ئه‌قڵ چه‌مکی نیكرۆفیلیزم له کتێبی زانای ده‌روونناسیی «ئه‌ریک فرۆم» به واتای "مه‌رگ دۆستی، یان شه‌یدا بوون به مه‌رگ" هاتووه. هه‌ر ئه‌و پێی وایه كه ئه‌و چه‌مکه، یه‌که‌مجار «لێنین» به کاری هێناوه. به‌ڵام «میچۆڵ دی ئۆنا»ی زانا خۆی کرد به قوربانی دژایه‌تیکردنی ئه‌و چه‌مکه، کاتێک ساڵی 1936 جه‌نراڵی به خوێن تینوو «میلان ئۆستریه» ده‌ستی کرد به گوتار دان و، له کۆتایی گوتاره‌که‌یدا هاواری کرد "بژی مردن"، له‌م کاته‌دا میچۆڵ هه‌ڵده‌ستێت له به‌رده‌می ئاماده‌بوواندا به‌رپه‌رچی ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت: "جه‌نراڵ شه‌ڕی شێواندووه، «سێرڤانتیس» یش هه‌ر وابوو، به‌ڵام بشێوێنی وه‌کو جه‌نراڵ، ئه‌و به‌ها ڕۆحییه‌ی له ده‌ست داوه که سێرڤانتیس هه‌ڵگری بوو. جه‌نراڵ حه‌سانه‌وه شه‌ڕخوازه‌کانی له پارچه پارچه کردنی جه‌سته‌دا ده‌بینێته‌وه، هاواره‌که‌شی، هاوارێکی شێتانه‌ی نیکرۆڤیلی یه". لێره‌دا جه‌نراڵ هه‌ڵده‌ستێت و دیسان ده‌ست ده‌کات به هاوار کردن "برۆخێت زانایی، بژی مردن". چیرۆکی «میچۆڵ دی ئۆنا» له‌وه درێژتره و ناچێته‌سه‌ر به‌شه‌کانی دی به‌سه‌رهاته‌که‌ی که تا دواساته‌کانی ژیانی پێوه‌ی گلا. مه‌به‌ستمانه له‌و ده‌روازه‌وه بچینه ژوورێ و بڵێین پێویسته جیهانی کوردیی ئه‌مڕۆ هه‌ڵوێسته‌ی جیددی له سه‌ر ئه‌و چه‌مکه بکات تا چه‌ندین «دی ئۆنا»ی ڕووبه‌ڕووی جه‌لاده‌کانی تێدا دروست ببێت. لێکۆڵینه‌وه و ڕاڤه‌ی ته‌واو له سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک بکات که ئه‌مڕۆ له هه‌موو فاکته‌ره‌کانی دی زیاتر له ناو کورد و ده‌روونی کورددا ته‌شه‌نه‌ی کردووه، بێ ئه‌وه‌ی ساکارترین خوێندنه‌وه‌ی بۆ ئاکار و پرچه‌کرداره ده‌روونییه‌كان هه‌بێت. مه‌به‌ستمه له‌م نووسینه‌دا زیاتر باس له نیكرۆفیلیزم و ژێر ڕکێڤکه‌وتنی ژنی کورد بکه‌م، پێناسی شوناسی یه‌ک ڕۆژه‌ی له چوارچێوه‌کانیدا بهێنمه‌ڕوو بۆ «دی ئۆنا»یه‌ک گه‌ر له جیهانی کوردی‌دا بوونی هه‌بێت، ئه‌و یه‌ک ڕۆژه‌ی ناوی لێنراوه 8ی مارس و رۆژی جیهانی ژن. خۆشبه‌ختانه ژنانی ڕۆژئاوا توانیویانه بایی ئه‌وه‌نده نه‌خشه‌ی که‌سایه‌تی خۆیان له سه‌ر ڕووی ژیان بکێشن تا ژنانی جیهانی لێ به‌هره‌مه‌ند بکه‌ن. ئه‌و رۆژه له جیهانی کوردی‌دا ته‌نها بۆ ژنانی رێکخراوه‌کان و ژنانی نووسه‌ر و ناوه‌نده ڕۆشنبیرییه‌که‌یه. ژنانی ده‌سه‌ڵاتدار خۆیان له به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات و پیاوه‌تیدا ده‌بیننه‌وه. نه‌نگی یه باسی شتی بچووک بکه‌ن (مه‌به‌ست قه‌باره و نرخی به‌هاکانی ژنه لایان)، ژنانی نه‌دار و نه‌خۆێنده‌وار و ژنانی ماڵه‌وه‌ش یا هه‌ر نازانن چییه، یان به ڕێکه‌وت گوێی له وشه‌که بووه. بۆچی 8ی مارس، ڕۆژی ژنانی رێکخراوه‌کان و ڕۆژی ژنانی نووسه‌ره؟ چونكه له‌م رۆژه‌دا، ژنان خۆیان بۆ یه‌کجار، ڕۆژباش و پیرۆزبایی و هاوده‌نگی بۆ یه‌ک ده‌رده‌بڕن، چونكه ته‌نها ڕۆژێکه هه‌موو ژنان تێیدا کۆکن که ژنان به‌شخوراو و چه‌وساوه‌ن، ئیتر هه‌میشه کۆکن له سه‌ر ئه‌وه‌ی ناکۆک بن. له‌وه‌ش زیاتر، هه‌ندێ ژنی پێنووس به‌ده‌ست ته‌نها له ڕۆژی ژن‌دا باس له نه‌هامه‌تی ژن ده‌که‌ن، ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه شه‌ش مانگ پێشتر وتارێکی ئاماده کردبێت و هه‌ڵیگرتبێت بۆ ئه‌و ڕۆژه. سیناریویه‌که لێره‌دا کۆتایی نایه‌ت، به‌ڵکو په‌رده‌ی به‌هێز لای ئه‌و ئه‌کته‌ره پیاوانه‌یه كه له سه‌ر شانۆی ژنان ڕۆڵی قاره‌مان ده‌بینن و، خۆیان وه‌کو هاوبیر و هاوڕا و هاوخه‌بات پیشان ده‌ده‌ن، بۆ گۆڕینی کۆمه‌ڵی کوردیی له کۆمه‌ڵێكی ده‌ره‌به‌گییه‌وه بۆ کۆمه‌ڵێکی سیڤیلی(مه‌ده‌نی)، یادی ئه‌و ڕۆژه وه‌کو نه‌ریتێك ده‌کرێته‌وه، نه‌ک بۆ پێداچوونه‌وه‌ی پرۆگرامێک و داواکارییه‌ک كه له ساڵی ڕابردوه‌وه جه‌ختی جێبه‌جێ کردنی کرابێت و ئه‌مساڵ بژاری جێبه‌جێ نه‌کراوه‌کانی ساڵی ڕابردوو و ڕاڤه‌ی كێشه نوێیه‌کانی ئه‌مساڵ بکه‌ن بۆ داواکاریی نوێ. به‌ڵام گه‌ر هه‌ندێک به دیقه‌ت له‌م مه‌سه‌له‌یه بڕوانین پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته، به تایبه‌ت به‌رانبه‌ر ئه‌و ژنانه‌ی خۆیان به هاوبیر و هاوخه‌بات ده‌زانن. ده‌مه‌وێ بچمه سه‌ر ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئه‌م ڕاستییه ده‌سه‌لمێنن، به‌تایبه‌ت به‌رانبه‌ر ژنانی خه‌باتکار بۆ یه‌کسانی له ناو کۆمه‌ڵی کوردی‌دا، چونكه ده‌توانم ساڵی2005 - 2006 به ساڵی سووکایه‌تی و شکاندنی ژنانی ئه‌و بواره بژمێرم، بۆیه هه‌ندێ ڕووناکی ده‌خه‌مه سه‌ر. په‌یوه‌ندی تاک به کۆمه‌ڵه‌وه زه‌مینه خۆشکه‌ره له به‌رده‌م زانایاندا كه له گه‌ڵ رۆژگاردا تیۆره‌کانیان ده‌وڵه‌مه‌ندبکه‌ن. به‌ڵام هه‌تا ئێستاش نه‌توانراوه زۆر چه‌مکی تاریک، ڕووناک بکرێته‌وه. له‌وانه چه‌مکی کۆمه‌ڵ له گه‌ڵ کۆمه‌ڵ، یاخود ڕاستتر چه‌مکی نیوه‌ی کۆمه‌ڵ له گه‌ڵ نیوه‌که‌ی دی. ده‌سته‌بری کۆمه‌ڵ له دوو ره‌گه‌ز پێک هاتووه، ئه‌ویش ره‌گه‌زی نێر و مێ یه. هه‌موو هه‌نگاوه ورد و در‌شته‌کانی کۆمه‌ڵیش به‌ره‌و پێشکه‌وتن یان دواکه‌وتن و پاشه‌کشه، پا‌به‌نده به هه‌ردوو ره‌گه‌زه‌وه. هه‌رگیز پێشکه‌وتن و کۆمه‌ڵی سیڤیلی(مه‌ده‌نی) و مرۆیی پێک نایه و پێک نه‌هاتووه له کۆمه‌ڵێک نیوه‌ی مه‌رگ دۆست بێت و نیوه‌شی مردوو، نیوه‌ی سادی بێت و نیوه‌ی ماسۆشی، نیوه‌ی چه‌وسێنه‌ر و نیوه‌ی چه‌وساوه، که هه‌موویان ده‌ردی ده‌روونین و، ته‌نها به به‌دواداچوونی پزیشکی ده‌روونیی چاره‌سه‌رده‌كرێن، وه‌کو ئه‌وه‌ی له رۆژئاوادا باوه. ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی له ناو کوردا به ته‌واوی ته‌شه‌نه‌یان کردووه و پێویست به چاره‌سه‌رین، نه‌خۆشییه‌کانی "سادیسم، پاوانخوازی و ئه‌تککه‌ریی یان تێکشێنه‌رخوازیی"ن. ئه‌و سێ چه‌مکه‌ی كه هه‌ردوو زانا «ئه‌ریک فرۆم» و «فرۆید» ئاماژه‌یان به ده‌رکه‌وته‌کانی کردووه، ئه‌و سێ چه‌مکه به رێژه‌ی سێ له سه‌ر چوار به‌رابه‌رن به ره‌گه‌زی نێر. له ئاستیشیدا، چه‌مکه‌کانی "ماسۆشیزم، بێ ده‌سه‌ڵاتیی، به‌ڵێکاریی" هاوته‌ریبی ره‌گه‌زی مێن. باوه‌ڕم وایه ده‌توانین یه‌ک ناو له هه‌ر سێ واتاکه بنێین، ئه‌ویش دووباره به کارهێنانه‌وه‌ی چه‌مکه‌که‌ی «دی ئۆنا» واته نیكرۆفیلیزمه. فرۆم به دوو جۆر نیكرۆفیلیزم ناوزه‌دده‌کات: 1- نیکرۆفیلی سێکسی: ئه‌م جۆره خواستی سێکس کردنیان له گه‌ڵ ژنێکی مردوودا هه‌یه. 2- نیکرۆفیلی ناسێکسی: ئه‌مه‌یان خواستی ده‌ستلێدان و به دیا‌ه‌روه‌دانیشتن و، بڕینی ئه‌ندامه سێكسییه‌کانی مرۆڤ (ئه‌ندامه‌کانی زاوزێ)ی مردوویان هه‌یه. ئه‌و دوو خاڵه که پابه‌ندی یه‌ک واتان، فرۆم له ژێر کاریگه‌ری کوشت‌وبڕ و تاوانه‌کانی هیتله‌ر و نازییه‌وه به‌رانبه‌ر به خه‌ڵکی ئه‌ڵمانیا و جووله‌که به جیاکراوه‌یی هه‌ڵیهێنجاوه، ئه‌و جیاکردنه‌وه‌ش له پێناوی ده‌ست نیشانکردنی جۆری تاوانه‌کاندایه. به‌و واتایه ئه‌وه‌شیان جۆری یه‌که‌م ئه‌نجام نادا و هی دووه‌م ئه‌نجام ده‌دات، یان پێچه‌وانه‌که‌ی هه‌ر هه‌مان تاوانیان هه‌یه و یه‌ک چه‌مک شوناسیانه. هه‌ر ئه‌مه‌ش به سه‌ر چه‌مکه‌کانی سادیسم، پاوانخوازی و تێکشکێنه‌رخوازییدا پراکتیک ده‌بێت. چونكه له بنه‌مادا هه‌ر سێ که‌سایه‌تی ئالووده‌ی یه‌ک جۆره هۆکاری ده‌روونین، که خۆیان له هه‌ست کردن به که‌می، دۆڕان و لاوازی پێكدێن و، به سه‌ریاندا زاڵه. پاشان هه‌ر یه‌ک له‌و که‌سیه‌تییه هه‌وڵی کوشتنی شتێک ده‌دات، ده‌کرێ شتێکی مادی یان مه‌عنه‌وی بێت، که له هه‌ردوو باردا پێشێلکردنی ئازادی به‌رانبه‌ر و کوشتنی به‌ها، ڕۆح، جه‌سته و لێ سه‌ندنه‌وه‌ی ژیانی لێده‌كه‌وێته‌وه. کوشتنی هه‌ر یه‌ک له‌و فاکته‌رانه‌ش، هه‌ر کوشتن و تاوانه و هه‌ڵگری هه‌مان چه‌مکی زاینده‌یی و ده‌ست لێدانی مردووه. چونكه که‌سی به‌رانبه‌ر ده‌یه‌وێت گیانێك(ڕاستی یان مه‌جازی) به مردوویی، ببینێت، بگرێت، یان بیخاته ژێر گڵه‌وه.
که‌سیه‌تی سادی: سادیسم ده‌ربڕینێكی «فرۆید»ییانه‌یه، هۆی دوچاربوونی ئه‌و که‌سانه به‌م ده‌رده به پێی بۆچوونی هه‌ردوو زانای ناوهاتوو، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ستکردن به لاوازی و ونبوون و دۆڕان. ئه‌مانه ئاره‌زوویه‌کی له ڕاده به‌ده‌ریان بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتن هه‌یه، له هه‌موو ڕووه بنه‌ماکانی ژیانه‌وه. به بۆچوونی فرۆید و ئه‌ریک فرۆم ئه‌م ئالووده بووانه گه‌ر کۆنترۆڵ یا ده‌ست به‌سه‌رداگرتنیان له ده‌ست دا، هه‌ست به به‌دبه‌ختی و خه‌مۆکی و که‌میی خۆیان ده‌که‌ن. لێره‌دا، گه‌ر یه‌ک ده‌ستمان به‌رز بکه‌ینه‌وه بۆ لێده‌رکردنی ئه‌وانه‌ی ئالووده‌ی ئه‌م ده‌رده نین، هێشتا یه‌ک به ده‌سته‌وه‌یه، چونكه باوه‌ڕناکه‌م ژنی کورد هه‌بێت ده‌ست به سه‌رداگیراو نه‌بێت، به‌وانه‌شه‌وه که باسی مافی ژن ده‌که‌ن. ئیتر ده‌ست به سه‌رداگرتنه‌کان، له‌لایه‌ن پیاوی ناو خێزانه‌وه بێت، یان داموده‌زگا و ده‌سه‌ڵاتی پیاوانه‌وه. به‌و پێیه‌ش: • به‌شێکی زۆری ژن، پیاوی ناو خێزان (باوک، برا، هاوسه‌ر) کۆنترۆڵی کردووه، کۆنترۆڵی سه‌ره‌تایی ترین ماف، که وه‌کو مرۆڤ بژی، بیر بکاته‌وه، بجووڵێته‌وه، نه‌ک وه‌کو ئاژه‌ڵێکی دابه‌سته، هه‌تا کاتی قوربانی کردنی دێت، یان خۆی، خۆی ده‌کات به قوربانی. • به‌شێکی دیکه‌یان، کۆنترۆڵکراوی نێو داموده‌زگاحزبی و سیاسییه‌کان بوون، ئه‌مانه ئه‌و ژنانه‌ن که خواستیان بۆ به ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان بردو‌وه‌ته ناو ده‌زگا حزبی و حکومییه‌کانه‌وه، زیاتر خۆیان له ژنانی ناو رێکخراوه‌کان، ده‌زگا رێکخراوه‌یی و حزبی و راگه‌یاندنه حزبییه‌کاندا ده‌بیننه‌وه. ئه‌مانه‌ش کۆنترۆڵکراوی ئه‌و حزب و داموده‌زگا و پیاوانه‌ن که هه‌یکه‌لی به‌رێوه‌بردنی ئه‌وانن، ئه‌م ژنانه‌ن ته‌نانه‌ت ئازادی ئه‌وه‌یان نییه له پرۆگرامه‌که‌یانه‌وه میوانداری ژنێکی دی، بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌تی ژنێکی دی، داکۆکی کردن له مافی ژنێکی دی بكه‌ن. گه‌ر پیاوی هه‌یکه‌له ئیدارییه‌که، لیێ ڕازی نه‌بێت و ڕه‌زامه‌ندی له سه‌رنه‌نوێنێت، جا ئیتر چۆن باس له ئازادی و ئازادبوون ده‌كات و، به‌شان و باڵی خۆیدا هه‌ڵده‌دات. ئه‌وه خه‌ونێکی هه‌ڵبزڕکاوه و ناگات به هاتنه دی، چونكه ئه‌وی ژن ته‌نها بۆ ڕازاندنه‌وه و دیکۆره‌یشن به کار هاتووه له‌و شوێنه‌دا (پێشتر له سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌م گوتووه). • به‌شی سێهه‌م، ژنانی نووسه‌ر و پێنووس به‌ده‌ستن بۆ ماف و ئازادی ژن، ئه‌وانیش به چه‌ند شێوه‌یه‌ک کۆنترۆڵکراون، له‌وانه: 1- کۆنترۆڵی ده‌ربڕین: که‌م ژن له نووسه‌ره‌کان توانیوێتی ئه‌ندامی زاوزێی ژن، سێکس، خولی مانگانه، فاکته‌ره تابۆکراوه‌کانی دی بخاته ڕسته‌وه. واته هێشتا کۆنترۆڵکراوی نه‌ریت و عه‌قڵێكی iعه بۆماوه‌ی پیاوانه‌یه، ئه‌و جۆره عه‌قڵه‌ی عه‌قڵه‌ی که ته‌نانه‌ت گه‌ر ژن له سه‌رشۆردا بێت و خۆی بشوات، به میوانی پرسیارکه‌ر ده‌ڵێین: ڕۆیشتووه‌ته ماڵه دراوسێكه و هه‌ر ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه! چونكه پێیان وایه ژن ته‌نها پاش سێکسکردن خۆی ده‌شوات، گه‌ر گوتیشیان خۆی ده‌شوات واته که‌سی پرسیارکه‌ر ئه‌وه‌ی لادروست ده‌بێت ژنه‌كه سێکسی کردووه بۆیه خۆی ده‌شوات، ئه‌وه‌ش شه‌رم و نهنگییه‌كی ناو نه‌هاتووه. 2- کۆنترۆڵی ویژدان: ئه‌مه جۆرێكی دی نووسه‌ری ژنه، که لاسه‌نگییه‌کانی مافی ژن چۆنه، كێشه‌ی ئه‌و نییه. گرنگ ئه‌وه‌یه، ئه‌وی نووسه‌ر هه‌تا ئاستێک ڕاستییه‌کان ده‌رنه‌بڕێت دڵی، پیاو، لایه‌ن، کۆمه‌ڵ، ده‌زگایه‌کی لێ بڕه‌نجێت، نه‌وه‌ک هه‌ر وه‌ک له ناو کۆمه‌ڵی کوردی‌دا باوه گه‌ر ژنێک ڕه‌خنه‌ی لێ گرتن، یان ژنێکیان خۆش نه‌ویست ــ تۆمه‌تی بۆ هه‌ڵده‌بستن ــ به‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه بکه‌وێت، یان نه‌ریتێكی هه‌ڵه و نامرۆڤانه‌ی ناو کۆمه‌ڵێکی سادییانه کۆنترۆڵی بكات. 3- کۆنترۆڵی ڕه‌وشت: ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی کوردی ئاوه‌ژوو کردووه، بۆچوونی نادروسته سه‌باره‌ت به ڕه‌وشت (لێره‌دا ناچمه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ڕه‌وشت و له کتێبی ڕه‌وشتناسیدا به وردی باسم کردووه)، ته‌نها ئه‌مه‌وێت بڵێم ته‌نانه‌ت لای هه‌ندێ ژنی نووسه‌ریش وه‌کو کۆمه‌ڵی باو، ڕه‌وشت ته‌نها (له نێو ڕاندا) ده‌بینێته‌وه و ئه‌و سازشانه‌ی له مه‌سه‌له‌ی ژن‌دا ده‌یکات له پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی که‌سی خۆیدا، له پێناوی وه‌ده‌ست هێنانی ئامانجێکی دیاریکراودا، گۆڕێنی هه‌لوێسته‌کانی له ئه‌رێ(ئایی) بۆ نه‌رێ(نایی)یه‌وه، هیچی ناچێته خانه‌ی ڕه‌وشته‌وه، مادام ئه‌و هه‌ڵوێست و ئاکارانه له (نێو ڕاندا) نین، ئه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره عه‌قڵه سادییه پیاوانه کۆنترۆڵی کردوون، گورزێكی تر بوون له دۆزی ژن، به تایبه‌ت له داواکانی ژنی نووسه‌ر و ژنی داواکاری مافی ژن. 4- كۆنترۆڵی ئه‌و به‌شه‌ی ژنی نووسه‌ره، که وه‌کو هه‌ر ژنێکی چه‌وساوه‌ی نه‌خوێنده‌وار، بێ ده‌سه‌ڵات یاخود ناهۆشیار، به ده‌ستی هاوسه‌ر ده‌چه‌وسێته‌وه و، مافه‌کانیشی له ماڵه‌که‌ی خۆیدا هه‌ر له ئاستی ئه‌و ژنانه‌دایه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ژنێکی دی داوای ده‌کات بۆ خۆی داوا ناکات و له خۆی ڕانابینێت خواستی ئه‌و کۆمه‌ڵه که له ئه‌وی ژنیان ده‌وێت پشت گوێ بخات و خۆی ڕزگار بکات. ئه‌م به‌شه گه‌ر داوای مافی ژنیش بکه‌ن وه‌کو مۆدێل باسی ده‌که‌ن، نه‌ک وه‌کو هه‌قیقه‌ت. واته ئه‌و ژنه‌ش دیسان به نه‌ریتی باو کۆنترۆڵ کراوه و توانای ئازادکردنی خۆی نییه، نه‌ک ئازادی ئه‌وانی دی. لێره‌وه گه‌ر بڕوانینه هه‌ر سێ چینی ژنان و، به چینی زۆر له خوار و چینی ناوه‌ندی و چینی باڵاتر له هۆشیاریدا ناوزه‌دیان بکه‌ین، هه‌ر سێ لایان به شێوه‌ی جیاواز کۆنترۆڵکراوی هێزێكی سادیی ده‌ره‌کی (ده‌ره‌وه‌ی خۆیان) ن و، هه‌موو جه‌موجۆڵێکی سروشتییان لێ یاساغ کراوه. ئه‌و هێزه‌ش هه‌میشه بکوژی شتێکی جوان بووه (ڕۆح، جه‌سته، خواست، هه‌ڵوێست، ڕه‌وشت، به‌ها، مرۆڤ بوون، تد...) له هه‌ر سه‌رچاوه‌یه‌کدا ئه‌و سادییهخۆی بینیبێته‌وه بکوژ بووه، به دیار ته‌رمی مردوویه‌که‌وه دانیشتووه، ناکرێ بڵێین ئه‌م جۆره کوشتنه که‌م تاوانتره و، ناوی نه‌نێین بکوژ و نیكرۆفیلیزم.
پاوانخوازیی: ئه‌م فاکته‌ره‌یان به پێی بۆچوونه‌کانی «ئه‌ریک فرۆم» له کتێبی (شیكردنه‌وه‌ی له‌ناوبردنی مرۆڤ) دا، وا باس ده‌کات که، ده‌ردی ده‌سه‌ڵاتخوازی یان پاوانخوازیی له‌و که‌سانه‌دا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه که به هه‌موو شێوه‌یه‌ک له ده‌سه‌ڵاتی سروشتی ژنێک یا مناڵێک هه‌تا ده‌سه‌ڵات و هێزه گه‌وره‌کان قه‌ڵس ده‌بن، به‌ڵام له ناوه‌وه له هه‌وڵداندایه بۆ وه‌ده‌ستهێنان و پیاده‌کردنی ده‌سه‌ڵات و، ده‌چێته ژێر ڕکێڤی هه‌ر ده‌سه‌ڵات و رێبازێکه‌وه كه خواسته‌کانی جێبه‌جێ بکات، که‌سیه‌تی پاوانخواز ده‌که‌وێته نابووتکردنی هه‌موو جۆره‌کانی ده‌سه‌ڵات له پێناوی به ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتدا و ژێر ڕکێڤ خستنی که‌سانی دی. كه‌سانی له‌م جۆره، زۆر جار شتێک ده‌که‌ن به سیمبۆل بۆ خۆیان وه‌کو به‌هانه‌یه‌ک بۆ ئه‌و کاره‌ی ده‌یکه‌ن، زۆر جار ئه‌و سیمبۆله خۆی له مه‌سه‌له‌ی ئایدۆلۆژی، یاسایی، ئابووری و، تد... ده‌بینێته‌وه. جه‌سته‌ی کۆمه‌ڵی کوردیی، هه‌لاهه‌لاکراوی ده‌ستی ئه‌م ڤایرۆسه‌یه و، نه‌خۆشییه‌كی هێنده بڵاوه كه کۆمه‌ڵی به ته‌واوی به‌ره‌و هه‌ڵدێری گه‌وره بردووه. ده‌کرێ له کاتی دی‌دا بگه‌رێمه‌وه سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌کانی دی کۆمه‌ڵ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێره‌دا مه‌به‌ستمه، ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌یه که کورد خاوه‌نیه‌تی و ژنی پێ ده‌چه‌وسێنێته‌وه: 1- ده‌سه‌ڵاتی ئاین و خێزان: ئه‌مه ته‌نها ده‌سه‌ڵاتێكه له هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی دی، درێژخایه‌نانه‌تر مرۆڤی به گشتی و ژنی به تایبه‌تی چه‌وساندووه‌ته‌وه، کردوو‌یه‌تی به ئامرازی تێرکردنی حه‌زی پیاو و کاری ناوماڵ و مناڵ په‌روه‌رده‌کردن و هیچی دی: • چینی خوار مامناوه‌ندی، ژنانی به شیوه‌یه‌ک كۆنترۆڵ كردووه، که ته‌نها باوه‌ڕی به پله دوویی و چه‌وساندنه‌وه و کۆنترۆڵکردنی نه‌هێنێت له لایه‌ن پیاوه‌وه، به‌ڵکو باوه‌ڕیشی وابێت له ژێر تیشکی داواکارییه ئاینییه‌کاندا پێویسته خۆی بچێت داوای ژنێکی دی بۆ هاوسه‌ره‌که‌ی بکات و ژنێک به سه‌ر خۆی بهێنێت، یان لایه‌نی که‌م رێگر نه‌بێت، چونكه ئاینه‌که ئه‌و مافه‌ی به‌وی پیاو داوه‌و، ئه‌وی ژنیش گه‌ر ئیماندار بێت پێویسته له‌و سیستمه نه‌چێته ده‌ره‌وه، واته تاوانی بره‌ودان به سیستمی فره ژنی. جگه له خه‌ته‌نه کردن و هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌کانی تری ژن که له ئاینه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. • چینی مام ناوه‌ندی، چینێکه هه‌ر له ئاستێک‌دا چه‌قی به‌ستووه و ته‌نها ئه‌وه‌نده له مه‌سه‌له‌ی شارستانی و مرۆییه‌کان نزیک ده‌بێته‌وه که ژیانی خۆی هه‌ندێک خۆشتر بکات له ژنانی چینی هۆشیاری له خوار، ئه‌مانیش خۆیان له مه‌سه‌له‌ی خه‌ته‌نه کردن و به‌شه میرات و زۆر مه‌سه‌له‌ی دی نه پاراستووه. • چینی سه‌ره‌وه یاخود هۆشیار، گه‌ر ژنانی نووسه‌ر و داواکاری مافی ژن به‌شێکی بن، ئه‌وا به‌ر له هه‌ر ده‌زگایه‌کی دی ده‌زگا ئاینییه‌کان سه‌رکوتیان ده‌که‌ن و به‌شێوه‌ی نیكرۆفیلیزم پارچه پارچه‌یان ده‌که‌ن، چ به فتوادانی کوشتنیان بێت، چ به دادگا و هه‌ڕه‌شه‌ی ڕووبه‌ڕوو، له هه‌مووشیان نامرۆڤانه‌تر، هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی داواکانیان بۆ کاری ده‌ره‌وه‌ی ڕه‌وشت. واتا مه‌لایه‌ک له مزگه‌وتێکدا، كاتێك ده‌یه‌وێت هه‌ڕه‌شه له ژنێکی نووسه‌ر بکات له به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رگری له ئازادی مرۆڤ و مافی ژن بكات، باس له به‌رهه‌مه‌که‌ی ناکات. به‌ڵکو مه‌لای سه‌ر به‌عه‌مامه ده‌که‌وێته تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن، گوایه ئه‌و که‌سه فه‌ساد و به‌دڕه‌وشتی بڵاوده‌کاته‌وه، واته تۆمه‌ت و تاوانی ده‌خاته‌پاڵ... هیچ کام له‌و خاڵانه پێمان ناڵێن تاوان و کوشتن نیم و بکه‌رانم ده‌سه‌ڵاتخوازێكی دانیشتوو نین به دیار مردووه‌وه. 2- ده‌سه‌ڵاتی سیاسی: ئه‌م ده‌سه‌ڵاته شه‌رمه‌زارترین ده‌سه‌ڵاته به‌رانبه‌ر نه‌هامه‌تییه‌کانی ژنی کورد، نه‌ک ته‌نها له نه‌پاراستن، نه‌بوونی یاسا، نه‌بوونی ده‌زگای سیڤیلی و مرۆیی بۆ هۆشیارکردنه‌وه‌یان، به‌ڵکو به به‌رنامه میکافیلییه‌که‌ی که هه‌تا ژنێک له ئاستی ژنیه‌تی نه‌هێنێته ده‌ره‌وه بۆ پیاوه‌تی و له مرۆیی نه‌هێنێته ده‌ره‌وه بۆ پاوانخوازیی و، ده‌سه‌ڵاتخواز نه‌یهێشتووه له داموده‌زگاکانیدا بوونی هه‌بێت، نه‌وه‌ک ئه‌و تاکه هیزه بتوانێت لاشه‌ی وردکراوی ژنێک ڕزگار بکات، نه‌بوونی سیستمی مۆدێرن و خزمه‌ت بۆ هاووڵاتییان له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. گه‌ر هاووڵاتی نه‌كڕوزایه‌وه، ئه‌وا ئه‌و هه‌ست به که‌می و نابووتی و دۆڕانی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌کات. بۆیه هه‌موو توانای ته‌ژی ده‌کات، به خوێنڕشتن، کوشتن و ئاژاوه‌نانه‌وه و برسیکردن و نایاسایی. بۆ ئه‌وه‌ی ژێر ڕکێفکه‌وتنی زیاتر ببینێت، پاوانخوازیی زیتر به ده‌ست بهێنێت. 3- ده‌سه‌ڵاتی رۆشنبیریی: کاره‌ساته که‌سێک ببێت به ناو، یان ده‌رکه‌وتوو بێت له ناو کۆمه‌ڵدا، هه‌ڵگری جۆرێک له ڕۆشنبیری و هۆشیاریی نه‌بێت جیای بکاته‌وه له خه‌ڵکانی دی، گه‌ر ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی له ناوه‌نده رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی و هونه‌رییه‌کاندا هه‌ن، به سه‌ر ماڵه‌کانی کوردا دابه‌ش بکه‌یت، نزیک ده‌بێته‌وه له‌وه‌ی هه‌ر ماڵه‌ی که‌سێکی به‌ر بکه‌وێت، به‌ڵام که دێته سه‌ر ئاستی هۆشیاریی به‌رانبه‌ر به ژن، هه‌موو ماڵه‌کان به‌تاڵ و کۆچ کردوون. پیاوانی ناوه‌ندی رۆشنبیریی له مه‌سه‌له‌ی مافی ژن‌دا بوون به چه‌ند به‌شێکه‌وه: • به‌شێکیان شه‌ڕ ده‌که‌ن له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات له پێناوی ده‌سه‌ڵاتدا. ده‌سه‌ڵاتیش ئه‌و خۆێندنه‌وه‌ی له پێشینه‌ی هه‌یه بۆ ده‌روونی ئه‌و جۆره و به پێێ توانایان سوودیان لێ ده‌بینێت، نه‌ک سوود مه‌ند بن بۆ کۆمه‌ڵ، ئه‌مه‌ش به ته‌واوی له پێناسه‌ی «ئه‌ریك فرۆم»دا ده‌رکه‌وتووه. • به‌شێکیان له‌وانه‌یه (به گومانم) له ماڵه‌وه هه‌موو مافێکی به ژنانی ناو خێزانه‌که‌ی دابێت، به‌ڵام که دێته سه‌ر داکۆکی کردن، ته‌نانه‌ت ئه‌و کاتانه‌ش وه‌کو که‌سێکی دیار، سه‌باره‌ت به مافی ژن پرسیارێکی ئاراسته ده‌که‌ن، زۆر به ته‌کلیف وه‌ڵام ده‌داته‌وه، ئه‌و پێشه‌كییه‌شی بۆ داده‌نێت، که ئه‌و پیاوه و پێی خۆشه ژنان خۆیان به‌رگری له مافه‌کانیان بکه‌ن... به‌ڵام له راستیدا ئه‌م به‌رزه رۆشنبیرانه خوێندنه‌وه‌ی ده‌روونی خۆیان ناکه‌ن. که ئه‌و هه‌سته‌ی خۆی حه‌شارداوه، نهێنی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژن نه‌درکێنێت، ته‌نها ئه‌وه‌یه که‌سێکی ده‌سه‌ڵاتخوازه و وه‌کو پیاو، پیاوه‌تی خۆشی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه هه‌میشه گوێی له‌وه بێت مرۆڤێکی خوار ئه‌و و له‌و بێ ده‌سه‌ڵات تر هه‌یه، ده‌نا هیچ مرۆڤێک ته‌نانه‌ت ڕۆشنبیریش نه‌بێت ته‌نها خاوه‌نی ویژدان بێت، خاوه‌نی عه‌قڵیئه‌ق ڕێکخه‌ر بێت وه‌کو ڕێکخستنی کۆمه‌ڵ، کێشه‌ی نیوه‌ی مرۆڤایه‌تی که به هۆی نادادپه‌ر‌وه‌ریی ئه‌وی پیاوه‌وه تووشی بووه، جێ ناهێڵێت بۆ ژن خۆی. چونكه مرۆڤێک له هه‌ر شوێنێک چه‌وسایه‌وه ئه‌رکی هه‌موو مرۆڤایه‌تی یه به‌رگری لێ بکات. نه‌ک به جێی بهێڵێت خۆی به‌رگری له خۆی بکات، وه گه‌ر گروپێک نه‌ک نیوه‌ی کۆمه‌ڵ له ناو هه‌ر کۆمه‌ڵێكدا چه‌وسانه‌وه و سووکایه‌تییان پێ کرا، ئه‌رکی هه‌موو کۆمه‌ڵه، به هه‌موو چین و توێژه‌کان و داموده‌زگاکانه‌وه به‌رگری لێ بکات، بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه‌که‌ی له په‌تای دواکه‌وتن و كێشه‌ده‌روونییه‌مرۆییه‌کان بپارێزێت، بۆ ئه‌وه‌ی خۆی و نه‌وه‌که‌ی له ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی په‌روه‌رده‌یی ده‌ستی ژنێکی چه‌وه‌ساوه بپارێزێت. به کورتی بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بێت، ئه‌شێ وه‌کو مرۆڤ سه‌یری خۆی بکات، به‌ڵام حه‌زی پاوانخوازیی، ئه‌وانه‌ی بیر ده‌باته‌وه و به‌رگرییه‌کان بۆ ژنی چه‌وساوه خۆی به جێ ده‌هێڵێت که سه‌د ژنی هۆشیاری نییه به‌رگری لێ بکات. • به‌شێکی دییان، کاتێک ناوی به‌رهه‌مێک یان ناوێک ده‌هێننه‌وه وه‌کو نموونه، باوه‌ڕ، کاری باش، ته‌نها ئاماژه به به‌رهه‌می پیاوان ده‌که‌ن به نموونه و ناوی پیاوان ده‌هێننه‌وه، که واته ناوی ژن ده‌کوژێت و خواستی پاوانخوازییان ڕێگه‌یان پێ نادات، به‌رهه‌م و ناوی ژنێک له ئاستی (خۆی)ی پیاودا ببینێته‌وه. • هه‌تا ئێستا پیاوانی ڕۆشنبیری کورد، له به‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان به عه‌قڵ کورتی و بێ توانایی ژن هه‌یه، چه‌ندین لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر به‌رهه‌می خامه‌ی پیاوان ده‌که‌ن و به‌رهه‌می ژن پشتگوێ ده‌خه‌ن، ته‌نانه‌ت له‌وانه‌یه له کتێبخانه‌کانیشدا به‌رهه‌مه‌کانیان نه‌خوێننه‌وه و ئه‌وی (منی باڵا) به‌رهه‌می ژنی نه‌بینیبێت، ده‌نا بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی کاری لێکۆڵینه‌وه و ڕانان ده‌که‌ن، به‌رهه‌می جوان خۆی ده‌سه‌لمێنێت نه‌ک جه‌نده‌ر(جینس). که‌واته لێره‌دا ئه‌و ده‌بێت به هۆی کوشتنی به‌رهه‌می ژن له پێناوی باڵا کردن و زاڵکردنی به‌رهه‌می پیاوانه‌ی خۆیدا.
که‌سیه‌تی تێکشێنه‌ر یان ئه‌تککه‌ر: ئه‌و سیفه‌ته په‌رچه‌کردارییه، سروشتی هه‌ر یه‌ک له‌و که‌سانه‌یه که هه‌ست به که‌میی، دۆڕان و ته‌نیایی ده‌که‌ن. ئه‌م که‌سیه‌تییه خواستی تێکشکاندنی ئه‌وانه‌ی هه‌یه که له خۆی باڵاتر ده‌یانبینێ و هه‌ست به مه‌ترسی ده‌کات. ئه‌و که‌سیه‌تییه توانای تێکه‌ڵاوبوونی هێزه ده‌ره‌كییه‌کانی نییه هێزی لێ وه‌ربگرێت، به‌ڵکو له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هێزانه هه‌وڵی تێکشکاندنی هه‌موو به‌هایه‌ک ده‌دات و هه‌ندێ جار ناوی ساخته‌شی بۆ ده‌دۆزێته‌وه، گوایه له پێناوی ئامانجێکی گشتگیریی کۆمه‌ڵایه‌تیدا ئه‌وه ده‌کات. به‌ڵام له ڕاستیدا ته‌نها له پێناوی ده‌روونی خۆیدا ده‌یکات و، هیچ پاڵنه‌رێکی مرۆیی و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له پشته‌وه نییه جگه له خواستی ماندوویه‌تی ده‌روونی خۆی. ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیی کورد گیرۆده‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه بووه، له‌وانه‌یه هه‌ر سیفه‌تێکی جینه‌تیکیش بێت، چونكه کورد یه‌کێکه له میلله‌ته باڵاکان له ورد و خاشکردنی که‌سیه‌تی ئه‌وی به‌رانبه‌ردا. گه‌ر خاوه‌نی هیچ کام له ده‌سه‌ڵاته‌کانی ئه‌تککردن نه‌بوو، ئه‌وا زمان و ده‌می خۆی باشترین ئامرازه بۆ ئه‌تککردنی به‌رانبه‌ر... ده‌کرێ ئه‌مه له مێژووی ژێرده‌ستێتیی و بێ مافی پله دووی خۆمانه‌وه بووبێت به میرات بۆمان، به‌ڵام ئه‌وه‌شی که ئه‌م ڕاستییه ده‌زانێت و باس له نه‌خۆشییه‌کانی کورد ده‌کات، خۆشی به هه‌مان کرده‌ی ئه‌تککردن هه‌ڵده‌ستێت. له نێو کۆمه‌ڵدا ژن به هه‌موو شیوه‌یه‌ک له لایه‌ن هه‌موو ده‌سه‌ڵاته سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و کو‌لتووری و ڕۆشنبیرییه‌کانه‌وه ئه‌تک کراوه و ئه‌تک ده‌کرێت. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی به ناو ڕۆشنبیریی شه‌رمه‌زارترینیانه. با سه‌ره‌تا له نامرۆڤانه‌ترین ئه‌تککردن ده‌ست پێبکه‌م که ئه‌تککردنی ئاینی و کو‌لتووری یه، پاشان بچمه سه‌ر ئه‌تکی به ناو ڕۆشنبیران. 1- ئه‌تكی ئاینی و کو‌لتووریی: وه‌کو پێشتر گوتم ئێمه هه‌ڵگری ئاین و کو‌لتووری عه‌ره‌بین و هه‌ڵگری هیچ ره‌سه‌نایه‌تێکی خۆمان نین. بڕینی جه‌سته‌ی ژن ئه‌مڕۆ که زۆر به بره‌وه له کوردستاندا، یه‌کێک بووه له کو‌لتووره باوه‌کانی عه‌ره‌ب كه له سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنی ئیسلامدا پیاده‌ی کردووه. سه‌ره‌تا هه‌ر که کچیان بووه، زینده به چاڵیان کردووه، پاشان که ڕابه‌رانی ئیسلامی‌یان له‌و تاوانه ئاگاداریان ده‌که‌نه‌وه، ئه‌وجا نایانکوژن خه‌ته‌نه‌یان ده‌که‌ن، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی هه‌موو ئاره‌زووه‌حه‌زییه‌كانیان بکوژن و، دڵنیابن له‌وه‌ی ئه‌وی مردوو، له دوورگه‌ی عه‌ره‌بیدا له گه‌ڵ هیچ پیاوێک جووت نابێت. کورد چونكه زۆر سه‌ر‌سامی کو‌لتووری بێگانه‌یه و، زۆریشی ڕق له کو‌لتووری خۆیه‌تی، هه‌موو كولتووره سه‌قه‌ته‌کانی دوژمنانی کوردی هه‌ڵگرتووه. چونكه گه‌لێکی نیکرۆفیلی یه و، به بینینی خوێن و ئه‌تککردن دڵی ده‌حه‌سێته‌وه، خوێناوی‌ترین كولتووری عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه و نه‌ک هه‌ر ئه‌وه دا‌هێنانیشی تێدا کردووه، به‌وه‌ی هه‌ر به خه‌ته‌نه کردنه‌که‌وه نه‌وه‌ستاون، لووتیشی ده‌بڕن، ده‌یکوژن و لاشه‌که‌ی بۆ زبڵخانه ده‌نێرن، یان ده‌یشێوێنن و ده‌یسووتێنن! ئه‌مه‌یه داهێنانه‌کانی کورد له سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا، له سه‌ر كولتوورێك که به‌ر له هه‌زار و چوارسه‌د ساڵ باو بووه. ژن که خه‌ته‌نه ده‌کرێت، گه‌وره‌ترین ئه‌تک کراوه، کوژراوێکی به زیندووماوه‌یه و، مردوویه‌کی به نیوه جه‌سته و نیوه ڕۆح زیندووه. ئه‌مه گه‌وره‌ترین ئه‌ککردنه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا، ته‌نانه‌ت گه‌وره‌تریش له هه‌ردوو پێناسه‌که‌ی «ئه‌ریک فرۆم»، چونكه پێناسه‌کانی ئه‌و ته‌نها مردوو له خۆ ده‌گرێت، به‌ڵام خه‌ته‌نه کردن کوشتنی زیندووه به هێشتنه‌وه‌ی ڕۆحی. گه‌ر باس له کاریگه‌رییه ده‌روونییه‌کانی خه‌ته‌نه بکه‌ین له سه‌ر ژن، ده‌بێت هه‌رگیز به ئومێدی ئه‌وه نه‌بین کۆمه‌ڵی کوردی له‌وه‌ی ئێستا باشتر بێت. گه‌ر باسیش له پرۆسه بکه‌ین، ئه‌وه پرۆسه‌یه‌کی خۆێنڕێژانه‌ی كولتووری عه‌ره‌به كه خه‌ته‌نه‌ی ژنیان کردووه، هه‌تا ئێستاش ده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به ئاژه‌ڵێک هیچ چێژی سێکسی وه‌رنه‌گرێت و ته‌نها ببێت به ده‌فرێکی به‌تاڵکردنه‌وه‌ی پیاوان و ته‌نها ئه‌وان چێژ وه‌ربگرن. به عه‌قڵی خێڵه‌کی ئه‌وان پێیان وایه، ئه‌و مه‌سه‌له‌یه کاریگه‌ری له سه‌ر پیاویش نییه، به‌ڵام له ڕاستیدا پیاویش ئه‌و چیژه وه‌رناگرێت که له ژنێکی خه‌ته‌نه نه‌کراو ده‌یبینێت. که هه‌ستیارترین پارچه له له‌شی ژن ده‌بڕن، واته ده‌یانه‌وێت که‌سێک بکوژن و به مردوویی سێکسی له گه‌ڵ بکه‌ن. چونكه به بێ ئه‌و به‌شه جه‌سته‌یه‌کی مردوو ته‌نها چێژ ده‌به‌خشێ و چێژ وه‌رناگرێت. ئه‌مه یه‌که‌م پێناسی «فرۆم»ی داگیر کرد، پرۆسه‌ی بڕینه‌که‌ش که ویژدان و جه‌سوورییه‌كی زۆر تایبه‌تی ده‌وێت که‌سێک بتوانێت ئه‌وه بکات، واته حه‌ز به کوشتن و ئه‌تککردن و بڕینی ئه‌ندامی له‌ش ده‌کات. گه‌ر له پێناسی دووه‌می فرۆمدا بۆ نیكرۆفیلیزم حه‌زیان به بڕینی جه‌سته‌ی مردووه، له پرۆسه‌ی خه‌ته‌نه‌کردندا حه‌زی به بڕینی له‌شی زیندووان هه‌یه. 2- ئه‌تکی ڕۆشنبیریی: پێشتر باسم له‌وه کرد که ساڵی 2005- 2006 به ساڵی سووکایه‌تی به ژنانی داواکاری مافی ژن ده‌ژمێرم. له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا هێزێكی ناشیرینخواز له ناو کورددا دروست بووه، که به ناوی ڕه‌خنه‌وه، هه‌موو باوه‌ڕ و مرۆڤایه‌تی ئه‌تک ده‌کات. ئه‌مانه چ هێزێكی دژه کوردیان له پشته، ئه‌وه‌یان مێژوو ده‌ریده‌خات. به‌ڵام هه‌ر ئه‌و هێزه به به‌رنامه و دوور له هه‌ر نه‌ریتێكی مرۆیی که‌وتنه ئه‌تککردنی ژنانی ناوه‌نده‌کانی ڕاگه‌یاندن و نووسین و هونه‌ری کوردیی، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان پاش مردنیش هه‌ر سووکایه‌تییان پێکرا. ئه‌تککردنی ژن له ناوه‌ندی ڕۆشنبیریدا شتێكی نوێ نییه. ئه‌وه شاعیره گه‌وره‌کان و ڕه‌مزه مه‌زنه‌کانی کورد، زۆربه‌یان به‌و کاره قێزه‌ون و بچووکه هه‌ستاون. دیاره، ڕه‌خنه‌یان نه‌گرتووه، نه ئه‌وانه‌ی ئه‌وسا و نه ئه‌وانه‌ی ئێستاش. به‌ڵکو جامی پڕی عه‌قڵێکی عه‌شیره‌تگه‌ر و دواکه‌وتوو، ده‌روونێكی پڕ له گرێی خۆبه‌کامزانییان هه‌ڵڕشتووه. چون ئه‌وانه‌ی گوتراون، ده‌چنه خانه‌ی نه‌خۆشی ده‌روونی و چه‌مکی نیكرۆفیلیزم یا مه‌رگ دۆستییه‌وه، گوتراوی ده‌ره‌وه‌ی بونیادی مه‌عریفی و مرۆیی ده‌چێته خانه‌ی هیچه‌وه، مرۆڤی ڕه‌خنه‌گر به‌ر له‌وه‌ی ڕه‌خنه بگرێت پێویسته ئامانجێکی له پێشینه‌ی هه‌بێت بۆ گۆڕینی شتێک به‌ره‌و باشتر و جوانتر، گه‌ر کۆمه‌ڵه‌وڕینه‌یه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی بۆ به به‌هاتر و جوانترکردنی شتێک نووسرا یاخود ڕه‌خنه‌ی له سیستمێکی هه‌ڵه گرت که به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. ئه‌وه‌ی له سه‌ر ژنان نووسراون و ده‌نووسرێن ــ كه لێکۆڵینه‌وه و ڕه‌خنه نه‌بوون و نین له به‌رهه‌مه‌کانیان ــ باسی تۆمه‌ت و قسه‌ی بازاڕی و سووکایه‌تین به که‌رامه‌تی ئه‌وان وه‌کو تاک و نیوه‌ی کۆمه‌ڵیش وه‌کو ژن. به‌ڵام ئایا کاتێک پیاوێك له سه‌ر هه‌ر دوورکه‌وتنه‌وه‌ی ژنێک له ماڵ و به‌بێ هاوسه‌فه‌رێکی پیاو له خێزانی خۆی، تۆمه‌تی ڕه‌وشتی بۆ هه‌ڵده‌به‌ستێت (ڕه‌وشت به پێی عه‌قڵی کورد و ئه‌وی نووسه‌ر)، چی پاڵی پێوه ده‌نێت ئه‌وه بکات؟! ئه‌و پیاوه‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌رگرتنی هه‌زاران پیاو، ڕا و بۆچوونی هه‌زاران پیاو ڕای ناچڵه‌کێنێت و، ڕای ژنێک شێتگیری ده‌کات؟! ئه‌و پیاوه‌ی ژن هه‌رچییه‌کی له فکر و خزمه‌تکردنی کۆمه‌ڵ پێشکه‌ش بکات، ژنه‌که ته‌نها وه‌کو لاشه ده‌بینێت، نه‌ک وه‌کو مرۆڤێکی بیرکه‌ره‌وه؟! ئه‌ی ئه‌و پیاوه‌ی که به‌رهه‌می باش به به‌رهه‌می پێنووسی ژن نازانێت و هه‌میشه پاڵه‌وانێکی وه‌همی پیاوانه‌ی بۆ دروست ده‌کات كه له پشت به‌رهه‌مه‌کانیه‌وه بێت؟! ئه‌مانه چی وایان لێ ده‌کات وابن؟! بێ گومان له پشت هه‌ر کرده و ئاکارێکه‌وه ئاماده‌گی هه‌یه. له باری یه‌که‌مدا، ئه‌و پیاوه ئیره‌یه‌کی زۆر فشاری بۆ دێنێت و له ده‌روونی خۆیدا ده‌که‌وێته خولیای ئه‌وه‌ی ناکرێ ئه‌و ژنه له‌و وڵاتانه‌دا که‌سێکی خۆش ویستبێت، هه‌ر وه‌کو چۆن هه‌ندێ پیاو ئیره‌یه‌کی زۆر له ژنیان ده‌که‌ن و واده‌زانن گه‌ر له خۆیان دوور که‌وته‌وه دوور نییه که‌سێکی دی لێیان داگیر بکات. پیاوی یه‌که‌م كه خۆشه‌ویستی ژنه له واقیعدا، له ده‌روونه‌وه پیێ خۆشه وابێت، به‌ڵام کاتێک بۆی ناچێته سه‌ر که‌سایه‌تی ئه‌تک ده‌کات له پێناوی ده‌سه‌ڵات خواستی خۆیدا. پیاوی دووه‌میش که له واقیعدا بوونی هه‌یه به جۆرێك له جۆره‌کانی دی له ژیانی خێزانی‌دا ژنه‌که ده‌چه‌وسێنێته‌وه و ئه‌تكی ده‌کات. ئه‌و پیاوانه‌ی ژن وه‌کو فکر و بیر و هۆش یان وه‌کو خاوه‌ن به‌رهه‌م نابینن، ترسی دۆڕان له نادیار و گرێ ده‌روونییه‌كانی مناڵی به‌رهه‌م هێنه‌رین. ده‌کرێ به‌شێکی له ژن سالاریی ماڵی خۆیانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێت، بۆ نموونه، جگه له گرێیه‌کانی دی که‌سی ئه‌تککه‌ر وه‌کو هه‌ست به که‌میکردن، دۆڕان، ته‌نهایی، له نێو هه‌ندێ خێزاندا ژنه‌که ئێجگار زاڵه. ئه‌و هاوکێشه‌ی له‌ناو خێزاندا كه به‌رانبه‌ر به ژن هه‌یه پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه لای ئه‌وان. ئه‌و کوڕه‌ی له‌م جۆره ماڵانه‌دا گه‌وره ده‌بێت، هه‌میشه ترسێک له دڵیدا ده‌ژی، ئه‌ویش هه‌مان چاره‌نووسی باوکی نه‌بێت، به‌ڵام چاویشیان به هیچ ژنێکی به‌هێزدا هه‌ڵ نایه‌ت. ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار پیاوێکی ته‌نها، که ته‌نهاییه‌که‌ی ماوه‌یه‌کی درێژ ده‌کێشێت، بێ درککردن ده‌که‌وێته تۆڵه‌کردنه‌وه له ژنان. ئاسانترین تۆڵه و ئه‌و تۆڵه‌یه‌ی ئارامی به ده‌روونی نائارامی ئه‌و بدات، ئه‌و هه‌سته‌ی لا دروست بكات شته، بوونی هه‌یه، هێشتا به ته‌واوی نه‌دۆڕاوه، په‌لاماردانیه‌تی بۆ ناوێكی هه‌بوو. چونكه له ده‌روونی ئه‌وه‌وه ئه‌تککردنی بوویه‌ک، نه‌بوویه‌ک دروست ده‌کات. ئه‌وانه‌ی که گوتراون و، زۆری دیش كه له داهاتوودا له سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌یڵێم، سه‌رجه‌میان یه‌ک واتا له خۆ کۆ ده‌که‌نه‌وه که واتای (مه‌رگ دۆستی) یه. من پێم وانییه بتوانین به مرۆڤێک بڵێین ئه‌مه ته‌نها ده‌سه‌ڵاتخوازه، ئه‌وی دیان سادی یه و، ئه‌وی دی ئه‌تککه‌ر. که مرۆڤ ده‌بێت به که‌سی سادی و توندڕه‌و، ده‌سه‌ڵاتخوازیشی تێیدا جێگیر ده‌بێت. که ده‌بێت به ده‌سه‌ڵاتخوازیش، ده‌سه‌ڵاتخوازیش هه‌میشه مرۆڤ به‌ره‌و هه‌ستی ئه‌تککردن و هه‌ستی تۆڵه‌کردنه‌وه ده‌بات، هه‌ر ئه‌و سیفه‌ته یه‌کێکه له‌و فاکته‌رانه‌ی تاک به‌ره‌و ده‌سه‌ڵات ده‌بات. ئه‌م بابه‌ته کۆتایی نه‌هاتووه، به‌ڵام لێره‌دا رایده‌گرم و ده‌پرسم: • ئه‌ی ژنانی كورد، تا چه‌ند کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌و سێ باره ده‌روونییه‌یان له سه‌ره و چۆن ده‌ری ده‌بڕن؟ • ئه‌تکی ده‌سه‌ڵات له کوێدا ڕۆڵ ده‌بینێت؟ • تا چه‌ند هه‌بوونی سه‌ددام و سیستمه‌که‌ی و، مێژووی پڕ نه‌هامه‌تی کورد، بره‌وده‌ری ئه‌و نه‌خۆشییانه بوون؟ • تا چه‌ند ئه‌و فاکته‌رانه پابه‌ندی ڕه‌وشتن؟ • ئه‌و فاکته‌رانه و چه‌ندینی دی جێگه‌ی پرسیارن، كه له داهاتوودا وه‌ڵام و ڕای خۆمان به خوێنه‌ر ڕاده‌گه‌یه‌نین.
که‌نه‌دا، 6ی مارس 2006
• • •
شێعروئه‌ده‌ب • مێژوویی • گفتوگۆ • ڕۆژه‌و • زانست و تێكنیك • كولتوور • ڕاوێژ • جۆراوجۆر • مۆسیقا و ده‌نگ • ئارشیو • گزینگ • فۆنتی کوردی1 - 2 •