زۆر
جار له ئه‌نجامی
بیستنی خه‌به‌رێکی
ناخۆش یان
بینینی
ڕوداوێکی مه‌ئساوی
ئه‌عصاب له ده‌ست
به‌شه‌ر فه‌له‌ت
ئه‌کا و وه‌ک
ئه‌م به‌شه‌ره
ئه‌که‌وێته
هاوارو بۆڵه‌بۆڵ،
هه‌رچه‌ن
تاقه‌تم نییه
به‌ڵام مه‌جبوورم
بزانم چییه مه‌وزوع.
تاقه‌تت
هه‌بێت یا نه‌بێت
موشکیله‌ی
خۆته، تۆ
نازانی من چ
داخێک له
دڵمایه وا که‌وتومه‌ته
هاوار و هه‌را،
چۆن
نابۆڵێنم، هه‌رچی
خه‌به‌ری
ئیزعاج و
ناخۆش و ناحه‌ز
هه‌یه ئه‌یبیستم،
که‌چی رۆژێک
نه‌هات
ببیستم
خه‌ڵک ئه‌خوێنێته‌وه،
عاله‌م سه‌رقاڵی
هه‌موو شتێکن
ته‌نها سه‌رقاڵی
خوێندنه‌وه
نه‌بێت، ئیش وابڕوات
به‌شه‌رێک
نامێنێ یه‌ک
تۆز سه‌قافه‌تی
هه‌بێت...!
ئه‌ها
حاڵی بووم، مه‌سه‌له
موتاله‌عه‌ی
خارجی یه...
ئه‌رێ به‌ڕاست
منیش دیقه‌تی
به‌رنامه‌و
ریپۆرتاجه‌کانی
که‌ناڵه‌کان
ئه‌یه‌م باس
باسی نه‌بوونی
خوێنه‌ره، مه‌به‌ست
لێره‌دا که‌ڵه‌شێر
نییه مه‌به‌ست
به‌شه‌ری نه‌خوێنه‌ره،
له‌م شه‌وانه‌یا
به‌رنامه‌ی
(ڕاپرسی) که‌ناڵی
کوردستان
تیڤی ڕاپرسی
له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
خوێندنه‌وه‌ی
ڕۆژنامه و
گۆڤاره‌کان
بوو، ئه‌کسه‌رێتی
ڕاکان به (نه‌خێر)
بوو جانازانم
ئه‌وێش
چاولێکه‌ری
بوو وه‌ک هه‌موو
شتێکی که یان
فیعله‌ن مه‌سه‌له‌که
جدییه و که‌س
به‌لای
ڕۆژنامه‌و
گۆڤاره‌کانا
ناچێت، کار وا
بڕوات ئه‌بێت
سه‌قافه‌ت
بێته ژێر سفری
سه‌دی و
بڵاوکراوه‌کانیش
یه‌کی سه‌رو
قفڵی کۆنترۆڵ
بکڕن بۆ ده‌رگاکانیان،
ئه‌مه‌نه نه‌خێره‌کان
زۆر بوون به‌شه‌ر
شه‌رمی ئه‌کرد
له‌عاستی خۆی.
له‌دڵی
خۆما ووتم
باشه ئه‌م هه‌موو
ڕۆژنامه‌نووس
و نووسه‌ر و
ڕۆشنبیره به‌توانایه
شه‌و و ڕۆژ
خۆیان بۆ کێ
سه‌غڵه‌ت ئه‌که‌ن
ئه‌گه‌ر که‌س
بابه‌ته‌کانیان
نه‌خوێنێته‌وه!؟
مه‌گه‌ر واز
له نووسین
بێنن و ئه‌وانیش
وه‌ک عاله‌مه‌که
به‌دوای مه‌تاهات
و مادیات بکه‌ون،
ده‌مێکه‌ڕۆژنامه‌کان
له وڵاتی
ئێمه له‌بری
سفره‌ی خوان
دائه‌خرێن و
به‌چه‌وری و
سوێری لوول ئه‌کرێن
بۆ زبڵدان یان
په‌نجه‌ره‌یان
پێ پاك ئه‌کرێته‌وه،
لێره‌دا ئه‌رکی
که‌یبانوو که‌م
ده‌کاته‌وه،
له سفره سڕین
نه‌جاتی ئه‌بێت
و هه‌م په‌ڕۆی
په‌نجه‌ره
سڕین ناشوات
(باره‌که‌ڵلا
له‌و
ئیختیراعه موفیده).
ماوه‌یه‌ک
صه‌دام حسێن
مه‌نعی
داخستی جه‌ریده‌کانی
کرد له‌ژێر
خواردنا
چونکه هه‌مووی
ڕه‌سمی خۆی
بوو، ئه‌ی
ئێستا له‌به‌ر
چییه که خه‌ڵک
نایانکڕێت
یان
نایانخوێنێته‌وه؟ شه‌ڕ له
به‌تاڵی
باشتره خۆ هیچ
نه‌بێت خه‌به‌رێک،
عیلمێک،
شتێکی هه‌رتیایه.
خه‌ڵک
ئه‌ڵێن
ڕۆژنامه‌کان
زۆر و بۆرن من
نازانم مه‌به‌ستیان
چییه له‌و
بۆره. ئه‌گه‌ر
ئه‌م خه‌ڵکه‌ئه‌وروپییه
ئه‌بینن چۆن
هه‌ریه‌که‌یان
جه‌ریده‌یه‌کیان
به‌بن ده‌سته‌وه‌یه
و له‌هه‌موو
شوێنێک خه‌ریکی
خوێندنه‌وه‌ن
قابیله جه‌ریده‌کانی
ئه‌مان له‌وی
لای خۆمان
باشتر بن، قه‌د
باوه‌ڕ ناکه‌م،
مه‌سه‌له خه‌ڵکه‌که‌یه
قه‌دری هه‌موو
شتێکیان لایه
به‌تایبه‌ت
بڵاوکراوه‌کان
که سێ به‌شی
ڕیکلام و شتی
هیچه.
ئه‌ڵێن
ئه‌گه‌ر
سودفه
ڕۆژنامه‌یه‌ک
ڕه‌سمێکی نیو
ڕووت یان
سێکسی بڵاو
کاته‌وه به‌په‌له
و بێدواکه‌وتن
به‌سه‌عاتێ
له‌بازاڕا
نامێنێت و
داوای ته‌بعی
تازه ئه‌که‌ن،
جا بۆیه وا
باشتره هه‌ر
بڵاوکراوه‌یه‌ک
له‌ڕووپه‌ڕیدا
ڕه‌سمێکی له‌و
بابه‌ته
دابنێت ئه‌وا
خوێنه‌ر ئه‌یکڕێت،
ئه‌گینا ئه‌بێت نووسه‌ر
و ڕۆژنامه‌نووسه‌کان
هه‌تا
ڕاپرسییه‌کی
که‌ی له‌و
شێوه‌یه
دووباره نه‌بۆته‌وه
مشووری خۆیان
بخۆن و ئیشێکی
موفید بدۆزنه‌وه.
عه‌لاکولیین...
خه‌ڵک هه‌موو
ئه‌زانن که
موتاله‌عه‌ی
خاریجی سه‌قافه‌ت
ده‌وڵه‌مه‌ند
ئه‌کات و چاو
و بیر و هۆش ئه‌کاته‌وه،
که‌چی نازانم
بۆ وایان به‌سه‌ر
هاتووه، یا
خۆمان وا
راهاتووین
چۆن لێیان پرسین
چۆنی خێرا ئه‌ڵێین
باشم، ئاواش
فێر بووین به
نه‌خێر وه‌ڵام
به‌ینه‌وه بۆ
هه‌موو
پرسیارێک،جه‌نابیشتان
کاک بۆڵه‌بۆڵ،بیبڕه‌ره‌وه،
باوه‌ڕ ناکه‌م
له گه‌نجی
ئێمه موسه‌قه‌فتر
هه‌بێت به‌ده‌لیلی
ئه‌وه‌ی سه‌رشۆسته
و جاده‌کان
پڕن له‌گه‌نج
و یه‌کی سه‌رو
جه‌ریده‌یه‌کیان
پێیه، ته‌ماشای
ئه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر
ڕه‌سمی جوانی
تیا بێت ئه‌یکڕن،
تۆش دوعایه‌ک
بکه و
بابڵێین
ئامیین (یاڕه‌بی
خوایه به نووری
خۆت ئه‌و عاله‌مه
له‌و جه‌هاله‌ته
ڕزگار بکه‌یت
و تووشی
دارولقیرائه‌یان
بکه‌یت)!!
14 - 3 - 2007
تێبینی:
ئه‌م بابه‌ته
له‌ژماره (179)
ی هه‌فته‌نامه‌ی
ڕزگاری ل 4 (15-3-2007)
بڵاو بۆته‌وه.