|
|
|
|
ڕۆژی خۆشه‌ویستی(Valentine) تان پیرۆز
بێت!
• كه‌ژاڵ ئیسماعیل
|
|
چ جوانییه‌کی
سه‌رمه‌ست له‌و
وشه‌دا هه‌یه؟
چ هێزێک له پشت
خۆشهویستییهوهههیه؟
جوانییه‌کی
بزوێنه‌ر، جوانییه‌ک
پڕاوپڕ له سیحری
هه‌موو دیارده پیرۆزه‌كان،
به‌هه‌موو
ماناکانیه‌وه،
هه‌موو ئه‌و
زاراوانه‌ی پێێ
ده‌ناسرێت، چۆن
باس بکرێت و
چه‌ندی له‌سه‌ر
بڵێن هێشتا که‌مه.
چون خۆشه‌ویستی
زۆر له‌وه گه‌وره‌تره
به چه‌ن وشه‌یه‌ک
گوزارشتی لێ
بکرێت و باسی
له‌سه‌ر بکرێت.
ته‌نها وشه‌یه‌ک
و چه‌ند پیتێک
و گه‌وره‌ترین
مانا و پیرۆزترین
وه‌سف، ئێوه
ئه‌زانن چه‌ندی
و چۆنی پیرۆزیی
ئه‌و وشه‌یه!؟
به‌هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه
خۆشه‌ویستی
جوان و مه‌زنه،
خۆشه‌ویستی نێوان
دوو هاوڕێ،
خوشک و برا،
دوو هاوکار،
باوک و دایک ،
هاوسه‌ر.. و ده‌یان
جۆری دیکه له‌خۆشه‌ویستی،
خۆشه‌ویستی
گوڵ و خاک و
مانگ و ده‌ریا،
باڵنده‌کان،
هه‌رچی زیڕۆح
هه‌یه هه‌موویان
به خۆشه‌ویستی
سه‌رمه‌ست و
شهیدان و، بێ خۆشه‌ویستی
ژیانیان بێ
مانا و سارد‌و
وشکه.
زۆر جار
خۆشه‌ویستی
له سنووری خۆی
ده‌رده‌چێت و
ده‌گاته
لووتکه‌ی باڵا،
ئه‌وسا ئه‌بێته
شێتی، شێتییه‌کی
له خۆی
جوانتر، شێتییه‌کی
شاعیرانه و دێوانه‌یه‌کی
خۆشبه‌خت، پڕاو
پڕ له سۆز‌و لێواولێو
له ئه‌شق و سه‌رڕێژ
به ئاڵوادهیی.
ئای له‌خۆشه‌ویستی
چه‌ن داستانی
هێنایه گۆڕ و،
به‌چه‌ن چیرۆکی
ئه‌شقه‌وه
شه‌وه‌کانی
گرێداین، به بیری
ئه‌فسووناوی
و به فڕین بۆ
ئه‌و دونیایانه‌ی
شانۆی ئه‌و
ئاشقانه بوون
كه مانای ڕاست
و پاکی خۆشه‌ویستییان
تێکه‌ڵ به‌خوێنیان
کردبوو! خۆشه‌ویستی
پاک، هه‌ڵگری
هه‌موو خه‌سڵه‌ت
و تایبهتمهندییهبهرزهکان،
خۆشه‌ویستییه‌كی
نه‌مر.
جوانه خۆشه‌ویستی،
خه‌مڕه‌وێن و
دڵڕفێنه، نه‌کاتی
بۆ دیاری کراوه‌و
نه سنووری هه‌یه‌و
نه‌شوێن. خۆشه‌ویستی
ته‌مه‌ن
نازانێت و کاری
به‌سه‌ر ڕه‌نگ
وشکڵ و شێوه‌وه
نییه، ئه‌و میوانێکی
سه‌ر شێته و له ده‌رگای
دڵ ئه‌دات و
په‌یامی خۆشه‌ویستێک
دێنێت. جوانه
به دووری و
ئازار‌و ترس و
چاوه‌ڕوانی و
ژوان و دابڕان
و شه‌وه درێژه‌کانیه‌وه!
خۆشه‌ویستی
له نێو نیگاکاندا
ئه‌ڕوێت و له‌سه‌ر
تاکه تاکه‌ی
برژۆڵهکان
ماڵی ئه‌شق دروست
ئه‌کات، تێکه‌ڵ
به‌خوێن ئه‌بێت
و به‌رده‌وام
له‌سه‌فه‌ردایه
به‌ناو هه‌موو
به‌شێکی جه‌سته‌دا
له‌سه‌ر لێوه‌کان
ئه‌بێته
جوانترین خه‌نده
و له‌سه‌ر له‌پی
ده‌سته‌کان
هه‌میشه وه‌ک
په‌پووله سه‌ما
ئه‌کات، هه‌موو
به‌شێك له جه‌سته
ماڵی خۆشه‌ویستی
یه‌و
هه‌ڵگری ئه‌و
هه‌سته جوانه‌یه،
هه‌ندێ جار ئه‌بێته
ئازار‌و گریان
و دابڕان،
چونکه خۆشه‌ویستی
به‌رده‌وام
له مه‌مله‌که‌تی
ئێمه‌دا مه‌حکووم
کراوه‌و وه‌کو
پێویست قودسییه‌تی
نه‌دراوه‌تێ.
گه‌ر ئه‌زانن
خۆشه‌ویستی ڕه‌نگ
و سیمای گوڵه، هاژه‌ی
چه‌م و بۆنی
باران و شه‌پۆلی
ده‌ریا و ڕه‌نگی
ماسی و ده‌نگی
ئاوازێکی به‌سۆز
و کلوی به‌ف،
هه‌موو جوانییه‌ک
به خۆشه‌ویستیه‌وه
جوانه، هه‌رگیز
ڕێگه به ڕق و کینهنادهن
ڕێگه‌ی ماڵی دڵتان
بزانێت و، هه‌موو
ئه‌شق و خۆشه‌ویستییه‌ک ته‌نها
به‌وشه‌یه‌کی
ناسک و گوڵێکی
بۆنخۆش پێرۆزئه‌که‌ن
و له‌ناو گوڵدانی
دلتانی دائه‌نێن.
•
• •
|
|
|