|
ناخۆشترین
شت لای من ئه‌وه‌یه
کاتێ په‌ست
بم و که‌سێکیش
بێزارم بکات
به قسه.. لام
وا بێت هه‌ر
منیش وا نیم،
زۆربه‌مان
ئه‌و ئیحساسه‌مان
هه‌یه و خواخوامانه
کاتێ په‌ست
ئه‌بین که‌س
خۆی له‌قه‌ره‌مان
نه‌یات و بۆڵه‌بۆڵ
له‌بن گوێمانا
نه‌کات. به‌عزێ
جار بۆڵه‌بۆڵه‌که
له واقیعێکه‌وه
دروست ئه‌بێت
و چار نییه ئه‌بێ
گوێ بگرین و
بشیه‌ینه‌قسه.
با بزانین چی
قه‌وماوه..!؟
جا
چی نه‌قه‌وماوه؟
ئه‌گه‌ر به
قه‌د من له
مه‌سه‌له‌که
بگه‌یت ناڵێی
ئه‌بۆڵێنێت.
داخی ئه‌وه
دڵی گرتووم
که‌هه‌موو
شتێک به نیزامی
عه‌کسی به‌لوعه
عه‌کس ئه‌بێت،
چون نابۆڵێنم
جه‌ژنانه‌ی
عاله‌مه‌که‌یان
خسته به‌ره‌جه‌ژنان،
هه‌تا ئیستفاده‌یه‌کی
لێنه‌که‌ن
وه‌کو قه‌ره
لیره به‌ن به‌و
عاله‌مه! ده‌با
تۆزێک زووتر
ته‌وزیع بکرایه،
یا ئه‌میشیان
کرد به ده‌فته‌ر
و قرطاسیه‌که‌ی
(یونسف)، هه‌تا ته‌له‌به
هه‌موو شتێک
نه‌کڕێت، ته‌وزیعی
نا‌که‌ن.. ئه‌گه‌ر
زوو ته‌وزیع
بکرایه ئه‌و
عاله‌مه...
ئه‌ته‌وێ بڵێی
ئه‌و عاله‌مه
ئیستفاده‌ی
لێئه‌کرد و
که‌لێنێکی
پڕ ئه‌کرده‌وه
!؟
جه‌نابت
بۆ دواکه‌وتنی
پاره‌ی بایعییه‌که
ئه‌بۆڵێنیت
ئه‌ی ئه‌گه‌ر
بزانیت نه‌فه‌ری
(ده‌هه‌زار)
دیناری چاپه
چیت به‌سه‌ر
یه‌ت؟ هه‌ر
نه‌ڵێی موویه‌ک
له به‌راز
که‌م بێته‌وه
باشتره، ئه‌مه‌نه
به شتی که‌م
و خراپ و نامه‌عقوول
ڕازی بوین هه‌تا
قانوونی «پووره‌گوڵێ»که‌یان
به سه‌را ته‌تبیق
کردین، کوڕه‌قانوونی
چی؟! مه‌سه‌له‌که‌ی
پووره گوڵێ،
منیش له‌گه‌ڵ
تۆیام ئه‌گه‌ر
زووتر ته‌وزیع
بکرایه باشتر
بوو. به‌ڵام
دیاره ووتوویانه
با خه‌رجی نه‌که‌ن
(ماڵی سپی بۆ
ڕۆژی ڕه‌ش)! ئه‌رێ به‌ڕاست
ئه‌وه به مناڵی
تۆشیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تانووه
که‌ڕۆژانه‌یان
یاویتێ و ووتوویانه
خه‌رجی نه‌که‌ی
کۆی که‌ره‌وه
!؟
ساڵان
هه‌ر ئه‌یانوت
ئه‌مڕۆ پاییزه
دیعایه‌ی نه‌وت
ته‌وزیع کردن
بڵاو ئه‌بۆوه،
خه‌ڵک به‌رمیلێکی
به‌تاڵ به 300
دینار بوایه
ئه‌یانکڕی.
هه‌تا ئه‌یانوت
ئه‌مڕۆ هاوینه
چاوه زیته‌ی
ئه‌و عاله‌مه
ئه‌هات، له
پێشا سایه‌ق
تراکتۆره‌کان
ئه‌و گه‌ڕه‌کانه‌ئه‌گه‌ڕان
که خزمی خۆیانی
لێبوایه دوای
ته‌وزیع کردنی
به‌سه‌ر ماڵه...! ئه‌رێ
به‌ڕاست ئه‌ڵێن
قسه‌قسه ئه‌بڕێت:
له‌یه‌کێک
له ڕۆژنامه‌کان
خوێندمه‌وه
که له‌شاری
هه‌ولێر سیعری
نان و سه‌موون
به‌رز بۆته‌وه،
گوایه سه‌ندیکا
و شاره‌وانی
ناتوانن گاز
و به‌نزینیان
بۆ دابین بکه‌ن.
نانه‌واکانیش
سیعریان گران
کردووه، له‌به‌رامبه‌ر
ئه‌وه که‌به
گران سووته‌مه‌نی
ئه‌کڕن.
کاک
بۆڵه‌بۆڵ هه‌موو
شتێک لای ئێمه
وا هاتووه
و هه‌رواش ئه‌بێت
تازه ئاوه‌که
ڕژاوه. خوا ئه‌کا
ئه‌من و ئاسایش
به‌رقه‌رار
ئه‌بێت و ڕۆڵه‌ی
ئه‌و عاله‌مه
مه‌حفووز ئه‌بێت،
چش.. با چی ئه‌بێت،
ده‌با ببێت.
تۆ به‌غدا و
مه‌نتیقه‌کانی
ناوه‌ڕاست
و جنووب نابینی
چی‌یان به‌سه‌ر
هاتووه؟ خه‌ڵکیش
به‌هیچ ڕازی
نین، قابیله
شۆڕشمان بۆ
نه‌وت و غاز
و کاره‌با و
بایعی کردبێت!؟
تۆ
له سه‌ر ئه‌و
شته به‌سیته‌ئه‌بۆڵێنی
ئه‌ی ئه‌گه‌ر
گوێبیستی نامه‌که‌ی
«صدام حسین» ئه‌بووی
جاخۆ ئه‌بوو
ڕامان بکردایه...
وا ئیعدام کردنه‌که‌شی
کرد به پیاوه‌تی
به سه‌ر شه‌عبی
عێراقه‌وه
و خۆی فیدای
ئومه کرد، ماشه‌ڵا
چه‌ن مه‌زلوومه!!
مه‌بۆڵێنه
ئه‌و فلیمه‌ی
تۆی په‌ست
کردووه
زۆرمان بینی،
تۆزیان
لێ‌نیشت و که‌سیش
نه‌یکڕین. ئه‌مه‌نه‌ی
سه‌ری خۆت و
ئێمه‌ش ئه‌یه‌شێنی،
دوعایه بکه
با هه‌موو
بڵێین ئامین: (یاڕه‌بی
خوایه بۆ
خاتری ئه‌م سێ
موناسه‌به
موباره‌که‌ی
ئه‌مساڵ یه‌کت
خستن ئاوا
ڕیزه‌کانی شه‌عبیش
یه‌ک خه‌یت و،
پاره‌ی
نه‌وته‌که‌ش
ته‌خشان و په‌خشان
نه‌کرێت..)!
27 - 12 – 2006
------------------------------------------
پرۆسه‌ی خوێندن
تاکه‌ی
(دوعای
هه‌ژده)
• که‌ژاڵ ئیسماعیل
ماوه‌یه‌که
له‌به‌ر سه‌رقاڵی
خۆم ئاگام له‌زۆر
شت نییه و گوێشم
بۆ که‌س نه‌گرتووه
به‌ڵام به‌بیستنی
بۆڵه‌بۆڵێکی
کوتوپڕ به‌ئاگا
هاتم و له‌به‌ر
خۆمه‌وه ووتم
خێر، بابزانین
مه‌سه‌له چییه!؟
مه‌سه‌له‌ی
چی کار له‌مه‌سه‌له
ده‌رچووه بۆته
کێشه‌یه‌کی
گه‌وره‌ی دایمی،
ئاخر چۆن هاوار
ناکه‌م و نابۆڵێنم
له‌وه‌تی دوو
گوێم ڕوواوه‌من
بیستومه و
ئه‌یبیستم
له‌وڵاتی من
خوێندن چۆنه
و چه‌ن سه‌قه‌ته
ئاخر ئه‌ی هاوار
بیستووتانه...
پێش ئه‌وه‌ی
هاوار بکه‌یت
و به‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه
خۆت خه‌فه بکه‌ی
به‌ڵێ هه‌موو
شتێکمان بیستووه‌و
به‌چاوی خۆشمان
بینیومانه،
پێم وابێت کاک
بۆڵه‌بۆڵ مه‌به‌ستی
خوێندنی به‌شه‌ره
نه‌ک ته‌یروتیوور،
چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی
پرۆسه‌ی خوێندن
له کوردستان
و ئه‌و داماوی
و مه‌حروومیه‌ی
که‌ته‌له‌به
و مامۆستای
تێدایه.
با پێت بڵێم
ئه‌مه شتێکی
تازه نییه،
داخی ئه‌و ته‌خته
ڕه‌ق و سنفه
ساردوسڕانه‌ی
ئه‌ڵێی قاوشی
خه‌سته‌خانه‌یه
هێشتا له دڵمایه،
ده‌یان ساڵه
هه‌ر وه‌ک خۆیه‌تی،
باوکمانی له‌سه‌ر
دانیشت و ئه‌ولای
ئه‌ولایشمان
له‌سه‌ری دائه‌نیشێ
(نه‌نکی کوێر
بێت له‌ئێستاوه..
).
چه‌ن ساڵه دوای
ڕاپه‌ڕین و
ڕاونانی ئه‌و
گۆڕبه‌گۆڕه‌ی
که هه‌موو ئاوێکی
پیس و تاڵی بۆ
ئه‌م میلله‌ته
داماوه‌ڕشت
هاوار ئه‌که‌ین:
کوڕه کاک حکوومه‌تی
هه‌رێم گیان!
ده که‌مێک
بایه‌خ به‌ن
به مه‌کته‌به‌کان
و جه‌وێکی دراسی
مه‌عقوول بۆ
ته‌له‌به و
مامۆستای داماو
دابین بکه‌ن
که هه‌ردوولایان
مادیه‌ن و مه‌عنه‌ویه‌ن
مه‌غدوورن
و داخی دڵی خۆیان
به‌یه‌ک ئه‌ڕێژن.
تاکه‌ی ئه‌م
نیزامه عه‌سکه‌رییه
له مه‌کته‌به‌کانا
به‌کاربێت
و دار و ڕاسته
و جنێویان و
ئیهمالی و دواکه‌وتن
دیارده‌ی شاز
و زه‌ق بن، بێجیاوازی
کردن له نێوان
مه‌رحه‌له‌کانی
دراسیدا هه‌موو
ته‌له‌به‌یه‌ک
هه‌ر له ڕه‌وزه‌وه
هه‌تا دوا پله‌ی
خوێندن مه‌غدوور
بن و به یه‌ک
شێواز موعامه‌له‌بکرێن.
له‌سه‌ر یه‌کێک
له‌ماڵپه‌ڕه
ئه‌لکترۆنییه‌کان
خوێندمه‌وه
که مامۆستایه‌کی
زانکۆ له‌جه‌بهه‌ی
یه‌کێک له‌شه‌ڕگه‌کانی
جامعه‌ی صه‌لاحه‌دین
به‌جنێو به‌ربۆته
جه‌سته و سه‌روگوێلاکی
ته‌له‌به‌یه‌کی
کوڕ (له‌و بێ‌ئاو
و بێکاره‌باییه‌دا
جوان شتوویه‌تی)، پێم وابێت
زانیویه‌تی
که نه‌وتی
حه‌مام گرانه
و کاره‌باش
نییه بۆ بۆیله‌رگه‌رم
کردن، به به‌ردێک
دوو نیشانی
شکاندووه یه‌که‌م
شتوویه‌تی
و دووهه‌م به
شێوازێکی
عیلمی مۆدێرن
موناقه‌شه‌ی
کردووه ( عه‌جه‌ب
فه‌لسه‌فه‌یه‌ك!).
ته‌له‌به‌یه‌کی
زانکۆ ووتی:
شه‌وان لایتێکم
هه‌یه بۆ سه‌عی
کردن به‌کاری
ئه‌هێنم، هه‌تا
کاره‌با یه‌ته‌وه
ئاو ئه‌بڕێت
و هه‌تا ئاو
هه‌یه کاره‌با
نییه، وه‌ک
ئه‌وه‌ی ئێمه
ئینسان نه‌بین!
له کۆتایی
ساڵیشداخه‌تای
نه‌بوونی ده‌ره‌جه‌ی
به‌رز و نزمی
نیسبه‌تی نه‌جاح
ئه‌که‌نه ملی
ته‌له‌به و
مامۆستا (خۆش
موعاده‌له
به‌ئینسافه‌وه)
.
براده‌رێک وتی:
کار وا بڕوات
ئه‌بێ یه‌کی
سه‌رو په‌ڕ
بکه‌ین به‌سه‌رمانه‌وه‌و
به ئیشاره‌ت
قسه بکه‌ین
و سه‌رو گۆپاڵیش
هه‌ڵگرین (خۆتان
ئه‌زانن مه‌خسه‌یی
چییه!؟).
ئاخر ئه‌زیزم
مامۆستا به‌ده‌قه
که چاره‌کێکی
به ده‌مه‌ته‌قێی
ڕێگا و بێده‌نگ
کردنی ته‌له‌به
ئه‌ڕوات چۆن
و چی ئه‌گه‌یه‌نێت
به‌ته‌له‌به؟
یان ته‌له‌به‌ی
داماو له ژوورێکی
ساردوسڕی بێ
وه‌سیله و
کۆمپیوته‌ر
(ماوه‌یه‌ک
ڕه‌سم و ڕیکلامی
سه‌ر دیواری
سنفه‌کانیش
مه‌عن کران!!)
تاقه‌تی چی
هه‌یه و له‌چی
ئه‌گات.. هه‌تا
دڵی به‌مه‌کته‌ب
و ده‌رس و ده‌ور
خۆش بێت؟!
من نازانم تاکه‌ی
ته‌له‌به ئه‌بێت
پشووبات و وریابێت
که زرمه‌ی
ڕۆژه‌ڕێیه‌ک
ئه‌ڕوات! مامۆستاش
کورسییه‌ک
نه‌بێت له‌سه‌ری
دا‌نیشێت؟ یان
ته‌له‌به و
مناڵی لادێکان
به هاوین و
زستان هه‌تا
ناوقه‌ییان
له قوڕولیتاو
هه‌ڵکێشرێن
ئه‌مه چییه
ئه‌چن بۆ مه‌کته‌ب؟
یا هه‌رمه‌کته‌بیان
نه‌بێت و ئه‌مه‌نه
مه‌کته‌به‌کان
دووروناخۆش
و بێمواسه‌فات
بن، مامۆستا
هه‌ر یه‌که‌م
ڕۆژ ڕابکات
و به‌دوای واسته‌یا
بگه‌ڕێت هه‌تا
ڕزگاری بێت!؟
خۆ داخی ئه‌م
باحثه ئیجتماعییانه‌ی
له‌مه‌کته‌به‌کان
دایان ناوه
له‌سه‌روو
هه‌موویه‌وه
(به سێ ڕۆژ هه‌موو
قۆناغه‌کانی
فێربوونی ده‌روونناسیان
بڕیوه) ناهه‌قیشیان
نییه و قابیل
نییه مامۆستایه‌ک
چه‌ن ساڵ بخوێنێ
و زانکۆ ته‌واو
بکات و له مه‌کته‌بێکی
ئیبتدائی دانیشێ
حه‌لی موشکله‌ی
مناڵان بکات
(چۆن کاریسه‌یه‌که)!
به‌سه به‌س!
ئه‌م هه‌موو
غه‌مه ب ه‌ئێمه
ناخورێت، جه‌نابت
وا ئه‌زانی
من مه‌سوولی
ماڵییه‌م
و موصلیحی ئیجتماعی
وا هه‌موو هاوار
هاواره‌که‌ت
بۆ منه، ئه‌گه‌ر
ئه‌مه‌نه ئازای
دوعایه‌ک بکه
و بابڵێین
ئامین: (خوایه
فرسه‌تی ته‌له‌به
و مامۆستای
داماو به‌یت
و له‌و میحنه‌ته
ڕزگاریان بکه‌یت
و چاوی خێرت
له مناڵی ئه‌و
عاله‌مه بێت)!!
10-12-2006
kazal_8@hotmail.com
|