|
خۆ‌زگه ئه‌مزانی
بۆ ئه‌مه‌نه‌ده‌م
به‌هاواره و
به‌رگه‌ی هیچ
ناگرێت؟ هه‌ر
خه‌به‌رێکی
ناخۆش یان دڵشکێن
ببیستێت وه‌ک
فیشه‌که شێته
به ئاسمانا
ئه‌چێت و ده‌ست
به هاوار و بۆڵه‌بۆڵ
ئه‌کات. وا ئه‌زانێت
به‌وه کار مه‌یسه‌ر
ئه‌بێت، ئه‌بێ
چی بیستبێت وا
ئاگر ئه‌کاته‌وه!؟
چیم بیستووه،
جا شتێک هه‌یه
دڵی پێخۆش بکه‌م
ئه‌ڵێی بووی
به فیشه‌که‌شێته،
شاڵا ببوومایه
به‌ساروخ و
بچوومایه به‌رزترین
ئاسمان و ئیتر
نه که‌سم بدیایه‌و
نه هیچم ببیستایه،
ئاخر چۆن نابۆڵێنم
هه‌ر ڕۆژه یان
بابڵێم هه‌ر
ساته‌ی خه‌به‌رێکی
ناخۆش ئه‌بیستم،
تاشتێک بیر خۆم
ئه‌به‌مه‌وه
شتێکی ناخۆشتر
یه‌ته‌سه‌ری.
داخی ئه‌و
عاله‌مه‌ش له قسه‌ی
زل و بێ مانای
خۆیان ناکه‌ون،
بوون به تووتی
هه‌ر ئه‌یڵێن
و ئه‌یڵێنه‌وه...!
ئه‌وی تۆی
خستۆته حاڵه‌تی
هاوار و بۆڵه‌بۆڵ
زۆر ده‌مێکه ئێمه
ئه‌یزانین و خۆمان
لێکردووه به‌که‌ڕه‌ی
شه‌ربه‌ت (ئه‌رێ
که‌ڕه‌ی شه‌ربه‌ت
کاتی خۆی له‌سڵێمانی
نه‌ژیاوه‌و سیخوڕنه‌بووه؟)،
هه‌زار جاریش هاوار
بکه‌ی هیچ له‌مه‌سه‌له‌کان
ناگۆڕێت، ته‌نها
ئه‌وه نه‌بێت كه‌شته‌كان
پاش و پێش یان
جێگۆڕكێیان پێ
ئه‌که‌یت (زۆر
ووتن سه‌ر ئه‌یه‌شێنێت
و قسه‌ی کاڵفامیش
که‌س گوێی بۆناگرێت
مه‌گه‌ر هه‌ر
خۆی وه‌ک زوڕنا
بیژه‌نێت!!).
ئه‌زیزم
بامن پێت بڵێم
ئه‌ته‌وێ بڵێی چی. بۆ مه‌سه‌له‌که‌ی
(بیکر ــ
هاملتون) زۆر
هات و هاوار
به‌رز بۆوه،
که‌س نه گوێ،
ته‌نانه‌ت
لووتیشیان تێنه‌کردین.
صدام حسێن ئیعدام
کرا زۆر که‌س
ئاخیان بۆ هه‌ڵکێشا
و گه‌ر نه‌بوونایه
به لۆمه‌ی
دونیا پرسه و
سه‌ره‌خۆشیان
بۆ سازئه‌دا. جارێکی
که‌ش زیندونابێته‌وه
تا بۆخۆمانی ئیعدام
که‌ینه‌وه.
کاک بۆڵه‌بۆڵ..
ئه‌مه‌نه مه‌شاکیل
زۆره نازانین
له کامیانه‌وه
ده‌ست پێبکه‌ین،
تۆ داخی قسه‌ی
عاله‌م ئه‌خۆی.
من ئه‌ڵێم که‌سێکم
نه‌بینی خۆی
شتێکی باشی پێ
بێت و خزمه‌ت
به‌خه‌ڵک
بکات، ئینجا
ته‌وس و پلار
بهاوێت. غه‌م
مه‌خۆ ته‌نها
کاڵفام و ده‌روون
نه‌خۆشه‌کان
گۆشتی خه‌ڵک
ئه‌جوون و وه‌ک
شه‌مشه‌مه کوێره
له تاریکیا زوڕه‌یان
یه‌ت. من خۆشحاڵم
ئه‌وانه‌ی
بوونه‌ته داخی
دڵی تۆ وه‌ک میزه‌ڵانی
غازی ئاوساون
و چوون به‌ره‌و
قوژبنی سه‌قفه‌کان
و، به‌حه‌واوه
وه‌ک (هینی
ناوگه‌نم ئه‌وه‌ڕن
) نازانن کێشه‌کان
ئه‌مه زۆرن و
ژیان ئه‌مه‌نه
جه‌نجاڵه، که‌س
گوێیان بۆ
ناگرێت.
مه‌بۆڵێنه
ئه‌وا من هه‌ندێکیانت
بۆ ئه‌خه‌مه ڕوو..
ئه‌گه‌ر دۆلار
دابه‌زێت نه‌وت
و به‌نزین و
غاز به‌لاش ئه‌بێت،
چونکه ئه‌مه‌نه
زۆره پێویست
به‌فرۆشتن
ناکات.
ئه‌گه‌ر ڕۆژی
دووسه‌عات
کاره‌با به‌ن
به‌خه‌ڵک، ئه‌وا
که‌س دره‌نگ
ناخه‌وێت و بیر
له‌ژیان
ناکاته‌وه.
ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌هه‌یه
توورو شێلم و
سه‌وزه و میوه
به دۆلار بفرۆشرێت
تا دڵیان له‌خۆیان
دانه‌مێنێت.
ئه‌گه‌ر حکوومه‌ت
بیرێکی ئیرتیوازی
لێبات له دوکان،
ئه‌وا کاره‌با
شه‌ووڕۆژ به‌رده‌وام
ئه‌بێت،
چونکه سه‌ده‌که
پڕ ئه‌بێت.
ئه‌گه‌ری یه‌ک
قڕکردنی شیعه و
سوننه له‌عێراق
بووه به‌ڕاست
و وا خه‌ریکه
پێشمه‌رگه ئه‌نێرن
بۆ ناوبژی.
حه‌لکردنی کێشه‌ی
ته‌له‌به‌کانی
کولیه‌ی ته‌ربییه‌ی
سلێمانی وه‌ک
کێشه‌ی فه‌له‌ستین
و ئیسرائیل له
ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ردایه.
ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی
هه‌موو ته‌له‌به‌کانی
کوردستان به‌کامیل
مه‌ڕاحیله‌وه
له‌ژێر مۆرکردندایه،
ئه‌ڵێن له‌به‌ر
زۆری کاره‌با
چاویان یه‌شێت.
ئه‌گه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی
ڤایرۆسی فره‌ژنی
به ڕێژه‌یه‌کی
به‌رچاو ده‌بینرێت
له‌ناو چینی
مه‌نسوولیندا
و وادیاره‌هه‌روا
درێژه‌ی ئه‌بێت.
بۆ دڵنه‌وایی
و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی
خه‌ڵکی
کوردستان حکوومه‌ت
له‌گه‌ڵ شه‌ریکه‌یه‌کی
تازه‌ی یابانی
به‌ناوی (نه‌وتتاڵ) به ئه‌گه‌ری
دروستکردنی
هه‌موو که‌ره‌سه
پێویسته‌کانی
ناوماڵ ڕێک که‌وت
به‌مه‌رجێک یان
به‌ئاو یان به‌نه‌وت
ئیش بکه‌ن.
ئه‌گه‌ر ناوی
چوارڕێیانی
سه‌رچنار بگۆڕن،
ده‌نگ هه‌یه ناوی«نۆسترادامۆس»ی
لێ بنێن، به‌ڵکو
پێشبینی بۆ ئاینده‌ی
شاره‌که بکات.
ئه‌گه‌ر تۆش
مانووبووی
له بۆڵه‌بۆڵ،
دوعایه‌بکه
باهه‌موو بڵێین
ئامیییین: (خوایه
فرسه‌تی ئه‌و
عاله‌مه به‌یت
بۆ ته‌حه‌مولکردنی
ده‌رده‌سه‌ری
و، میزه‌ڵانه‌کانیان
به‌حه‌واوه
شه‌قبه‌رێت!).
18 - 1 – 2007
• • •
|