| خـــــــه‌یاڵی
ڕووت تێپه‌ڕێ
ئه‌گه‌ر له
گوڵزاری چاو
دڵ دێ
بـــــــــــه‌ره‌و
دیدارت، له
درزی دیواری
چاو
به
بۆی مزگێنی
ژوانت، دۆێنێ
شــــــــه‌و
تا کازێوه
دامنا له
ســــــه‌ر
ڕێگه‌ی با،
چرای گرشه‌داری
چاو
وه‌ره
کـــــه له‌عل
و گه‌وهه‌ر بۆ
شاباشی هه‌نگاوت
له نێو
خـــــــــه‌زێنه‌ی
دڵما، دێنم بۆ
عه‌مباری چاو
بۆ
سزای هه‌واخوازیت،
من چ سووچێک
شک نابه‌م
له‌خۆم و ئه‌و
جیهانه و
سووچێکی زۆر
دیاری چاو
ڕۆژی
یه‌که‌م که
بینیم
ڕوخســـاری
جوانت، گوتم:
«هـــــــــه‌ر
بینا ڕۆژێ ڕژا
خوێنم به
بڕیاری
چاو»
تۆ
ئـــــــه‌و
گلێنه چیتر
دڵی زامداری
«حـــــــــافز»
مه‌پێکه سا
به تیری تیژی
جــــــــــــــــه‌فاکاری
چاو!
• • •
وه‌رگێڕانه‌وه:
س. چ. هێرش
•
غه‌زه‌له‌که
ئاوا ده‌ست
پێده‌کا:
خیال
روی تو، چون
بگذرد به گلشن
چشم
دل از پی نظر آید
بــــــــه
سوی روزن چشم
|