|
زینده‌گی له
ژارخانهکهی
خۆیدا
له نیگا
ژاکاوه‌که‌م
وورد ده‌بێته‌وه
و
خوازیاره
له ده‌روازه‌ی
حوزنه بێزهوقهکانمهوه
بۆی بدوێم
من، به
ئارامی هه‌وڵده‌ده‌م
ده‌رگای
ڕازه
گڕگرتووهکانمی
بۆ بکه‌مه‌وه‌و
له به‌رده‌میدا
ببمه ئه‌و
باڵداره خه‌یاڵییه‌ی
ده‌خوێنێ و
باڵ لێده‌دا
و
ئاگر ده‌گرێ
و
ده‌سووتێ و
ده‌بێت به
خۆڵه‌مێش و
ڕوناک
ده‌بێته‌وه
و
ونده‌بێت...
من
ده‌مه‌وێت
ببمه قه‌قنه‌ز
و بێمه وه‌ڵام
له ژیان
به‌ڵام هه‌رچه‌نده
به گوێچکه‌ی
زینده‌گیدا
ده‌چرپێنم
ده‌نگم ناگات
به‌و
هاواره دووره‌ده‌سته‌کانی
بێده‌نگیش
وشه ساواکانی
ناوگهروم
ناگه‌یه‌نێته
ده‌م (با) و
به جیهاندا
بیگهڕێنێت
بۆ دۆزینه‌وه‌ی
ئه‌و!
من، له ڕووانگه‌ی
چاوی بریسکه‌داری
هه‌زار و یه‌ک
وشه‌ی نهدرکاوهوه
به هیوا بهباداچووهکانی
خۆمدا شۆڕده‌بمه‌وه
و
به کۆمه‌ڵێک
ئاهی زه‌لیله‌وه
له بێده‌سه‌ڵاتی
خۆم ده‌ڕوانم
و
دێمه سه‌رچۆک!
ئێستاش
له یه‌کێک له
ئاوێنه‌کانی
دڵۆپێک له
فرمێسکه تیژ
و تاڵهکانمهوه
ئه‌ندێشه‌یه‌کی
نامۆ
له ده‌رگای
ڕۆحه پڕ له
ئاژاوهکهم
ده‌دات و
له
نیگارێکیدا
له بیابانه
کاکیبهکاکیهکانی
تابلۆیه‌کی
شه‌یدا و
شێواودا
به گومڕاییه‌وه
به پێنووسه
شهرابییهکهی
خهیامێک
به خوێنی یه‌کێک
له کوڕه‌کانی
ترێ
دڵی کیژێکی له
ئه‌زه‌له‌وه
توواوه ده‌کاته‌وه
و
له قووڵایی
چیرۆکه ئه‌نفالکراوه‌کانی
دوو ئه‌وینداری
ده‌ریاوه
له‌ته‌ک هه‌ستێکی
ڕووت و
لێوێکی شهقبردووی
دووای سه‌رمای
ئه‌وینێکی حه‌رامدا
له ڕووخساری
تابلۆیه‌کدا
له زوبانه
پڕ ئه‌فسونه
مۆسیقاوییهکهی
پێنووسه‌وه
له چاوه
ترسنۆکه قهفهزکراوهکانم
وورد ده‌بێته‌وه
و
پیته خۆڵه‌مێشییه‌کانی
وه‌ک ئاوازی
فلوتێکی جێماو
به سه‌مایه‌کی
گوناهباره‌وه
له‌سه‌ر ته‌ختی
لاپه‌ڕه
دڕاوه‌که‌ی
دڵم درێژ ده‌کات
و
به‌ده‌م لورهلورو
ناڵاندنه‌وه
پێم ده‌ڵێت؛
تۆ، ئه‌ی کیژی
ده‌ڤه‌ره
ئاواره‌کانی
ونبوو له خۆت
هه‌تا له ته‌نهایی
ڕۆحت تێنه‌گه‌یت
دڵنیابه
نازانیت بۆ ده‌ژیت!
هه‌تا له بوونی
خۆشت تێنه‌گه‌یت
هه‌رگیز نا‌توانیت
به دڵێکی
فراوانه‌وه
سوجده بۆ
ژیان ببه‌یت!
منیش به
دڵێکی پڕ له
ئازار و
هه‌ستێکی پڕ
له هه‌ناسه‌ی
سارد و ته‌زیوه‌وه
پێی ده‌ڵێم؛
ئه‌ی ئهندێشهترین
ئه‌ندێشه‌ی
ناو سینه‌م
بیرکردنه‌وه
له تۆ
ته‌نها
یاریکردنه
له‌گه‌ل
نهێنییه‌کانی
تاریکی
ناردنی سڵاوه
وێڵهکانه
به‌ناو
گه‌وره‌یی
دارستانه سه‌وز
و خامۆشه ههپرونکراوهکاندا
گه‌ڕان به
دواتدا بۆ
دڵنیابوون له
خۆم
چۆمه ئه‌فسوناوییه
شپرزهکانی
شیعری
پێبڕیوم
تێڕامانیش
لێت
دڵنیام
وه‌ڵامی وه‌ڵامه
وونبووهکانه
له خۆم!
من له گهرویهکهوه
بانگت ده‌که‌م
هێنده‌ی مه‌زنی
ناوه‌که‌ت
پڕ پڕه له
تۆفانی
فرمێسکه په‌نگخواردووه‌کانی
کچێک
که باڵی
لێڕواوه و
بۆ گه‌یشتن به
لوتکه‌ی هه‌وره
ڕهشداگیرساوهکان
ده‌فڕێت.
خۆزگه ده‌تزانی
منم، که له‌نگه‌ری
(قه‌وزه)
خواردووی سه‌فه‌رم
له‌ناو ده‌ریای
زه‌مه‌ندا
شکاوه و
له‌م (ئاو)ه
شاخستانه سه‌ختانه‌ی
خه‌وندا
داگیرکراوم
که له
ئاوێنه‌ی
چاوه‌کانی
داهاتوشدا
ڕابردوی خۆم
ئهمدۆزێته
له ئاگرڕهنگی
ئیلهامی
هۆنراوه‌یه‌کدا
بۆ تۆ
هه‌رچه‌ند ده‌که‌م
هه‌ڵهاتن له
چاره‌نووسی
ئه‌م خاکه
خوێن و خهرابهدا
ئاساننییه و
هه‌رگیز به
خه‌یاڵی پاشهکشێشهوه
بۆت ناگه‌ڕێم!
ئیدی چۆن
بتوانم
به هێڵه سه‌یر
و سه‌مه‌ره‌کانی
زینده‌گیدا
هه‌نگاوبنێم
به‌ناو دۆزه‌خه‌کانی
وێڵیدا
بۆ گه‌یشتن به
سنووره
خواروخێچه‌کانی
ئاشتکردنهوهت؟؟
چۆن ده‌ستی
خۆم بگرم و
وه‌ک هه‌وایه‌ک
وه‌ک نزایه‌ک
وه‌ک خودایه‌ک
به‌ناو جه‌سته
ئاوییهکهتدا
تێپه‌ڕببم؟
چۆن بتوانم
ده‌ستم به‌رم
بۆ قه‌د و
باڵای گوڵه
به‌هارییه‌کان
و
بیده‌م له یه‌خه‌ی
ئه‌ندێشه‌یی
ئه‌ندێشه‌ت؟
ده‌مه‌وێت،
به‌ر لهوونبوونم
دوا سیمای
چاوه‌کانت،
له ڕۆحی خۆم
تێر ههڵبسوم
ئاخر منێک که
نغرۆ بووم له‌ناو
ئه‌ندێشه‌ی
نه‌بوودا
چۆن بوێرم
به‌دیار حه‌سره‌تی
وێنه نهکێشراوهکانهوه
ماچێکت به ڕه‌نگی
نه‌بینراوی
خۆت بۆ بکێشم
و
له په‌نجه‌ره
شکاوه‌که‌ی
ژووره‌که‌مه‌وه
به نهێنییه‌کان
په‌روانه‌دا
بۆتی ڕه‌وانه
بکه‌م؟
ئاخر بۆ له
ژوانێکدا
پێمناڵێیتبۆ
به‌م شێوازه
تۆیه‌کی دڵ پڕ
له خۆزگه
ئاواته‌خوازیت
نزیکبیت له‌و
ڕۆحه سپییه‌ی
ناو جه‌سته
سپیههڵگهڕاوهکهی
خۆم
له‌و بهههشتهبهرینهی
ئه‌ندێشه‌یی
خۆتدا
بۆ زۆرم لێده‌که‌یت
تێهه‌ڵکێشی
ناو ئه‌م
گۆلاوه
قوڕاوییه
قووڵه‌ی
زیزبونمت بکه‌م
و
بۆ ناو به‌رده‌وامی
به‌رده‌وام
تاریکه
ژیانی جه‌هه‌نده‌می
خۆم
ڕاپێچت بکه‌م؟
ئاخر چۆن
بتوانم
تۆیه‌ک که
خۆت ئهندێشهیت
و
له ئه‌ندێشه‌ش
بوویت
به بۆنی هه‌ناسه
هه‌رگیز نهدراوهکانم
ڕاپێچکێش بکه‌م
بۆ ناو بنکی
خهزامێکی
تری
نادیاری
دیسان وونتر
له خۆم؟
تۆ
ئه‌گه‌ر من به
کۆشکێک له
عیشوه و
جوانی ده‌زانیت
یاخود ده‌ته‌وێت
به ناو هێڵه
سه‌یر و پڕ
نهێنییهکانمدا
تێپه‌ڕببیت
بۆ خۆت ناده‌یته
ده‌ست قه‌ده‌ری
ئاگربارانی
گه‌یشتن به
ئاواته‌کانت
و
بۆ چه‌ند
ئێستێک
ئاشنای مهرگهژیانی
نادیاری من
ببیت؟
منێک
به کۆمه‌ڵێک
له کۆرپه‌له
خۆزگه‌وه
له‌سه‌ر
لێواره‌کانی
قه‌بر
کز کز لێی
دانیشتووم و
له چاوه‌ڕوانی
دۆزه‌خدا
لێگا لێگا
فرمێسکبارانی
گڵه‌که‌ی به‌رده‌می
خۆم ده‌که‌م
ده‌ترسم
وه‌ک خۆم ووشک
ووشک ببێته‌وه..
وشکتر له
چیلکه‌و چهوێڵهی
ئێسکه
جێماوی کۆرپه‌له
بێنازه‌که‌ی
ناو ناخم
وه‌ک خودا زه‌وی
فه‌رامۆش
کردووه له
ئاوی حه‌یاتی
میهره‌بانی
با هیچ نه‌بێت
گڵه ووشکههڵگهڕاوهکان
له سوێراوی
فرمێسکی ده‌روونی
من بنۆشنه‌وه
نامه‌وێت
چیتر، خاکه
جێماوهکهم
تینووی
بارانی هه‌رگیز
نه‌باریو بێت!
منێک
هه‌رده‌م به‌ناو
تاریکی و
ڕوناکیدا
بانگه‌وازت
بۆ ده‌که‌م و
تۆش له شه‌رما
تلیقاویتهوه
له پێکه‌نینا
و
به‌به‌رده‌وامی
شێتئاسا خۆتم
لێ‌ون ده‌که‌یت
ئێستا ده‌زانم
چه‌نده
شێتگیری
ماڵئاوایتم
تا دوا تنۆکی
ته‌رزه‌ی
چاوه‌کانمت به
نهێنی لا
جێبهێڵم
به‌ڵام
دڵنیابه
هه‌رگیز تێهه‌ڵکێشی
ژوورهتاریکهکهمت
ناکه‌م!
جاخۆ مه‌گه‌ر
من شێتێک بم
له شێته‌کانی
زه‌مانه
ئه‌گه‌ر ئه‌ندێشه
و تاریکی پێکه‌وه
له سوچێکی
ژیانمدا که‌له‌پچه
بکه‌م!
ئهوێستاکێ
منێکی بچکۆله‌ی
قشت و دڵبهئاگرین
به‌ده‌م ههنسکههڵکێشانهوه،
ده‌ڤه‌ر نه‌ماوه
سه‌ری پیا نه‌که‌م
بۆ دۆزینه‌وه‌ت
کوچه نه‌ماوه
خێمه‌ی شه‌که‌تی
تێداههڵنهدهم
و
پیر نه‌ماوه
یه‌خه‌ی نه‌گرم
بۆ سۆراخت
بۆ بینینه‌وه‌ی
پارچه‌ی له‌ت
و په‌تی ئه‌ندێشه‌کانم،
جارێکی دی
له بازاڕی ئه‌ندێشه‌کاندا،
به خۆم و چهفهکهی
سه‌رمه‌وه
وه‌ک قه‌ره‌جێکی
بێده‌ره‌تان
بۆ گه‌ڕان به
دوای ئه‌ندێشه‌دا
به‌ده‌م
چڕینی سرودی
گه‌ڕانه‌وه‌ی
بۆ سه‌ر سنوور
بۆی ده‌گه‌ڕێم
من ده‌زانم
ناو ناخی من
گۆڕستانێکی
پڕ له مردووه
باخچه‌یه‌کی
بێپهپووله
و
ته‌نانه‌ت
چیرۆکی ڕاسته‌قینه‌ی
ژیانیش خۆیم
لێبزردهکات
منێک، که
هێنده‌ی مهلولیم
له ڕۆحی دره‌خته‌کان
ئه‌ترسم
له وه‌رزی گه‌ڵا
خه‌زاندا،
خۆم ده‌خه‌مه
ناو تابوتهکهمهوه
و
که به‌هاریش
دێت
وه‌ک ئه‌سرینی
جوانفڕهکان
درێژده‌بێته‌وه
به‌ناو
جوانیدا و
منیش
له په‌راوێزی
ئه‌م ژینه‌دا
به‌رده‌وام
به‌ناو
تاریکییه‌کانی
خۆمدا گوزه‌ر
ده‌که‌م و
ناتدۆزمه‌وه،
ئه‌ندێشه!
ئاخر، هیچ نه‌بێت ئه‌و به‌ڵێنه
له‌یاد مه‌که،
که به حه‌سره‌ته‌وه
هه‌موو جه‌سته‌م
لهلهرزینێکی
بێوهنهدا
پێی ده‌وتیت؛
تا بینایم له
دوو په‌پووله‌که‌ی
چاوتدا نوقم
نه‌که‌م
دڵنیابه
ماڵئاوایت
لێناکه‌م!
تا دوا تنۆکی
بارانه پهیڤینهکانی
دییه‌م
له ئامێزی
ئێوارانتدا
ههڵنهڕژم
پێت ناڵێم،
ئیتر به ده‌ستی
خۆت به‌م خاکه‌م
بسپێره!
ته‌نها شتێک
که بیرم بێت،
نیگا
مچوڕکاوییهکهی
تۆیه
که به تریفه‌ی
چاوه‌کانت
له خه‌ونمدا
تیامدا ووندهبوویت
و
دووباره و چه‌ندباره
دهتووتهوه؛
تۆیه‌ک، که
له ئه‌زه‌له‌وه
نامۆبوویت به
ژیان
رۆحت گه‌ڕۆک
گه‌ڕۆک
تۆیه‌ک، که
سنوره‌کانی
ژیان و خۆشه‌ویستی
ژیان و سه‌رنانه‌وه
ژیان و ئه‌ندێشه
له یه‌ک
خاڵدا ده‌بینییه‌وه
ده‌بێت له‌نێوان
سنوره‌کانی دڵنیای
و دوودڵیدا
بڕیاره‌کانی
خۆت بده‌یت و
خۆت له‌م ته‌پوتۆزی
غوربه‌ته ده‌رباز
بکه‌یت!
خۆ ئێستا تۆ ونیت
و من چاوه‌ڕێم
له‌سه‌ر خاڵی
جیاکردنه‌وه‌ی
ژیان و
دوانیگای
تۆدا
له‌سه‌ر
لێواره‌کانی
ڕاستی و ئه‌ندێشه
چاوم له
جێپێکانته،
وه‌ک پهرندهیهکی
باڵشکاو
به چوارده‌وری
وێنه‌ی
جێماوی کهوشهکانتدا
ده‌خولێمه‌وه
و
وه‌خته ته‌پوتۆزیش
بیانسڕێته‌وه
مه‌لول و غه‌مگین،
وه کزی گوڵی
چرایه‌کی ناو
تاریکی
وشه‌به‌وشه‌ی
بێده‌نگیم
ده‌که‌م به‌ساقه‌ی
باڵات و
که‌وتوومه‌ته
پشکنیکی
تاریکی بۆت
وا هه‌ست ده‌که‌م
چاوه‌کانیشم
به‌بێ تۆ له
گلێنه خاڵین!!
Xozga86@hotmail.com
• • •
تێبینی:
ژارخانه:
جێگه‌ی به‌خێوکردنی
بێ‌ماڵ و حاڵانه
خه‌رابه: کاول،
وێرانه
خه‌زام: پایز،
گه‌ڵاڕێزان
پهرنده: باڵنده،
مه‌ل
|