Start

هێرك
پێڕك
تێڕك
كۆوێژ
ڕاوێژ
تێبێژ
وێژگ
چێژگ
مێژگ
ڕاڕه‌و
ڕۆژه‌و
گێژه‌و
2007-01-23

ماڵئاوا


• ژیار جاف

 

 

ماڵئاوا ئه‌ی دوورترین تروسکایی ناخم
من چیدی ناتوانم به‌ دیار ئه‌و هه‌موو سه‌رابه‌وه‌
ده‌ست به‌ ئه‌ژنۆ رابمێنم،
راوه‌ستم و پێم نه‌کرێ
رێ له‌ ئافاتی ئه‌م زه‌مه‌نه‌ ڕه‌شه‌ بگرم
نا..
چیدی ناتوانم بێده‌نگ بم
له‌و شه‌وه‌ تاریکه‌دا
که‌ من خۆم شایه‌تحاڵی
کوشتنی چۆله‌که‌ بێ گوناهه‌کانی
سه‌ر گوێسه‌بانه‌که‌مان بووم و
نه‌توانم شایه‌تی له‌ سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ بده‌م..
من ئه‌ڕۆم و
ئه‌م مه‌مله‌که‌تی تاوانه‌
بۆ ئێوه‌ به‌ جێدێڵم
من ئه‌ڕۆم و
ئێوه‌ به‌ تاریکی ناو ناختان ئه‌سپێرم
ئێوه‌ خۆتان ده‌ستتان له‌ خوێنی مندایه‌
که‌ چی له‌ هه‌موو که‌س به‌ کوڵتر بۆم ئه‌گرین
من ئه‌ڕۆم و
به‌ گه‌مژه‌یی خۆتان ئه‌سپێرم
ئێوه‌ به‌رجه‌سته‌ترین تاوانباری ئه‌م خوێنه‌ن
که‌ چی به‌ دوای تاوانباراندا ئه‌گه‌ڕێن
ئێوه
له‌ تیرباراندا ده‌ست ڕاستبوون
چونکه‌ ڕۆژێک نه‌بوو چاوی من نه‌که‌نه‌ نیشانه‌
بۆ پێکانی تیره‌کانتان
ئێوه‌ تفتان له‌ عه‌رد رۆنه‌ده‌کرد
چونکه‌ روخساری به‌ نه‌فره‌تبووی منتان هه‌بوو
ئای خودایه‌...
ئاخر من چیم پێ ده‌کرێت له‌وه‌ زیاتر
ئه‌م ئه‌شکه‌وتی تاریکییه‌تان بۆ به‌ جێ بێڵم
تا به‌ ئاره‌زووی گڵاوی خۆتان ڕه‌وایی به‌ تاوانه‌کانتان بده‌ن
من ئه‌ڕۆم و
خوێنی به‌ ناهه‌ق رژاوم بۆ ئێوه‌ به‌ جێ دێڵم
تا تینوێتیتانی پێ بشکێنن
من ئه‌ڕۆم و
هاواری به‌ زۆر تاسێنراوم بۆ ئێوه‌ به‌ جێ دێڵم
تا ئاهه‌نگتان رازاوه‌تربێت
نا...
ئیدی ناتوانم
بکوژانی خۆزگه‌کانم
به‌ به‌رچاومه‌وه‌ شایی بۆ مه‌رگی ئاره‌زووه کانم بگێڕن و
منیش چیم پێ  نه‌کرێت
من ئه‌ڕۆم و
ئه‌م سه‌رزه‌مینی خوێنه‌ بۆ ئێوه‌ به‌ جێ دێڵم
تا له ‌ناو خوێندا ون ئه‌بن
من ئه‌ڕۆم و
ئێوه‌ به‌م زه‌مه‌نی شمشێره‌
به‌م قڕو قاتی ئه‌وینه‌ ئه‌سپێرم
ماڵئاوا ئه‌ی راستگۆترین بزه‌ی ساواییم
ماڵئاوا ئه‌ی ساخته‌ترین قاقای گه‌وره‌ییم
من چیدی پێمناکرێت گه‌ردنم بخه‌مه‌ ژێر
ئه‌م هه‌موو چه‌قۆ درۆزنانه‌وه‌
نا
من ناتوانم نا
من ئه‌بێ له‌م ده‌ڤه‌ری خۆکوشتنه‌دا
خۆم قوتارکه‌م
بڕۆم و جه‌نگه‌ڵێک بدۆزمه‌وه‌
که‌ عیشق تیادا ته‌نها یاسابێت
من ئه‌ڕۆم و
ئێسک و پروسکی ووردو خاش کراوم
بۆ ئێوه‌ به‌ جێدێڵم
هه‌تا رۆحتان ئارامتربێت
نا ئیدی که‌س ناتوانێت ڕێ به‌م سه‌فه‌ره‌م بگرێت
دوا بڕیارمه‌
چیتان پێ ده‌کرێ درێخی مه‌که‌ن
ئه‌وه‌ چاوه‌کانم ده‌ریبێنن
ئه‌وه‌ روومه‌تم بیشێوێنن
ئه‌وه‌ لاقه‌کانم
ئه‌وه‌ سنگم، دڵم، هه‌ناوم
چیم پێده‌که‌ن بیکه‌م
من ئه‌م خه‌راباته‌ به‌ جێدێڵم
من ئه‌مه‌وێ رۆحی پاکم له‌م
سه‌رزه‌مینی تاوانه‌دا رزگار بکه‌م
ماڵئاوا
ماڵئا
ماڵ
ما
م
.



شێعروئه‌ده‌ب
مێژوویی
گفتوگۆ
ڕۆژه‌و
زانست و تێكنیك
كولتوور
ڕاوێژ
جۆراوجۆر
مۆسیقا و ده‌نگ
ئارشیو
گزینگ
فۆنتی کوردی1 - 2

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

Webmaster: Chia Madani