|
|
|
|
کورته
چیرۆک:
ژنێک له
پێکی رابردوودا
• کازێوه
سالح
|
|
ئه‌م
چیرۆکه خه‌ڵاتی
فێستیڤاڵی
دووه‌می (ئه‌میتا)ی
2002ی پێبه‌خشراوه
که ساڵانه
له ئیتالیا
سازده‌کرێت
|
|
وه‌رزی
به‌هار گوڵپۆشی
هه‌موو جیهانی
کردووه، ته‌نها
له ماڵه‌که‌ی
ئه‌ودا نه‌بێ
کۆچی کردووه
و گه‌ڵاڕێزانی
پاییزه.
ته‌نیایی
رۆحی ده‌گوشێ
و ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی
وه‌بیردێنێته‌وه
که شاره‌که‌ی
خۆی به‌جێهێشتوو.
له‌م شاره‌دا
خۆی و دوو کچه‌که‌ی
نیشته‌جێ بوون.
بۆ
یه‌که‌مجاره
وای هه‌ست ده‌کرد
که ده‌ست به
سه‌ری کچه
بچووکه‌که‌یدا
ده‌هێنێت،
تووشی ڕاچه‌نین
و دڵه‌ڕاوکێ
ده‌بێت، حه‌قیقه‌ت
و یادگارێکی
تاڵ ده‌یباته‌وه
بۆ چه‌ند ساڵێک
به‌ر له ئێستا
و ئێواره‌ی
دان پیادانانه‌که‌ی.
کاڵێ
هه‌میشه ده‌پرسێ:
ــ
دایکه! باوکم
بۆچی زوو سه‌فه‌ری
کرد و نه‌گه‌ڕایه‌وه؟
ــ
کچم، باوکت
تۆی له یاد
کردووه، ئیتر
بۆ ئه‌وه‌نده
باسی ده‌که‌یت؟
ــ
نا... باوکم دێته‌وه
و شتی جوانیشم
بۆ ده‌کرێت!
ــ
کێ پێی ووتی؟
ــ
به خواگیانم
ووت!
ــ
چۆن؟
ــ
هه‌موو ڕۆژێک
نامه‌یه‌ک
بۆ خواگیان
ده‌نووسم،
ده‌یخه‌مه
ژێر داری کۆلاره‌که‌م
و دواییش کۆلاره‌که‌م
به‌رز هه‌ڵده‌ده‌م.
دوایه که
دایده‌گرمه‌وه
خواره‌وه
نامه‌که نه‌ماوه
و خواگیان وه‌ریگرتووه.
به
وشه‌ی (زۆر باشه
کچم) ده‌یخه‌ڵه‌تێنێ،
به‌ڵام به
خۆی نییه هه‌نگاوه‌کانی
په‌لکێشی ده‌که‌ن
بۆ ژێر قادرمه‌کان
که کۆلاره‌که‌ی
تێدا حه‌شارداوه،
سه‌یری ده‌کات
و پارچه کاغه‌زێکی
بچووک له ژێر
داری کۆلاره‌که
ده‌ردێنێ. به
هه‌زار حاڵ
و پیت پیت ده‌یخوێنێته‌وه
که له سه‌ری
نووسراوه:
«خوایه گیان
ئه‌وه هه‌زار
جارم پێ گوتیت،
باوکی منیش
وه‌کو باوکی
ده‌شنێ بێته‌وه
و یه‌ک دنیا
شتی جوانیشم
بۆ بهێنێ».
پارچه
کاغه‌زێکی
تر له ژێر ته‌خته‌ی
لای راستی کۆلاره‌که
دانراوه،
ئه‌ویش به
کۆششێکی زۆر
ده‌خوێنێته‌وه:
«خوایه گیان
خه‌تای من نه‌بوو،
به‌چکه پشیله‌که
مرد، من ته‌نها
پاڵم به بتڵه
غازه‌که‌وه
نا، خۆی که‌وت
به سه‌ریدا،
ئیتر بۆچی باوکم
نانێریته‌وه؟».
هه‌ناسه‌یه‌کی
قووڵ ده‌یباته‌وه
بۆ ئه‌و کاته‌ی
ده‌یویست له
باری خۆی به‌رێت
به‌ڵام بێ سوود
بوو، بۆ لای
قسه‌ی خوشکه‌که‌ی
ئه‌و کاته‌ی
پێی ده‌گوت:
«چاکتر وایه،
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
ته‌نها بۆ خۆی
بپارێزی و باسی
نه‌که‌یت بۆ
که‌س، به‌تایبه‌ت
مێرده‌که‌ت،
چونکه پیاوان
هه‌میشه خۆیان
له ژنه‌کانیان
به راستتر
ده‌زانن و ئه‌وه‌نده‌ش
ژن به شه‌ڕه‌فی
خۆیان ناوزه‌د
ده‌که‌ن، ئه‌وه‌نده
که‌س و کاریان
نزیکتره لێیانه‌وه
هه‌تا ئه‌و
شه‌ڕه‌فه،
له‌به‌ر ئه‌وه
خۆت مه‌خه
ئه‌و داوه‌وه
که تۆ نێچیریت
نه‌ک ڕاوچی».
ئه‌ویش
ئازاری ڕۆژگار
و شاردنه‌وه‌ی
ئه‌و نهێنییه
گه‌وره‌یه
زۆر گینگڵی
پێداوه و ئۆقره‌ی
له‌به‌ربڕیوه.
ئیدی شاردنه‌وه‌ی
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
له شاردنه‌وه‌ی
شه‌و ده‌چێت
له شه‌مشه‌مه‌کوێره...
قسه‌کانی ئه‌و
ئێواره‌یه‌ش
که له ژێر
دار هه‌نجیره‌کاندا
دانیشتبوون
ده‌یانکرد
ده‌بوو به
هانده‌ری.
ــ
ژن ئه‌گه‌ر
هه‌ر کێشه
و قسه‌یه‌کی
خۆی له مێرده‌که‌ی
شارده‌وه،
ئه‌وه متمانه‌ی
پێ ناکات و نرخی
بۆ دانانێت.
ــ
ئاخر پیاو هه‌موو
جۆره قسه‌یه‌کی
ژنی قبووڵ نییه،
هه‌موو کێشه‌یه‌کیشی
بۆ چاره‌سه‌ر
ناکرێت.
ــ
مرۆڤ له هه‌موو
کێشه‌یه‌ک
گه‌وره‌تره...
ئه‌مه‌ش
پاڵنه‌رێکی
باش بوو بۆ قسه‌کردن.
به‌تایبه‌ت
که ئه‌می گوندنشین
و نه‌خوێنده‌وار
به‌هه‌زار
ناری عه‌لی
پیته‌کانی
ده‌خوێنده‌وه.
هه‌میشه وه‌کو
خه‌ڵکی گونده‌که‌یان
سه‌ری له قسه
و خوێنده‌واریی
و ئه‌و سه‌ربارییه‌ی
ئه‌و سووڕده‌ما.
چونکه ته‌نها
پیاوێک بوو
له گونده‌که‌یاندا
که خوێنده‌وارییه‌که‌ی
گه‌یشتبوه
ئاستی بڕوانامه‌ی
برینپێچی و،
له گونده‌که‌دا
به دکتۆر ناویان
ده‌برد.
ئێ،
خۆ ئه‌گه‌ر
مرۆڤ له هه‌موو
کێشه‌کان گه‌وره‌تر
بێت، دکتۆری
ئه‌م له‌و هه‌موو
مرۆڤانه‌ی
ئه‌و ده‌یناسێت
ڕۆشنبیرتریشه،
ئیتر بۆچی نه‌یڵێت،
ئه‌و سووکایه‌تی
و خیانه‌ت و
خراپه‌کارییه‌ی
بۆچی قبووڵ
بێت.
«بێگومان
که به‌وه‌ی
زانی زۆر له
ئێستا زیاتر
ڕێزم لێ ده‌گرێت،
جگه له‌وه‌ی
ئه‌مڕۆ بێت
یا سبه‌ی هه‌ر
خۆی ده‌زانێت
ئیتر بۆچی خۆم
بۆی باس نه‌که‌م...
خۆ نامکوژێت،
ده‌با بشمکوژێ،
خه‌ریکه ئه‌وه‌نده‌ی
دی خۆم ده‌به‌نگ
ده‌که‌م، ئه‌ی
ئه‌مه کوشتن
نییه، چییه؟!
خۆ ئێستاش ڕۆژی
سه‌دان جار
ده‌مرم و زیندووده‌بمه‌وه،
مردن هه‌ر یه‌ک
جاره، ده‌ی
ئاکامی هه‌رچییه‌ک
بێت هه‌ر له
ئێستا باشتره».
نازانێت
چه‌ند وشه‌ی
درکاندبوو،
ته‌زووی ئازارێکی
دژوار پشتی
سه‌ری سمی و
هاواری گه‌یانده
ئاسمان و به‌جارێ
به‌رچاوی ڕه‌ش
بوو. که به
ئاگا هاته‌وه
به سه‌روچاو
و گیانی خه‌ڵتانی
خوێنه‌وه
یه‌ک که‌سی
خۆیی به ده‌وردا
نییه. هه‌رچه‌نده
ته‌نها دایک
و خوشکێکی هه‌بوو،
وه‌کو خوشکه‌که‌شی
دیگوت:
ــ
تۆ که‌ست نییه
تۆڵه‌ت بسێنێ،
یاخود به‌رگریت
لێ بکات.
به‌ڵام
وا ئه‌مڕۆ له
به‌رده‌م حاکمدایه
که تۆڵه‌ستێنی
هه‌موو که‌سێکه.
ــ
ژن هێنان و جیابوونه‌وه
به‌رپرسیاریه‌تی
یه، تۆ دڵنیایت
ده‌ته‌وێ جیابیته‌وه؟
ــ
زۆریش دڵنیام،
له‌وه دڵنیاتر
که ئێستا به
چاوی خۆم جه‌نابت
ده‌بینم...
ــ
ئاخر بۆ ئه‌و
تۆمه‌ته‌ش
ده‌ده‌یته
پاڵی، ده‌بێ
وه‌کو ئێستای
من بیبینی،
به‌ڵگه‌ت هه‌بێ.
ــ
زۆر چاک دڵنیام،
ئه‌و شتانه‌ش
به‌ڵگه‌ی وات
ناده‌نه ده‌ست،
که تۆ ئێستا
بیبینی.
ــ
...
ــ
ئه‌وه شایانی
کوشتنه، به‌ڵام
من ده‌ستی خۆم
به‌و خیانه‌تکاره‌وه
پیس و تاوانبار
ناکه‌م.
حاکم
تا ئه‌و کاته
له‌گه‌ڵ ئه‌مدا
وشه‌یه‌کی
نه‌درکاندبوو،
له ژێره‌وه
به چاوێکی
پشکێنه‌ر سه‌یری
ده‌کرد. پیاوێکی
مڕومۆچ، سه‌رڕووتاوه،
یه‌که‌م جاره
پیاوێک ده‌بینێت
ئه‌و جۆره
قسانه به
ژنێک ده‌درێت
و ئه‌ویش ناڵێت
ده‌ست خۆش و،
له‌گه‌ڵیدا
ناکه‌وێته
جنێودان. «ئه‌م
پیاوه به
سه‌نگین دێته
به‌رچاو، خۆزگه
له بڕیاردانیشدا
هه‌روا ده‌بوو».
له‌ناکاودا
لێوه ئه‌ستووره‌کانی
ده‌کاته‌وه
و چه‌ند شتێک
به زمانی عه‌ره‌بی
ده‌خوێنێته‌وه
که (ئه‌م) ته‌نها
وشه‌ی (المتهمه)ی
لێ تێ ده‌گات.
ئه‌و وشه‌ی
سه‌رده‌مانێک
به‌عسییه‌کان
بۆ کوردقڕان
به‌کاریان
ده‌هێنا، هه‌موو
ماناکه‌ی فێرببوون.
ئێستا وا جارێکی
دی به زمانه‌که‌ی
ئه‌وان به‌ر
گوێی ده‌که‌وێ،
به‌ڵام هێشتا
نازانێت به
چ مه‌به‌ستێک.
لێی
ده‌پرسێ:
ــ
تۆ چۆن کارێکی
وا ده‌که‌یت،
نازانیت ئه‌وه
پێی ده‌گوترێت
(خیانه‌تی زه‌وجی)
و له یاسادا
سزای خۆی هه‌یه؟
ــ
قوربان، من
خیانه‌تم نه‌کردووه،
هه‌موو شتێکم
بۆخۆی باس کردووه.
ئه‌وه‌ش خۆشی...
ــ
درۆ ده‌کات
جه‌نابی حاکم،
دیاره ئه‌وه
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه
وا بووه.
ژووره‌که‌ی
له لا پڕ ده‌بێت
له ژاوه‌ژاو،
له‌و وشانه‌ی
که ئه‌وی خوێنده‌وار
به‌کاری ده‌هێنێ
و ئه‌م لێی تێ
نه‌ده‌گه‌یشت
و لێی تێ ناگات،
هه‌ندێ جاریش
بۆ گاڵته‌پێکردن
هه‌ندێ وشه‌ی
به‌کارده‌هێنا
و به‌می ده‌گوت
بیڵێته‌وه،
کاتێ ئه‌میش
له سه‌ر زمانی
قورس ده‌بوو،
به هه‌ڵه
ده‌ریده‌بڕی
و پێی پێده‌که‌نی
و گاڵته‌ی پێده‌کرد...
مێشکی پڕ بووه
له پێکه‌نین
و وشه قورسه‌کانی،
ته‌نها گوێی
له گریان و
پاڕانه‌وه‌ی
خۆیه‌تی.
ــ
حاکم گیان! تۆ
وه‌کو باوکێکی
دڵسۆز و عادیل
نه‌ک وه‌کو
باوکی خه‌ڵک،
ویژدانت سه‌رپشک
که.
ــ
...
ــ
هه‌زاران جار
تۆراوم و ماڵم
جێهێشتووه
بۆ ئه‌وه‌ی
جیابێته‌وه
و له‌و شوێنه
دووربکه‌وێته‌وه.
ــ
...
ــ
ده‌یان جار
ناراسته‌وخۆ
له‌م جۆره
خیانه‌تانه‌م
بۆ باس کردووه،
بۆ ئه‌وه‌ی
دڵی ختووره‌یه‌ک
بکات و ڕزگارم
بکات. وای ده‌زانی
چیرۆکی بۆ ده‌گێڕمه‌وه.
ــ
...
ــ
گوناهی من نه‌بوو،
له ده‌رمانخانه‌که‌ی
ئه‌مدا شتێکی
هێنابوو، هه‌موو
جارێ ده‌یدا
به لووتمدا،
منیش بێ ئاگا
ده‌بووم یان
ته‌واو بێ هێز
و لاواز ده‌بووم.
ــ
...
ــ
ئاخر ئه‌وساش
هه‌ر له‌و ئابڕووچوونه‌ی
ئێستا ده‌ترسام،
به‌بێ تاوان
ده‌یتوانی
ئه‌وه بخاته
پاڵم.
ــ
...
ــ
له‌وه‌ش زیاتر
چه‌قۆیه‌کی
گه‌وره‌ی لێ
ده‌رده‌هێنام
و ده‌یگوت ده‌تکوژم
و دوایی ده‌ڵێم
شتی خراپم لێ
بینیوه و له
سه‌ر له‌شفرۆشی
کوشتوومه.
ــ
...
ــ
بۆ قورئان ناخۆم،
سه‌دان جار
قورئان ده‌خۆم.
ــ قورئانیش
بخوات هه‌ر
ته‌ڵاقی ده‌ده‌م.
ــ
جا با ته‌ڵاقم
بدات، ئه‌و
کاته له ده‌ست
دوو دڕنده،
له ده‌ست مارێکی
دووسه‌ر ڕزگارم
ده‌بێت. به‌ڵام
با بوختانم
بۆ نه‌که‌ن،
دان به‌وه‌دا
بنێت کوڕی کێیه...،
ــ
قوربان خۆتان
گوێتان لێیه،
چی به باوکم
ده‌ڵێت و چی
ده‌خاته‌پاڵ،
ئه‌وه باوکی
منه چۆن وای
پێ ده‌لێت،
ئه‌زانی باوکی
من یانی چی؟
ــ
ده ماده‌م
وای لێهات من
ڕاستییه‌کی
له‌وه گه‌وره‌تریش
ده‌درکێنم
که ئه‌م کچه
هه‌شت مانگه‌شم
له خه‌زوورمه
نه‌ک له مێرده‌که‌م.
که
ئه‌م سوێنده
ده‌خوات ده‌ستی
هێنده توند
به سه‌ر قورئانه‌که‌وه
گرتووه، ئه‌ڵێی
چڕنووک له
پشتی که‌وڵه‌کۆنه
گیر ده‌کات
که ته‌مه‌نی
جوانی به‌خته‌وه‌ریی
خێزانه‌که‌ی
به‌خشی به
حه‌زه‌کانی
خۆی.
سه‌رجه‌م
داواکارییه‌کان
و نامه‌کانی
کاڵێ‌ی خوێنده‌وه،
له هه‌موویاندا
داوای ئه‌و
باوکه ده‌کات
که به ناویه‌وه
بانگ ده‌کرێت،
نازانێ باوکی
ڕاسته‌قینه
له‌گه‌ل ناوی
خۆیدا زنجیره‌ی
سێهه‌م وه‌رده‌گرێ
و پێویسته
نامه‌کانی
بنێرێت بۆ سه‌ر
قه‌بران.
له
په‌نجه‌ره‌که‌وه
بۆ کاڵێ ده‌نواڕێ،
کۆلاره‌که‌ی
به‌رز هه‌ڵکردووه
و له سه‌ر باڵه‌کانی
نووسیوه:
«خوایه‌گیان!
ئه‌گه‌ر بۆ
ئه‌م جه‌ژنه
باوکم نه‌نێریته‌وه،
نه کچی ئه‌و
ده‌بم و نه
نامه‌ش بۆ تۆ
ده‌نووسم».
• • •
|
|
|