|
ئازار
ئه‌و ده‌مانه‌ی
تۆم
ئاشنابووی
دڵۆپێک بوو
ژانی دڵم
به‌ڵام
ئێستا که لێم
زیزیت
ده‌ریایه‌که
ئازاری من
عه‌شق
عه‌شق
شێتبوونێکی
جوانه
دیاری خوادیه
بۆ مرۆڤ
عاشق
شێتێکه
خودایی.
خودای
شیعر
ئازیزه‌که‌م
به‌سه ئیتر
که‌م پێم بڵێ
واز له عه‌شقی
شیعر بێنه
ئاخر گوڵم
من که شیعر
له خوێنمایه
و
تۆیش پارچه‌یه‌کی
له دڵم
نه ئه‌توانم
ئه‌وینی تۆ فه‌رامۆش
که‌م
نه بۆم ده‌کرێ
واز له خودای
شیعر بێنم.
جیاوازی
جیاوازی
نێوان من و تۆ
گه‌لێک زۆره
تۆ ئه‌ته‌وێ
شه‌ڕێک بۆ مه‌رگ
به‌رپاکه‌یت
من ئه‌مه‌وێ
شۆڕشێک بۆ
ژیان
بخوڵقێنم.
تاوانکار
له
چاوانی ئه‌م
عاشق کوژانه‌دا
ئێمه
دوو شه‌یتانی
تاوانکارین
نه‌ک
دوو عاشقی بێ
گوناهـ
بۆیه که
خوێنمان ده‌ڕێژن
له جێی شیوه‌ن
شایی بۆ مه‌رگمان
ده‌گێڕن.
• • •
Holland- Den Haag
Zhyar_jaf@hotmail.com |