|
ئه‌و پێم ئه‌ڵێت:
بگه‌ڕێوه
ته‌نها ساتێک
له بۆنی هاتنی
هه‌ناسه‌تم
پێببه‌خشه..
بۆمن به‌سه
ده‌رکه‌وتنت
ته‌نها نیگایه‌کت
ڕۆح ئه‌به‌خشێ
بهژوورهکهم
و
خه‌نده‌یه‌کت
هه‌رچی گوڵی
ئه‌م ده‌وره‌یه
ده‌یانهێنێته
سه‌ما..
منیش ئه‌ڵێم:
له‌ئێستاوه
خۆم ساز ئه‌که‌م
چاکه‌تێکی
په‌مه‌یی ئه‌سێنم
و
ڕه‌فته‌یه‌کی
په‌مه‌یی
سووراوێکی
په‌مه‌یش ئه‌نێمه
جانتاکه‌مه‌وه
تا کاتی گه‌ڕانه‌وه‌م
ببمه ژنێکی
په‌مه‌یی و
له‌گه‌ڵ دهرکهوتنما
چه‌پکێ گوڵی
په‌مه‌ییم
بۆ بێنه
با ببینه دوو
شێتی په‌مه‌یی!
من پێی ئه‌ڵێم:
ده‌تۆ وه‌ره
بمنێره ناو
چاوی چه‌پی
دڵته‌وه و
بمکه به تهوئهمی
ڕۆحی خۆت
که تۆ هاتی
له‌م شاره شیعر
ئه‌بارێت
بۆنی بارانی
هاتنی هه‌ناسه‌ت
ته‌نهاییم
پڕ ئه‌کات و
ده‌ریا پڕ ئه‌بێت
له‌تۆ
ئه‌و ئه‌ڵێت:
پێش هاتنم
کراسێکی شین
ئه‌سێنم و
ملپێچێکی شین
و
موستیله‌یه‌کی
پیرۆزه‌یی
شینیش
ئه‌نێمه په‌نجه‌م
تاکاتی گه‌یشتنم
ببمه پیاوێکی
شین و
له‌گه‌ڵ دهرکهوتنما
وه‌ك دوو شێتی
شین
هه‌ناسه‌مان
تێکه‌ڵ باران
ئه‌که‌ین.
• • •
هۆله‌ندا، 12-10-2006 |