هه‌رکه
باران
ڕه‌هێڵه‌ی ئه‌دا
له‌گوڵزاری
وشه‌کانم
وه‌ک ته‌زووی
ساردی
ئێواره‌یه‌کی
پاییز،
جه‌سته‌م سڕ
ئه‌کات و
چون گه‌رداڵی
به‌فر
ئه‌ڕژێت به سه‌ر ده‌فته‌ره‌كانم،
سه‌دان خۆزگه
له هه‌ناوم هه‌ڵئه‌قوڵێت
و
کۆرپه‌ی هیوا
عومرم به‌ره‌و
باوه‌شی
شیعرێک ئه‌بات،
تاوێ ئه‌مه‌وێ
ببمه باران و
لێوی کاڵه‌وه‌بووی
گوڵه‌کان
ماچ بکه‌م،
ئه‌وسا داببارێم
به سه‌ر ته‌رزی
ئه‌و
لاولاوانه‌دا
که باڵایان
ئاڵاندووه به
قه‌دی
پیره داره‌کان
و
ئه‌و نیگا سارده‌وه‌بوویه‌ی
گوڵه‌کانی خه‌واندوون!
تاوێكی دی ئه‌مه‌وێ
تێکه‌ڵ به
هاژه‌ی ئه‌و
ڕووبارانه بم
که سیحری شه‌و
له‌گه‌ڵ
خۆیان ئه‌به‌ن
به‌ره‌و که‌ناره
چاوه‌ڕێکان،
تا ببمه باران
و داببارێم
به‌سه‌ر
بێده‌نگیدا و
کۆڵانه‌کان
پڕ بکه‌م له
چرپه...
هه‌رکه
باران
ڕه‌هێڵه‌ی ئه‌دا
له گوڵزاری
وشه‌کانم
ئه‌مه‌وێ
دڵۆپ دڵۆپ
وه‌ک ده‌نکه مرواری
كه له پرچی
شه‌وا
ئه‌تکێته ئه‌و
په‌رداخه‌ی
هێشتا تامی
دوو لێوی نه‌کردووه
بتكێمه‌وه
تاوێکی دی
ئه‌مه‌وێت
ببمه وشکه
دێراوێک و
باوه‌ش بۆ
باران بگرمه‌وه
دوور دوور
بیبه‌مه دیده‌نی
جوێبار و
ده‌شته‌کانی
ده‌وری شار
تا باران فێری
ئه‌شقم بکا و
له‌گه‌ڵ خاکا
تێکه‌ڵ به‌بۆنی
مێرگه‌کان
ببم...
هه‌رکه
باران
ڕه‌هێڵه‌ی ئه‌دا
له‌گوڵزاری
وشه‌کانم
وشه وشه
له‌گه‌ڵ
باران
یه‌ک ڕه‌نگ و
یه‌ک ده‌نگ
لێک ده‌ئاڵێین،
دائه‌بارێین
به‌سه‌ر بێده‌نگیدا
و
شار پڕ ئه‌که‌ین
له چرپه...!
23 - 6 - 2006
• • •