|
ده‌ڵێی قــــودووی
مرواری یه، ده‌م
و دان و زاری
یار
خـــه‌تی
هیلالی ده‌وره‌ی،
خـــوایه هه‌رخۆشه
به زار!
هه‌ی
هه‌ی خـه‌یاڵی
ژوانی، چـــه‌ن
خۆش ده‌دا
فریوم
با بزانین لــه‌م
خـه‌یاڵه، چ
نه‌خشی ده‌خرێته
كار؟!
دڵبـــــــــه‌ر
به عیشقبازیی،
خوێنمی حـه‌ڵاڵ
زانی ــ
فتوای
عیشق چۆن
وایه، ئـــه‌ی
كاربه‌ده‌ستانی
شار؟
چوار
شت له بیر
خۆت مه‌که، گــه‌ر
عاقڵ و زرینگی
هێمنی و شه‌رابی
بێغه‌ش، په‌ناگـــــــه‌یه‌ك
و دڵدار!
ســـاقی!
جـــامێكی
بێنه، له خــــــــه‌ڵوه‌تم
ده‌رێنه
با هـــه‌رده‌م
ده‌ربه‌ده‌ر
بم، قه‌للاش و
مه‌ست و بێكار
مــــه‌ی
بێنه بۆم! ئه‌گــــــه‌رچی
نامه‌ڕه‌شی
جیهــانم
كێ بێت و ناهــومێد
بێ، لـــــه
لوتفی په‌روه‌ردگار؟!
وه‌ختێك
كـــه نه‌خشی
ده‌وران هــه‌رده‌م
له گۆڕاندایه
«حافز» وه‌ره
مه‌ی وه‌خۆین،
چیت له‌ده‌وری
ڕۆژگار!
2ی مارس 2007
• • •
|