ژن له هاوکێشه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی کوردی‌دا
ژنی
کورد له ساڵی
1919 خاوه‌نی به‌هره‌ی
به‌رگریکردن
و به‌ڕێوه‌بردن
بووه و بووه‌ته خاوه‌نی
رێکخراوی خۆی
به‌ڵام وه‌کو
چه‌ند جارێک
ئاماژه‌م پێکردووه،
کاره‌کانی
زیاتر بۆ ماوه‌یی
پیاوانی عه‌شیره‌ت
و خێزان بووه،
زیاتر چالاكییه‌کانی
له ژێر ده‌سه‌ڵات
و چاودێری و
ڕٍه‌زامه‌ندی
پیاودا بووه.
له نێو شۆڕشی
نوێ و بزوتنه‌وه
ناسیۆنالسته‌کانی
کوردیش‌دا ژن
خاوه‌نی به‌هره‌ی
له‌وه زیاتر
نه‌بووه،
که له ڕابردوو
هه‌یانبووه،
له ئێستادا
سه‌رچاوه‌ی
دروستم له
لانییه بزانم
به وردی له
چ ساڵکدا حزبی
شیوعی کوردستان
رێکخراوی ژنانی
دامه‌زراند
و له چ ساڵێکدا
پارتی دیموکرات
به هه‌مان
پرۆسه هه‌ستا،
به‌ڵام به
پێی سه‌رچاوه‌یه‌ک
که خۆی له‌و
زه‌مه‌نه‌دا له نێویاندا
کاری کردووه،
له ساڵی په‌نجاکاندا
که حزبی شیوعی
کوردستان رێکخراوی
ئافره‌تانی
دامه‌زراند،
پارتی دیموکراتیش
رێکخراوی ئافره‌تانی
دامه‌زراند
بۆ دژایه‌تی
کردنی ئه‌وان،
گوایه شیوعیه‌ت
دژی ئاینه
و ئه‌وه‌شی
دژی ئاین بێت
دژی بنه‌ماڵه
و داب و نه‌ریت
و ڕه‌وشتی کورده‌واری
ده‌کات و پێویسته
دژایه‌تیان
بکرێت. بێ گومان گه‌ر پارتیش
له هه‌ر ساڵێکدا
رێکخراوی ژنانی
هه‌بووبێت،
با یه‌کیه‌تی
به ساڵانێکیش
دوای ئه‌و بێت،
پێویسته ببێت
به خاوه‌نی
هه‌موو ئه‌و
ئیمتیاز و فاکته‌رانه‌ی
له‌ودا هه‌یه. گرنگه تا چه‌ند
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه
وه‌کو ڕووداو
وه‌کو تیۆر
ڕاسته گرنگ
ئه‌وه‌یه
وه‌کو پراکتیک
هه‌تا ئه‌مرۆش
هه‌روا که‌وتووه‌ته‌وه،
سیاسه‌تی کوردی
هێنده‌ی ژنی
وه‌کو ریکلامکردن
و خۆبانگه‌شه‌کردن
له نێو ڕیزه‌کانیدا ڕاگرتووه،
وه‌کو مرۆڤێک
و به‌شی گه‌وره‌ی
کۆمه‌ڵه‌که‌ی
جێگه‌ی نه‌کردووه‌ته‌وه،
سیاسه‌تی کوردی
ئه‌وه‌نده‌ی
ئامرازی زبری
نێوان ژنان
بووه ڕیزه‌کانی
تێک داون و کردوونی
به ماتانێی کاتی
یارییه پێویسته‌کان،
ئه‌وه‌نده
زانستی رێکخه‌ره
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
و هه‌ڵگری چاره‌سه‌ری
نه‌بووه،
سیاسه‌تی کوردی
هێنده له
کایه‌یه‌کی
به‌تاڵی سیاسیكۆمه‌ڵایه‌تی
و رۆشنبیری‌دا
کارده‌کات،
نیوهێنده
هه‌ڵگری هه‌وڵی
له نزیک بوونه‌وه‌ی
مه‌عریفه‌ی
خویندنه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵ و نه‌زمی
سیستمی به‌رێوه‌بردنی
مه‌ده‌نییانه‌ی نه‌داوه.
ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ
بازرگانانی
مرۆڤایه‌تی
له ڕۆژئاوا
جه‌سته و ڕۆحی
ژنان بۆ ریکلام
به کارده‌هێنن
دوو هینده
بازرگانانی
سیاسه‌تی کوردی
ناوی ژن و که‌رامه‌ت
و ماف
و کایه‌کانی
ژیانی بۆ ریکلامی
خود نایابی
به کارده‌هێنن. جگه
له به‌کارهێنانیان
بۆ به‌رگرتن له‌و ژنانه‌ی
به شێوه‌ی
تاکڕه‌و دوور
له هات و هاواری
به‌تاڵ کار
ده‌کات و ده‌یه‌وێت
فشار بخاته
سه‌ر ده‌سه‌ڵات
واز له کونتراکتی
ریکلامی ژنان
بهێنێت که
نیو سه‌ده
زیاتره کاری
پێده‌کات له
نێو کۆمپانیای
هاورده و برده‌ی
سیاسی خۆیدا، له‌و
شوێنه‌ی پێویستی
پێیه‌تی
فرێده‌داته
کایه جیا سیاسی
و مرۆییه‌کانه‌وه
و گۆڵێکی له
کۆمه‌ڵ یان
حزبی به‌رانبه‌ر
پێده‌کات و
پاشان به چه‌پۆکێک
ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه سه‌ر
ئه‌و هێڵه سووره‌ی
بۆی کیشاوه
و خۆی بۆی نییه
نه‌خشه‌که‌ی
بگۆڕێت. ئه‌وه‌ش کارێکی
زۆر ساکاری
سیستمه فیودالیزم
و ناسیونالیسته‌کانی
جیهانه. ئه‌و
دوو سیستمه‌ی
ئه‌بستراکتیکی
زهنیان ئه‌تک
کردنی ژنان
و هێشتنه‌وه‌یان
له قه‌واره‌یه‌کی
عه‌قڵی ده‌ستنیشانکراودا،
بیری میتافیزیکی
و سروشت و بونیادی
فه‌راهه‌م
دێنێت.
کۆدی
وابه‌سته‌بوونی
ژن به‌و جۆره
کۆمپانیاوه
ژنان
ئێجگار هێنده
ده‌ست و سانی
نا هۆشیاری
نین، ئه‌و بارودۆخه‌ی
خۆیان و به‌هایان
لای ده‌سه‌ڵاتدارانی
کورد نه‌خوێننه‌وه
و نه‌زانن به
چ ئاقارێكیاندا ده‌به‌ن،
به‌ڵام له
خوێندنه‌وه‌یان
بۆ خۆیان متمانه
نه‌بوونیان
به‌وه‌ی خاوه‌نی
بڕیاری گونجاوبێت
بۆ بڕیاره
گه‌وره‌کانی
تر، ترسان له
ناساندن و ڕووخستنی
جه‌وهه‌ری
خۆی، هێشتا
ئه‌وه‌نده
باوه‌ڕی به
خۆی نییه
که بزانێت
به بێ هه‌بوونی
فریادڕه‌س
به بێ هه‌بوونی
ئه‌و بوونه‌وه‌ره‌ی
که به‌هێز
و ئه‌ویش به
لاواز و دروست
بوو له پێناو
بوونه‌وه‌ره
به‌هێزه‌که‌دایه،
خاوه‌نی هیچ
گوتار و به‌هایه‌که.
ژنێک متمانه‌ی
به توانا و
هۆشیاری خۆی
هه‌بێت، بزانێت
خاوه‌نی گوتاری
کاریگه‌ره،
ناچێته ژێر
ڕکێڤی سیستمی
فیودالیزمه‌وه،
له کاتێکدا
بوونی ئه‌و
به نه‌ما ئه‌و
جۆره سیستمه
ده‌سه‌لمێت
و ئه‌وه‌ی شوناسی
ئه‌وی له مرۆڤی
ته‌واوه گۆڕیوه
بۆ نیوه مرۆڤ
و چاره‌که
مرۆڤ، ئه‌و
سیستمه‌یه
چۆته ژێر ڕکێڤی،
به‌و شێوه‌یه بونیادی
قه‌واره‌یه‌کی
ئه‌بستراکتی
ده‌ستکردن
له مۆزه‌خانه‌ی
حزبدا.
ئه‌وان
باوه‌ڕیان
به داکۆکیکاری
ژن بوون و ته‌نانه‌ت
فیمینیست بوونیش
هێناوه، چونکه
پێیان وایه
ئه‌و دوو چه‌مکه
به‌و شێوه‌ی
له قه‌واره‌ی
ئه‌و حزب و ده‌سه‌ڵاته‌دا
بۆی داڕێژراوه
کاری پێ‌بکات
دروسته و له‌وه
زیاتر نییه،
به‌ڵام به
ته‌واوی وه‌کو
ئاکاری ئه‌و
ژنه ریکلامییانه
دێته به‌رچاوم
که کۆمپانیا
رۆژئاواییه‌کان
بۆ فرۆشتنی
کاڵایه‌ک به
کاریان ده‌هێنن
و پێیان ده‌ڵێن، زیره‌که،
پڕ جوڵه‌یه،
که‌شخه‌یه
له‌خۆگۆڕیندا، به
30 چرکه ماکیاژ
ته‌واو ده‌کات،
فڵان پرۆداکت
به کار ده‌هێنێت،
فیمنیسته.
یاخود له‌ش
فرۆشی ژنان
یاساغ ده‌که‌ن
و سه‌ر شه‌قامه‌کان
به پۆلیسی
نهێنی ده‌گرن
بۆ بنبڕکردنی،
له هه‌مان
کاتدا ئه‌و
کۆمپانیا بازرگانییانه‌ی
بازرگانی سێکسی
به ژنانه‌وه
ده‌که‌ن و باجی
ساڵانه ده‌ده‌ن
به حکوومه‌ت،
مۆڵه‌تی ڕه‌سمیان
ده‌داتێ و پارێزگاریشیان
ده‌کات. ژنی
کوردیش، گوێ ڕایه‌ڵه،
بێ ده‌نگه،
بێ گوتار و بێ
بڕیاره، ناسکه
و هه‌رگیز هه‌ست
و ناوی حزب ناڕوشێنێت، قسه‌یه‌ک
ناکات دڵی پیاو
بره‌نجێنێت
نه‌ک داواکارانی
له ده‌ست بدات،
جا با ژن ببێت
به قوربانی
عه‌قڵی فیودالیزم
و رێکه‌وتی
عه‌شایه‌ر
گه‌ری ده‌ست
به کڵاوی خۆییه‌وه
ده‌گرێت با
نه‌یبات. له
کاتی ویستی
حزبدا گورزی
کوشنده له
ژن ده‌وه‌شێنێت،
چاوی به‌و ژنانه‌دا
هه‌ڵنایه
تاکڕه‌وانه
و له ده‌ره‌وه‌ی
حزب کار ده‌که‌ن،
شوو به پیاوی
ژندار ده‌که‌ن،
فیمینیستن.
پێده‌چێت ژنان
نه‌یانه‌وێت
بگۆڕێن و به‌رژه‌وه‌ندیان
له مانه‌وه‌ی
ئه‌و عه‌قڵانیه‌ته
ئامرازییه‌دا
ترۆپکی ڕاستییه‌کان
بگه‌یه‌نێت.
داواکاری فیمینستی
فیودالیزم
له ده‌سه‌ڵاتی
فیودالیزم
ژنانی
کورد وه‌کو
ئه‌وه‌ی هه‌تا
ئێستا نرخی
خۆیان و ژنیان
لای ده‌سه‌ڵاتی
کوردی نه‌زانیبێت
و جه‌وهه‌ری
کارکردنی هه‌ردوو
لا ده‌سه‌ڵات
و ژن له نێو
کۆمه‌ڵی کورددا
ئاشکرا نه‌بووبێت،
پاش پازده
ساڵ ئه‌زموونی
گه‌ڕۆکی ده‌سه‌ڵات
و کیشه‌ی ژن،
ئێستاش ڕۆژانه
داوکارییه‌کانیان
به‌رزده‌که‌نه‌وه
بۆ به‌زه‌یی
پێداهاتنه‌وه
و به‌ها بۆ دانان
و کورسی و پۆست
پێدان.
له کاتی دیاری
کردنی کابینه‌ی
نوێی حکوومه‌تی
کوردستان و
عێراقیشه‌وه،
زۆرێک گله‌یی
و گازه‌نده
ده‌درێت به
گوێی ده‌سه‌ڵاتدارانی
کورددا سه‌باره‌ت
به نه‌بوونی
رێژه‌ی گونجاوی
ژنان له ناوه‌نده‌کانی
ده‌سه‌ڵات
و کابینه‌ی
نوێ دا. وه‌کو
خۆم ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
سه‌غڵه‌تی
نه‌کردووم
و گازه‌نده‌ش
له که‌سیان
ناکه‌م که
بۆچی له بری
به‌ره‌وپێشبردنی ژنان و زیادبوونی
ژماره‌یان
به‌راورد به
سه‌ره‌تای
دامه‌زراندنی
حکوومه‌تی
کوردی و له
کابینه‌ی کوردستاندا
و هێنده‌ی بێ
به‌شی و چه‌وساندنه‌وه‌ی
ژنان له کابینه‌ی
عێراقدا، چونکه
وه‌کو پێشتر گوتم، له
بنه‌مادا هه‌ڵبژاردنی
ژنان له نێو
داموده‌زگاکانی
ده‌سه‌ڵاتی
کوردی و له
لایه‌ن عه‌قڵیه‌تی
کوردییه‌وه
هینده‌ی وه‌کو
خۆ ڕاگه‌یاندن
و بانگه‌شه‌ی
ڕاگه‌یاندنه‌کان
بووه، تێگه‌یشتن و باوه‌ڕبوونیان
به ماف و توانا
و هاوبه‌شی
ژنان نه‌بووه
له ژیانی سیاسی
و کۆمه‌ڵایه‌تی دا، ئه‌وان
ژنیان کردبوو
به کارتێک
یه‌ک به‌وی
دیان بڵێت من
پێشکه‌وتووترم
و مۆدێرنترم، ئه‌وی
به‌رانبه‌ر
عه‌شیره‌تگه‌رتره
ئه‌ویش به
کێ بڕکێی ژماره‌ی
ژنان بۆ ئاستێکی
زیاتر له‌وه‌ی
لای ئه‌وی به‌رانبه‌ر
هه‌یه، ئه‌مڕۆ ئه‌و كێشه و کێ
بڕكێیه نه‌ما. به‌ڵام
سه‌غڵه‌تم
به‌وه‌ی ژنان
واز له‌و ده‌سه‌ڵاتانه
ناهێنن و هه‌ڵوێستێكی ڕوون
و یه‌کجاریان نییه،
ته‌نانه‌ت
گه‌ر جاران
به‌رگریکارێک
یان یاخێکی
تاکڕه‌و له
ده‌ره‌وه‌ی فه‌وزای
ڕێکخراوه‌کان
ده‌رده‌که‌وت،
ئێستا ساڵانێکه
ئه‌و تروسكه‌یه‌ش زۆر
کاڵ ده‌بینرێت.
ئه‌وه‌ش
چه‌ند ڕاستێک
ده‌سه‌مێنن.
1-
نه‌بوونی ئه‌و
مه‌رجانه‌ی
ژن بتوانێت
بوونی خۆی و
جه‌وهه‌ری
خوی تێدا به‌رجه‌سته
بکات. نه‌بوونی
جه‌ساره‌تیش
بۆ ئاشکرا کردنی.
2-
ژنان نه‌یانتوانیوه
خۆیان له عه‌قڵی
فیودالیزم
ڕزگار بکه‌ن
و به‌شێکی کارکردنیان
بۆ مانه‌وه‌یه‌تی، بۆیه
هێشتا هێنده
پابه‌ندی بوون
توانای خوێندنه‌وه‌یه‌کی
دروست به ده‌نگی
به‌رز خوێندراوه‌یان نییه
بۆی.
3- هۆشیاری
ژنان هه‌تا
ئێستا هۆشیاری
به‌رهه‌م هێنه‌رنییه
هۆشیاری ئیستهلاکی یه.
4-
هۆشیاری
سیاسی و هۆشیاری
ژن، هه‌ردو لا نه‌یانتوانیوه
به‌ها سیاسییه‌کان
و کاڵا له یه‌ک
جیابکه‌نه‌وه.
5- ئه‌و
ژنانه به
مه‌به‌ستی
گۆڕینی هه‌لومه‌رج
و سیستم
نه‌هاتوونه‌ته
بواره‌وه،
به‌ڵکو هێشتا
نه‌شیانتوانیوه
خۆیان له‌و
دوو فاقیه
ڕزگار بکه‌ن
ئه‌وان دژی
ئه‌و سیستمه‌ن
یان قووڵ بوونه‌ته‌وه تێیدا و ئیدمانیان
له گه‌ڵ کردووه.
6-
ڕوناکبیران،
مافخوازان
و چالاکانی
بواری مافی
مرۆڤ، هۆشیارییان نه‌گه‌یشتووه به
ئاستێک کیشه‌ی
ژن به رێگری
سه‌ره‌کی هاوچه‌رخ
بوونی کۆمه‌ڵی
کوردی بزانن،
بۆیه جه‌خت
و پێداگرتنیان
له یه‌که‌م
سپێده‌ی به‌یان
ده‌چێت، که
ده‌رکه‌وتنی
هه‌تاو هه‌واڵی
مه‌رگی ده‌گه‌یه‌نێت.
ژنانی شارستانیه‌تی
ته‌کنه‌لۆژی
و رێكه‌وتنی
عه‌شایه‌رگه‌ری
پاش
ئه‌وه‌ی سه‌رانی
کورد و ئه‌وانه‌ی
وه‌کو بان سۆسیالست
ریکلام بۆ خۆیان
ده‌که‌ن، جورئه‌تی
ئه‌وه‌یان
کرد، خوێنی ژنانی
کوژراو و هه‌وڵی
ژنانی زیندوو
بکه‌نه بۆته‌ی
عه‌شایه‌رگه‌رییه‌وه، شه‌رمه‌زارییه‌کی
گه‌وره‌یه
ئیتر ئه‌و ژنانه‌ی
له نێو رێکخراوه
حزبیه‌کاندا
کار ده‌که‌ن،
جگه له کاری
کۆمیته حزبیه‌که‌ی خۆیان
باس له مافی
ژن و کیشه‌ی
ژن بکه‌ن، ئه‌وانیش
وه‌کو سه‌رانیان
ریکلام بۆ خۆیان
بکه‌ن. ژنانی
کورد پێویسته
لێ پرسینه‌وه‌یان
به‌رانبه‌ر
ژنانی رێکخراوه‌کانیش
هه‌بێت، ئایا ئه‌وان
پرسی پێشینه‌یان
پێکراوه له
وه‌ها پرۆسه‌یه‌کدا،
بۆیه بێ ده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه؟
وامده‌زانی
کارێکی له‌و
جۆره سه‌رجه‌م
ژنانی کورد
ده‌ڕژێنێته سه‌ر
شه‌قامه‌کان
و نه‌ک هه‌ر
سزای تاوانبار
قورس‌تر ده‌که‌ن،
داوای ده‌ستکێشانه‌وه‌ی
سه‌رداری عه‌شیره‌تگه‌ریش
ده‌که‌ن، وامده‌زانی
ئیتر کاروباری
خۆمان بۆ ناچێت
به‌ڕێوه به
هۆی ئه‌و هه‌موو
کۆمه‌ڵه‌ی
ژنه له ناوه‌وه‌ی
وڵات بوون به
یه‌ک و په‌یوه‌ندییان
به ئێمه‌ی
ده‌ره‌وه
کردووه وه‌کو
یه‌ک ده‌نگ
دژی سیستمی
عه‌شیره‌تگه‌ری
و ئیهانه‌کردنی
ژنان به‌و شێوه
نه‌شیاوه
بینه‌وه. پێده‌چێت
ژنانێک هه‌بن
وابزانن ئه‌وه
ته‌نها ئیهانه‌یه
بۆ دوو کوژراوه‌که
و بڵێن خێزانه‌که‌ی
خۆیان به‌و
ئیهانه‌یه
ڕازی بوون،
به‌ڵام له
ڕاستیدا جارێکی
دی کوژران و
ئه‌تککردنی
سه‌رجه‌م ژنانی
کورده به
ده‌ست«مزلی»
له شانه‌کان
و سه‌رانی هاوکاری
عه‌شیره‌تگه‌ری،
ئیهانه‌ی یاسا
و سه‌ره‌وه‌ری
یاسایه، ئیهانه‌ی
سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی یه. ئه‌وه
ته‌نها ئه‌رکی
ژنان و رێکخراوه‌کانی
ژنان نییه
دژی ئه‌و نه‌ریته
تۆزگرتووه
فیودالیزمه‌ی
زه‌مه‌نێک
بوو کاڵ بووبووه‌وه
و ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵاتی
مۆدێرن فیودالیزمی
کورد تۆخی کرده‌وه،
ئه‌رکی پارێزه‌ران
و فه‌رمانبه‌رانی
دادگا و ده‌زگاکانی
مافی مرۆڤ و
ئه‌ندامانی
مافی مرۆڤه
رێگه به پێشێلکردنی
یاسا و نه‌وی
کردنی یاسا
نه‌ده‌ن بۆ
سزادانی تاوانباران. ژنان
له بارودۆخی
وادا و له سایه‌ی
عه‌شیره‌تگه‌ریدا
ئیتر بۆ ده‌بێت
سکاڵا و گله‌یی
بێ به‌شکردنیان
بکه‌ن له ده‌سه‌ڵات،
که ئه‌وان
بێ به‌شکراون
له مرۆڤ بوون
نه‌ک کاڵا بوون
و کڕین و فرۆشتن،
ئه‌وان بێ به‌شکراون
له‌وه‌ی ساڵانێکه
هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن.
ئه‌وه‌ی
له 15 پازده
ساڵی ڕٍابردوودا
ژنانی کورد
و رێکخراوه
مرۆیی و دادوه‌رییه‌کان کردوویانه،
ته‌نها یه‌ک
هه‌نگاو هاویشتن
بووه به‌ره‌و
هه‌وڵدانی
به‌رقه‌رارکردنی
یاسا، هه‌نگاوێکی
ساکاری دانپیانانی
ژن وه‌کو مرۆڤ
له یاسا مه‌دهنیه‌کاندا،
به‌ڵام ئه‌مڕۆ
پاش ئه‌وه‌ی
کیشه‌ی دوژمنایه‌تی
حزبی نه‌ما،
ئه‌و دوژمنایه‌تییه بووبوو
به هۆی هه‌نگاونانێکی
ساکار، به‌ره‌و
دوا و خاڵی سفر
گه‌ڕایه‌وه،
ئه‌مه‌یه
یاری کردن به
هه‌وڵ و تێکۆشان
و که‌رامه‌تی
ژن، تاک، یاسا، شارستانیه‌ت و
کۆمه‌ڵی دیموکراسی.
هاندانی رێکه‌وتنی
عه‌شایه‌رگه‌ری
له کردنی تاوانه‌که
گه‌وره‌تره
و که‌سی هانده‌ر
له تاوانباره‌که
تاوانبارتره. بێ
ده‌نگ بوونی
ده‌زگا به‌رپرسه‌کانیش
تاوانێکی گه‌وره‌تر.
به‌ڵام تاوانباری
و تاوانکردن،
مرۆڤه‌کان
شه‌رمه‌زار
ناکات و نایانخاته به‌ر
لێپرسینه‌وه‌ی
خود، چونکه
له کوردستاندا
مرۆڤی تاوانبار
و گه‌نده‌ڵ
کراوه به
سیمای مرۆیی
و شارستانی
کۆمه‌ڵی کوردی.
ژنانی کورد و
ژنانی ڕۆژئاوا
ژنانی
ڕۆژئاوا به
هه‌مان ئه‌و
قۆناغانه‌دا
تێپه‌ڕیون
که ژنی کوردی
پێیدا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام
ئه‌وان زۆر
زوو گه‌یشتن
گه‌یشتن به بنبڕَکردنی،
ته‌نها 45 ساڵ
به‌ر له ئێستا
ڕووداوی سه‌رسوڕهێنه‌ر
له گه‌ڵ
ئه‌و ژنانه
ڕوویداوه
که خاوه‌نی
هزر و تیۆری
زانستی بوون
و خزمه‌تی سه‌رجه‌م
مرۆڤایه‌تیان
به دۆزینه‌وه‌ی
تیۆری نوێ کردووه،
به‌ڵام دانیان
پێدا نه‌نراوه، له‌وانه
دوو کاره‌سات
باس ده‌که‌م: یه‌که‌میان«ڕۆزئالیند فرانکلین»
(ROSALIND FRANKLIN)، ئه‌م خاتوونه
یه‌که‌م که‌س
بوو تیۆری بۆماوه‌یی
(الورته) دۆزییه‌وه
و تیۆره‌کانی
خۆی له سه‌ر
بونیاد نا، به‌ڵام
هاوڕێیه‌کی
پیاوی به ناوی
«موریس
ویلکینز» (MAURICE WILKINS) به دزییه‌وه
ماندووبوون
و هه‌وڵه‌کانی
ڕۆزئالیندی دا
به دوو پیاوی
دی «جیمس
واتسون» (GAMES WATSON) و
«فرانسیس
کریک» (FRANCIS CRICK). ئه‌م
دوو پیاوه
به هه‌وڵه‌کانی
فرانکلین له
ساڵی 1962 دا نۆبڵی
کیمیایان وه‌رگرت،
ئه‌و کات فرانکلین
له ته‌مه‌نی
38 ساڵیدا به
شێرپه‌نجه‌ی
مه‌مک مردبوو،
ئه‌وه‌ی مافی
فرانکلینی
پاراست، بڵاوکراوه
و خه‌به‌ر بوونه‌وه‌ی
ویژدانی موریس
بوو له یاده‌وه‌رییه‌کانیدا.
«مێك كلینتۆک» (MEK CLINTOK) یش که یه‌کێک
بوو له زانایانی
بۆماوه‌ناسی
و کۆمه‌ڵێ دۆزینه‌وه‌ی
نوێ، كه به
شێت و ناته‌واو
ناویان ده‌برد،
هه‌تا دوو پیاو
به ناوی «فرانسوا
جاکوب» (FRANCOIS JACOB) و «جاک
مونود» (JACQUES MONOD) له ساڵی 1961 بیر‌و
باوه‌ڕی زانستی
ئه‌ویان گواسته‌وه،
پاش چوار ساڵ
هه‌ردووکیان
خه‌ڵاتی نۆبڵیان
له سه‌ر وه‌رگرت،
هه‌تا ئه‌و
کاته جیهان
به‌و داهینه‌ره
زانستییه‌ی كلینتۆکی نه‌زانی
و نرخی بۆ دانه‌نا
هه‌تا ساڵی
1983 و 9 ساڵ به‌ر له مردنی
ئه‌و کاته‌ی
گه‌یشت به ته‌مه‌نی
81 ساڵی مافی خۆی
درایه و نۆبڵی
پزیشکی وه‌رگرت.
گه‌ر
له بۆشایی
نێوان هه‌ردوو
هه‌ڵوێست بڕوانین،
22 ساڵه، ئه‌و
22 ساڵه ته‌نها
واتای باوه‌ڕبوون
به ئازادی
و توانای ژنی
نه‌گه‌یاند،
به‌ڵکو واتای
ڕزگاربوونیشی
گه‌یاند له
کۆمه‌ڵێ کۆت
و به‌ندی نادروستی
پیاوی سالاری،
گه‌یاندنی
بوو بۆ ئامانجه‌کانی
له ڕووی سیاسی
و کۆمه‌ڵایه‌تی
و که‌لتووریی
و فه‌رهه‌گییه‌وه.
به‌ڵام رێڕه‌وی
وه‌رچه‌رخانی
ژنی کورد و کۆمه‌ڵی
کوردی له 15 ساڵی
ئازادی‌دا،
پازده ساڵی
شۆڕشی ته‌کنه‌لۆژی
و شارستانیه‌تی
ته‌کنه‌لۆژیدا
که له پرۆژه
بازرگانییه سیاسییه‌کاندا
گه‌یشتووه
به لووتکه
و دۆزه‌خێکی
بازاڕی ڕه‌شی
له ڕێگه‌ی
بازرگانی مۆدێرنه‌وه
بۆ هاووڵاتیان
و هه‌ژارانی کورد به‌رپاکردووه،
به‌ڵام له
مه‌سه‌له‌ی
ژنان و مافه
سیاسی و مرۆییه‌کانیاندا
هه‌وڵه‌کانیان
کراوه به
بارانی به‌هار
و ته‌نها له
وه‌رزی پێویستی
سیاسی‌دا ده‌بارێت.
ده‌رئه‌نجامی
فریادڕه‌س
ژنانی
ڕۆژئاوا له
ڕێگه‌ی ته‌ئه‌مولکردنی
فریادڕه‌سه‌وه
به‌هره‌مه‌ند
نه‌بوون به
ماف و ئازادییه‌کانیان،
به‌ڵکو له
ڕێگه‌چاره‌ی
مه‌عریفییه‌وه
بووه بۆ کیشه‌کان
و هه‌نگاوی
پراکتیکی خێرا
و جدی. ژنی
ڕۆئاوا که
باسی مافی ژن
ده‌کات، گرنگ
ئه‌وه‌یه
له ژنه‌که‌ی
به‌رانبه‌ری
که بۆ هه‌مان
مه‌به‌ست قسه
ده‌کات تێبگات
ده‌ڵێ چی، شوناسی
خۆیان وه‌کو
شوێن و فه‌رهه‌نگ
ناناسێنن،
ئه‌وان به
دووی به‌هانه‌ی
بوونی دیارده‌کاندا
ناگه‌ڕێن،
به دوای چاره‌سه‌ری
هه‌نوکه‌ییدا
ده‌گه‌ڕێن. هه‌ر
بۆیه‌ش زوو
توانیان کۆمه‌ڵێ
كێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
خۆیان بنبڕبکه‌ن
و مافی
سیاسی و فه‌رهه‌نگیشیان
به‌راورد نه‌کرێت
له گه‌ڵ پیاو.
به
هه‌زاران ڕێکخراوی
ژنان له ئه‌وروپادا
هه‌یه و هه‌موویان
مۆڵه‌ت و هاوکاری
مادی و
مه‌عنه‌وی
و یاسایی بۆ
به‌ڕێوه‌بردنی
کاره‌کانیان
له حکوومه‌ت
وه‌رده‌گرن،
که‌سیشیان
نه‌هاتوون
مه‌سه‌له‌ی
خۆیان و ئه‌و
ئامانجه‌ی
کاری بۆ ده‌که‌ن
بخه‌نه به‌ر
سازش و مه‌ترسییه‌وه
له پێناوی
حکوومه‌ت
و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی
هاوکاری مادی
و مه‌عنه‌وی
و یاساییان
ده‌کات، چونکه
له بنه‌مادا
ئه‌وان ده‌زانن
حکومه‌ت به
ده‌نگی ئه‌وان
بۆ نوێنه‌رایه‌تی
و خزمه‌تی ئه‌وان
دروست بووه،
حکومه‌تیش
ده‌زانیت ئه‌وه‌ی
ده‌یکات بۆ
هاووڵاتی
و ده‌یداتێ
مافی خۆیه‌تی
و به‌رهه‌می
ئه‌و خاک و وڵاته‌یه
له گه‌ڵ شوناسی
ئه‌وان ناوی
دێت، پێی
وایه ئه‌و
یارمه‌تی ژنان
ده‌دات بۆ
ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی
لێ بگرن و داواکاریان
هه‌بێت و چاوی
بکه‌نه‌وه
به‌رانبه‌ر
که‌م و کوڕیه‌کان.
هیچ هاووڵاتییه‌ک ناگات
به خاکی وڵاتێکی
ڕۆژئاوایی
و خاوه‌نی هه‌مان
ماف نه‌بێت،
به‌ڵام له
به‌ر ئه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی
کوردی عه‌شیره‌تگه‌ری یه، منه‌تی
مووچه و هاوکاری
به سه‌ر هاووڵاتیاندا
ده‌کات، منه‌تی
هاوکاری ڕێکخراو
و دام‌و
ده‌زگاکان
ده‌کات، گه‌ر
ڕه‌خنه‌گریش
بن سڕینه‌وه‌یان
تیۆرییه‌کی
ئاماده‌یه،
له تیۆره‌کانی
سیستمی سته‌مکار
و دیکتاتۆر.
کۆمه‌ڵیش له
به‌ر ئه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵێکی
عه‌شیره‌تگه‌ره
زه‌مینه‌ی
ئه‌و منه‌تبارکردنه‌یانی بۆ خوڵقاندوون و به
مافی خۆیانی
نازانن. ژنانی عه‌شیره‌تگه‌ری
تر پێیان وایه
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
پیاوسالارییه
فریادڕه‌سی
ئه‌وانه و
به بێ بوونی
ئه‌وان ئه‌مانیش
بوونیان نییه،
پێویسته چاوله‌به‌ر
و منه‌تباربن
چونکه ده‌سه‌ڵات
هاوکاری مادی
ده‌کات و ده‌رگای
خۆ دروستکردنی
له سه‌ره‌تاوه
لێکردوونه‌ته‌وه.
ژنانی
کورد پێویسته
له چوارچێوه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندی
ژن‌دا خۆیان
ڕێک بخه‌ن و بێنه ده‌رێ
له ژێر چه‌تری
پیاوسالاری
ده‌سه‌ڵاتی
فیودالیزم
و وه‌کو هیزێکی
کۆمه‌ڵایه‌تی،
هیزێکی ژنان، ده‌سه‌ڵات
ناچار بکه‌ن
به ته‌رخانکردنی
بودجه بۆیان،
ناچاری بکات
تێکۆشانه‌کانیان
ژێر پێ نه‌خات
و که‌رامه‌تی
مێیه‌تییان به
ساتۆری عه‌شیره‌تگه‌ری
له‌ت نه‌کات.
هێزی
ژن ته‌نها له
هۆشیاری و پلانی
مه‌عریفییانه‌دا
خۆی نابینێته‌وه، به‌ڵکو
له یه‌کده‌نگی
و یه‌ک پلانیشدایه،
ئه‌وان گه‌ر
یه‌ک هێزبن
زۆر به ئاسانی
ده‌توانن ببن
به به‌شێک
له ده‌نگی
بزووتنه‌وه
جیهانییه‌کان و پشتگیری جیهانی
به ده‌ست بهێنن. به‌ڵام
نه‌ک ئه‌وه‌یان
به شێوه‌ی
بنه‌ڕه‌تی
پێناکرێت،
به‌ڵکو له
کیشه هه‌نووکه‌ییه‌کانیشدا
پێیان ناکرێت. له سه‌ر
ئه‌و رێکه‌وتنه‌ی
عه‌شیره‌تگه‌رییه‌ی له
سلێمانی
دا
خوێنی دوو ژنی
پێ ونکرا، ده‌بوو
ژنان هه‌موو
به یه‌ک ده‌نگ
دژی بوه‌ستانایه
و ده‌نگیان
بگه‌یاندایه
به جیهان، چاوه‌ڕوانم
ده‌کرد به
هه‌زاران واژوو
کۆبکرێته‌وه
و بگات به
ئه‌وانه‌مان كه له ده‌ره‌وه
کار ده‌که‌ین
بۆ ئه‌وه‌ی
بڵێن تا ئێره
و به‌س پیاڵه‌ی
سه‌برمان لێی
ده‌ڕژێت. با
که‌س دڵخۆشنه‌کردنی
دوژمنانیش
نه‌کات به
به‌هانه، چونکه
ده‌سه‌ڵاتدارانی
کورد خۆیان
دڵی دوژمنانیان
به کورد خۆشکردووه.
به‌ڵام که
ئه‌وه‌شیان
نه‌کردووه
دیسان له عه‌شیره‌تگه‌رییه‌وه
کراوه، چونکه
خه‌ڵکی عه‌شیره‌تگه‌ر
ده‌ڵێ کیشه‌ی
من و که‌موکووڕییه‌کانی ماڵه‌که‌م
نابێت ده‌ره‌وه
پێی بزانێت
و نابێت که‌سی
دی ده‌ستی تێوه‌ردات، ئه‌وه‌ی
ڕوو ده‌دات
له ناو خێڵی
مندا هه‌ڵه‌ش
بێت هه‌ر به‌رگری
لێده‌که‌م! هه‌ر له‌و
ڕوانگه‌یه‌شه‌وه
هاوسه‌رگرتن
ته‌نها له
نێو قه‌بیله‌ی
خۆیاندا ڕوو
ده‌دات. رۆشنبیران،
ژنان، پارێزه‌رانی
مافی مرۆڤ و
دادگا سه‌رجه‌میان
به‌و بێ ده‌نگییه‌یان، ڕاستی
خێڵه‌كییه‌تی و نابه‌رپرسیاره‌تی
خۆیان ده‌سه‌لمێنن. ئه‌و بێ
ده‌نگییانه چۆن
ده‌توانن جارێکی
دی به رێکه‌وتنامه‌یه‌کی
له‌و جۆره
که له دێهاته‌کانی
کوردستاندا
و له نێوان
خه‌ڵکی ساکاردا
ڕوو ده‌دات
دژی بوه‌ستنه‌وه،
گه‌ر نه‌توانن
دژی ئه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵات
بوه‌ستنه‌وه،
چۆن شه‌رم ناکه‌ن
داوای پۆست
و مافی سیاسی
بکه‌ن که مافی
مرۆڤ بوون و
دانپێدانیان وه‌کو
مرۆڤ نییه.
ئه‌وانه‌ی
پرسی کۆمه‌ڵی
مه‌ده‌نییان کردووه
به غه‌م، ئه‌رکیانه
ئه‌مڕۆ به
پلانێکی جیاوازتر
بێنه ڕوو،
رێگه نه‌ده‌ن
دنیای هاوچه‌رخبوون
بۆ تاکی کورد
بکرێت به دۆزه‌خێکی
ڕه‌وشتی و مرۆیی
و، گوزه‌ر
کردن لێوه‌ی
ئه‌سته‌م بێت. مرۆڤی
کورد و ژنی کورد
به تایبه‌ت
ده‌بێت ئه‌وه
بزانن پازده
ساڵ چه‌ق به‌ستنی
کورد له دۆخێک‌دا
بۆ ڕۆژئاوا
30 سی ساڵ ده‌کات،
چونکه له
ڕووی تێکۆشانه‌وه
ئه‌و کات و بۆشاییه‌ی
مرۆڤی ڕۆژهه‌ڵاتی
هه‌یه‌تی بۆ
بیرکردنه‌وه
و خۆ رێکخستنی
فکری و مرۆیی،
مرۆڤی ڕۆژئاوایی نییه‌تی.
زه‌مه‌نی ڕۆژئاوا
تیژپه‌ڕ تره
و ڕۆژهه‌ڵاتیش
خاو و به‌تاڵ.
لێره که تێده‌کۆشێت
بۆ ڕووبه‌رێکی
مرۆیی، کاتی
تێکۆشانه‌که
له کاتی ژیانی
تایبه‌تی خۆت
ده‌بچڕێت،
چونکه تێکۆشانی
بۆ کاری مرۆیی
بژێوی ژیان
و مووچه‌ت بۆ
دابین ناکات
که هه‌موو
کاتی خۆتی بۆ
ته‌رخان بکه‌یت،
به پێچه‌وانه‌ی
کوردستان که
ده‌بێت به
پیشه، له
گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
ئه‌و پیشه‌یه
ناتوانێت سوود
به‌خش بێت،
ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی
به جه‌وهه‌ره‌وه
هه‌یه، جه‌وهه‌ری
ڕۆژئاوایی له
کارکردن‌دا
ته‌ژی کراوه
به مه‌عریفه
و جه‌وهه‌ری
ڕۆژهه‌ڵاتیش
به خورافه.
•
• •