| گوێم چه‌نده
خاڵی یه
له‌و حهڕفانهی كه
له ئاوی چوار
ڕووباری
دابڕاو هه‌ڵكێشراون
له شنه‌ی
شه‌ماڵی ئه‌و
پێكه‌نینانه‌ی
كه هێشتا به‌ڕێكه‌وتیش
میوانداریم
لێ نه‌كردوون
خۆم ئه‌زانم
تاسه‌ی میهره‌بانی
وشه‌كانم
بۆیه سیمای
پاییزم
گرتووه و
خه‌زانی باغی
شیعریم وه‌ریوه
بێ تۆ!
من نه‌متوانی
به سۆزێكی
سیحراوی
له ئاوی
بارانت هه‌ڵكێشم
بمبه‌خشه به
ڕووناكی خۆت
من له
ئاسمانی ئه‌ستێره‌كان
هیچ نازانم
چۆن ئه‌توانم
میوانداری له
مانگ و تیشكی
خۆر بكه‌م؟!
من
ناڵێم ئازاره‌کانم
بنووسه‌وه
له سه‌ر به‌رگی
سه‌وزی به‌هار
له سه‌ر دره‌خته‌كانی
پاییزی خۆت
له سه‌ر به‌فری
زستانی ساردی
وڵات
نا، ته‌نها وه‌ك
جاران میهره‌بان
به و به‌س.
سه‌یر
كه ئه‌مڕۆ ئه‌توانم
ئه‌م شیعره
ساوایه
بۆ ڕوحی پاكی
پڕ جه‌وهه‌رت
بنووسم
ئه‌ی سه‌دا،
له هه‌ور
ئه‌ی چیا له
نیشتمان
من مه‌لێكی خۆرهه‌ڵاتم
و
له په‌روازی
یاران جێماوم
باڵم كورته و
به ته‌نیا گه‌رمه‌سێر
نابڕم
هه‌موو
گۆرانییه‌كانم
كه‌وتنه ژێر
به‌فر
هه‌ر بۆیه سه‌ختی
و ساردیی ئه‌و
سه‌رده‌مه
له ڕوحم دا
شوێنی جوانی
منی گرتووه
له جیاتی وه‌نه‌وشه
و گوڵی به‌هار
له جیاتی چیمه‌ن
و
گوڵه هێرۆی
ڕووباری
لاوێن
هه‌ناسه‌كانم
پڕ ئه‌بن له
غوربه‌ت و مه‌ینه‌ت...
ئه‌ی سه‌دا له
نوور
من به درێژایی
ڕێگاكانی ته‌مه‌نم
شار و دێهاتی
زۆرم بینی
ده‌شت و
كۆساری زۆرم
بینی
باڵنده‌ی
زۆرم بینی سه‌ر
باڵیان
نوورانی بوو
لێره و له وێ،
له سێ گۆشه‌ی
كۆێستانه‌كانی
وڵات
به‌ڵام
هیچیان وه‌ك
تۆ
نووریان لێ
نه‌ده‌باری و
بۆنی ئازادی و
ئازایه‌تیان
لێ نه‌ده‌هات.
ئێستا
تێده‌گه‌م به‌بێ
ئازایه‌تی
تۆی میهره‌بان
ده‌رگای هیچ
گه‌ردوونێكم
بۆ ناكرێته‌وه
و
شه‌ڕ‌م له‌گه‌ڵ
بیابان و شاخه‌كاندا
بۆ ناكرێ
ئه‌وه‌تا من
به بێ
ڕۆشنبیریی
شنه‌ی شه‌ماڵێكی
عاشق و
ڕه‌نگه‌كانی
په‌لكه‌زێرینه،
ئێستاش بۆنی
تۆز و خۆڵی
بارووتم
لێدێت
له‌ڕێگای ته‌سك
و تاریكی
نیشتمانێكی
به‌جێماو!
ئه‌مڕۆ ئه‌ستێره‌یه‌ك
نییه گوێی
له هاوارم بێت
هه‌تاوێك نییه
پاكم كاته‌وه
له سێبه‌ری
داره سووتاوه‌كان
خاكێك نییه
ڕازی داره‌چناره‌كانی
تێدا بشارمه‌وه
شه‌پۆلێك نییه،
هێندێك سۆزم
بداتی و
نه‌هێنی كاته‌كانی
دونیا‌م پێ بناسێنێ
تۆ، ئه‌ی ئاشنا
له‌كوێ بووی
ئه‌و ده‌م؟
ئه‌ی قه‌ڵه‌می
پاییز و چه‌تره‌كه‌ی
باران
بۆ جارێ
به تیشكدا سه‌ر
نه‌كه‌وتی
و
له چیاكانی
سه‌ر سنوور
نه‌هاتیته‌خوارێ
تا دوعایه‌ك
له ئاوی باران
بخوێنی و
به سه‌رمندا
بی پڕژێنی
تاكوو منیش
ڕه‌نگی ئاوی
بارانم گرتبا
و ئه‌مڕۆ
به سه‌ر گه‌ڵاكانی
كوردستاندا
نم نم داباریبام
خۆزگه جارێك
ئه‌دره‌وشامه‌وه
وه‌ك مرواری
ژێر‌ده‌ریاكان
و ئه‌متوانی
ببم به هاوڕێی
ماسییه‌ك
تا نه‌هێنییه‌كانی
ژێر ئاوم بینیبا!
حه‌زم ئه‌كرد
به گوێی هه‌وردا
چرپاندبام
تا باریبا و
منیش بۆنی خۆڵی
دوای بارانم
لێ هاتبا
ئه‌ی ئه‌ستێره‌ی
ئه‌م جه‌زیره
دووره
ئاوا مه‌به
وه‌ك ڕێبوارێك
له ئاسمانی
ئێره
پێنووسه‌كه‌ت
لێزمه‌ی بارانه
و
كاغه‌زه‌كه‌ت
چه‌تری سه‌ر
سه‌رمان
منی خامۆش پڕم
له غۆربه‌ت
وه‌رزه‌كانی
ساڵم یه‌ك وه‌رزن
هه‌ر ئه‌م جاره
شنه‌بای شه‌ماڵێك
بنێره
بۆ ئێواره‌ی
شێعرم
ماڵێك دروست
بكه له
سنووری ئه‌وین
و
مۆمێكی ڕازاوه‌ش
بۆ ڕیگای تاریكم
هه‌موو وشه‌كانت
له گه‌ڵ خۆمدا
بار ئه‌كه‌م
بۆ سه‌فه‌رێكی
دوور و درێژ
به‌بێ ئه‌وه‌ی
خه‌به‌ردار
بێت
گواره‌ی گوێم
و چاویلكه‌كه‌م...!
سیدنی
ــ
ئوسترالیا، 12- 12-
2006
• • • |