|
|
 |
له
یادى تۆما بوا
Thomas
Bois:
کوردناس و دۆستى
دێرینى کورد
• دکتۆر
نورى تاڵه‌بانى
|
|
به‌شێک
له دۆستانى
کورد خزمه‌تی
گه‌وره‌یان
به کێشه ڕه‌واکانى
کردووه،
بۆیه
پێویسته
یادیان
بکرێته‌وه و
له‌بیر نه‌کرێن.
یه‌کێک له
دۆسته
دێرینه‌کانى
سه‌ده‌ى
ڕابوردووى گه‌له‌که‌مان،
قه‌شه‌ى
دۆمینیکانى
فه‌ره‌نسى
(تۆما بوا Thomas
Bois)یه، که
زیاتر له نیو
سه‌ده هه‌وڵیداوه
مه‌سه‌له‌ى
کوردى به
جیهان بناسێنێ،
به نووسین و
بڵاوکردنه‌وه‌ى
کتێب به
زمانى فه‌ره‌نسى
و ئینگلیزى. به‌شى
زۆری نووسینه‌کانى
تایبه‌ت بوون
به مێژوو و
زمانى کوردى،
له‌گه‌ڵ
داکۆکیکردن
له کێشه ڕه‌واکانى. له پاش
جه‌نگى
جیهانى دووه‌مه‌وه،
تۆما بوا به
به‌رده‌وامى
له گۆڤاره
به‌ناوبانگه‌کانى
ئه‌و سه‌رده‌مه که
به زمانى فه‌ره‌نسى
له پاریس و
له به‌یروت
ده‌رده‌چوون، نووسینى
بڵاوکردووه‌ته‌وه.
له
ساڵى 1947 دا
کتێبێکى به
زمانى فه‌ره‌نسى
به ناوى: کورد‌و
ماف
les Kurds et le Droit، که
تایبه‌ته به‌و
تاوانانه‌ى
رژێمى که‌مالی
له پاش سه‌رکوتکردنى
شۆرشى شێخ سه‌عیدى
پیران و شۆرشى
سه‌ید ره‌زا
له درسیم
کردوونى،
بڵاوکردووه‌ته‌وه. له‌و
کتێبه‌یدا
ژماره‌ى ئه‌و که‌سانه‌ى
کوژراون یان ده‌ربه‌درکراون
یان
دوورخراونه‌ته‌وه له
گوند‌و
شارۆچکه‌کانیان،
تۆمارکراوه،
له‌گه‌ڵ
ژماره‌ى
گونده
وێرانکراوه‌کان. کتێبه‌که‌ى
له ژێر ناوى: Lucien Rambout
بڵاوکراوه‌ته‌وه
و له ده‌زگاى
چاپه‌مه‌نى(Le Cerf ) له پاریس
چاپکراوه،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ى
قه‌شه بووه،
نه‌یده‌توانی
کتێبى سیاسی
به ناوى خۆیه‌وه
بڵاوبکاته‌وه.
له ساڵى 1967 دا كتێبێكی
گرنگى دیکه‌ى
له‌ژێر ناوى:
(کورد Les
Kurdes)
بڵاوکردووه‌ته‌وه
که تایبه‌ته
به مێژوو و
ژیانى کۆمه‌ڵایه‌تى
کورد، له‌گه‌ڵ
ئاماژه‌کردن
بۆ بزووتنه‌وه‌ى
رزگاریخوازى
کوردى.
ئه‌م کتێبه‌ى
ده‌مێکه
کراوه‌ته‌وه
ئینگلیزى و عه‌ره‌بى.
نووسینه‌کانى
له
ئینسۆکلیپیدیاى
ئیسلام
باشترین سه‌رچاوه‌ن
بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى
به دواى
مێژووى کوردا
ده‌گه‌ڕێن. تێبینییه‌کانى
له‌و
ئینسۆکلیپیدیایه
ده‌رباره‌ى
وشه‌ى"که‌رکووک"
زۆر لایه‌نى
نادیارى ده‌رباره‌ى
مێژووى ئه‌و
شاره
ڕوونکردووه‌ته‌وه. تۆما
بواى زانا به
به‌رده‌وامى
له گۆڤاره
به‌ناوبانگه‌کانى
تایبه‌ت به
رۆژهه‌ڵاتى
ناوه‌راست،
که له پاریس
و به‌یروت ده‌رده‌چون،
وه‌ک گۆڤارى ((L'Oriant، Al
Machriq)، (Cahiers de l'Est (Proch-Orient)،(L'Afrique et l'Assie) ،(Bibliotheca
Orientalis)،
له‌گه‌ڵ هه‌ردوو
رۆژنامه‌ىLe Soir)،( Le Jour که
به فه‌ره‌نسى
له به‌یروت
ده‌رده‌چوون،
بڵاوکردووه‌ته‌وه.
له
ناوه‌راستى
شه‌سته‌کاندا
که
خوێندکارى
دکتۆرا بووم له
زانکۆى
پاریس،
جاروبار سه‌ردانیم
ده‌کرد له
شارۆچکه‌یه‌كی نزیک
پاریس.
له ساڵى 1967 دا
له‌گه‌ڵ
دکتۆر شه‌فیق
قه‌زاز، که له
ئه‌مریکاوه
به‌سه‌ردان
هاتبوه
پاریس، پێکه‌وه
چووینه سه‌ردانى. سه‌ره‌تا
کتێبخانه گه‌وره‌که‌ى
پیشانداین،
که به‌شى
زۆریان کتێبى
به نرخ بوون
له‌سه‌ر
مێژووى کورد و
ئه‌ده‌ب و
شاعیره به
ناوبانگه‌کانى. پێش
کۆچکردنى به
چه‌ند ساڵێک،
وه‌سیه‌تى
کردبوو
کتێبخانه‌که‌ى
بدرێته (جۆیس
بلاو)، که ئه‌ویش
کوردناسه‌و
له ژیاندا
ماوه، له‌م
دوو ساڵه‌ى
دواییه‌دا چه‌ند
جارێک سه‌ردانى
کوردستانى
کرد.
تۆما
بوا له ده‌ڤه‌رى
بادینان چه‌ند
ساڵێک ژیاوه،
به تایبه‌تى
له ئامێدى،
بۆیه شاره‌زاى
زمانى کوردى
ببوو.
چه‌ند
نووسینێکى سه‌باره‌ت
به زمانى
کوردى، به
زمانى فه‌ره‌نسى
له گۆڤارى
(المشرق Al- Mashriq)، که به
فه‌ره‌نسى ده‌رده‌چوو،
له‌گه‌ڵ (رۆژا
ن‌و) که به
کوردى له به‌یروت
ده‌رده‌چوو،
بڵاوکردووه‌ته‌وه. له
نووسینه‌کانیدا
پێشنیازى به‌کارهێنانى
ئه‌لفباى
لاتینى
کردووه،
چونکه به بۆچوونى
ئه‌و زیاتر ده‌گونجێ له‌گه‌ڵ
فۆنۆتیکى
زمانى
کوردی‌دا. چه‌ند
ساڵێک له به‌یروت
ژیاوه، بۆیه
شاره‌زاى
زمانى عه‌ره‌بى
ببوو، له
کتیبخانه‌که‌یدا
چه‌نده‌ها
کتێبى عه‌ره‌بى
به‌رچاو ده‌که‌وتن.
دۆستایه‌تى
له‌گه‌ڵ
دکتۆر کامه‌ران
به‌درخان هه‌بوو،
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ
چه‌ند نووسه‌رێکى
دیکه وه‌ک شه‌هید
مو‌سا عه‌نته‌ر
و عوسمان سه‌برى
و جگه‌ر
خوێن.
جارێکیان
بۆى گێڕامه‌وه
گوتى، له پاش
سه‌رکه‌وتنى
شۆرشى ته‌موزى
ساڵى 1958 له
عێراق، به‌سه‌ردان
ده‌چێته
ئیستانبوول و
چاوى به مو‌سا
عه‌نته‌ر ده‌که‌وێت. له
جێگایه‌كی گشتى
پێکه‌وه
داده‌نیشن،
له‌و کاته‌دا
هه‌واڵى په‌سه‌ندکردنى
ده‌ستووری
عێراق بڵاوده‌کرێته‌وه
که دانى به
بوونى کورد وه‌ک
نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌کى
له عێراقدا
نابوو.
له خۆشیا په‌رداخه‌که‌ى
به‌رزده‌کاته‌وه‌و
ده‌ڵێ:
ئازادى بۆ
کوردستان! پاش
نیوه‌شه‌و به
توندى له ده‌رگاى
ژووره‌که‌ى
ده‌درێ و چه‌ند
(میت)ێک خۆیان
ده‌که‌ن به
ژوورا و ده‌یبه‌ن
و خۆى له به‌رده‌م
به‌ڕێوه‌به‌رى
(میت)ى ئیستانبوول ده‌بینێته‌وه. که ته‌ماشاى
پاسپۆرته‌که‌ى
ده‌کات، پێى
ده‌ڵێ تۆى
(تۆماس بۆیس)؟
ئه‌ویش ده‌ڵێ تا
کونسوولى فه‌ره‌نسى
ئاماده نه‌بێ وه‌ڵامتان
ناده‌مه‌وه،
به‌ڵام له‌وه‌ده‌چێ
به
هه‌ڵه منتان
بۆ ئێره هێنابێ،
چونکه ناوم
(تۆما بوا) یه،
نه‌ک (تۆماس بۆیس)! گوتى هه‌ستم
کرد جه‌نابى
به‌ڕێوه‌به‌ر
نه‌زانه و
جیاوازى له
نێو زمانى فه‌ره‌نسى
و ئینگلیزی‌دا
ناکات، چونکه
نه‌یده‌زانى
هه‌مان ناو به
فه‌ره‌نسى به
جۆرێک ده‌خوێندرێته‌وه‌و
به ئینگلیزی
به جۆرێکى
تر.
بۆیه خۆى له‌و
که‌سانه
تووره ده‌کات
که به‌و شه‌وه
هێنابوویان و
عوزریش بۆ
(تۆما بوا) ده‌هێنێته‌وه
چونکه به هه‌ڵه
هێنابویان! به
ئۆتۆمبیلى
خۆى ده‌ینێرێته‌وه
بۆ ئوتێله‌که‌ى!
مو‌سا عه‌نته‌ر،
که ئه‌ویش له
هه‌مان شه‌ودا
ده‌ستگیرکرابوو،
پاش چه‌ند مانگێ
ئه‌وجا
دێته ده‌ر! شه‌هید
مو‌سا عه‌نته‌ر
که به ده‌یان
جار میوانى
زیندانه‌کانى
(میت) بووه،
له ته‌مه‌نى
92 ساڵیدا له
ئامه‌د له
ساڵى 1994 دا، له‌لایه‌ن
ئه‌و ده‌زگایه‌وه
تێرۆر ده‌کرێت.
پێش
گه‌ڕانه‌وه‌م
بۆ وڵات له
ناوه‌راستى 1968
دا، چوومه سه‌ردانى
بۆ
دوعاخوازى.
کتێبێکى بچووکى به
عه‌ره‌بى له‌به‌رده‌مدا
بوو دایه ده‌ستم،
ئه‌وجا به په‌ستییه‌وه
گوتى ته‌ماشاکه
چیان به‌و
کتێبه به
نرخه‌ى
(نیکیتین)کردووه؟
به ناو وه‌رگێڕانه‌وه
شێواندوویانه
و ته‌نیا
به‌شێکیان
کردووه به
عه‌ره‌بى، به
تایبه‌تى ئه‌و
لاپه‌رانه‌ى
که به خراپه
باسى کوردى
تێدا کراوه به
زمانى ئه‌و به
ناو "رۆژهه‌ڵاتناسانه‌ى"نه‌یارى
کورد بوون.
داواى لێکردم
ئه‌گه‌ر کاتم
هه‌بوو، پاش
گه‌ڕانه‌وه‌م،
وه‌ریگێڕمه
سه‌ر زمانى عه‌ره‌بى،
چونکه خزمه‌تێکى
باشه به
کورد و
به
(نیکیتین)ى
دۆستى کورد. به
داخه‌وه تا
ئه‌و له
ژیاندا مابوو
نه‌متوانى ئاواته‌که‌ى
به دى بێنم،
پاش زیاتر له
30 ساڵ ئه‌وجا
ئه‌و کتێبه‌م
وه‌رگێڕایه
سه‌ر زمانى عه‌ره‌بى،
چاپى یه‌که‌مى
له له‌نده‌ن
له‌لایه‌ن ده‌زگاى
(دار الساقی)
له ساڵى 2001 دا
چاپ‌کرا، چاپى
دووه‌م له هه‌ولێر
له‌لایه‌ن ده‌زگاى
ئاراز له
ساڵى 2004، چاپى
سێیه‌مى له‌م
نزیکانه له
سلێمانى چاپ
ده‌کرێت. له
(پێشه‌کى) وه‌رگێڕ
(المترجم) له‌و
کتێبه‌دا،
ئاماژه‌م بۆ
ئاواته‌کانى
تۆما بوا
کردووه، که
به داخه‌وه
پێش کۆچکردنى
به دى نه‌هاتوون.
ئه‌گه‌ر
نه‌ته‌وه‌یه‌ک
رێز له پیاوه
گه‌وره‌کانى
نه‌گرێت، به
تایبه‌تى له
زانا‌و نوسه‌رو
شاعیرانى، هه‌روه‌ها
له‌و دۆستانه‌ى
که هه‌میشه
پشتگیریان
لێکردووه‌و
به جیهانى ده‌ره‌وه‌یان
ناساندووه،
نه‌ته‌وه‌ێکى
زیندوو نییه. لێره‌دا
ڕووده‌که‌مه
کاربه‌ده‌ستانى
کوردستان و
داویان لێده‌که‌م
ناوى به‌شێک
له جێگا
گشتییه‌کان
به ناوى ئه‌و
که‌سانه‌وه
بنیێن تاکو له‌بیر
نه‌کرێن.
هه‌ولێر
22 شوباتى 2007
• • •
|
|
|