| فکــــــــــری
بولبول ئه‌وه‌یه
تاکوو ببێ
گــــــــوڵ،
یاری
گـــوڵ
خه‌یاڵی ئه‌وه‌سه،
عیشوه بێ
هــــــه‌رده‌م
کاری!
دڵڕفێنی
ئـــــــــه‌وه
نییه، بێن و
بکــــــــــوژن
عــــــاشق
ئه‌و
کـــــــــــه‌سه
خواجه‌یه
بخوا
خــــــه‌می
خزمه‌تکاری
سوحبه‌تی
ســـــاخه‌مه‌نیت
گه‌رچی له
لام خۆشه به‌ڵام
دڵه‌کـــــــــــــــه‌م،
نه‌یخه‌یه
پشتگوێ مه‌سه‌له‌ی
دڵداری!
عیشقی گوڵ،
بولبولی گه‌ر
وه‌قسه نه‌خستبایه
له‌كوێ
ده‌رده‌هــات
شێعر و غزه‌ل،
وا له ده‌نووک
و زاری؟!
سۆفیی سـه‌رخۆش،
کـه به‌م چه‌شنه
کـلاوی که‌چ
بووه
به دوو سێ
پیاڵه‌یی تر،
ناکــــــــــرێ
به که‌س
باشاری
ئه‌ی
ئـــــــــــه‌وه‌ی
به‌م گوزه‌ری
دڵبه‌ری مه
تێده‌په‌ڕی
لـه‌وه وریا
به
کـــــــــــــــــــــه
نه‌شکێنێ سه‌رت
دیواری!
چـۆن خوڕه‌ی
خوێن له دڵی
له‌عله‌وه
نایه
کـــــــــاتێ
بـــــــه‌که‌ڵه‌ک
داگرێ
قاپیلکه
هـــــــــــــــــــه‌موو
بازاری!
ئه‌و
ســـــــــــــــه‌فه‌رکردووه
که سه‌د
قافڵه‌دل
هاوڕێنی
خۆی له هــــــــــــه‌ر
کوێ یه، خودایه
ببه پارێزگاری!
دڵی«حافز» که
به ڕوخساری
تۆ خووی
گرتبوو گوڵم
حـه‌یفه،
نازپه‌روه‌ری
جێژوانه،
مـــــــــــــــــه‌ده
ئازاری!
• • •
وه‌رگێڕانه‌وه:
س. چ. هێرش
|