|
پرسیار:
چۆن ده‌ڕواننه
کارى له
سێداره‌دانى
سه‌ددام
حوسێن؟
وه‌ڵام:
له‌سێداره‌دانى
دڕونده‌ترین
دیکتاتۆرى ئه‌م
سه‌رده‌مه
به‌و شێوازه‌ى
له 30 کانوونى
یه‌که‌مى 2006دا
ئه‌نجامدرا
هه‌ڵوێستى
جۆراوجۆرى
لێکه‌وته‌وه،
چ له‌سه‌ر
ئاستى عێراق
بىَ یان له‌سه‌ر
ئاستى نێو ده‌وڵه‌تى. چه‌ند
وڵاتێکى عه‌ره‌بى
و چه‌ند
ڕێکخراوێکى
عه‌ره‌بى و
بیانى، که به‌شێکیان
هه‌رگیز
دۆستى رژێمى
سه‌ددام نه‌بوون،
وه‌ک
ڕێکخراوى (ئه‌منیستى
ئینته‌رناشناڵ)،
هه‌ڵوێستێکى
چاوه‌ڕوان نه‌کراویان
هه‌بوو.
پرسیار له‌وه‌دایه
ئایا ئه‌و هه‌ڵوێستانه
چاوه‌ڕوان نه‌کراو
بوون، یان هه‌ڵه‌یه‌ک
له ئارادا
بوو که بووه
هۆى ئه‌و جۆره
کاردانه‌وه‌یان؟
ده‌ستگیرکردنى
سه‌ددام به‌و
شێوه‌یه‌ى له
که‌ناله‌کانى
ته‌له‌فزیۆندا
چاومان پێکه‌وت
گرنگترین هه‌واڵى
ئه‌و ساڵه
بوو، هه‌روه‌ها
ده‌ستکه‌وتێکى
گه‌وه‌ره‌ش
بوو بۆ گه‌لانى عێراق. وێنه‌ى
ده‌رهێنانى
سه‌ددام به‌و
سه‌رو ریشه‌وه
له‌و کونه
مشکه‌دا سه‌لماندى
که ئه‌و
پیاوه به‌و
شێوه نه‌بوو
که هه‌وادارانى
پرۆپاگه‌نده‌یان
بۆ ده‌کرد که
گوایا
مرۆڤێکى
"ئازا"و
"چاونه‌ترسه". ده‌کرا
ئه‌و
ئینتیباعه
له بیر‌و یادى
خه‌ڵکدا
بمێنێته‌وه
ئه‌گه‌ر
کاربه‌ده‌ستان
عێراق ژیرانه
هه‌ڵسوکه‌وتیان
له‌گه‌ل
پرۆسه‌ى
دادگه‌یکردنى
و شێوازى له
سێداره‌دانى
بکردبا، به‌ڵام
به‌داخه‌وه
له‌م ئه‌زموونه‌شدا
سه‌رکه‌وتوو
نه‌بوون.
دادگه‌یکردنى
سه‌ددام و ئه‌و
تاقمه‌ى له‌گه‌ڵیا
بوون نه به
پێى قانوونى
عێراقى به‌ڕێوه‌چووه،
نه به پێى
بنه‌ماکانى
قانوونى نێو
ده‌وڵه‌تى. هۆیه
سه‌ره‌کیه‌که‌شى
ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ هاوکارى نه‌کردنى
کاربه‌دستانى
عێراقى له‌گه‌ڵ
دادگه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان
که تایبه‌تن
به دادگه‌یکردنى
تۆمه‌تباران
به تاوانى
جێنۆساید و
تاوانى دژ به
مرۆڤایه‌تى. دادگه‌ى
باڵاى تاوانه‌کان
له عێراق ده‌یتوانى
شێوازى هه‌ڵسوکه‌وتى
له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباراندا
به پێى هه‌ڵسوکه‌وتى
ئه‌و دادگه‌یانه
به‌ڕێوه‌به‌رێت. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه
هه‌رگیز له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌دا نه‌بووم
که دادگه‌یکرنى
سه‌ددام و
تاقمه‌که‌ى
له‌سه‌ر شاشه‌کانى
ته‌له‌فزیۆندا
بڵاوبکرێته‌وه،
چونکه
دیاربوو خۆى و
هه‌وادارانى
به تایبه‌تى
له وڵاتانى
عه‌ره‌بیدا،
به شێوه‌ێکى
دیکه به‌کاریان
ده‌هێنا، چ بۆ
پرۆپاگه‌نده‌کردن
بێت یان به
سووکایه‌تیکردن
به دادگه‌و
شایه‌ته‌کان
و تێکرا سستمى
حوکمڕانیکردن
له عێراقدا.
بڵاونه‌کردنه‌وه‌ى
دادگه‌یکردنی
سه‌ددام و
تاقمه‌که‌ى
به
پێشێلکارى
مافى تۆمه‌تبار
نادرێته قه‌ڵه‌م،
چونکه مه‌رج
نییه هه‌موو
دادگه‌یکردنێک
له‌سه‌ر که‌ناله‌کانى
ته‌له‌فزیۆندا
بڵاوبکرێته‌وه. ئه‌گه‌ر
وێنه‌ى سه‌ددام
و دادگه‌ییکردنه‌که‌ى
بڵاونه‌کرابایه‌وه،
خه‌ڵکه‌که
هه‌ر به چاوى
رۆژى گرتنى ته‌ماشای
سه‌ددامیان
ده‌کرد.
ده‌کرا به‌شێک
له پرۆسه‌ى
دادگه‌ییکردنه‌که‌ى
له ڕێگاى
رادیۆوه
بڵاوبکرێته‌وه،
به‌ڵام له
ژێرچاودێرى
ده‌زگاى
دادوه‌رى
گشتیی.
سزاى
له‌سێداره‌دان
بۆ ئه‌و
تاوانبارانه‌ى
به‌شى زۆرى
ژیانیان به
تاوان و
تاوانکارییه‌و
به‌سه‌ربردووه،
به تایبه‌تى
ئه‌وانه‌ى
تاوانى دژ به
مرۆڤایه‌تییان
ئه‌نجامداوه،
سزاێکى ڕه‌وایه. شه‌ریعه‌تى
ئیسلام و
قانوونى به‌شى
هه‌ره زۆرى
ده‌وڵه‌تانى
جیهان ڕێگا به
سێداره‌دانى
تاوانبارنى
گه‌وره ده‌ده‌ن،
چ به سێداره‌دان
بىَ یان به
له‌ناوبردنى
به شێوازێکى
دیکه.
تاوانبارێکى
وه‌ک سه‌ددام
که له ماوه‌ى
دادگه‌یکردنیدا
هیچ جۆره په‌شیمانییه‌کى
ده‌رنه‌بڕى
سه‌باره‌ت به‌و
هه‌مو
تاوانانه‌ى
کردوونى، ده‌بىَ
سزاکه‌ى هه‌ر
له‌سێداره‌دان
بىَ، به‌ڵام
جێگاى داخه
ئه‌و کاره به
شێوازێک ئه‌نجامدرا
که له به‌رژه‌وه‌ندى
هه‌وادارانى
سه‌ددامدا
بوو.
کورد ده‌مێکه
وتوویه‌تى
"کارى نه‌زانێک
به سه‌د دانا
چاک ناکرێت"! کاربه‌دستانى
عێراق، له‌به‌ر
هه‌ر هۆیه‌ک
بىَ، سه‌ددامیان
به شێوازێک
له سێداره
دا که خۆى و
هه‌وادارانى
خوازیارى
بوون، چونکه
سه‌ددام ده‌یزانى
له‌ناوده‌برىَ
و نامێنىَ، به‌ڵام
ده‌یویست
ناوێک بۆ خۆى
به‌جێبهێڵىَ
که شایسته‌ى
نه‌بوو.
پرسیار:
وه‌ک
قانوونناسێک
له‌سێداره‌دانى
سه‌ددام به
شێوازێکى
قانوونى ئه‌نجامدرا
یان نا؟
وه‌ڵام:
ئه‌گه‌ر ته‌ماشاى
بڕگه‌ى 12 ى
مادده‌ى 36 ده‌ستوورى
عێراقى بکه‌ین
له‌گه‌ڵ چه‌ند
مادده‌ێکى
دیکه‌دا له
قانوونى
سزادانى
عێراقى و
قانوونى ڕێڕه‌وى
سزایى
عێراقى، ده‌بىَ
بڵێین پرۆسه‌ى
له‌سێداره‌دانى
تاوانبار سه‌ددام
به پێى ده‌ستوورو
ئه‌و دوو
قانوونه ئه‌نجام
نه‌دراوه.
بڕگه
12 مادده‌ى 36ى ده‌ستوورى
عێراقى ده‌ڵێت
بڕِیارى
دادگه به
حوکمى له
سێداره‌دانى
تاوانبار
جێبه‌جىَ ناکرێت
تا په‌سه‌ند
نه‌کرێت له‌لایه‌ن
سه‌ره‌ک
کۆمار یان
جێگره‌که‌ی،
به ده‌رچوونى
فه‌رمانێکى
تایبه‌تى. ئه‌و
بڕیارانه‌ى
له‌لایه‌ن
دادگه‌کانى
عێراقى یه‌وه
به حوکمى له‌سێداره‌دان
ده‌رچوون له‌لایه‌ن
ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تییه‌وه
په‌سه‌ندکراون
ئه‌وجا جێبه‌جىَ
کراون، به‌ڵام
له سێداره‌دانى
سه‌ددام به
بڕیارى سه‌ره‌ک
وه‌زیران
جێبه‌جێ کرا. مه‌ترسى
له‌وه‌دایه
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى
سه‌ره‌ک وه‌زیران
له ئاینده‌شدا
ببێته نه‌ریت،
هه‌ر کارێک ده‌سته‌ى
سه‌رۆکایه‌تى
په‌سه‌ندى نه‌کات،
سه‌ره‌ک وه‌زیران
به بڕیارێکى
تایبه‌تى خۆى
جێبه‌جێى
بکات.
له‌لاێکى
دیکه‌وه، به
پێى مادده‌ى
27ى قانوونى
دادگه‌ى
باڵاى تاوانه‌کان
له عێراق،
بڕیارى له‌سێداره‌دانى
تاوانبار
دواى تێپه‌ربوونى
30 رۆژ، له
رۆژى په‌سه‌ندکردنى
ئه‌و بڕیاره
له‌لایه‌ن
دادگه‌ى ته‌مییز
ئه‌وجا جێبه‌جىَ
ده‌کرێت، به‌ڵام
له سێداره‌دانى
سه‌ددام پێش
ته‌واوبوونى
ئه‌و ماوه
دیاریکراوه
ئه‌نجامدراو
له‌یه‌کم
رۆژى جه‌ژنى
قورباندا، که
ئه‌وه‌ش به
پێچه‌وانه‌ى
مادده‌ى 290ى
قانوونى ڕێڕه‌وى
سزایى عێراقى
بوو که ڕێگا
به جێبه‌جىَ
کردنى حوکمى
له‌سێداره‌دان
نادات له
رۆژانى هه‌ینى
و جه‌ژندا بۆ
که‌سێکى
موسوڵمان، ئه‌مه‌ش
هه‌وادارانى
سه‌ددام و
داموده‌زگاکانى
به‌عس له
وڵاتانى عه‌ره‌بى
و جیهاندا
قۆستیانه‌وه. له
کاتى جێبه‌جىَ
کردنى بڕیارى
له‌سێداره‌دانى
سه‌ددام که‌سانێک،
به وێنه‌و به
ده‌نگ
هوتافیان به
ناوى موقته‌دا
سه‌درو باقر
حه‌کیم ده‌کێشا،
ئه‌وه‌ش ده‌ریخست
مه‌سه‌له‌که
تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یه
نه‌ک جێبه‌جىَ
کردنى
بڕیارێکى
دادگه.
جگه له‌وه‌ش
که‌سانێک
ئاماده‌ى
کارى جێبه‌جىَ
کردنى بڕیارى
له‌سێداره‌دانى
تاوانبار سه‌ددام
بوون که نه‌ده‌بوو
له‌وىَ بن. به پێى
قانوون، ته‌نیا
دادوه‌رێک و
ئه‌ندامێکى
داواکارى
گشتى و نوێنه‌رى
وه‌زاره‌تى
ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رى
ئه‌و زیندانه‌ى
که حوکمى له‌سێداره‌دانى
تێدا جێبه‌جىَ
ده‌کرێت، له‌گه‌ڵ
پزیشکێک ده‌بىَ
ئاماده بن. هه‌رووها
ده‌بىَ ڕێگا
به تاوانبار
بدرێت دوا وته‌ى
خۆى بڵىَ و له
کۆنووسێکدا
تۆمار بکرێت،
که‌چى له
کاتى له‌سێداره‌دانى
تاوانبار سه‌ددامدا
قسه‌ى
جۆراوجۆرى پىَ
وتراو ئه‌ویش
به جنێو وه‌ڵامى
داونه‌ته‌وه!
پرسیار:
به بۆچوونى
ئێوه، جێبه‌جىَ
کردنى حوکمى
له‌سێداره‌دان
به‌سه‌ر سه‌ددامدا
کاردانه‌وه‌ى
له‌سه‌ر به‌رپرسیاریه‌تى
سه‌ددامدا
نابىَ سه‌باره‌ت
به تۆمه‌ته‌کانى
دیکه، به
تایبه‌تى
تۆمه‌تى ئه‌نفال
و هه‌ڵه‌بجه
و... که دژ به
گه‌لى کورد ئه‌نجام
دراون؟
وه‌ڵام:
پێویست بوو
هه‌موو ئه‌و
تۆمه‌تانه‌ى
ده‌خرێنه
پاڵ سه‌ددام،
به تایبه‌تى
تۆمه‌تى ئه‌نفال
و به‌کارهێنانى
چه‌کى کیمیاوى
له هه‌ڵه‌بجه‌ى
شه‌هیدو له
شوێنه‌کانى
دیکه‌ى کوردستان،
له‌گه‌ڵ وێرانکردنى
پتر له 4000 گوند
و ده‌رکردنى
فه‌یلیه‌کان
و کوشتنى هه‌زاره‌ها
خه‌ڵکى بىَ
گوناه چ له
دوجه‌یل بىَ
یان له کاتى
سه‌رکوتکردنى
ڕاپه‌رینى
به‌هارى ساڵى
1991 و کوشتن و له‌سێداره‌دانى
هه‌زاره‌ها
که‌سى دیکه‌ى
بىَ تاوان که
به‌شێکیان
منداڵ بوون،
به‌ڵىَ ده‌بوو
له سه‌ره‌تاوه
ئه‌م هه‌موو
تۆمه‌تانه
بخرێنه پاڵ
سه‌ددام، ده‌کرا
پاشان ده‌ست
به دادگه‌یکردنى
بکرێت، تۆمه‌ت
له‌دواى تۆمه‌ت. کورد له‌وه‌شدا
زه‌ره‌ر مه‌ند
بوو. هه‌رچه‌نده
تۆمه‌تى ئه‌نفال
و تۆمه‌ته‌کانى
دیکه له ئه‌ستۆى
تۆمه‌تبارانى
دیکه‌دا ماونه‌ته‌وه
و ده‌بىَ دادگه‌یکردنیان
به‌رده‌وام
بێت، به‌ڵام
له سێداره‌دانى
تۆمه‌تبارى
سه‌ره‌کى که
تاوانبار سه‌ددام
بوو که به
فه‌رمانى ئه‌و
ئه‌و هه‌موو
تۆمه‌تانه
ئه‌نجامدراون،
ره‌ونه‌ق له
دادگه‌یکردنه‌که‌دا
ناهێڵىَ.
به پێى مادده‌ى
30 قانوونى ڕێڕه‌وى
سزایى عێراقى،
مردنى تۆمه‌تبار
ده‌بێته هۆى
ئه‌وه که
ئه‌و داوایه
سزاییانه‌ى
له‌سه‌رى ماون،
ده‌بىِ
دادگه کۆتایى
پىَ
بێنێت.
لێره‌دا به
بیرى ئه‌و به‌رپرسه
کوردانه ده‌خه‌ینه‌وه
که به‌ڵێنیان
به خه‌ڵکى
هه‌له‌بجه‌ى
شه‌هید دابوو
سه‌باره‌ت
به تۆمه‌تى
به به‌کارهێنانى
چه‌کى کیمیاوى
له هه‌ڵه‌بجه،
که سه‌ددام
ده‌بىَ له‌و شاره
دادگه‌یى بکرێت.
بۆ هه‌وڵى
ئه‌وه‌یان
نه‌دا ته‌نیا
دانیشتنێک
له دانیشتنه‌کانى
دادگه‌ى بالاِى
تاواناه‌کانى
عێراقى له
هه‌ڵه‌بجه
ببه‌سترێت؟
هه‌ولێر
6 کانوونى
دووه‌مى 2007
له
هه‌فته‌نامه‌ى
(جه‌ماوه‌ر)
له ژماره‌ى 7
کانوونى دووه‌مى
2007 دا
بڵاوکراوه‌ته‌وه.
|