|
ماوه‌یه‌ک
له‌وه‌پێش چه‌ند
که‌س له
خوێنه‌ره‌وان
و لایه‌نگرانی
غه‌زه‌له وه‌رگێڕدراوه‌کانی
«حافز» به ته‌له‌فۆن
پرسیاریان
کرد که بۆچی
چ جاران، هیچ غه‌زه‌لێک
له وه‌رگێڕدراوه‌کانی
خوالێخۆشبوو
مامۆستا «عه‌بباس
حه‌قیقی» له
گزینگ‌دا
بڵاونابێته‌وه.
هه‌روه‌ها
پێشنیاری ئه‌وه‌شیان
دا که ئه‌گه‌ر
ده‌لوێ
جارناجار غه‌زه‌لێک
به هه‌ردووک
ده‌قی وه‌رگێڕدراو،
واته هه‌م هی
مامۆستا حه‌قیقی
و هه‌م هی به‌نده‌ی
چکۆڵه‌تان هه‌ڵبژێردرێ.
لێره‌دا، بۆ
به جێهێنانی
پێشنیاری ئه‌و
ئازیزانه،
ئه‌وا ئه‌م غه‌زه‌له‌ی
خواره‌وه وه‌ک
ده‌ستپێک
پێشکێش به
خوێنه‌ره‌وان
ده‌کرێ، به‌و
هیوایه
ببێته جێی ڕه‌زامه‌ندی
و،
چێژی
دڵخوازی لێ وه‌ربگیرێ.
(س. چ. هێرش)
1- وه‌رگێڕانه‌وه‌ی
مامۆستا حه‌قیقی:
ز
كـــــــــــــــــوی
یار می آید
نسیم باد
نوروزی
له كــــــــــــووچه‌ی
یاره‌وه بۆم
دێ، شنه‌ی
بایێكی نه‌ورۆزی
چـــــــــــــرای
دڵ خۆش كه به‌و
بایه و بڕۆ
بۆ جێژنه‌پیرۆزی
ئه‌گه‌ر
ورده‌ت هه‌یه
وه‌ك گوڵ، ئه‌تۆخوا‌خه‌رجی‌عه‌یشی‌كه
وه‌كوو قـــــــاڕوون
مه‌به سوودی
نه بۆخۆی بوو
نه بۆ هۆزی
شه‌رابێكم
هه‌یه زۆر
ساف و سۆفی عه‌یبی
لێ ده‌گــــــــــرێ
خودایه! تۆ
به هیچ
ژیرێكی به‌ختی
به‌د نه‌كــــــــه‌ی
ڕۆزی
له كــــــــــــام
ڕی ئاره‌زوو
پێك دێ له ته‌ركی
ئاره‌زووكردن
به ته‌ركی ئـــــــــــــــــــــــه‌و
كڵاوی گه‌وره‌یی
تۆ لێده‌دا
پۆزی
له لای
جۆباره‌وه،
قومری له به‌رچی
ده‌گـــــــــــــــری
نازانم
ئه‌ویش خــــه‌مباره
وه‌ك من چونكه
ناڵه‌ی دێ به دڵسۆزی
له ده‌س
چوو یاری
شیرینت به ته‌نیا
مایه‌وه ئه‌ی
شــــه‌م
ئــــــــــه‌وه
حوكمێكه
نابێ قه‌ت نه
لێی بدوێی نه
بیدۆزی
قسێكت پێ
ده‌ڵێم بــــــــه
دزی، وه‌كوو
خونچه
بپشكوو زوو
كـــه هه‌ر
ئه‌و پێنج
ڕۆژه‌ن، زه‌بر
و زه‌نگی میری
نه‌ورۆزی
له شه‌رمی
عیلم و زانین
بۆ ته‌ریكی كه‌یف
و خۆشی بین
وه‌ره ســــــــــــاقی
به نازانان
گه‌لێ چاتر ده‌گـــــــــــا
ڕۆزی
هه‌ڕۆ
باده‌ی وه‌خۆ
و ڕه‌ندی بكه
و ته‌ركی ریا
ئـــه‌ی دڵ!
له‌وه‌ی چاتر
محاڵه هــــــــــــــــــه‌ر
شتێكی تر كه
وه‌یدۆزی
بڕۆ باغی
له لای
بولبول هـــــــه‌تا
ره‌مزی ئه‌وین
فێر بی
وه‌ر‌ه‌و لای
حافزی فێری غه‌زه‌ل
به، شـــــه‌و
هه‌تا سۆزی*
• • •
* شه‌ونم، وه‌رگێڕاوی
سه‌دغه‌زه‌لی
حافز: مامۆستا
حه‌قیقی،
لاپه‌ڕه‌ی 140.
-------------------------------------
2- وه‌رگێڕانه‌وه‌ی
س. چ. هێرش:
هــــــه‌ڵیكردووه
له كووچه‌ی
یار، نه‌سیمی
بایی نه‌ورۆزی
چـــرای دڵ هه‌ڵكه
به‌و بایه،
به هاوكاری و
به هاوسۆزی
لـــه
جامی گوڵ،
ئیتر بولبول
وه‌ها مه‌ستی
مه‌یی له‌عله
كـــه پڕ
بووه چه‌رخی
پیرۆزه، له
ده‌نگی به‌ختی
پیرۆزی
ســــه‌رم
ســوڕماوه
بۆچ قومری ده‌نا‌ڵێنێ
له چۆماوان؟ ـــ
چما ئاشق بووه
وه‌ك من؟ كــــــه
ده‌رده‌بڕێ
كوڵ و سۆزی
ئه‌وا
ڕۆی یاری
شیرینت! وه‌كو
شــه‌م هه‌ڵكه
خۆت ته‌نیا
كــــــه
حوكمی ئاسمان
واسه: به‌ڵێ،
ســـــازان و
خۆسۆزی
لــه په‌رده
پێتی ئێژم من،
وه‌كو
گوڵخونچه خۆت
ده‌رخه
كه زۆرتر
نییه له
پێنج ڕۆژان،
مــــه‌زالی
میری نه‌ورۆزی
ده‌توخودا
خۆشی ڕابوێره،
ئه‌گه‌رخورده‌ت
هه‌یه وه‌ك‌گوڵ
له سایه‌ی گه‌نج
و زه‌نبه‌ر
بوو كه
قاڕوون
وردبوو
لمبۆزی
بڕۆ مه‌ی
لێبده و ڕه‌ند
به، مه‌به
ئه‌هلی ڕیا،
ئـــــــه‌ی
دڵ
له‌مه چـــــاكتر
نییه ده‌ر‌سێ،
به‌ڕاست گه‌ر
خاوه‌نی دۆزی
چییه
ڕێبازی
خۆشكاویی؟
ـــ له
كاوا ته‌ركی
خۆ كــــــردن
كـــڵاوی
ســــه‌روه‌ری
وایه: كــــــه
ته‌ركی كه‌ی
سه‌ره‌كهۆزی
هـه‌سم‌مه‌ی،
چه‌شنی‌گیان
سافه، كه‌چی
سۆفی‌ده‌كا
لۆمه‌ی
خــودایه،
هیچ مرۆی عـــاقڵ
نه‌بێ قه‌ت
تووشی به‌دخۆزی
ئه‌وانه‌ی
ئه‌هلی
زانستن، له‌خۆشی‌و
شادی بێ به‌ش
بوون
به گـــــه‌وجم
دابنێ
ســـــــاقی،
هــــــه‌تا
باشتر
بگــــا ڕۆزی!
بڕۆ گوڵزار
و لای بولبول
هــــــــــه‌موو
ڕازی ئه‌وین
فێر به،
له‌مه‌ڕ ڕه‌مزی
غـــه‌زه‌لوێژیش،
وه‌ره لای «حافز»
و كۆزی!
• • •
• سه‌ر دێڕی
غه‌زه‌له‌كه
به فارسی
ئاوایه:
ز كـــــــــــــــــوی
یار می آید نسیم
باد نوروزی
از این باد ار
مدد یابی، چراغ
دل برافروزی
|