|
|
|
|
کۆدی هه‌ڵه‌بحه‌یی
بوون و دوو جه‌مسه‌ری
فۆرمالیزم
و سه‌له‌فییه‌ت
• کازێوه
ساڵح
|
|
هه‌ڵه‌بجه
هه‌میشه له
نێوان دوو جه‌مسه‌ردا
خۆی دووباره
ده‌کاته‌وه
و تیۆری لۆژیکیش
له نێوانیاندا
قوربانی یه.
جه‌مسه‌ری
یه‌که‌م سه‌ر
به تیۆری فۆرمالیزم
یا شیوه‌خوازی
یه، جه‌مسه‌ری
دووه‌میش تیۆری
سه‌له‌فییه‌ت
له خۆ ده‌گرێت.
کۆدی هه‌ڵه‌بجه‌یی
بوونیش ڕۆلێکی
باڵای بینیوه
له نه‌ویکردنی
تیۆری سێهه‌م
و باڵاکردنی
دووانه‌که‌ی
دی. جه‌مسه‌ری
نه‌ویکراو
که پێویسته
لۆژیک بێت نه‌یتوانیوه
هه‌ڵه‌بجه
بکات به سیمبولێکی
مرۆیی ناوه‌کی
و ده‌ره‌کی
بۆ تێکشکاندنی
بوته‌کانی
شه‌ڕ و بکوژه‌کانی
مرۆڤ و جوداخوازی.
نه‌یتوانیوه
بیکات به مۆزه‌خانه‌یه‌کی
گه‌وره و،
به‌چوونه‌ناو
ئه‌و شاره‌وه
سیماکان، تراژیدیای
مرۆڤکوژیی
و دواتریش تراژیدیای
بکوژانت پیشان
بده‌ن كه ببێت
به په‌ند بۆ
خوازیارانی
مرۆکوژیی. هه‌روه‌ها
نه‌یتوانیوه
مه‌سه‌له‌یه‌کی
نێوده‌وڵه‌تیی
گه‌وره‌ی لێ
دروست بکات
که ڕاگه‌یاندنه‌کانی
جیهان پێوه‌ی
سه‌رقاڵ بن،
نه‌یتوانیوه
ببێت به وانه‌یه‌ک
نه‌وه دوای
نه‌وه به‌هره‌مه‌ند
بن لێی، نه‌یتوانیوه
بیکات به پرۆژه‌ی
خودئاوه‌دانی
و یه‌ک گوتاری
و، له خرابترین
باردا نه‌یتوانیوه
بیکات به ده‌زگایه‌کی
مه‌عریفی بۆ
لێکۆڵینه‌وه
و به‌رهه‌م
نه‌هێنانه‌وه‌ی
ئه‌و کاره‌ساته
و کاره‌ساته‌کانی
دیی کورد که
زۆربه‌یان
دووباره‌بووه‌وه‌ن.
زۆربه‌ی ئه‌و
نه‌هامه‌تییانه‌ی
تیۆری لۆژیکی
و یاخود جه‌مسه‌ری
لۆژیکی نه‌یتوانیوه
گرێ و کۆده‌کانی
له هه‌ناوی
هه‌ڵه‌بجه‌دا
بکاته‌وه،
نهێنییه‌کانی
له هه‌گبه‌ی
جه‌مسه‌ره
فۆرمالیزم
و سه‌له‌فییه‌کاندا
په‌نهانه.
چونکه به
باوه‌ڕی من
سه‌ره‌تای
به‌رهه‌مهێنانی
هه‌ر پرۆژه‌یه‌کی
گشتگیر كه
ببێت به هۆی
گواستنه‌وه‌ی
قوناغێک بۆ
قۆناغێكی په‌سه‌ند
تر، یاخود به
گوتارێ له
پێناوی تایبه‌تمه‌ند‌ییه‌کدا،
پێویسته هه‌وڵه‌کان
له هه‌ناوی
ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌وه
سه‌رچاوه
بگرێت یان لایه‌نی
که‌م ئاستی
تێگه‌یشتنی
به‌رانبه‌ری
هه‌بێت بۆ ئه‌وانه‌ی
ده‌ره‌وه‌ی
خۆی که ده‌یانه‌وێ
به‌رهه‌مهێنه‌ری
ئه‌و خواسته
بن بۆیان. به‌ڵام
ئه‌و دوو جه‌مسه‌ره
خواسته‌کانیان
دابه‌شکردووه
به سه‌ر دوو
جووته‌ی دژ
به‌و مه‌به‌سته،
چونکه فۆرمالیزمی
هه‌ڵه‌بجه‌یی
ئه‌وه‌نده‌ی
وه‌کو شێوه
و فۆرم سوودمه‌ندبوون
له ناوی هه‌ڵه‌بجه‌وه،
هێنده بایه‌خی
به ناوه‌ڕۆکی
کاره‌ساته‌که
نه‌داوه. ئه‌ویش
زیاتر خۆی له‌و
گروپه‌دا ده‌بینێته‌وه
که پێیانوایه
ئه‌وان له
به‌ر ئه‌وه‌ی
هه‌ڵه‌بجه‌یین
واته له هه‌موو
که‌س کوردترن،
هه‌ر له به‌ر
ئه‌وه‌ش كه
له هه‌موو
که‌س کوردترن
پێویسته له
هه‌موو که‌سیش
حیزبیتر بن.
زیاترله هه‌موو
که‌س، کورد
بوونیان پێویسته
شانازی پێوه
بكرێ و هه‌ڵه‌بجه
و هه‌ڵه‌بجه‌یی
ببن به سیمبول،
به‌ڵام گه‌ر
وا بزانێت له
ژێر سێبه‌ری
قوربانیی که‌سانی
دی‌دا له ده‌ره‌وه‌ی
گوتاری خۆیه‌وه
به‌و خواسته
ده‌گات ئه‌وه
هه‌ڵه‌یه.
که پێشی وایه
حیزبی بوونی
ئه‌و هه‌تا
سه‌ر ئێسقان
واتای هه‌ڵه‌بجه‌یی
بوون و کوردبوونی
ده‌کات، ئه‌مه‌شیان
کاره‌ساته،
له‌و جۆره
کاره‌ساته‌ی
که خه‌ڵکی
هه‌ڵه‌بجه
و ده‌وروبه‌ری
دابه‌شکردووه
به سه‌ر ئیسلامیی
سه‌له‌فی و
حیزبیی فۆرمالیزمیدا.
وه‌کو گوتمان
شێوه‌خوازه‌کان
پیێان وایه
پێویسته ته‌واو
حیزبی بن و ژماره‌یه‌کی
زۆریان له
ناو حیزبه
کوردستانییه‌کاندا
به تایبه‌ت
یه‌کیه‌تی
که ئه‌مرۆ
یه‌که‌م ده‌سه‌ڵاتی
ناوچه‌که‌یه
پشکی شێری به‌رکه‌وتوه!
ئه‌و
به‌رکه‌وتنه‌ش
له بری ئه‌وه‌ی
ببێت به پرۆژه‌ی
پۆزه‌تیڤ بۆ
بووژانه‌وه‌ی
ژیانی و ژیاری
و مه‌عنه‌ویی
هه‌ڵه‌بجه،
تا ڕاده‌یه‌کی
باش بووه به
هۆی كۆت و به‌ندکردنی
له چوارچێوه‌ی
خواست و باوه‌ڕی
حیزبه‌که‌دا،
نه‌ک خواستی
کۆمه‌ڵانی
خه‌ڵک بۆ هه‌ڵه‌بجه
و خودی هه‌ڵه‌بجه‌یی.
نه‌شیاوترین
دۆخیش ئه‌وه‌یه
که‌سێک ببینیت
له هه‌ناوی
هه‌ڵه‌بجه‌وه
هه‌ڵقوڵابێت
و ببێت به مینبه‌ری
به‌رگری له
سیستمێک که
داوای لێ ده‌کرێت
بایه‌خی شیاو
به هه‌ڵه‌بجه
بدات، یان هه‌ڵه‌بجه
داوا له‌و ده‌کات
بێ ده‌نگ نه‌بێت
و غه‌مه‌کانی
نه‌خاته نێو
هه‌گبه‌ی خواستی
حیزبییه‌وه.
هه‌ر فۆرمالیسته‌کانیش
بوون له ده‌ره‌وه
به چه‌ندین
وێنه و هۆکاری
جیاواز پاره‌یان
بۆ خودی خۆیان
کۆده‌کرده‌وه،
ئه‌مه هه‌ر
له ئاستی تاکه‌کان
له‌نگه‌ر ناگرێت،
به‌ڵکو حیزبه‌کانیش
له‌و ئاکاره
بێ به‌ش نین
له ڕێکخراو
و وڵاتان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان
به ناوی بووژاندنه‌وه
و هاوکاری هه‌ڵه‌بجه‌وه،
بوون به خاوه‌نی
سه‌رمایه.
جه‌مسه‌ری
دووه‌م، سه‌رهه‌ڵدانی
سه‌له‌فییه‌ته
له هه‌ناوی
هه‌ڵه‌بجه‌دا،
دیاره ئه‌مه‌یان
هۆکار و ده‌رئه‌نجامی
سیاسی و جوگرافی
زۆری لێ ده‌که‌وێته‌وه.
به‌ڵام
گرنگترینیان
که رێگه خۆشکه‌ر
بووه بۆ هۆکاره
جوگرافی و سیاسی
و ئابوورییه‌که،
ده‌رخه‌ری
ئه‌و حاڵه‌تی
سه‌له‌فییه‌ته
و ئاستی هۆشیاری
و خه‌ڵکانی
هۆشیارکه‌ره‌وه‌یه
له‌و ناوچه‌یه‌دا.
لای ئه‌م گروپه‌ی
دی له بری ئه‌وه‌ی
هه‌ڵه‌بجه
ببێت به هێمای
به‌رخودان
و ڕۆحی ته‌بایی
و خۆشه‌ویستی،
کردیان به
هێمای ته‌سلیمبوون،
ته‌سلیم بوون
به ئیراده‌ی
په‌یوه‌ندی
به‌ستنه‌وه
و ئاشتبوونه‌وه
له گه‌ڵ خودا،
چونکه هۆشیاری
ئه‌و گروپه‌ش
به‌و وه‌همه‌ی
سپاردوون ئه‌وه‌ی
ڕووی دا کاره‌ساتێکی
خودایی یه
و، ده‌کرێ خه‌ڵکی
هه‌ڵه‌بجه
خه‌ڵکێکی ناموسوڵمان
بوو بێتن كه
به‌ر تووڕه‌بوون
و به‌خه‌به‌رهێنانه‌وه‌ی
خودای خۆیان
که‌وتبن! بۆیه
پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه
بۆ لای خودا
و نزا و ئازاره‌کانیشیان
ئاراسته‌ی
ئه‌و بکه‌ن
بۆ ئه‌وه‌ی
تۆڵه‌یان بسێنیت،
وه‌کو چۆن خۆیان
بۆ سه‌رپێچی
خۆیان سزادران.
ئه‌و بۆچوونه
دیماگۆگییه‌یان
هه‌ر له‌و ئاقاره‌دا
نه‌هێشته‌وه
و گه‌یاندیانه
پرۆژه بازرگانییه
ئیسلامگه‌ره
له خۆیان توندڕه‌وتره‌کان
و، ئه‌و ناوچه‌یه
کرا به به‌شێک
له دۆزه‌خی
مرۆڤه نیرۆدیی
(عسابی)یه‌کان،
ئه‌وانه‌ی
له بری باڵاکردنی
هه‌ڵه‌بجه
بۆ دۆخی ئاشتی
په‌ره‌ستی
و مرۆڤدۆستی،
یه‌که‌م مل
له لاشه کردنه‌وه‌ی
ئاشکرا له
ناو کوردستاندا
به ده‌ستی
ئه‌و گروپه
نیرۆدییه له
هه‌ڵه‌بجه‌دا
ئه‌نجامدرا
و، هه‌ڵه‌بجه
کرا به مۆڵگه‌ی
سه‌ربڕین و
شه‌هیدکردنه‌وه‌ی
دووباره‌ی
هه‌ڵه‌بجه
به ڕاده‌یه‌ک
كه له شه‌هید
بوونی یه‌که‌می،
ڕاگه‌یاندنه‌کانی
جیهانی زیاتر
باسی ده‌ستی
تیرۆریستی
کرد له‌و ناوچه‌یه
و ده‌وروبه‌ریدا.
له ڕووی مرۆیی
و شارستانیشه‌وه،
هه‌ڵه‌بجه
گه‌ڕێندرایه‌وه
بۆ سه‌ده‌کانی
ناوه‌ڕاست،
ئه‌وه لاوانی
هه‌ڵه‌بجه
بوون به ده‌ستی
هه‌ڵگرانی
ئه‌و ئایدیۆلۆژییه
دیماگۆگییه
یاساغی کاره‌با
و ژیانی مۆدێرن
و ته‌نانه‌ت
هه‌ڵبژاردنی
بیروباوه‌ڕیشیان
لێ گیرابوو،
له سه‌ر شه‌قامه‌کان
پشته ملیان
ده‌گیرا و به
زۆر ده‌ئاخنرانه
نێو مزگه‌وته‌کان
و به زۆر نوێژیان
پێ ده‌کرا. ئه‌وه
ژنانی هه‌ڵه‌بجه
بوون له هه‌موو
سیمایه‌کی
مرۆیی بێبه‌ش
کرابوون و،
ته‌نانه‌ت
پارچه پۆشاکێکی
خۆیان له بازاڕه‌کاندا
به‌رچاو نه‌ده‌که‌وت
بیکڕن و تاقی
کردنه‌وه‌ی
پۆشاک بۆیان
یاساغ بوو... تد.
هه‌میشه کۆمه‌ڵی
پاش کاره‌ساته
گه‌وره‌کان،
ئالووده‌ی
گرفتی ئایدیۆلۆژی
و توندڕه‌وی
و ته‌سلیم بوون
و ناته‌بایی
له گه‌ڵ واقعدا
ده‌بن. ئه‌وه‌ش
هۆکاری سایکۆلۆژیی
خۆی هه‌یه
پاش تووشبوونی
مرۆڤ به شۆکی
گه‌وره (که
پێویستی به
لێکۆڵینه‌وه‌ی
زانستی هه‌یه)،
به‌ڵام هه‌موو
ئه‌وانه‌ش
واتای ئه‌وه
ناکات شارێکی
خاپوور و سووتێنرا
و له پێناوی
گوتارێکی شۆڤێنیدا
به دوو گوتاری
شۆقێنی وه‌کو
فۆرمالیزم
و سه‌له‌فییه‌تدا
بسووتێنرێته‌وه.
ئه‌وه‌ی گوتراوه
واتای ئه‌وه
ناکات، ئێمه‌ی
کورد له هه‌ر
چوار پارچه‌که‌ی
کوردستان هه‌موو
هه‌ڵگری شوناسی
هه‌ڵه‌بجه
نین و هه‌ڵه‌بجه‌یی
نین، هه‌مووشمان
بۆ هه‌ڵه‌بحه
ناگه‌رێننه‌وه،
به‌ڵکو گله‌یی
له‌وه‌یه
که بۆچی له
ناو هه‌ڵه‌بجه‌دا
حیزبێک، ئایدیۆلۆژیایه‌ك
و جیهانێكی
دی درووست بووه
جگه له هه‌ڵه‌بجه.
هه‌موومان
پێویسته یه‌ک
حیزبمان هه‌بێت
كه بۆی تێکۆشین
و له خزمه‌تیدا
بین، ئه‌ویش
ناوی هه‌ڵه‌بجه‌یه
و هیچ ناوێكی
دی له خۆ نه‌گرێت.
هه‌موومان
پێویسته یه‌ک
ئایدیۆلۆژیمان
هه‌بێت كه
ناوی هه‌ڵه‌بجه‌یه
و هه‌ڵگری ناوی
دووه‌م نه‌بێت.
ئه‌وانه‌مان
كه له ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌و شوناس
و ئایدیۆلۆژی
و بازنه‌یه
بین، خیانه‌تمان
له خۆمان و
له هه‌ڵه‌بجه
و به‌رانبه‌ریش
کردووه. هه‌ر
ئه‌وانه‌ش
وایان کردووه،
هه‌ڵه‌بجه
ببێت به ئاوازی
مارشی بۆنه‌یه‌کی
بایه‌خ پێنه‌دراو
و، ساڵی یه‌ک
جار گوێمان
له‌و ئاوازه
بێت.
• • •
|
|
|