|
ئه‌بمه دایك
بۆت
به لایه
لایه ئه‌تلاوێنمه‌وه
به ماچ و
گه‌مه هیلاكت
ئه‌كه‌م
ئه‌تخه‌وێنمه‌وه
وه‌ك
دایكی كوردان
من هه‌رگیز
دیلی ده‌سترازه‌ت
ناكه‌م
بۆ گه‌وره‌بوونت
من قه‌ت ئه‌و
دڵه‌ی
تاقه
كوڕه‌كه‌م كه‌له‌پچه
ناكه‌م!
به‌رخۆله‌ی
دایه
تاقه
ڕۆحه‌كه‌م
به‌ر له‌وه‌ی
دایه‌ت پێ ئاشنا
كه‌م
وانه‌ی ئه‌وینت
هه‌مووی فێر ئه‌كه‌م!
نه‌كا تۆ
ڕۆژێك
ــ دڵ پڕ
قینه و ژان،
دڵی ناسكی
كچی ورد و جوان
له تابووتی
غه‌م
له ئازار
بنێی !
یا هه‌ر
به‌ڵێنییه‌ك
به دایه‌ت
دابێ
بیخه‌یته
ژێر پێت بیرت
نه‌مابێ !
من وات فێر
ئه‌كه‌م سه‌رت
به‌رز بێ
وه‌ك
گوڵێكی سوور
هه‌ركه ده‌ركه‌وتی
هه‌زار په‌پووله
له ده‌ورت
بفڕن!
Xozga86@hotmail.com
• • •
|