|
ڕه‌نگه
که‌م که‌س ئاگاداری
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
بن که ڕێژیمی
به‌عسیی عێراق
به‌ر له‌وه‌ی
ڕۆژی 16-03-1988، شاری
هه‌ڵه‌بجه
کیمیاباران
بکا و
له ناو دۆزه‌خی
ڕق و قینی شۆڤێنیستیدا
بیخینکێنێ،
له زۆربه‌ی
ناوچه‌کانی
کوردستانی
باشوور و به‌تایبه‌ت
ئه‌و شوێنانه‌ی
که جموجۆڵی
پێشمه‌رگه‌ی
تێدا ده‌بینرا،
جۆره‌ها گازی
کیمیایی و چه‌کی
کۆمه‌ڵکوژیی
به‌تاقی ده‌کرده‌وه
و ده‌کاری ده‌هێنا.
ئه‌و
ڕووداوه‌ی
لێره‌دا ئاماژه‌ی
پێده‌که‌م،
یه‌کێک له
تاڵترین و ناخۆشترین
ڕووداوه‌کانی
ژیانمه که
دوای تێپه‌ڕبوونی
20 ساڵیش هێشتا
ئاسه‌واری
ناله‌بار و
مه‌ترسیداری
رووحی و جه‌سته‌یی
له سه‌ر من
هه‌ر ماوه
و هه‌ر ده‌شمێنێ،
له ژانی سی
و سێپه‌لاک
و سینه و پشووسواریی
ڕا بگره تا
ده‌گاته جۆره‌ها
ژانی ئێسکوپروسک
و سه‌رگێژه‌ی
هه‌میشه‌یی
که به هیچ
دوکتۆر و حه‌کیمانیش
چاریان ناکرێ.
چونکه ژانی
زۆربه‌ی ئه‌و
جۆره سه‌مم
و ژار و گازه
کیمیاییانه
و پاشماوه‌ی
کارتێکه‌رییان
وه‌ها شاراوه‌یه
که هه‌ر
جاره‌ی به
شێوه‌یه‌ک
سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه.
سه‌ره‌تای
به‌هاری ساڵی
1987 بوو، من و به‌شێک
له هاوڕێیانمان
به نێوی(جه‌ماعه‌تی
هه‌ورامان)1 که وه‌ک
پێشمه‌رگه‌ی
میوان له لای
(حشع)2 ده‌ژیاین،
به هۆێ بارودۆخ
و ئاڵۆزیی به‌ره‌کانی
شه‌ڕه‌وه،
له ناوچه‌ی
لۆلان و خواکورکه‌وه
ڕه‌وانه‌ی
ناوچه‌ی بادینان(سێسووچ)
کراین و له
شوێنێک که
له نزیک شارۆچکه‌ی
(ئامێدی) و له
سه‌ر زێی بادینان
هه‌ڵکه‌وتبوو،
گیرساینه‌وه.
ئه‌گه‌رچی
به وردی نازانم
چ ڕۆژێک بوو،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی
لێم ڕوونه
وه‌رزی به‌هار
و مانگی جۆزه‌ردان
بوو. حیزبه‌کانی
به‌ره‌ی (جود)3 له بنکه‌ی
لقی 2ی پارتی
که له شوێنێکی
زۆر ئه‌سته‌م
و په‌نا و پارێزراو
هه‌ڵکه‌وتبوو،
کۆبوونه‌وه‌یان
هه‌بوو.
ئێواره
بوو «ئاخ له
داخت ئێواره...»،
که زۆربه‌ی
کاره‌سات و
ڕووداوه ناخۆشه‌کانی
ژیانی من هه‌ر
ئێواران قه‌وماون.
ئه‌و ڕۆژه
دوای نیوه‌رۆ،
له نێوان براده‌رانی
(حشع) له‌لایه‌ک
و جه‌ماعه‌تی
هه‌ورامان
له‌لایه‌کی
تر کێبڕکێی
تۆپی پێ(فوتبۆڵ)
به‌ڕێوه‌ده‌چوو.
جا به هۆی ئه‌و
کێبڕکێیه
زۆربه‌ی براده‌رانی
نیشته‌جێ له‌و
بنکه‌یه بۆ
ته‌ماشا هاتبوونه
ئه‌وێ و یارییه‌که‌یان
چاو لێ ده‌کرد
که منیش یه‌کێک
له‌وان بووم
هه‌م یاریم
ده‌کرد و هه‌م
ته‌ماشا.
شتێکی
که زۆر گرینگه
و ده‌بێ ئاماژه‌ی
پێ‌بکرێ ئه‌وه‌یه
که کاربه‌ده‌ستان
و لێپسراوانی
سه‌ربازیی
ڕێژیمی به‌عسیی
عێراق به گوێره‌ی
زانیاریی ورد
و دروست که
به هۆی جاسووس
و خه‌فیه و
به‌کرێگیراوانی
خۆیان پێیان
ده‌گه‌یشت،
زانیبوویان
که ئه‌و ڕۆژه
کۆبوونه‌وه
هه‌یه و جه‌ماعه‌تێکی
زۆر خزاونه
ئه‌و بنکه‌یه.
هێشتا خۆر چه‌ند
بستی مابوو
ئاوابێ، که له ناکاو
هه‌شت فڕۆکه‌ی
شه‌ڕکه‌ری
جۆری نازانم
چی... دیواری ده‌نگییان
شکاند و ئارامیی
ئه‌و شوێنه‌یان
شێواند، له
چه‌ند چرکه‌یه‌کدا
ته‌واوی ئه‌و
دۆڵه‌یان کرده
دۆزه‌خی ته‌م
و دووکه‌ڵ. چاک
بوو، له سه‌ر
ئه‌و حاڵه‌شڕا،
خۆشبه‌ختانه
هیچکه‌س ڕاسته‌وخۆ
نه‌که‌وته
به‌ر هه‌ڵمه‌تی
قۆنبه‌له
ژاراوی و ڕاکێته
کیمیاییه‌کانه‌وه.
هۆیه‌که‌شی
ئه‌وه‌بوو
که زۆربه‌ی
بۆمباکان دوور
له خانووه‌کان
خرابوونه‌خوار
و، هه‌روه‌ها
ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ی
یارییه‌که‌شی
لێده‌کرا نه‌که‌وته
به‌ر چاوی په‌لاماردانی
ته‌یاره‌کان. ئه‌گه‌رچی
ئه‌وه خۆی
هات و شانسێکی
گه‌وره بوو
کاتێک زانیمان
، نه که‌سمان
لێ بریندار
بووه و نه
که‌سیشمان
لێ کوژراوه،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی
ڕاستی بێ هیچکه‌س
نه‌یده‌زانی
ئه‌و قۆنبه‌له
و ڕاکێتانه
هه‌مووی گازی
کیمیایین و
دوایه ته‌ئسیر
و کارتێکه‌ریی
له سه‌ر مرۆڤ
داده‌نێن،
جا هه‌ر واش
بوو.
له‌م
هه‌موو کادێر
و پێشمه‌رگه
و جه‌ماعه‌ته‌ی
له‌وێ بوون
ته‌نیا که‌سێک
به نێوی «موحسین
دزه‌یی»
فکری بۆ ئه‌وه
چووبوو و گوتبووی:
ئه‌و فۆکانه
چه‌کی کیماییان
خستووه‌ته‌خوار.
دیاره مرۆڤ
نابێ ڕاستییه‌کان
بشارێته‌وه،
هه‌ر که ئه‌و قسه‌یه
له زمان ئه‌و
براده‌ره
بڵاوبووه‌وه،
ده‌ستبه‌جێ
به فه‌رمانی
براده‌رانی
سه‌روو تێکه‌وه‌پێچراو
و ده‌مکوت کرا
که تۆ نابێ
روحییه و نه‌فسییه‌تی
پێشمه‌رگه
به‌م قسه قۆڕانه
بڕووخێنی!
به
هه‌رحاڵ، له
ئه‌سه‌ر ئه‌م
ڕووداوه‌دا،
دوو که‌س له
ئه‌ندامانی
(حشع)، یه‌کیان
به نێوی «رزگار(له
براده‌رانی
یه‌زیدی|ئیزه‌دی)»
و یه‌کێکیش
به نێوی(...؟)
کوژران و جه‌ماعه‌تێکی
زۆریش بریندار
بوون که منیش
یه‌ک له برینداره
دژواره‌کان
بووم.
دوای
ئه‌وه‌یکه
فرۆکه‌کان
قۆنبه‌له
و بۆمباکانیان
هاویشته‌خوار
و ڕۆیشتن و،
ئێمه‌ش خۆشحاڵ
له‌وه‌یکه
که‌س هیچ به‌ڵایه‌کی
به سه‌ر نه‌هاتووه،
له په‌نا و
په‌سیوان هاتینه‌ده‌ر
و به‌ره‌و شوێنی
نانخواردن
وه‌ڕێکه‌وتین.
من، کاتێک بیستم
ئاومان نه‌ماوه
و بۆرییه‌که‌مان
پچڕاوه، بێ
ئه‌وه‌ی به
که‌س بڵێم به‌ره‌و
شوێنی ڕاکێشانی
سۆنده‌که
رۆیشتم تا ئه‌گه‌ر
له جێیه‌ک
پچڕاوه تێکی
بخه‌مه‌وه.
دیاره بۆرییه
ئاوه‌که به
هۆی قۆنبه‌له‌یه‌کی
کیمیایی پچڕابوو،
که به به‌ن
و شریت جه‌مسه‌ره‌کانیم
لێک به‌سته‌وه،
به‌ڵام هه‌ر
له‌وکاته‌ی
که خه‌ریکی
چاککردنه‌وه‌ی
بۆرییه‌که
بووم،
ئه‌وه‌ی ڕاستی
بێ بۆنێکی زۆر
توند و ناخۆش
وه‌ک میوه‌ی
گه‌نیو و ته‌ڕه‌کاریی
ترشاو(کاڵه‌ک
و ترێزووی ترشاو)
لووتی داگرتم.
له گه‌ڕانه‌وه‌شدا
که ورده‌ورده
سه‌رم ده‌گێژه‌وه‌هات،
هه‌ر نه‌مزانی
ئه‌وه گازی
کیمیایی یه.
دوای
نانخواردنی
ئێواره، به
هۆی هاتنی براکه‌م
«حه‌مه‌ده‌مینی
چیره» که ئه‌زقه‌زا
هه‌ر ئه‌و ڕۆژه
له خواکورکه‌وه
به سه‌ردان
هاتبوو، زۆربه‌ی
براده‌ران
له هۆده‌که‌ی
من کۆببووینه‌وه
و گه‌رمی قسه
و باسان بووین.
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م
زانی حاڵم تێکچوو،
ورده‌ورده
چاوم داگیرا
و دڵم له ژێڵڵا
هات... ژان و ئازار
ته‌واوی له‌شی
داگرتم، ئیتر
حه‌جمینم لێ هه‌ڵگیرا.
چاوه‌کانم
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا
که لێکدا لێکدا
ئاویان پێداده‌هاتنه‌خوار
و ده‌برژانه‌وه
هه‌ڵنه‌ده‌هاتن،
ده‌تگوت کوێر
بووم. جا بۆیه
هه‌ر له‌و کاته‌وه
کاک «قاسمی ره‌یانی»
وه‌ک نزیکترین
و خۆشه‌ویسترین
هاوڕێی ئه‌و
سه‌رده‌م و
ئێستاشم، تا ماوه‌یه‌کی
زۆر بوو به
چاوساخم و،
له ته‌واوی
ئه‌و ماوه‌یه‌دا به‌وپه‌ڕی
له خۆبردوویی
و به چاوی هاواڵێکی
دڵسۆز خزمه‌تی
کردم که تا
هه‌م هه‌ر له
چاومدا ده‌بێ.
به‌ڵێ،
دوای ئه‌وه‌یکه،
که‌سانی دیکه‌ش
تووشی ئه‌و
حاڵه‌ته هاتن
و ژماره‌یان
زۆری کرد، سه‌رکردایه‌تی
وه‌خت که هیچ
تاقیکاری و
ته‌جره‌به‌یه‌کی
وای له بواری
چه‌کی کیمیاییه‌وه
نه‌بوو، فه‌رمانی
ده‌رکرد که هه‌ر به‌و
شه‌وه ئاور
بکه‌نه‌وه
و ئێمه‌ی بریبدار
و پێست هه‌ڵامساو
و بلۆق هه‌ڵدراو
و چاونووساو
و ئۆقره‌لێهه‌ڵگیراو
له په‌نا گڕی
ئاور ڕابگرن،
که ئه‌گه‌ر
مانه‌وه‌مان
له په‌نا ئه‌و
ئاگره ماوه‌یه‌کی
زۆر درێژه‌ی
کێشابا و، خێرخوازێک
هه‌روا له
خۆوه نه‌یزانیبا
که ئه‌و هیچ
سوودێکی نییه
له‌وانه‌بوو
زۆربه‌مان
بۆ هه‌میشه
کوێربووباین.
دوای
ماوه‌یه‌ک
که له ده‌وری
ئاگر تێر و پڕ
برژاندیانین،
ئه‌وجار فه‌رمان
هات که به‌ره‌و
شوێنه به‌رزاییه‌کان
ڕامان گوێزن،
چونکه به
بێته‌ل خه‌به‌ریان
وه‌رگرتبوو
که ئه‌و فرۆکانه
هه‌ڵگری قۆنبه‌له و چه‌کی
کیمیایی بوون.
دوای ئه‌وه‌یکه
ئه‌و شه‌وه
به‌ره‌و یه‌کێک
له شاخه به‌رزه‌کان
که شوێنی (دۆشکه|فرۆکه‌شکێن)
بوو، ڕاگوێزراین،
بۆ به‌یانی
خه‌به‌ر هات
که ته‌واوی
ئه‌و که‌سانه‌ی
که بریندارن
و چاویان هه‌ڵنایه
ده‌بێ سه‌ریان
ده ئاوی فێنکی
کانی و جۆبار
بنێن، یان خۆش
خۆش به ده‌ستسڕه‌ی
ته‌ڕ چاویان
بشۆن و دایپۆشن.
ئه‌وه‌ی
له بیرم مابێ،
دوای چه‌ند
رۆژان مه‌فره‌زه‌یه‌کی
«یه‌کێتی نیشتمانی»
که به ڕاگوزار
به‌م ناوچه‌یه‌دا
تێده‌په‌ڕین
و، وابزانم
ئه‌و ته‌جره‌به‌یان
له ناوچه‌ی
خۆیان به چاو
بینیبوو، یه‌کدوو
شووشه ده‌رمانی
چاویان داینێ
که ڕۆژێ دوو
قه‌تره‌یان
ده‌چاوی ده‌کردین.
ئه‌وه‌ی ڕاستی
بێ نازانم له
باری پزیشکییه‌وه
چه‌ندی ته‌ئسیر
بووه یا نه‌بووه،
به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی
ده‌زانم که
چاوه‌کانم
ژانیان به
هیچ نه ده‌شکان
و تا دوو مانگانیش
هه‌ر هه‌ڵنه‌ده‌هاتن.
ئێستاش که ژان و ده‌رد
و خه‌م و خه‌فه‌تی
ئه‌و چه‌ند
حه‌وتوویه‌ی
ئه‌و ده‌ورانه‌م
وه‌بیردێته‌وه
موچوڕکم به
له‌ش دا دێ. باری
ته‌ندروستیم
ئه‌وه‌نده
خراپ بوو، زۆر
جار براده‌ران
که به لامدا
تێده‌په‌ڕین
گوێم لێده‌بوو
که ده‌یانگوت:
(حه‌یف، «هێره‌ش»ه‌که‌شمان
چوو...)! جا هه‌ر
به‌ڕاستیش،
بنیاده‌م جاری
وایه له ڕاده‌به‌ده‌ر
خۆڕاگر و گیانسه‌خت
ده‌بێ!
به
کورتی، هه‌رچه‌ند
زۆر شت ماوه
ده پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ ئه‌و
ڕووداوه‌دا
باسی بکه‌م،
به‌تایبه‌ت
کاتێک له وڵاتی
ڕووسیا (یه‌کێتی
سۆڤیه‌تی پێشوو)
ویستم ڕاستی و
دروستی ئه‌و
هه‌واڵه به
گوێی براده‌رانی
ئه‌وێنده‌رێ
ڕابگه‌یێنم
هه‌ر که‌مێکی
مابوو به شێتیشم
له قه‌ڵه‌م
بده‌ن، ئه‌و
بیره‌وه‌رییه‌م
به‌م نوکته‌یه
کۆتایی پێ‌دێنم:
براده‌رێکی
خانه‌قینی
هه‌بوو به
نێوی خوازراوی
«ئه‌بوئه‌نیس»،
هه‌تا بڵێی
جه‌فه‌نگباز
و نوکته‌وێژ
و خۆشڕاوێژ
بوو. له لینینگراد
خوێندنی باڵای
ته‌واو کردبوو
و گه‌ڕابۆوه
کوردستان. به
پێی عورفی شۆڕشگێڕیی
ده‌بوایه
چه‌ند ساڵێک
پێشمه‌رگایه‌تی
بکا. به‌ڵام
هه‌ر ئه‌م ساڵ
به‌و ساڵ نزیکه‌ی
ده ساڵێک له
شاخ مابووه‌وه.
کاری ئه‌و براده‌ره
ئه‌وه‌بوو
که به‌یانییان
هه‌ڵده‌ستا
و ده‌رۆیشته
سه‌ر به‌رزاییه‌کانی
سه‌رووی مه‌قه‌ڕ
و له سه‌ر دۆشکه
(ته‌یاره‌شکێن)
وێڕای هاورێیانی
دیکه کێشکی
ده‌کێشا. قه‌تیش
نه ده‌بوو
ته‌قه‌ی بکه‌ن،
نه‌کا شوێنه‌که‌یان
که‌شف ببێ.
ڕۆژێک
لێم پرسی: ئه‌رێ
«ئه‌بوئه‌نیس»
هه‌موو ڕۆژێ
ده‌چیته سه‌ر
ئه‌و به‌رزاییانه
چی ده‌که‌ی؟
له جواب‌دا
گوتی: وه‌ڵڵا
ئه‌گه‌ر ڕاستت
ده‌وێ گه‌وادیی!
گوتم: چۆن؟! گوتی:
ئه‌دی گه‌وادیی
چۆنه، له
به‌یانی ڕا
هه‌تا شه‌و،
خه‌و له خۆت
حه‌رام بکه
و وه‌ره و بڕۆ
و بچۆ، نابێ
ته‌قه‌ش بکه‌ی...!
ئه‌زقه‌زای
ڕۆژگار دوای
نزیکه‌ی حه‌وت
ساڵ له وڵاتی
سوێد له شاری
هودیکسڤاڵ
له‌گه‌ل ئه‌و
کاک ئه‌بوئه‌نیسه
قسه خۆشه،
که بۆ یه‌که‌مجار له کۆرشێکدا
یه‌کترمان
بینییه‌وه،
دوای چاکی و
چۆنیی لێم پرسی
ئه‌رێ ئه‌بوئه‌یس
ده‌ی لێره
له سوێد چی
ده‌که‌ی، چی
ناکه‌ی؟ گوتی:
کوڕه وه‌ڵڵا
لێره‌ش هه‌ر
گه‌وادییه‌که‌یه...
له‌و کۆرشی
ڕا بڕۆ ئه‌و
کوڕشی و له‌ویڕا
بچۆ ئه‌ویتر
و ئاخریش هیچ...!!
س.
چ. هێرش، 17-03-2007
1- پیكهاته‌یه‌ك
له ئه‌ندامانی
«حیزبی تووده‌ی
ئیران ــ لقی
كوردستان»، ئه‌ندامانی
«سازمانی
فیدایانی خه‌ڵق،
ئه‌كسه‌رییه‌ت
ــ لقی
كوردستان» و
ئه‌ندامانی
«حدكاــ پێڕه‌وانی
كۆنگره‌ی
چوار»، كه وه‌ك
پێشمه‌رگه‌ی
میوان له لای
(حشع) ده‌ژیان
و ئه‌م نێوه‌یان
به‌سه‌ر
دابڕابوو.
2- حیزبی شیوعی
عێراق.
3- جود، به عه‌ره‌بی
چووككراوه‌ی
(جبهه وطنی
دیموقراتی)یه.
ئه‌وكاته به‌ره‌ی
جود له سێ
حیزبی: پارتی
دیمۆكراتی
كوردستان،
حشع و پارتی
سۆسیالیستی
كوردستان
پێكهاتبوو.
• • •
|