|
• نه‌بوونى
هێزگه‌ڵێکى
رۆشنبیرى، تا
ببێته کاره‌کته‌رێکى
سه‌ره‌کى له کۆمه‌ڵگاى
کوردستاندا
بۆ پێکهێنانى
ئاڵۆگۆڕ له
کایه
رۆشنبیرى و مه‌عریفیه‌کاندا،
فاکته‌ره‌کانى
چین؟ ئایا ته‌نها
حزبى کوردى لێ
به‌رپرسه
یان خودى
رۆشنبیرانیش؟
هه‌ندرێن: هه‌ڵبه‌ته
لێره‌دا راڤه
کردنی ئه‌و ته‌نگژه‌یه
کارێکی ئاسان
نییه. چونکه
ئێمه له‌به‌رده‌م
پرسیارێکین
که نیگه‌ران
و
ورووژێنه‌ره؛
رووبه‌ڕووی
بۆشاییه‌کی
خه‌مهێنه‌رمان
ده‌کاته‌وه.
هه‌ر چۆنێک
بێت، کورد له
رابردوو و
ئێستاشدا، له
ئاستی خۆیدا،
خاوه‌ن
نموونه‌گه‌لێکی
باشی
رۆناکبیریی
بوو/ هه‌یه.
که‌واته ئه‌و
ته‌نگژه‌یه‌ی
ئه‌مڕۆی
رۆناکبیر‌ی
کوردی، هه‌ر
ته‌نیا به‌ند
نییه به
"نه‌بوونی
هێزگه‌لێکی
رۆشنبیریی"،
به‌ڵکوو،
وێڕای فاکته‌ره‌کانی
جیهانگیریی،
به‌نده به
په‌رته‌وازه‌یی
ده‌نگه
رۆشنبیریییه‌کان
یان گۆشه‌گیریی
ئه‌و
توانستگه‌له
له پانتایی
رۆشنبیریی
کوردی‌دا. به
کورتی هۆکردی
ئه‌و ره‌وشه
ناله‌با‌ره،
بۆ په‌رته‌وازه‌یی
زمانی ئه‌و
گوتاره
رۆشنبیرییه‌ی
کوردی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
لێره‌دا،
به رای من،
سه‌باره‌ت به
باشوور‌ی
کوردستانه‌وه،
بۆ ئه‌وه‌ی
ئێمه سه‌ره
داوێک له کۆی
ئه‌و "فاکته‌ر"انه
بدۆزینه‌وه
که هۆکردێکی
بنه‌ڕه‌تین
له نه‌بوونی
ئه‌و "هێزگه‌له
رۆشنبیریی"یه‌ی
که ئه‌و
پرسیاره
سۆراخی ده‌کا،
پێویسته له
روانگه‌یه‌کی
مێژووی هزرییه‌وه،
خودی ئه‌و
ناکۆیی و
پاشخانه‌ی
رۆشنبیریی
کوردی راڤه
بکه‌ین. که‌واته
ده‌خوازێ ئه‌وه‌تان
به یاد بێنمه‌وه،
که به‌نده
له وتارگه‌لێکی
وه‌ک: "نیشانه‌کانی
وابه‌سته‌بوون
و گه‌ڕان به
دوای کۆده‌کانی
دیالۆگ..."، "قه‌ده‌ری خه‌ونی
كورد: له چه‌پڕه‌وییه‌وه
بۆ راستره‌ویی
ــ بوشگه‌رایی"،
"رۆناکبیر‌ی
کورد له
نێوان ئه‌مڕۆ
و دوێنێدا"،
هونه‌ری ره‌وانبێژی
و ئیرۆسی گه‌ڕان
به دوای چێژی
ده‌نگ"" و چه‌ند
وتوێژێکی
دیکه‌شدا، که‌م
تا زۆر، باسی
ئه‌و گرفته
رۆشنبیرییانه‌ی
کردووه. کۆی
ئه‌و وتارانه‌ش
له گۆڤار و
رۆژنامه‌کانی
کوردی‌دا
بڵاوکراونه‌ته‌وه. هه‌ر بۆیه
لێره‌دا هه‌وڵده‌ده‌ین
به خێرایی ته‌نیا
ئاماژه به
چه‌ند خاڵێکی
تر بکه‌ین: هه‌ر
له دوای جه‌نگی
جیهانیی یه‌که‌م
و له‌تکردنی
کوردستان به‌سه‌ر
چوار ده‌وڵه‌تی
دروستکراو و
دامه‌زراندنی
ئه‌و ده‌وڵه‌ته
ئیفلیجه‌ی
عێراق، که
داگیرکه‌ری
ئینگلیزی و
هاوپه‌یمانه‌کانی
به‌رهه‌میان
هێنا، (که
ئێستاش حیزبی
کوردی و مێگه‌لێک
له نووسه‌ری
دووڕوو و برسی
ده‌سه‌ڵات،
له ژێر په‌رده‌ی
فیدرالییه‌وه،
سه‌رگه‌رمن
له
دروستکردنه‌وه‌ی)،
بزووتنه‌وه‌یه‌کی
رۆشنبیریی
کارا له
کوردستاندا
له دایک بوو.
رۆڵی ئه‌و
هێزه
رۆشنبیرییه‌ش
له‌و قۆناخه‌دا،
به پێچه‌وانه‌ی
ئێستا، هه‌ڵگری
گوتارێکی
رۆشنگه‌رییانه؛
بنیاتنه‌رانه‌ی
کوردی بوو. ئه‌و
بزاڤه
رۆشنبیرانه‌ش
له ده‌نگی
پۆلێک
رۆناکبیر و
نووسه‌ری
خاوه‌ن په‌یام
و خه‌ونی ئه‌و
سه‌رده‌مه‌دا
به‌رجه‌سته
ده‌بێته‌وه.
لێره‌دا ئێمه
ئه‌و ده‌رفه‌ته‌مان
نییه که به
وردی کایه‌ی
کرده
رۆشنبیرییه‌کانی
ئه‌و بزاڤانه
نمایش بکه‌ین،
لێ خوێنه‌ران
ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه
بۆ سه‌رچاوه‌گه‌لێکی
وه‌ک: "له خه‌وما"ی
جه‌میل
سائیب، "مه‌سه‌له‌ی
ویژدان"ی ئه‌حمه‌د
موختار به‌گی
جاف، "یادداشته‌کان"ی
ره‌فیق
حیلمی"، "گه‌شتی
ژیانم و هه‌ردوو
به‌رگی کتێبه‌ی
حاجی قادری
کۆیی"ی مه‌سعود
موحه‌مه‌د،
به‌رهه‌مه‌کانی
پێره‌مێرد،
شیعره‌کانی
قانیع،
سرووده
ویستگه‌را و
وه‌رچه‌رخێنه‌ره‌که‌ی
دڵداری شاعیر
"ئه‌ی ره‌قیب"،
که ده‌نگدانه‌وه‌یه‌ک
بوو له هه‌ناوی
راچڵه‌کاوی
ئه‌و بزاڤه
رۆشنبیرییانه‌ی
ئه‌وکاتدا،
که ئه‌مڕۆش
له سایه‌ی ئه‌و
رۆشنبیرییه
به‌رخۆره‌دا،
خه‌ریکه به‌های
ئه‌و سرووده
سه‌رببڕدرێ.
وه‌ک گوتمان،
لێره‌دا ده‌رفه‌تمان
نییه به
وردی
کاردانه‌وه‌کانی
بزاڤه
رۆشنبیرییانه‌ی
ئه‌و قۆناخه،
واتا کایه و
شوێنپێیه‌کانی
ئه‌و بزاڤه
رۆشنبیرییانه‌ی
که له سه‌ره‌تایه‌کانی
سه‌ده‌ی
بیسته‌مه‌وه
ده‌ستیان
پێ‌کرد تا ده‌گاته
شه‌سته‌کان،
بخوێنینه‌وه.
به هه‌مه‌حاڵ،
مه‌به‌ستمان
له‌و
ئاوڕدانه‌وه‌یه
ئه‌وه‌یه،
که له رێگای
ئه‌و
ناوکۆییه
مێژوویی و
جڤاکییه‌وه
ئاکامگیرییه‌ک
بۆ ئه‌و
"فاکته‌ر"انه‌ی
که‌هۆکردن له
نه‌بوونی ئه‌و
هێزگه‌له
رۆناکبیره‌ی
ئه‌مڕۆ فه‌راهه‌م
بکه‌ین. چونکه،
ئه‌گه‌ر
بمانه‌وێ له
روانگه‌یه‌کی
مێژووی
هزرییه‌وه
ئه‌و پاشخانه
رۆشنبیرییه
نمایشبکا، که
له‌وێدا، به
رای من، ئه‌و
ره‌وشه
سیاسی ــ رۆشنبیرییه
بێ پرۆژه‌یه‌ی
ئه‌مڕۆی
کوردستان،
ئاوێنه‌یه‌کی
ته‌ڵخی ئه‌و
پاشخان و
ناوکۆییه‌ی جڤاکی
کوردییه‌یه،
که به‌شێکی
ده‌گه‌رێته‌وه
کێشه‌ی بنده‌ستی
کورد. به
واتایه‌کی
دیکه، ئه‌و
بۆشاییه
رۆشنبیرییه‌ی
که ئه‌مڕۆ له
زمانی
کوردی‌دا ده‌یبینین،
به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی
روانگه
ئایدیال و
کاراییه‌کانی
ئه‌و پاشخانه
نییه، به‌ڵکوو
ئاکامه
کۆستکه‌وتووه‌کانی
ئه‌و یاده‌وه‌رییه
رۆشنبیرییانه‌ن،
که ئه‌مڕۆ وه‌ک
زامێکی روحی/
پۆست
تراومایه‌ک،
یاده‌وه‌ریی
کوردی شه‌که‌ت
کردووه.
له‌و
ناوکۆییه‌وه،
ده‌کرێ ئه‌و
ره‌وشه لاوازه‌ی
ئێستای
رۆناکبیر‌ی
کوردی له‌م
"فاکته‌ر"انه‌ی،
که ده‌کرێ
فاکته‌رگه‌لێکی
تریش هه‌بن،
چڕ بکه‌ینه‌وه:
(1) هه‌موو سه‌ره‌تایه‌کانی
بزاڤی سیاسی
ــ رۆشنبیریی
کوردی به گوڕ
و جۆشێکی مه‌یل
وه‌رچه‌خێنه‌ره‌وه
ده‌ستپێده‌کا،
به‌ڵام که ده‌گاته
ئاستی پیاده‌کردن،
به هۆی
باڵاده‌ستی
هێزی
کۆنخوازی
کۆمه‌ڵگای
کوردی و که‌ژ
و هه‌وای
وڵاته
کۆنپارێزه‌کانی
ده‌وروبه‌ری
کوردستانه‌وه،
ناچاره سازش
له‌گه‌ڵ هێزه
کۆنپارێزه‌کانی
ناو هه‌ناوی
کۆمه‌ڵگای
کوردی بکا. له‌بۆیه
له دواجاردا
ئه‌و هێزه
کۆنپارێزه،
به هۆی ئه‌و
هه‌رارکییه
خێڵه‌کییه‌ی
که ئاماده‌یه‌کی
کارای له
کۆمه‌ڵگای
کوردی‌دا هه‌یه،
وه‌ک گه‌له‌گورگێک،
کاروانی ئه‌و
بزاڤه
رۆشنبیریی و
سیاسییانه
جڵه‌و ده‌کا و
به‌مه‌ش ئه‌و
هێزه
نوێخوازه‌ی
کورد په‌راوێز
ده‌کرێن یان
لای ئه‌و
حیزبه نه‌ریتخوازانه‌وه
ده‌بنه
دیکۆرێکی چه‌واشه‌کاری
ناو حیزب. بۆ
نموونه ئێوه
سه‌رنجبده‌نه
قسه‌کانی ئه‌و
سه‌رۆک
خێڵانه‌ی، که
هه‌ر به هۆی
خێڵه‌وه، له
سه‌رده‌می سه‌ددامدا
سه‌رۆک جاش
بوون و
کوردیان ئه‌نفال
ده‌کرد، که‌چی
ئه‌مڕۆ به هه‌مان
فاکته‌ره‌وه
هه‌مان رۆڵ ده‌بینن
و نووسه‌ره
زارقه‌ڵه‌باڵغه‌کانی
ئه‌و حیزبانه‌ش،
له پاڵ ئه‌و
کۆنه سه‌رۆک
جاشانه‌دا،
باسی "کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی" ده‌که‌ن!
(2) حیزبه
کوردییه‌کان
به هۆی روحی
پاوانخواییانه‌وه،
دوای راپه‌ڕین
و هه‌ڵگیرسانی
شه‌ڕی ناوه‌خۆ
و هه‌ڵمه‌تی
تاڵان‌کردنی
موڵک و ماڵی
کوردستان، بۆ
ئه‌وه‌ی ببنه
خاوه‌ن
هێزێکی مێگه‌لی،
پشتیان به‌و
هێزه
کۆنپارێز و
خێڵانه به‌ست.
ئه‌و هێزه
خێڵه‌کییانه‌ش،
به هۆی
پاراستنی هه‌رارکیی
خۆیان؛ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیانه‌وه،
دژی ئه‌و
بزاڤه
رۆشنبیرییانه‌ن.
(3) چونکه کورد
بنده‌سته و
خاوه‌ن
گوتارێکی
نیشتمانیی و
رۆشنگه‌ریی
نییه، بۆیه
هه‌میشه بۆ
ئه‌و پێکهاته
خێڵه‌کییانه‌وه
ده‌گه‌ڕێته‌وه
و له
دواجاردا به
گه‌مه‌کانییه‌وه
هه‌موو
توانستێکی
نوێی
رۆشنبیریی که
له هه‌ناوی
تاکه‌کانی
کۆمه‌ڵگادا
له دایکده‌بن
ئیفلیجده‌کا.
(4) بزاڤی
سیاسیی
کوردستان، که
له حیزبایه‌تییه‌کی
بێ هونه‌ری
سیاسی قه‌تیسماوه،
بزاڤێکی وابه‌سته‌ی
هێزه ده‌ره‌کییه‌کانه،
نه‌ک هێزه
کارایه‌کانی
ناوه‌کی
کوردی، بۆیه
خاوه‌ن سیاسه‌تێکی
رۆشنبیریی و
پرۆژه‌یه‌کی
زانستیانه‌ی
بنیاتکردن
نییه.
(5) ئه‌مرۆکه
له ئاکامی
شاڵاوی
بازاڕی به‌جیهانیبووندا،
که کاریگه‌رییه‌کی
ناله‌باری له‌سه‌ر
ئاستی
بیرکردنه‌وه‌ی
کوردی‌دا
داناوه،
چونکه، له
کوردستاندا
ئه‌و
جیهانگیرییه
له به‌های
بازرگانیدا
کۆده‌بێته‌و،
که‌چی لایه‌نه
هزریی و
جوانناسییه‌کانی
به
جیهانیبوون ئه‌وه‌نده
کاریگه‌رییان
له‌سه‌ر
ژیانی
بیرکردنه‌وه‌ی
کوردی‌دا نییه.
به‌مجۆره ئه‌و
دیارده‌یه
نه‌ک هه‌ر
خودی نووسه‌ری
کوردی به‌رخۆر
کردووه، به‌ڵکوو
وایلێکردووه
ئه‌رکه
رۆشنبیرییه‌که‌شی
فه‌رامۆشبکا؛
خه‌می ئه‌مڕۆی
رۆناکبیر‌ی
کوردی، خه‌مێکی
ئابووری یه،
نه‌ک
رۆشنبیریی و
به‌رپرسیارییه‌کی
ویژدانی و
ئێتیکی.
(6) کێشه‌ی ئه‌و
دۆخه وێرانه‌ی
رۆناکبیر‌ی
کوردی، له
ئێستادا نییه،
به‌ڵکوو مه‌رگی
رۆناکبیر‌ی
کورد له‌و
کاته‌وه ده‌ستپێده‌کا
که خواست و
ویستی راپه‌ڕینه
بوێره‌که‌ی
جه‌ماوه‌ری
کورد به یه‌که‌م
گولله‌ی شه‌ڕی
نێوان هه‌ردوو
زلحیزبی
کوردی ده‌کوژرێ.
ئێتر له‌وێوه
هه‌موو خه‌مێکی
رۆشنبیریی له
زمانی
کوردی‌دا ئاوا
ده‌بێ. چونکه
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی
ئه‌و شه‌ڕه
خۆ خۆرییه‌دا،
ئیتر حیزبی
کوردی ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ هێزه
کۆنپارێزه‌کانی
ناو کۆمه‌ڵگای
کوردستان؛
مێگه‌لێک له
کۆنه جاش، که
به‌رهه‌مێکی
قه‌به‌ی
پێکهاته‌ی
خێڵن. به‌مجۆره
حیزبی کوردی
جڤاکی کوردی و
بزاڤه
رۆشنبیرییه‌که‌ی
ده‌داته گه‌له‌گورگێک،
که به هێزگه‌لێک
له کۆنه جاش
و خێڵ ناودێر
ده‌کرێن. ئه‌و
هێزگه‌له سه‌ر
شانۆی کوردی
داگیر ده‌که‌نه‌وه
و رۆڵی هه‌ڵه‌پاسی
خۆیان،
مرۆڤکوژی
خۆیان ده‌بیننه‌وه.
هاوکاتیش
نووسه‌رگه‌لێکی
مشه‌خۆر و
رووزه‌رد، به‌ناو
نووسه‌رگه‌لێکی
دروستکراو له
کارگه‌ی نه‌خۆشی
حیزبگه‌رایی،
نووسه‌رگه‌لێکی
رۆح گرنگ و
کۆیله‌ی ده‌سه‌ڵات...
هتد، ده‌بنه
ده‌مڕاستی به‌هایه‌کانی
زمانی کوردی؛
داهێنه‌ری
کورد؛
راپۆرتنووسی
حیزبی و له
رێگای زارقه‌ڵه‌باڵغی
و وه‌رزشکردن
به چه‌مکه‌گه‌لێکی
وه‌ک: "کۆمه‌ڵگای
مه‌ده‌نی"،
"دێمۆکراسی"،
"عه‌وله‌مه"
و قسه‌گه‌لێکی
له‌و ته‌رزانه‌وه
به‌های
رۆشنبیریی
سووک و چرووک
ده‌که‌ن. له‌وێوه
ئه‌و دابڕانه
که‌مه‌ر
شکێنه، هه‌رچی
ویست و خواست
هه‌یه له
ماڵی زمانی
کوردی‌دا
تاڵانی ده‌که‌ن.
له ئاکامی ئه‌وه‌دا،
مێگه‌لێک له‌و
نووسه‌ر،
شاعیر و هونه‌رمه‌ندی
حه‌فتایه‌کان،
که ئێستا له
رووی ئه‌فراندنه‌وه
کارکه‌نار
بوونه، به‌ڵام
به هۆی هه‌ستی
ئیره‌یی و
خولیای مانه‌وه‌یان
وه‌ک ده‌مڕاستی
زمانی کوردی،
به گه‌ڕانه‌وه
بۆ رۆحی خێڵه‌کیی
و منه‌تی
میراتی ژماره‌ی
کتێب و به‌رهه‌مه
هونه‌رییه‌کانیانه‌وه،
پۆل پۆل به‌سه‌ر
ئه‌و دوو
حیزبه خاوه‌ن
هێز و سه‌رچاوه
ئابوورییانه‌وه
دابه‌شبوون و
دواجاریش له
پێناو فه‌راهه‌مکردنی
مووچه‌کانیانه‌وه
له‌لایه‌ن
مودیری ده‌زگای
چاپ و سه‌رنووسه‌ره‌کانی
ئۆرگانه
حیزبییه‌کانه‌وه،
به شێوازێکی
ته‌ڵه‌که‌بازانه،
کرده‌ی
رۆشنبیرییان
چه‌واشه کرد.
ئاکامی ئه‌مه‌ش
ئه‌و به‌رخۆر
بوونه‌ی
رۆشنبیرییه
که ئه‌مڕۆ له
ئارادایه.
که‌واته،
به دیدی من،
به‌شێک له
هۆکردی مه‌رگی
ئه‌و "هێزگه‌له
رۆشنبیری"یه‌ی،
که ئێوه
باسی ده‌که‌ن،
بۆ ئه‌و "فاکته‌ر"انه
ده‌گه‌ڕێته‌وه،
که له‌سه‌ره‌وه
چڕمان کردنه‌وه.
•
سارته‌ر
پێیوایه،
نابێ رۆشنبیر
بکه‌وێته
ژێر کاریگه‌رى
ده‌سه‌ڵاته‌وه،
ئه‌وه‌یش
فاکته‌رێک
نییه له‌وه‌ى
که رۆشنبیرى
کورد خه‌ریکه
ده‌بێته به‌شێک
له حیزب و له‌لادان
له مه‌سه‌له
بنه‌ڕه‌تییه‌که‌ى
خۆى؟
هه‌ندرێن: ئه‌و روانگه‌ی
سارته‌ر
راسته، به‌ڵام
کێشه‌که له‌وه‌دایه
که سارته‌ر
خۆی، که ره‌نگه
به هۆی گه‌ڕان
به دوای ئه‌لته‌رناتیڤێکی
ئیدیالییه‌وه
بێ یان که‌وتنه
دوای
ئایدۆلۆژی
بوونگه‌ریی
مارکسیزمه‌وه
بێ، که‌وته
"ژێر کاریگه‌ری
ده‌سه‌ڵاته‌وه".
سارته‌ر که
سه‌ردانی یه‌کێتی
سۆڤیه‌تی ئه‌وکاتی
کرد، به چاوی
خۆی زیندان و
ئه‌شکه‌نجه‌دانی
نووسه‌رانی
ئازادیخواز و
سیاسه‌تمه‌داره
به‌رهه‌ڵستکاره‌کانی
ژێر ده‌سه‌ڵاتی
ئه‌و رژێمه
ستالینیزمه‌ی
بینی، که‌چی
که گه‌ڕایه‌وه
پاریس نه‌ک هه‌ر
باسی ئه‌و راستیانه‌ی
نه‌کرد، به‌ڵکوو
به جۆرێک له
جۆره‌کان
پاساوی بۆ
هێنانه‌وه.
له‌بۆیه
راستییه‌که‌ی
کتێبه
راسانگه‌رایه‌که‌ی
ئه‌لبێر کامۆ
"یاخیگه‌رایی
مرۆڤ"، یان
"مرۆڤی یاخی"
که هاوارێکی
راستگۆیانه
بوو به دژی
خودی سارته‌ر
و ئه‌و دیارده
چه‌پڕۆیه‌ی
که رۆشنبیریی
فه‌ره‌نسی
داپۆشی بوو.
کامۆ له‌و
کتێبه‌یدا به
شێوازێکی
دانسقه و
یاخیگه‌رانه
روحی مرۆڤ به
گشتی و ئه‌رکی
رۆناکبیر
راڤه ده‌کا.
به چڕکردنه‌وه‌یه‌ک
له‌و کتێبه،
کامۆ پێی وایه
که مرۆڤ بۆ
ئه‌وه‌ی به‌هایه‌که‌ی
بپارێزێ،
بۆیه هه‌میشه
ئه‌رکی یاخی
بوونه. به‌مجۆره
له ئاکامدا
بینیمان که
ئه‌و خه‌ونه
ئایدیاله‌ی
که نه‌ک هه‌ر
سارته‌ر
داکۆکی لێکرد
به‌ڵکوو به‌شی
زۆرینه‌ی
بزاڤه
رۆشنبیرییه‌کانی
جیهانی
داپۆشی بوو،
به کوێ گه‌یشت
و ئه‌و
رۆناکبیرانه‌ی
که له ژێر
دروشمه
بریقه‌داره‌کانی
ئه‌وکات
خۆیان و جه‌ماوه‌ریان
چه‌واشه ده‌کرد،
رووبه‌ڕووی
کام باجی ئه‌خلاقی
بوونه‌وه. به
هه‌مه حاڵ،
کاتێک
رۆناکبیر بوه
ده‌مڕاست و
مووچه‌خۆرێکی
ده‌سه‌ڵات
یان حیزب، یان
له پاڵ
حیزب‌دا به
ناوی چه‌مکه
رۆشنبیریی و
هزرییه‌کانه‌وه،
پاساو بۆ حیزب
و ده‌سه‌ڵاتێک
بێنێنه‌وه،
نه‌ک هه‌ر ده‌بێته
بچمێک له‌و
حیزب و ده‌سه‌ڵاته
و له ئه‌رکه
بنه‌ڕه‌تییه‌که‌ی
ده‌کا، به‌ڵکوو
خیانه‌ت له
خودی چه‌مکی
رۆشنبیرییش
ده‌کا. مخابن
ئه‌مڕۆش مێگه‌لێک
له به‌ناو
شاعیر و
رۆناکبیر‌ی
کوردستان، له
رێگای وه‌رزشکردن به چه‌مکه
رۆشنبیرییه‌کانه‌وه،
سه‌ر‌مه‌ستانه
ئه‌و رۆڵه ته‌ڵه‌که‌بازییه
ده‌گێڕن. لێره‌وه
پێم خۆشه
بڵێم، که ئه‌گه‌ر
خوێنه‌ران
بخوازن له
بیرۆکه‌یه‌ک
له‌مه‌ڕ
ململانێی
نێوان
رۆناکبیر‌ی
خاوه‌ن پرۆژه‌یه‌کی
هه‌میشه
یاخی
رۆناکبیر‌ی
فریوخواردوو
ده‌سته‌به‌ر
بکا، ئه‌و
کتێبه‌ی کامۆ
بخوێنێته‌وه.
•
کاتێک رۆشنبیر
پێویستى به‌وه‌یه
که له رووى
داراییه‌وه
پشت به
ئابوریه‌کى
سه‌ربه‌خۆ
ببه‌ستێت، به‌ڵام
له
کوردستاندا
ئه‌م هێزه
ماده‌یه له
ده‌ستى حیزب و
حکوومه‌تدایه،
کامه‌یه
چاره‌سه‌ر تا
رۆشنبیر
بتوانێت سه‌ربه‌خۆ
بژى و سه‌ربه‌خۆ
بیر بکاته‌وه
و سه‌ربه‌خۆش
بمرێت؟
هه‌ندرێن: له بۆته‌ی
پرسیاره‌که‌تاندا
ته‌رزه بنبه‌ستییه‌ک
ده‌بینرێ،
یان ده‌تانه‌وێ
دۆخێک وێنا
بکه‌ن، که ئه‌وه
خه‌تای "حیزب
و حوکمه‌ت"ه
که
رۆناکبیرانی
کوردی ناچار
کردووه که
"له رووی
دارییه‌وه"
وابه‌سته‌ی
"ئه‌م هێزه
ماده‌یه" ی
حیزب و حوکمه‌ت
بن. به‌ڵام
ئێمه ئه‌و
پرسیاره به‌ره‌وژێر
ده‌که‌ینه‌وه
و ده‌ڵێین:
باشه له
قۆناخه‌کانی
تردا، بۆ
نموونه، له
قۆناخی رژێمی
سه‌ددامدا،
رۆناکبیرانی
کورد، وه‌ک
ئێستا، پشتیان
به ئابووری
حوکمه‌تی به‌عسدا
نه‌ده‌به‌ست،
ئه‌ی چۆن "سه‌ربه‌خۆ
ده‌ژیان"،
"سه‌ربه‌خۆ
بیریان ده‌کرده‌وه"
و "سه‌ربه‌خۆش
ده‌مردن"؟
هاوکاتیش، به
رای من، ناخی
رۆناکبیر‌ی و
به‌رهه‌مه
رۆشنبیرییه‌کانی
ئه‌وکات، زۆر
له ئێستا
ویستگه‌راتر
و داهێنه‌ر‌تر
بوون! که‌واته
ئه‌وه‌ی که
ئه‌مڕۆ له
کوردستاندا
له ئارادایه
ئاکامێکه له‌و
دۆخه‌ی، که
خودی "رۆشنبیری"
کوردی به‌رهه‌می
هێناوه. ئه‌مڕۆ
ئه‌و حیزبانه
وه‌ک خێر
پێکردن و به‌زه‌یی
پێهاتنه‌وه،
به ناوی
"رێزلێنان" و
"ته‌قاویت"،
نووسه‌ر به‌خێو
ده‌که‌ن. ئه‌مه‌ش
ره‌وشێکی شه‌رمهێنه‌ره.
له‌بۆیه، به‌رای
من، شتێکی ره‌وایه
که له حوکمه‌تێکی
به‌راستیدا؛
له حوکمه‌تێکی
نوژه‌ندا، که
ئه‌وه‌ی له
کوردستاندا
هه‌یه
حیزبگه‌راییه
نه‌ک حوکمه‌ت،
ده‌بێ نووسه‌ران،
رۆژنامه‌وانان
و هونه‌رمه‌ندان
"یه‌کێتی
نووسه‌ران"،
"یه‌کێتی
رۆژنامه‌وانان"
و "یه‌کێتی
هونه‌رمه‌ندان"
پێکبهێنن،
یان سه‌کۆیه‌کی
رۆشنبیریی و
هونه‌ریی
دروستبکه‌ن،
که به‌ڕێوه‌به‌رانی
ئه‌و سه‌کۆیه،
له شێوه‌یه‌کی
جووڵاودا
نوێنه‌ری
خۆیان هه‌ڵبژێرن
و به پێوانه‌یه‌کی
ئێستێتیكییانه‌ی
ئه‌ده‌بیی و
هونه‌رییه‌وه،
ساڵانه کۆمه‌کی
و پادداشت
بداته نووسه‌ران
و هونه‌رمه‌ندان.
ئه‌مه‌ش ده‌بێ
روانگه‌یه‌کی
داهێنه‌رانه‌ی
هانده‌ریی له
پشته‌وه بێ،
نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی
له
کوردستاندا
هه‌یه، هه‌ر
ته‌پڵ لێده‌رێک
به ناوی هونه‌رمه‌ند
و زارقه‌ڵه‌باڵغێکی
قسه‌نووس، نه‌ک
بابه‌تنووس، له
رێگای ئه‌و مه‌نسوول
و ئه‌م مه‌نسووله‌وه،
یان
زمانلووسییه‌وه
به‌ناوی
رۆشنبیرییه‌وه
ده‌یان مووچه
له‌و هه‌موو
باره‌گایه
حیزبیانه‌وه،
نه‌ک
رێکخراوه
رۆشنبیرییانه‌وه
وه‌ربگرن،
هاوکاتیش
نووسه‌رگه‌لێکی
کارا و خاوه‌ن
هه‌ڵوێست هیچ
مافێکی نه‌بێ.
که‌واته ئه‌گه‌ر
نووسه‌ر و
هونه‌رمه‌ندی
ئه‌مڕۆی کورد
راستگۆ بن، ده‌بێ
پێکه‌وه له‌سه‌ر
داخوازییه‌ک
یه‌کبگرن و له‌وێدا
ئه‌و گه‌نده‌ڵبازیی
و گاڵته‌جاڕییه‌ی
که به
رۆشنبیریی ده‌کرێ،
له قاو بده‌ن.
له به‌رانبه‌ر
ئه‌وه‌دا هه‌وڵبده‌ن
"یه‌کێتی
نووسه‌ران"ێکی
کارامه و
داهێنه‌رانه،
نه‌ک کڵۆڵ و
"فیفتی
فیفتی" دامه‌زرێنن
و ئه‌و
حیزبڕانییه،
نه‌ک حوکمه‌ته،
ناچار بکه‌ن
بودجه‌یه‌کی
له‌بار بده‌نه
ئه‌و یه‌کێتییه‌ی
خۆیان. به‌مجۆره
ده‌بێ ئه‌و
"یه‌کێتی
نووسه‌ر"انه
یان "یه‌کێتی
هونه‌رمه‌ند"انه
له ده‌ستپێکه‌وه
به پێوانه‌یه‌کی
ئێستێتیكییانه‌ی
ئه‌ده‌بییه‌وه،
دوور له
فریوبازی و گه‌نده‌ڵبازییه‌وه،
به گوێره‌ی
توانای ئه‌و
بودجه‌ی که
ساڵانه هه‌یانه
و له پێناوی
ململانێیه‌کی
داهێنه‌رانه‌دا،
کۆمه‌کی ئه‌و
نووسه‌ر و
هونه‌رمه‌نده
کارا و به‌ر‌هه‌مدارانه
بکه‌ن. به‌مجۆره
رۆناکبیر‌ی
کوردی ده‌توانێ
سه‌ربه‌خۆ
بژی، بنووسێ و
بشمرێ...
• تا
ئێستاش له
کوردستان به
فۆرمێک هه‌مان
سیاسه‌تى کۆمۆنیستییانه‌ى
سۆڤیه‌تى
پیاده ده‌کرێت
فۆرمى (نان له‌به‌رامبه‌ر
ستایشى ده‌سه‌ڵاتدا)
ئه‌م فۆرمه
تقلیدیى و
سوننه‌تییه
زاده‌ى کۆمه‌ڵگاى
خۆرهه‌ڵاتى و
سوسیالیسته‌کان
له کوێدا یه‌کدێته‌وه
له‌گه‌ڵ
سیستمى سیاسى
کوردستاندا
که بانگه‌شه
بۆ پلورال و
مه‌ده‌نى و مۆدێرن
ده‌کات؟
هه‌ندرێن: ئه‌و
سیسته‌مه
سیاسییه‌ی
کوردستان
کتومت
کۆپیکردنه‌وه‌یه‌کی
کڵۆڵی ئه‌و
سیسته‌مه
"سۆسیالیست"انه‌یه،
که ئێوه
ئاماژه‌تان
پێ‌کرد. وه‌ک
ده‌زانین، به
دیاریکردن هه‌ر
له سه‌ره‌تایه‌کانی
سه‌ده‌ی
بیسته‌مه‌وه
هه‌تا ئه‌مڕۆش،
چه‌مکگه‌لێکی
وه‌ک
"پلورال"،
"مه‌ده‌نی" و
مۆدێرن"، نه‌ک
بوونه‌ته
قسه‌گه‌لێکی
باوی هه‌موو
خه‌ڵک، به‌ڵكوو
بوونه‌ته
دێجامه‌یه‌کیش
بۆ حوکمه‌ته
داپڵۆسێنه‌ر،
تاکڕه‌و و
بۆگه‌نه‌کانی
ئه‌و رژێمه
سۆسیالیستییه
ڕماو و ئه‌و
رژێمه
دیکتاتۆرییانه‌ی
جیهانی
ئیسلامی ئه‌مڕۆ.
به هه‌مان
شێوه‌ش، ئه‌و
چه‌مکگه‌له‌ی
که ئه‌مڕۆ له
زاری زۆرێک له‌و
مه‌نسووله
حیزبی و نووسه‌ره
زارقه‌ڵه‌باڵغه‌کانی
کوردستاندا
هه‌ڵده‌ڕژێن،
بێجگه له‌و
ته‌ڵه‌که‌بازیی
و سووککردنه‌ی،
که رژێمه
"ته‌قلیدی و
سوننه‌تی"یه‌کان
به‌رانبه‌ر
ئه‌و چه‌مکانه
کردوویانه و
ده‌یکه‌ن،
هیچی تر نین.
ئه‌و حیزب و
نووسه‌ره
"ته‌قلیدی و
سوننه‌تی"یانه‌ی
کوردستان،
چونکه هه‌ڵگری
جیهانبینییه‌کی
باوکسالارن،
بۆیه وه‌ک
چۆن خه‌ڵکی
رۆژهه‌ڵاتی
بوونه‌ته
دیلی مه‌کینه
و مۆده‌کانی
رۆژئاوا، که‌چی
له بیرکردنه‌وه‌شدا
ئیفلیج و
کۆنپارێزن،
ده‌خوازن له
رێگای ئه‌و چه‌مکگه‌له
خواستراوانه‌وه
جه‌ماوه‌ر ده‌ستخه‌ڕۆ
بكه‌ن. که‌واته
ئه‌وه‌ی که
سیسته‌می
سیاسیی
کوردستان له
سیسته‌می
سیاسی خۆرهه‌ڵاتی
و سیاسه‌تی
کۆمۆنیستانه‌ی
سۆڤیه‌تی ره‌حمه‌تی
لێکجودا ده‌کاته‌وه،
ته‌نیا ده‌مامکه
بچووکه‌کان و
شێوازی رووکه‌شیانه‌ی
ته‌ڵه‌که‌بازییه‌کانه،
ئه‌گینا له
ناوه‌ڕۆکدا
هه‌ر هه‌مان
تاکڕه‌وی،
دژه
پلورالیزمی،
گه‌نده‌ڵی،
دژه
بیرکردنه‌وه...
هتد ئه‌و
سیسته‌مه
ناوبراوانه
دووباره ده‌کاته‌وه.
هه‌ر بۆیه ئه‌مڕۆ
له
کوردستاندا،
وه‌ک خۆتان ده‌یبینن،
"فۆرمی نان له
به‌رامبه‌ر
ده‌سه‌ڵات"،
زۆر به هه‌ڕمێنه.
• تۆ
ده‌ڵێی َ"سیاسه‌تى
رۆشنبیرى له
کوردستانى
باشووردا
داماڵینى ئه‌فراندانه،
که‌واته
کامه‌یه ئه‌لته‌رناتیڤ
و شۆڕشى
رۆشنبیریی بۆ
بونیادنانه‌وه‌ى
ئه‌فراندان و
داهێنان؟
هه‌ندرێن:
ئه‌گه‌ر
مه‌به‌ستتان
له وتاری "له
پێناو به
جڤاکیکردنی
سیاسه‌تی
رۆشنبیریی له
کوردستاندا"
بێ، ئه‌وه له‌وێدا
من، به کورتی
و راشکاوی
باسم له‌و "ئه‌لته‌رناتیڤ
و شۆڕشی
رۆشنبیریی"یه
کردووه، که
تۆ سۆراخی ده‌که‌ی. من پێم
وایه، وێڕای
ئه‌و
ئاماژانه‌ی
که له سه‌ره‌وه
ئاماژه‌مان
پێکردن، بۆ ئه‌وه‌ی
زمانی کوردی
له‌گه‌ڵ
خۆیدا ئاشنا
بێته‌وه،
خاوه‌ن ئه‌و
ویسته بێ که
بتوانێ
پێناسه‌یه‌ک
بۆ ئه‌و
یاده‌وه‌رییه‌ی
خۆی بکا، که
به "پۆست
تراوما" ده‌تلێته‌وه،
هاوکاتیش بۆ
ئه‌وه‌ی
دابڕانێک له‌و
ره‌وشه چه‌قیوه‌ی
خۆی
دروستبکا، ده‌بێ
ئارمانجێک،
به‌هایه‌کی
ئێتیکی،
پرسیارگه‌لێکی
ئێستێتیکی...
هتد، ده‌ستنیشان
بکا، که
جڤاکی کوردی
خوازه‌ریه‌تی.
ئه‌و دابڕانه،
راته‌کانه
ئاوه‌زگه‌راییه،
که له خودی
زماندا به‌رهه‌م
دێت، به ده‌ستنیشانکردنی
ئاراسته‌یه‌ک
فه‌راهه‌م ده‌بێ،
واتا زمانی
کوردی ده‌بێ
ئه‌و منگه
منگ و مه‌نه‌لۆگه‌ی
که ئێستا ده‌رگیری
بووه به‌ره‌و
گفتوگۆیه‌کی
ئاوه‌ڵا و به
کۆمه‌ڵی وه‌رچه‌رخێنێ.
له‌وێدا
تێکڕای خه‌ڵک،
نه‌ک نووسه‌ره
وابه‌سته
حیزبییه‌کان
و نووسه‌ره
پیشه
ئاوقاته‌کان،
له رێگای
گوێلێکگرتن و
را و بۆچوونی
به‌ڵگه‌دا و
به‌هانه‌دارکانیانه‌وه
پێشنیازێک بۆ
ئه‌و
ئارمانجه
رۆشنبیرییانه‌ی
کورد فه‌راهه‌م
بکه‌ن.
هاوکاتیش
پێویسته
زمانی کوردی
به شێوه‌یه‌کی
خورت و تۆکمه
خوێندنه‌وه‌یه‌ک
بۆ رابردووی
خۆی بکا. به‌مه‌ش
بتوانێ ئه‌و
ئه‌زموونه
کارا و رۆشنانه‌ی
رابردوو
بکاته
تێشووه‌ک بۆ
ئه‌و سه‌فه‌ره‌ی
که له
پێشیدایه.
راستییه‌که‌ی
له کاتێکدا
که بوونی
کوردی له
چرکه‌ساتێکی
زۆر ئاڵۆزدا
ده‌ژی، بۆیه
بیرکردنه‌وه
له گفتوگۆیه‌کی
له‌م جۆره
زۆر پێویسته.
لێبه‌ڵی لێره‌دا
ده‌مه‌وێ
بێژم، که له‌و
قۆناخه‌ی که
له جڤاکی
ئێمه‌دا هه‌موو
به‌هایه‌کان
تێکه‌ڵاو
کراون؛ نووسه‌ر
بۆته هه‌ڵه‌پاس؛
هه‌ڵه‌پاس
بۆته رۆشنگه‌ر؛
شۆڕشگێڕ بۆته
ته‌قاویت...
هتد، بۆیه
کرده‌ی
"شۆڕشی
رۆشنبیریی"،
به واتای فه‌لسه‌فی،
کارێکی ئاسان
نییه. چونکه
حیزب بوو به
سه‌رچاوی
ئابووری،
بژێوی و
ئابووری کۆمه‌ڵگا،
چونکه حیزب
بوو به
باوکێک، ئیدی
راپه‌ڕین به
ڕووی ئه‌و
باوکه
ئابوورییه،
ته‌نیا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
ئه‌و سیسته‌مه
مه‌یسه‌ر ده‌بێ
که ئه‌و
باوکه
ئابوورییه‌ی
دروستکردووه.
به‌شێک له‌و
سیسته‌مه‌ش
بریتی یه له
پێڕێک
نووسه‌ری
"گه‌وره"،
"داهێنه‌ر"...
هتد. هه‌ر
بۆیه ئه‌و
"شۆڕشی
رۆشنبیریی"یه‌ی
که ئێوه
چاوه‌ڕێن که
من گوزاره‌ی
لێ بکه‌م، له‌وه
و له‌وێهێش
ئاڵۆزتره. که‌واته
له‌و چرکه‌ساته‌دا
هه‌رچی
پێشنیاز بکه‌ین،
ره‌نگه له شه‌که‌تکردنی
زمان زیاتر،
شتێکی تر به‌رجه‌سته
نه‌کاته‌وه.
• زۆر
که‌س
پێیانوایه،
له‌پاش راپه‌ڕین
ئه‌فراندنێکى
زۆر له‌کایه
رۆشنبیریه‌کاندا
هاتۆته کایه‌وه‌و
رۆمانه‌کانى
به‌ختیار عه‌لى
و فه‌رهاد
پیرباڵ و
شێرزاد حه‌سه‌ن
و ده‌رچوونى
رۆژنامه و
گۆڤارى زۆریش
به نموونه
ده‌هێنمه‌وه؟
تۆ تا چه‌ند
له‌گه‌ڵ ئه‌م
بۆچوونه‌داى
گه‌ر وا نییه
راستیه‌که‌ى
کامه‌یه؟
هه‌ندرێن:
ئه‌گه‌ر
به بۆچوونی
ئه‌وانه،
(که ئێمه
نازانین ئه‌وانه که‌سگه‌لێکی
"پسپۆڕ" و
"پێوانکار"ی
"ئه‌فراندن"ن
یان نا؟ له
زانستگایه‌کی
خاوه‌ن
زانست‌دا
مێژووی ئه‌ده‌ب،
ره‌خنه و
هزریان
خوێندووه
یان نا؟)، که
له دوای راپه‌ڕین
"ئه‌فراندنێکی
زۆر له کایه
رۆشنبیرییه‌کاندا
هاتۆته کایه‌وه"،
ئه‌ی باشه ئه‌و
هه‌موو ناڵه،
ره‌خنه،
نارازیبوون،
و قه‌تیسمانه‌ی
که ئه‌مڕۆ له
زمانی
کوردی‌دا
دووباره ده‌بنه‌وه،
یان ئه‌و دۆخه
سه‌رگێژ یان
گه‌نده‌ڵه‌ی
ژیانی سیاسی
ــ رۆشنبیریی
کوردستانی ته‌نیوه‌ته‌وه،
له کوێوه سه‌رچاوه‌یان
هه‌ڵگرتووه؟
لێره‌دا من
نامه‌وێ، وه‌ک
ئه‌و "زۆر که‌س"ه
له روانگه‌یه‌کی
"سپی و ره‌ش"ه‌وه؛
هه‌ڵسه‌نگاندنێکی
جه‌ڵه‌بییه‌وه
یان له ئاستی
مورید و ده‌روێشه‌وه
ئه‌و "ئه‌فراندن"ه
زۆرانه هه‌ڵسه‌نگێنم.
به‌ڵام زۆر به‌ڕاشکاوی
بێژم، که من
ئه‌و قسه‌گه‌له‌ی
که له‌سه‌ر
ئه‌و "ئه‌فراندن"انه‌وه
ده‌کرێن، به
دیارده‌گه‌لێکی
وه‌ک چه‌کداره‌کانی
موقته‌دا سه‌در،
"گروپبازی
ناو حیزبه‌کان،
دیارده‌ی
فاڵگرتنه‌وه...
هتد ده‌بینم.
به کورتی ئه‌و
دیارده‌یه‌ی
که له نێوان
ئه‌و نووسه‌رانه‌دا
هه‌یه له
"کولت/عه‌قیده"
و "سێکت"ێکی
ئایینی ده‌چێ،
نه‌ک ئه‌ده‌بی. ئێوه
سه‌رنجتان
داوه که ئه‌مڕۆ
هه‌ر حیزب و
گروپێک بگری،
به گوێره‌ی
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
ئابووریی و چه‌کدارییه‌ی
که هه‌یانه،
ته‌واوی خه‌بات
و مێژووی کورد
به هی خۆیان
ده‌زانن، یان
شه‌هیدێکی
خۆیان به
تاکه په‌ڵه‌وانی
کورد نمایشده‌که‌ن،
یان سه‌رۆکی
حیزبه‌که‌یان
به تاکه سه‌رۆکی
"حه‌کیم" و
"پیرۆز"ی
کورد ده‌زانن،
به‌مه‌ش خه‌بات
و قوربانی هه‌موو
حیزبه‌کانی
دیکه و شه‌هیده
پاڵه‌وانه‌کانی
حیزب و شه‌هیده
پاڵه‌وانه سه‌ربه‌خۆیه‌کان...
هتد تووڕ هه‌ڵده‌ده‌ن؟
ده‌مه‌وێ
بڵێم، ئه‌و
دیارده‌یه‌ی
نووسه‌رپه‌رستیی
و به
پیرۆزکردنه
به‌رهه‌می هه‌مان
ئه‌و دیارده‌گه‌له
کۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسییانه‌یه
که ئه‌مڕۆ له
کوردستان و
عێراقدا باون.
ئه‌مڕۆ له
کوردستاندا
چه‌ند پێڕه
نووسه‌رێک هه‌ن
که خاوه‌ن ده‌زگای
چاپ و گۆڤار و
رۆژنامه‌ن،
له روانگه‌ی
هاوڕێچییه‌تی
و شارچییه‌تی
و حیزبچییه‌تییه‌وه،
چه‌ند
ناوێکیان
کردۆته تاکه
رۆشنبیر،
تاکه
رۆماننووس،
تاکه شاعیر و
تاکه فه‌یله‌سووفی
"داهێنه‌ر" و
"گه‌وره"ی
کورد. به‌ڵام،
به‌ڕای من،
قسه و
نووسینه‌کانی
ئه‌و
"سیمبوول"
داتاشراوانه،
که به‌شێكیان
مایه‌ی به‌زه‌یی
پێهاتنه‌وه
و دوعای خێرن،
له
وێناکردنی ئه‌و
نووسه‌رانه،
بێجگه له چه‌ند
نووسینێکی ده‌گمه‌ن
نه‌بێ، له سه‌رچاوه‌یه‌کی
ئێستێتیکی،
ماریفیی و ره‌خنه‌گه‌رییه‌وه
هه‌ڵنه‌قوڵاون.
من ناڵێم
رۆمان و به‌رهه‌مه‌کانی
ئه‌و نووسه‌رانه‌ی
که ئێوه
ئاماژه‌ی
پێده‌که‌ن،
"داهێنان"
نین، یان مایه‌ی
بایه‌خ نین،
به‌ڵکوو من
پێم وایه ئه‌و
پۆلێنکردنه
نه‌ک هه‌ر به‌رهه‌می
بیرکردنه‌وه‌یه‌کی
ره‌خنه‌یی
نییه، به‌ڵکوو
حیزبگه‌رایی
و شارگه‌راییشه.
من له زۆرێک
له‌و بۆره نووسه‌رانه‌م
بیستووه که
ئه‌رکیان
پیاهه‌ڵدانی
ئه‌م و ئه‌و
نووسه‌ره،
وتوویانه ئه‌گه‌ر
شێرزاد حه‌سه‌ن
له سلێمانی
نه‌ژیابووایه
و براده‌ری ئه‌و
نووسه‌ره
"داهێنه‌ر"انه‌ی
سلێمانی نه‌بووایه،
ئه‌وها
"داهێنه‌ر"
نه‌ده‌بوو. ئه‌و
دیده‌ش هی
مێشکی به‌سته‌زمانی
ئه‌وانه
نییه، به‌ڵکوو
هی سه‌رچاوه‌کانیانه.
به هه‌مه
حاڵ، وێڕای
رێزمان بۆ ئه‌و
نووسه‌رانه
و هاوسۆزه‌کانیشیان،
من پێم وایه،
ئه‌و
داهێنانانه‌ی
که له سه‌ده‌ی
رابردوودا،
حه‌فتا و هه‌شتایه‌کاندا
به‌رهه‌مهاتوون،
زۆر له‌و
داهێنانانه‌ی
قۆناخی دوای
راپه‌ڕین ره‌سه‌نترن.
به راشکاوی
بێژم، بۆ
نموونه، به
دیدی من، له
حه‌فتا و هه‌شتایه‌کاندا،
مرۆڤێک که له
ئاستی زمانه‌وانی،
هزرین و
ئێستێتیکای
ئه‌ده‌بییه‌وه
جێگه‌ی سه‌رنج
و به‌های
رۆشنبیریی
بێ، ئه‌وه مه‌سعود
موحه‌مه‌ده.
ئه‌و مرۆڤه،
ناڵێم تاکه
نووسه‌ره،
به‌ڵام یه‌کێک
له دانسقه‌ترین
یان ره‌سه‌نترین
مرۆڤی بیرکه‌ره‌وه‌ی
کورد له سه‌ده‌ی
بیسته‌مدا
بوو. هه‌ر
بۆیه
راستییه‌که‌ی
یه‌کێک له‌و
که‌سانه‌ی که
واده‌کا من
زمانی کوردیم
خۆشبوێ،
نووسینه
چێژدار و
خۆشکه‌ڵه‌کانی
ئه‌و مرۆڤه‌یه.
ئه‌و مرۆڤه
له زمانی
کوردی‌دا ژیا.
ئه‌و وێنای
دابڕانێکه
له زمانی
کوردی‌دا.
هاوکاتیش نه‌ک
هه‌ر نووسه‌رانی
دوای راپه‌ڕین،
به‌ڵکوو
زمانی کوردیش
قه‌رزاری به‌رهه‌مه
نایا‌به‌کانی
خانه‌واده‌ی
مه‌لا عه‌بدولکه‌ریمی
موده‌ریسن. له
ئاستی رۆمان و
چیڕۆکدا، به‌رهه‌مگه‌لێكی موحه‌مه‌د
موکری،
"پایزه خه‌ون
و رێگا"ی مه‌ولوود
مه‌م و چه‌ند
به‌رهه‌مێکی
دیکه‌ی ئه‌و
قۆناخه‌ی پێش
راپه‌ڕین،
وێڕای له‌به‌رچاوگرتنی
دیارده ئه‌ده‌بییه‌کانی
ئه‌وکات، که
"ریالیزمی
سۆسیالیستی"
باو بوو، له
به‌رهه‌می ئه‌و
نووسه‌رانه‌ی
که ئێوه
ئاماژه‌ی
پێده‌که‌ن،
که‌متر نین.
هاوکاتیش له‌وێدا
له ئاستی
شیعریشدا،
وێڕای کۆمه‌ڵێ
کۆشیعری
نایاب، هێمن
ره‌سه‌نترین
شیعریه‌تی
کوردی یه.
وێڕای چه‌ندان
نووسه‌ری تر،
که لێره‌دا
ده‌رفه‌تمان
نییه به‌های
هه‌موویان
نمایش بکه‌ین.
به‌ڵێ من
پێموایه له
دوای راپه‌ڕیندا
له زۆر ده‌قی
ئه‌ده‌بی
داهێنه‌ر به‌رهه‌مهاتوون،
که به‌رهه‌مه‌کانی
ئه‌و نووسه‌رانه‌ی
که ئێوه
ناوت بردوون،
به‌شێكن، یان
ده‌نگێکن که
کۆی ئه‌و ده‌نگانه‌ی
دوای راپه‌ڕین.
که‌واته
دوور له هه‌موو
ئه‌و به‌زمانه‌ی
که ئه‌مڕۆ له‌ناو
پانتایی
رۆشنبیریی
کوردی‌دا هه‌یه،
من پێموایه،
ئه‌وانه‌ی که
پێیان وایه
ته‌نیا ئه‌و
چه‌ند نووسه‌ره
"سیمبوول"ی
داهێنانی
دوای راپه‌ڕینن،
ئه‌وه ده‌چێته
ئاستی زمانی
پێوه‌نان،
زێده‌ڕۆیی.
چونکه ئه‌و
قۆناخه‌ش وه‌ک
هه‌ر
قۆناخێکی
دیکه، بریتی
یه له پرۆسه‌یه‌کی
به کۆمه‌ڵی و
به‌رهه‌مگه‌لێکی
فره‌ره‌نگ.
هاوکاتیش
کێشه‌ی ئه‌و
قۆناخه له‌وه‌دایه
که بیر له
ده‌ستپێوه‌گرتنی
زمان ناکاته‌وه؛
زمان له‌و
قۆناخه‌دا له
نێوان درێژ
دادڕی و
ناهاوئاهه‌نگییه‌ک
له نێوان
ئۆرگینالیی و
وه‌رگرتندا
ئاراسته‌یه‌ک
نا‌گرێته‌به‌ر.
هاوکاتیش، ئه‌و
قۆناخه پڕ
کێشه‌ترین
قۆناخه له
زمانی
کوردی‌دا: هه‌ر
که‌سه و به
که‌یفی خۆی
باسی فه‌لسه‌فه،
زمان، ده‌روونناسی...
هتد ده‌کا، هه‌ر
که‌سه و به
که‌یفی خۆی
کتێب وه‌رده‌گێڕێ،
بێ ئه‌وه‌ی
بزانێ ئه‌و
بابه‌ته
سوودی
رۆشنبیریی
چییه و چۆنه.
له‌وه‌ش گه‌ڕێ
که له‌و
قۆناخه‌دا،
ئاشکرایه
مۆده‌ی ئه‌ده‌بی
"ریالیزمی سوسیالیستی
زمانی کوردی
ته‌نیبۆوه،
که‌چی دوای
راپه‌ڕین
مۆده‌ی
"ریالیزمی
جادووگه‌ری"
و گواستنه‌وه‌ی
بیرۆکه‌ی
رۆمانگه‌لێکی
وه‌ک مارکیز،
بۆرخیس، سه‌لمان
روشدی
چه‌ند نووسه‌رێکی
دیکه هاتنه
ئاراوه.
وێڕای ده‌یان
گرفتی تر. که‌واته
کایه‌ی ئه‌و
داهێنانه له
کوێدا پۆلێن
ده‌کرێن؟
• چ
کێشه‌یه گه‌ر
رۆشنبیرى
کورد هه‌ڵگرى
ئایدیاى نه‌ته‌وه‌یى
و
ناسیۆنالیستى
یان هه‌ر
ئایدیایه‌کى
تر بێت، کامه‌ن
ئه‌و کێشه و
گرفتانه‌ى له‌م
په‌یوه‌ندییه‌دا
دروست ده‌بن؟
هه‌ندرێن:
کێشه‌که
له‌وه‌دا
نییه که
رۆناکبیر‌ی
کوردی هه‌ڵگری
ئه‌و "ئایدیا"یانه
بێ. به‌ڵام ئه‌و
کێشانه‌ی که
له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا
دروست ده‌بن
بریتین له‌و
جیهانبینییه
گشتگیره‌ی که
ئه‌و
رۆناکبیره،
وه‌ک باوه،
پیاده‌ی ده‌کا.
ده‌کرێ
رۆناکبیرێک،
وه‌ک بیرۆکه،
نه‌ک وابه‌سته،
له به‌رهه‌مه‌کانیدا
کار له‌گه‌ڵ
ئایدیاک له‌و
ئایدیانه‌ی
ئێوه ئاماژه‌ی
پێده‌که‌ن
بکات، به‌ڵام
ئه‌و کاته‌ی
رۆناکبیر به‌ها
و پێوانه‌ی ئه‌فراندن
به‌و
ئایدیانه‌وه
ده‌به‌ستێته‌وه؛
وه‌ک به‌رنامه‌یه‌ک
به‌سه‌ر ژیان
و گشت
ئایدیایه‌کانی
دیکه‌دا ده‌یسه‌پێنێ،
ئه‌وکاته ئه‌و
رۆناکبیره،
وه‌ک هه‌ر
دیکتاتۆرێک،
داهێنان له‌ناو
چوارچێوه‌ی
ئیدیۆلۆگییه‌کدا
سندم ده‌کا.
ئاشکرایه
زۆرێک له
نووسه‌ره
ناسراوه‌کانی
جیهان لایه‌نگری
ئایدیای
جیاوازن/
بوون، به‌ڵام
ئه‌و نووسه‌رانه‌ی
که له ئاستی
جوانناسییه‌کی
مرۆڤانه
کاریان له‌گه‌ڵ
ئه‌و
یایدیانه‌وه
ده‌که‌ن و
کردووه، هه‌میشه
زیندوون. سه‌رباری
ئه‌مه‌ش،
لێره‌دا کێشه‌یه‌ک
هه‌یه له ده‌سته‌واژه‌ی
"ئایدیا"دا.
له کن من
جیاوازییه‌کی
بنه‌ڕه‌تی هه‌یه
له نێوان چه‌مکی
"ئایدیا" و
"ئیدیۆلۆگی"دا.
"ئایدیا"، که
"ئایدۆس"یشی
پێده‌ڵێن، که
وشه‌یه‌کی
گرێکی یه و ده‌کرێ
به کوردی به
"بیرۆکه" و
"گریمانه"
فامی بکه‌ین،
هاوکاتیش
ئیدیۆلۆگی،
له
"ئه‌یدۆز/
ئایدیا" و
"لۆگۆس" ی
گرێکییه‌وه
سه‌رچاوه‌ی
هه‌ڵگرتووه.
ده‌کرێ هه‌ر
تیۆری و
جیهانبینییه‌ک
به
ئیدیۆلۆگی
ناودێری بکه‌ین.
به‌ڵام
ئیدیۆلۆگی
زیاتر
جیهانبینییه‌که
که پێوانه‌یه‌کی
کۆمه‌ڵایه‌تی،
سیاسی و
کولتووری به‌خۆیه‌وه
ده‌گرێ. که‌واته
له‌و روانگه‌یه‌وه،
هه‌موو
رۆناکبیرێک
ده‌بێ خاوه‌ن
"ئایدیا"یه‌ک
یان ئایدیاگه‌لێک
بێ، به‌ڵام ئه‌و
کاته‌ی ئه‌و
ئایدیایه
لای
رۆناکبیرێک
له وابه‌سته‌کردنی
به‌رنامه‌یه‌کی
حیزبی
کورتکرایه‌وه،
ئه‌وکاته به‌ها
هزریی و
جوانناسییه‌که‌ی
له ده‌ستده‌دا.
• ئه‌و
لێشاوى رۆمان
و
چیرۆک و وه‌رگێرانه
کوردییانه‌ی
كه له
کوردستان هه‌یه،
هه‌نگاوى گه‌وره
نییه له بوارى
رۆشنبیرى و مه‌عریفیدا؟
هه‌ندرێن: ره‌نگه له
داهاتوودا،
ئه‌گه‌ر ره‌وتێکی
ره‌خنه‌یی
چاوه‌ڕوانکراو
له زمانی کوردی
بێته کایه‌وه،
به‌های ئه‌و
"لێشاوی
رۆمان و چیڕۆک
و وه‌رگێڕانه"
كوردییانه‌ی
که ئه‌مڕۆ ده‌کرێن،
لێکهاوێر
بکرێن و به‌ها
و زیانه‌کانیان
پێناسه
بکرێن. به‌ڵام
له کاتی
ئێستادا،
چونکه هانده‌ره‌کانیان
زیاتر پاشا‌گه‌ردانی،
بازاڕیی و بێ
به‌رنامه‌یی
یه، بۆیه له‌وه‌ده‌چێ
به‌شێکی زۆری
ئه‌و به‌رهه‌مانه،
نه‌ک هه‌ر "هه‌نگاوی
گه‌وره" نه‌بن،
به‌ڵکوو
زیانێکی گه‌وره‌ش
بن له
رۆشنبیریی و
زمانی
کوردی‌دا. ئه‌مڕۆ
وێڕای ئه‌و هه‌موو
وه‌رگێڕانه،
که‌چی کتێب بێ
به‌هاترین
مانایه له
ژیانی
کوردی‌دا.
وێڕای که‌ڵه‌که‌کردن
و تۆزلێنیشتنی
ئه‌و کتێبانه
له‌سه‌ر شه‌قام
و ناو ئه‌رشیفه‌کانی
ئه‌و به‌ناو
چاپه‌مه‌نی و
باره‌گایا‌نه‌ی
کوردستان، نه
ره‌نگدانه‌وه‌یان
هه‌یه له
زمانی
کوردی‌دا و نه
ئاگایی خوێنه‌ر
و نووسه‌ری
کوردییش وه‌رده‌چه‌رخێنن.
هاوکاتیش ئه‌و
کتێبانه
وێده‌چێ هیچ
بۆشایه‌کی خوێندکاری
زانستگایه‌کانی
کوردستان پڕ
نه‌که‌نه‌وه.
راستییه‌که‌ی،
ره‌نگه
بێجگه له
زمانگه‌لێکی
وه‌کی کوردی،
هیچ زمانێکی
تر نه‌بێ به‌و
جۆره کتێب
بنووسێ و وه‌ربگێڕێ.
تۆ که‌سانێک
ده‌بینی،
وێڕای ئه‌وه‌ی
که نه فڕی
به‌سه‌ر هزر و
فه‌لسه‌فه‌وه
هه‌یه و نه
ئه‌زموونی
خوێندنه‌وه‌ی
هه‌یه و نه
زمانێکی باشی
کوردی و غه‌یره
کوردیش ده‌زانێ،
که‌چی ده‌بینین،
به بێ ئه‌وه‌ی
که‌سێک به
کتێبه‌که‌یدا
چووبێته‌وه،
کتێبێکی
هزریی، فه‌لسه‌فیی
و تیۆری وه‌رده‌گێڕێ
و چاپخانه‌کانیش
بێ لێپرسینه‌وه‌یه‌ک
بۆی چاپده‌که‌ن.
له‌وه‌گه‌ڕێ
که به‌شێکی
زۆر له
کتێبفرۆش و
خاوه‌ن
چاپخانه‌کان
هیچ ئاگاییه‌کیان
له به‌های
کتێب و گرینگی
کاره‌که‌یان
نییه. بۆیه
ئه‌گه‌ر ئه‌و
"لێشاوه له
کتێب
چاپکردن"ه
هێنده به‌هادار
بێ، ئه‌ی بۆ
ده‌ڵێن ئاستی
ره‌خنه،
شیعر، رۆمانی
کوردی لاوازه؟
ئه‌ی بۆ ئه‌و
به ده‌گمه‌ن
ئه‌و کتێبه
وه‌رگێردراوانه
ده‌کرێنه سه‌رچاوه‌ی
وتاره‌کان؟
ئه‌ی بۆ ئه‌مڕۆ
له نووسینی
کوردی‌دا ئه‌و
هه‌موو دزییه
ده‌کرێ و که‌سیش
باسی ناکا؟
لێره‌وه، به
رای من، ئه‌و
هۆکردی ئه‌و
هه‌موو وه‌رگێڕان
و کتێب
چاپکردنه‌وه
ده‌گه‌ڕێنه‌وه
بۆ لاوازی
لێکۆڵینه‌وه‌کانی
زانستگایه‌کانی
کوردستان. هه‌روا
زانستگایه‌کان
له به‌رهه‌مهێنانی
ماریفه ده‌سته‌وه‌ستاون،
ئاکامی ئه‌مه‌ش
ئه‌و بۆشاییه
رۆشنبیرییانه‌ن
که ده‌یانبینین.
• له‌م
رۆژانه‌دا
نووسه‌رێک هه‌موو
کتێبه‌کانى
خۆى سووتاند،
تا وه‌ڵام بێت
بۆ ئه‌و
سووکایه‌تییه‌ى
که به کتێب
ده‌کرێت ئه‌مه
چ قسه‌یه‌ک هه‌ڵده‌گرێت؟
هه‌ندرێن: راستییه‌که‌ی
که ئه‌و هه‌واڵه
و وێنه‌ی
گڕگرتووی ئه‌و
کتێبانه‌م
خوێنده‌وه و
بینی، له
روح و ویژدانه‌وه
گریانم هات.
چونکه هه‌ستمکرد
ئه‌و کاره‌ی
که ئه‌و
نووسه‌ره ئه‌نجامیدا،
ئه‌وه سۆز و
حوزنی بێده‌نگی
منه ده‌ریبڕیوه.
چونکه من به
چاوی خۆم
کتێبه‌کانی
سه‌ر شه‌قامه‌کانی
کوردستانم
بینی. چونکه
ده‌زانم
راستییه‌که‌ی
ئه‌وه‌یه،
که ئه‌مڕۆ
خوێنه‌ر و
نووسه‌رێکی
زۆر که‌م هه‌ن
کتێبێکی
گرینگ
بخوێننه‌وه.
چونکه کتێب
له
کوردستاندا،
به منداڵ و
دایکانی
ئاواره‌کانی
گه‌رمیان و
رزگاربووه‌کانی
به‌ر ئه‌نفال
ده‌چن. هه‌ستده‌که‌م
ئه‌مڕۆ له
کوردستاندا،
کتێب وه‌ک شه‌هید
و چیا‌کانی
کوردستان بێ
نرخ بووه. له‌بۆیه
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ
ئه‌و گۆڤار و
بڵاوکراوانه‌ی
کوردستان خه‌مێکی
رۆشنبیرییان
هه‌یه،
پێویسته به
چه‌ندان ته‌وه‌ر
و گفتوگۆ ئه‌و
دیارده‌یه
بخوێننه‌وه.
ئه‌گه‌ر
نووسه‌ری
کوردی له به‌های
کتێب تێده‌گا،
پێویسته
چاره‌یه‌ک بۆ
ئه‌و جۆره
کتێبفرۆشییه‌ی،
که له مه‌زاتخانه
ده‌چێ نه‌ک
کتێب‌فرۆشی،
بدۆزنه‌وه.
تۆ بڵێی گه‌ڕانه‌وه‌ی
به‌های
کتێبفرۆش و
کتێب
چاپکردن،
دروستکردنی
چه‌ند
کتێبفرۆشییه‌کی
جوان، وه‌ک
کێشه‌ی که‌رکووک
بێ، که چاره‌کردنی
ته‌نیا لای
جۆرج بۆش و ره‌زامه‌ندی
ده‌وڵه‌ته
جیرانه‌کانمانه‌وه
بێ؟!
• له بازاڕه‌کانى
هه‌ولێر و
سلێمانى تا
رۆمانێکى باش
یان دیوانێکى
شیعرى باش ده‌فرۆشرێت
ده کتێب و
شعره‌کانى معین
و کازم ساهر و
شعرى دڵداریی
بىَ مان او
عاشقانه ده‌فرۆشرێت،
كێ له‌م حاڵه‌ته
به‌رپرسه؟
حکوومه‌ت،
خوێنه‌ر،
رۆشنبیر،
کۆمه‌ڵگا...؟
هه‌ندرێن: ئه‌و دیمه‌نه
ئازاراوییه‌ی
که ئێوه
ئاماژه‌ی
پێده‌که‌ن،
به‌رده‌وامی
یان به‌رهه‌می
ئه‌و ره‌وشه
رۆشنبیریی و
سیاسییه خه‌مهێنه‌ره‌ی
کوردستانه،
که ئێمه له
وه‌ڵامی
پرسیاره‌کانی
پێشووماندا
هه‌وڵماندا
پێناسه‌یه‌کی
بۆ بکه‌ین. به‌هه‌مه
حاڵ، کاتێک که
گۆرانی و
شیعرگه‌لێکی
بووده‌ڵه‌ی
له‌و جۆرانه‌ی
که ئێوه
ئاماژه‌ی
پێده‌که‌ن له
ژیانی کوردی
به هه‌ڕمێن و
به‌هادار ده‌بن،
ئه‌وکاته
ئێمه ده‌بێ
بزانین، که
ئه‌وه سه‌ره‌نجامی
ئه‌و ئه‌زموونه
سیاسیی و
رۆشنبیرییه‌ی
کوردی یه، که
لێوانڕێژه
له شکست. ئه‌وه‌ی
له‌م "حاڵه‌ته
به‌رپرسه"،
له پێشه‌وه‌یان
ئه‌و ته‌پڵژه‌نه‌یه
که پێی ده‌ڵین
هونه‌رمه‌ندی
کوردی، که
لاساییکه‌ره‌وه‌یه‌کی
په‌ڕپووتی ئه‌و
جۆره
گۆرانییه بێ
هونه‌ر و
چێژانه‌ن، هه‌روا
ئه‌و نووسه‌رانه‌ن،
که وه‌ک
مافیایه‌کی
رۆشنبیریی
خاوه‌نی
ریزێک
چاپخانه و ده‌زگان
و هاوکاتیش
مێگه‌لێک له
نووسه‌ر، بۆ
زیادکردنی
مووچه‌کانیان،
رۆژانه له
نووسینه ده‌ستکورته‌کانیاندا،
بێ هیچ پێویستییه‌کیش، وه‌ک
شاعیری "گه‌وره‌ی
گه‌له‌که‌مان"
و نووسه‌ری
"داهێنه‌ری
کوردی" په‌سنیان
ده‌ده‌ن. به‌ڵام
ئه‌و حکوومه‌ته‌ش،
که به‌شی هه‌ره
زۆری
حوکمڕانه‌کانی،
نه کتێب ده‌خوێننه‌وه
نه گوێش له
موزیک ده‌گرن،
چوزانێ هونه‌ر
و شیعری باڵا
چۆنه و کێن
هه‌تا تاوانباریان
بکه‌ین؟ وه‌ک
گوتمان،
هۆکرده‌کانی
ئه‌و هه‌رزانفرۆشیی
و هه‌رزانچێژییه‌ی
مرۆڤی کورد ده‌گه‌ڕێنه‌وه
بۆ ئه‌و
نسکۆیه‌ی که
هه‌ر له دوای
راپڕینه
ویستگه‌رایه‌که‌ی
کوردستانه‌وه
به‌رۆکی
زمانی کوردی
گرتووه.
کاتێک که سه‌رهه‌ڵدان
و رابوونێکی
سیاسی ئه‌نجامه‌که‌ی
ده‌بێته
تاڵان‌کردنی
سه‌ره‌وت و
سامانی گه‌ل و
کۆمه‌ڵگا؛
کاتێک خه‌ونی
کورد به ده‌ستی
نوێنه‌ری
سیاسیی و
نووسه‌ره‌کانی
کورده‌وه
به رێگای شه‌ڕی
خۆکوژی و
هێنانی میتی
تورکی،
پاسداری ئێرانی،
سه‌ربازی سه‌ددامی
و گه‌نده‌ڵی،
دزیکردنه‌وه
تاڵان ده‌کرێن،
کاتێک نووسه‌ر
و گۆرانبێژی
کورد ده‌بنه
چاوه‌شی
حیزب... ئیتر
کۆمه‌ڵگا وه‌ک
هه‌تیوێک ده‌بێته
سواڵکه‌ر و
وابه‌سته‌ی
دیارده
پووته‌کان. که‌واته
ئه‌و دیارده‌یه
ده‌رهاویشته‌ی
ئه‌و پاشخانه
سیاسیی و
رۆشنبیرییه‌یه
که هه‌موومان
ده‌یزانین.
ستۆکهۆڵم،
27-12-2006
• • •
|