، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی ژماره‌ی
ئه‌م به‌حر
و وه‌زنانه‌ی
كه «نالی» ده‌كاری
هێناون گه‌لێك
زۆرن و له درێژه‌ی
باسه‌كه‌دا
ده‌خرێنه‌ڕوو،
لێره‌دا هێنانی
نێوی هه‌موویان
به پێویست
نازانم.
به‌ڵام، به‌ر
له‌وه‌ی جۆری
وه‌زنه ده‌كارهاتووه‌كانی دیوانی «نالی»
له خواره‌وه
ده‌ستنیشان
بكه‌م،
پێویسته
نوكته‌یه‌كی
گرینگ جه‌خت
بكه‌مه‌وه
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
كه كۆمه‌ڵگه‌ی
كورده‌واری
به‌تایبه‌ت
فه‌رهه‌نگی
ــ ڕۆشنبیریی
له زۆر لایه‌ن
و بواره‌وه
قه‌رزداری
حه‌زره‌تی«
نالی» یه و، بۆ
نموونه ئه‌گه‌ر
ئێمه‌ی كورد
خاوه‌نی ئه‌و
بلیمه‌ته
فه‌لسه‌فی
و فه‌رهه‌نگی
و زمانی و شێعرییه نه‌بووباین،
ئه‌سته‌م بوو
بتوانین باسی
شێعر و ئه‌ده‌ب
به‌تایبه‌ت
غه‌زه‌ل و،
هه‌روه‌ها
زمانی یه‌كگرتووی
ئه‌ده‌بیی
و زۆر مه‌سه‌له‌ی
تریش بكه‌ین.
بۆ ئه‌وه‌ی
قسه‌یه‌كی
هه‌رواییم
نه‌كردبێ سه‌رنجی
ئه‌و دێڕه‌ی
خواره‌وه
بده‌ن و خۆتان
سه‌رپشك بن
بزانن وایه
یان نا؟:
ده‌ورانی یه
وه‌ك هێڵه‌گی
سه‌ودا سه‌ری
گێژم
بۆیه بــــــه
ده‌قیقی مه‌سه‌له
هه‌رچی ده‌بێژم
«نالی» بێژگه
له‌و لایه‌نانه‌ی
ئاماژه‌ی پێكرا،
شاره‌زایی
و تواناییه‌كی
له‌ڕاده‌به‌ده‌ریشی
به‌سه‌ر کێشی
(عه‌رووزی) دا
هه‌بووه و،
توانیویه‌تی
له زۆربه‌ی
ئه‌م كێش (وه‌زن)
ه خۆش و سوار
و جێكه‌وتووانه‌ی
كه بۆ نموونه
«سه‌عدی» و «حافز»
له شێعری زمانی
فارسی‌دا ده‌كاریان
هێناون، كه‌ڵك
وه‌ربگرێ و
ده‌گه‌ڵ شێعری
كوردیی بیانگونجێنێ.
لێره‌دا، بۆ هاسانكاریی
و جوان لیێحاڵیبوون
هه‌وڵ دراوه،
سه‌ره‌تا جۆری
كێش (وه‌زن) و
به‌یتی یه‌كه‌می
شێعره‌كان بنووسرێنه‌وه
و پاشان بۆ هه‌ر
كام له‌وانیش
شكڵی دابڕكردنیان
دیاری بكرێن:
ــ هزج مثمن اخرب
مكفوف
محذوف (هه‌زه‌جی
خراوی كوێركراوی
قرتاو)
ئه‌ی جیلوه‌ده‌ری
حوسن و جڵه‌وکێشی
ته‌ماشا!
سه‌ر ڕشته‌یی
دین بێ مه‌ده‌دی
تۆ نییه حاشا
ئه‌ی
جیلوه| ده‌ری
حوسن و| جڵه‌وکێشی| ته‌ماشا!
ســه‌ر ڕشته|
یی دین بێ مه|ده‌دی
تۆ نی| یه حاشا
مه‌فعوولو|
مه‌فاعییلو|
مه‌فاعییلو|
مه‌فاعیل
ــ ــ
ه| ه ــ ــ ه | ه ــ
ــ ه
| ه ـــ
ـــ
ــ
هزج مثمن اخرب
مكفوف محذوف (هه‌زه‌جی
خراوی كوێركراوی
قرتاو)
ئه‌ستێره
هه‌موو مه‌حوه
له نێو نووری
قه‌مه‌ردا
یا شــــه‌مسی
جه‌ماڵت شه‌وی
گێڕاوه به
فه‌ردا؟
ئه‌ستێره|
هه‌موو مه‌حوه|
له نێو نووری|
قه‌مه‌ردا
یا شــــه‌مسی|
جه‌ماڵت شه|
وی گێڕاوه|
به فه‌ردا؟
مه‌فعوولو| مه‌فاعییلو|
مه‌فاعییلو|
مه‌فاعیل
ــ ــ
ه| ه ــ ــ ه | ه ــ
ــ ه
| ه ـــ
ـــ
ــ
هزج مثمن اخرب
مكفوف محذوف (هه‌زه‌جی
خراوی كوێركراوی
قرتاو)
تا تایی سه‌ری
توڕڕه‌یی پڕ
پێچشی بادا
هه‌رتایه‌کی
بارێکی گوڵ
و نافه به
بادا
تا
تایی| سه‌ری
توڕڕه| یی پڕ
پێچ| شی بادا
هـه‌رتایه| کی
بارێکی| گوڵ
و نافه| به
بادا
مه‌فعوولو|
مه‌فاعییلو|
مه‌فاعییلو|
مه‌فاعیل
ــ ــ
ه| ه ــ ــ ه | ه ــ
ــ ه
| ه ـــ
ـــ
ــ
هزج مثمن سالم
(هه‌زه‌جی هه‌شتانه‌ی
ساغ)
ته‌به‌سسوم
ده‌رده‌خا
حوققه‌ی ده‌م
و جه‌وهه‌ر
له نێو ئه‌ودا
به‌ڵێ مسقاڵه
زه‌ڕڕه زاهیره
جیلوه‌ی لــــــــــــــــــه
پڕته‌ودا
ته‌به‌سسوم
ده‌ر| ده‌خا
حوققه‌ی| ده‌م
و جه‌وهه‌ر|
له نێو ئه‌ودا
به‌ڵێ مسقا|
ڵه زه‌ڕڕه
زا|هیره جیلوه‌ی|
لـــــــــــــــــــــــه
پڕته‌ودا
مه‌فاعییلون|
مه‌فاعییلون|
مه‌فاعییلون|
مه‌فاعییلون
ه ــ ــ ــ | ه ــ ــ ــ | ه ــ ــ ــ | ه ــ ــ ــ |
ــ
رمل مثمن مخبون
اصلم (ره‌مه‌لی
هه‌شتانه‌ی
حه‌شاردراوی
گوێبڕاو)
جۆشش و تابه
له نێو دیده‌یی
گریانمدا
چ ته‌نوورێكه
لــه ته‌ندووره‌یی
تۆفانمدا
جۆشش
و تا| به له
نێو دی| ده‌یی
گریا| نمدا
چ ته‌نوورێ|
كه لــه ته‌ندوو|
ره‌یی تۆفا|
نمدا
فا‌عیلاتون|
فه‌عه‌لاتون|
فه‌عه‌لاتون|
فه‌علون
ــ ه ــ ــ | ه ه ــ
ــ | ه ه ــ
ــ | ــ
ــ
ــ
هزج مثمن سالم
(هه‌زه‌جی هه‌شتانه‌ی
ساغ)
ڕوخم ڕه‌نگینی
ڕه‌نگی ڕوومه‌تی
ڕه‌نگینته
بازا!
قــــــه‌دی
سه‌روم كه‌مانینی
قه‌دی شیرینته
بازا
ڕوخم ڕه‌نگی|
نی ڕه‌نگی ڕوو|
مه‌تی ڕه‌نگی|
نته بازا!
قــــــــــــه‌دی
سه‌روم| كه‌مانینی|
قه‌دی شیری|
نته بازا
مه‌فاعییلون|
مه‌فاعییلون|
مه‌فاعییلون|
مه‌فاعییلون
ه ــ ــ ــ | ه ــ ــ ــ | ه ــ ــ ــ | ه ــ ــ ــ |
ــ
رجز مثمن مطوی
مخبون
(ره‌جه‌زی هه‌شتانه‌ی
پێچراوی حه‌شاردراو)
ئه‌حوه‌لی
ته‌فره‌قه
نه‌زه‌ر ته‌قوییه‌تی
سه‌به‌ب ده‌كا
عــــــارفی
وه‌حده‌ت ئاشنا
له‌م قسه‌یه
ئه‌ده‌ب ده‌كا
ئه‌حوه‌لی
ته‌ف| ره‌قه
نه‌زه‌ر| ته‌قوییه‌تی|
سه‌به‌ب ده‌كا
عــــــــارفی
وه‌ح| ده‌ت ئاشنا|
له‌م قسه‌یه|
ئه‌ده‌ب ده‌كا
موفته‌عه‌لون|
مه‌فاعه‌لون|
موفته‌عه‌لون|
مه‌فاعه‌لون
ــ ه ه ــ | ه
ــ ه
ــ | ــ ه ه ــ
| ه ــ ه
ــ
ــ
رمل مثمن محذوف (ره‌مه‌لی هه‌شتانه‌ی
قرتاو)
بولبولی ته‌بعم
ئــــــه‌وا
دیسان ســــــــه‌ناخوانی
ده‌كا
نوكته‌سه‌نجی
و، به‌زله‌گۆیی
و عه‌نبه‌رئه‌فسانی
ده‌كا
بولبولی
ته‌ب|عم ئــــــــه‌وا
دی| سان ســـه‌ناخوا|
نی ده‌كا
نوكته‌سه‌نجی
و| به‌زله‌گۆیی
و| عه‌نبه‌رئه‌فشا|
نی ده‌كا
فا‌عیلاتون|
فا‌عیلاتون|
فا‌عیلاتون| فاعیلون
ــ ه ــ ــ | ــ ه ــ
ــ | ــ ه ــ
ــ | ــ ه ــ
درێژه‌ی هه‌یه
• • •