|
1
خۆشه‌ویستم
دڵارام...
له
کوێوه بتگه‌مێ
که تۆ ده‌زگیرانێکی
ئه‌سمه‌رمی
و ته‌نها له
مانگهشه‌ودا
ده‌تدۆزمه‌وه،
به‌ڵام ئه‌وه
بزانه که
من هه‌نووکه
بیست و حه‌وت
ساڵ و نۆ مانگ
و یه‌ک دوو شه‌ممه‌م،
وه‌ک خۆشت ده‌زانیت
ئارامم و، توانای
به‌رگری کردن
له خۆم و به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی
هه‌موو کوکوه
دۆڕاوه‌که‌م
هه‌یه، به‌ڵام
فریای ئه‌وه
ناکه‌وم، چونکه
ته‌مه‌نی من
ڕێژنه‌بارانی
پایزێکه و،
وه‌رزه‌کانی
کورته و له‌وه
جوانتره جێگای
"ئه‌وانه"ی
تێدا بکه‌مه‌وه،
به‌ڵام که
تۆ به‌شێک بێت
له‌من پێت ده‌ڵێم:
ئه‌مڕۆ
چه‌ند که‌سێکم
له‌و گروپه
دۆڕاوه بینی،
ئه‌وانه‌ی
گۆرانییه‌کیان
نییه ناوع
بنێت پاکی و،
که نه ده‌توانن
وێنه جوانه‌کانی
ژیان وه‌رگرن
و نه ژیانیش
ئه‌وانی به‌و
قێزه‌ونییه
قبووڵه،
سه‌ریان کردبووه
کتێبخانه‌ی
شار و هه‌رچی
رسته‌یه‌کی
نوێ و به که‌ڵکی
تێدا بوو ده‌ریان
ده‌هێن او ده‌یاندایه
پاڵ یه‌ک، ئیتر
ڕیزبه‌ندی
وشه و رسته
له هه‌گبه‌ی
"ئه‌وان" دا
له‌وێوه ده‌ستی
پێ ده‌کرد و، پاشان کتێبه‌که‌یان
له سه‌ر مێزه‌که
هه‌ڵده‌دایه
خواره‌وه،
له خواره‌وه‌ش
ئه‌و مێزه‌ی
کردبوویانه
ژێر خۆیان ده‌یخوسانده‌وه
بۆ هه‌تا هه‌تایه
ڕه‌سه‌نایه‌تی
ئه‌و رستانه‌یان
کاڵ ده‌کرده‌وه
که ڕه‌گ و ریشه
یان داکوتابوو. ئیتر
پرۆسه‌ی دزین
و میزبه‌خۆداکردن له‌وێوه
ده‌ستی پێ‌کرد،
پاشان هاتنه
ناو باخچه‌که‌وه
و میزبارانی
دارودره‌خت و گوڵه‌کانیشیان
کرد. بۆ ئه‌وه‌ی
میزپیاکردنه‌کانیان
ئاشکرا نه‌بێت
بڕیاریان دا
هه‌موو شته‌کان،
سروشت، مرۆڤه‌کان
سه‌رجه‌میان
میزاوی بکه‌ن.
سه‌ره‌تا کۆبوونه‌وه
له سه‌ر ئه‌وه‌ی
چۆن هه‌وڵبده‌ن
خۆیان بکه‌ن
به پاڵه‌وانی
خه‌ونی هه‌موو
کچانی شار. گرێچنی جۆره‌ها
چیرۆکیان کرد
که خۆیان پاڵه‌وانه‌که‌ی
بوون و خۆیان
به هه‌موو
شتێک چاندبوو
له ژیانی ئه‌واندا.
ئه‌مه‌شیان
له‌و ئه‌زموونه‌وه
وه‌رگرتبوو
که تێیدا سه‌رکه‌وتنیان
به‌ده‌ست هێنا
له‌وه‌ی دزه
بکه‌نه عه‌قڵی
میره‌کانی
شاره‌وه و، خۆیان و ئاکاره‌کانیان
به پاڵه‌وان
لای ئه‌وان
بچوێنن. ئیتر
له‌و ڕۆژه‌وه
هه‌موو به‌یانیه‌ک
سه‌ر ڕاسته
شه‌قامه‌که‌ی
شارده‌گرن
و هه‌ڵده‌میزن
به مرۆڤه‌کاندا.
ئێوارانیش
ده‌چنه گازینۆی
"حیكایه‌ته ته‌واو
نه‌بووه‌کان"
و حیكایه‌ته
دروستکراوه‌کانیان
ده‌گێڕینه‌وه.
دڵارامی
ئازیز، ئێستا
شار بۆنی میزی
بته بووده‌ڵه و
بچووکه‌کانی
گرتووه.
من له ڕاکردندام
بۆ ئه‌وه‌ی
بۆنی میز نه‌گرم،
بۆیه نامه‌وێ
هه‌رگیز جارێکی
دی بگه‌رێمه‌وه سه‌ر
پیاسه‌ی ئه‌و
شه‌قامه میزگرتووانه،
هه‌ر له‌به‌ر
ئه‌وه‌ش به‌وانه‌ی
ده‌یانویست
بمکه‌ن به‌پرد،
بۆیه شوتنه‌وه‌ی
گرێ ده‌روونییه‌کانیان
به‌واقعه‌وه
پێم گوتن،
که تۆ خه‌ونێکی
هێنده جوان
و پاک
و بێ گه‌ردی
هه‌موو خه‌ونه‌کانی
دی به‌تاڵ ده‌بێته‌وه
له ئاستتدا، به‌ڵام
کاتێک بۆنی
میزت گرت، پێت
ده‌ڵێم...
2
به‌رێز
مامۆستا دڵارام...
به‌رێزم
پرسیارێک زۆر
ئازارم ده‌دات،
ئه‌ویش په‌یوه‌سته
به‌ڕاده‌ی
تێگه‌یشتنی
ئێمه بۆ ژیان
و لێکدانه‌وه‌مان
بۆ به‌هاکانی.
مامۆستای به‌ڕێز،
من سه‌رسامی
یه‌کێک له
نووسه‌ره‌کانی
جیهان بووم،
هێنده مرۆڤدۆسته
ده‌ڵێی (من
ڕۆژانه ئه‌و
دیناره‌ی پێمه
وردی ده‌که‌مه‌وه
بۆ بیست په‌نجا
فلسی، بۆ ئه‌وه‌ی
بیست جار بده‌م
به‌لای سواڵکه‌ره‌که‌دا و
بیست جار یارمه‌تی
بده‌م و بیست
جار دڵی خۆش
بکه‌م). سه‌یره
ساڵانێکه
چاوه‌ڕوانی
گه‌وره مامۆستایه‌کی
له‌و جۆره‌م
که مرۆڤه‌کان
هێنده‌ی ئه‌و
سواڵکه‌ره
ئومێدیان پێی
هه‌بێت، که
سواڵکه‌ره‌کان
هێنده‌ی مرۆڤه‌کان
جوان بکات و
خاڵی گومانم
له‌لا دروست
نه‌کات. جگه
له به‌ڕێزتان
که کرده‌وه و
به‌رهه‌مه‌کانت
له مرۆڤدۆستیت
دڵنیام ده‌که‌نه‌وه،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی
تووشی دڵه‌ڕاوکێی
کردووم دۆینێ
به‌لای
یه‌کێک له‌و
ژێرزه‌مینانه‌دا
تێ په‌ریم که
حیکایه‌ته
له بیرکراوه‌کانی
تێدا ده‌گێرێته‌وه،
سیخناخ بوو
له مدمنبووه‌کانی
ماده‌ی ئیره‌یی
بردن و مه‌رگدۆستی
و ناشیرین خوازی،
هه‌ندێک له
هاوته‌مه‌نه‌کانت
ئه‌وانه‌ی
خۆیان به بلیمه‌تی
کۆمه‌ڵ ناوزه‌د
ده‌که‌ن و له‌ناو
کۆمه‌ڵیشدا
به پیره گورگ
ناسراون، کۆمه‌ڵێكی له سه‌رکێش
و نوکته‌باز و
سه‌رلێشواوه‌کانی
شاری له خۆی
کۆکردبووه.
ورووژابوون،
سۆزی ناوچه‌گه‌ری
و گه‌ڕه‌کگه‌ری
و ته‌نانه‌ت
کۆڵانگه‌رشیان
ده‌خسته دڵیانه‌وه،
خۆشه‌ویستی
ڕشانه‌وه
به خه‌ڵکدا و
رێگه میزاوییه‌کان.
سه‌ره‌تا خه‌ڵکێکی
زۆر پێیان خۆش
بوو وایانده‌زانی
حکایه‌تی بیره‌وریه
له یادکراوه‌کان
ده‌گێرنه‌وه
بۆیان به‌مه‌ش
ده‌یانبه‌نه‌وه
بۆ هه‌رێمه‌کانی
ژیان. ئه‌و شوێنانه‌ی
ئه‌مانی له‌یاد
کردبوو به‌ڵام
ئه‌و کوڕه نوکته‌بازه‌کانی
شاری بۆ ئه‌وه
کۆکردبووه‌وه
که نوکته
له‌سه‌ر ئه‌و
که‌سانه دروست
بکه‌ن که میزاوی
نه‌بوون. دوا
داهێنان بووه
به نوکته
نووسین له
سه‌ر خه‌ڵک
و به‌رهه‌مه‌کانی
ئێوه‌ومانان
ئیتر گرنگ له
سه‌ر کام ته‌مه‌ن
و توانا ده‌نووسێت،
گرنگ ئه‌وه‌یه
پیره‌گورگ
به نووکته
نووسینیش بێت
بڵێ من هه‌م،
به‌ڵام گوێی مه‌ده‌رێ
وه‌کو جه‌نابیشت
ده‌ڵێیت، گه‌وره‌یی
به‌ته‌مه‌ن
نییه، به‌ڵکو
به ناخی گه‌وره‌یه،
بۆیه گه‌وره‌ی
بچووک هه‌ر
بچووکه.
3
هاوڕێی ئازیزم دڵارام
خان...
هاوڕێ
گیان تۆ بزانه
ئێمه چه‌ند
بێ باکانه
پێ ده‌نێین
به‌دڵی هاوڕه‌گه‌زه‌کانی
خۆماندا. هه‌ر
دوێنێ بوو هه‌ندێ
له ژنانی سه‌رده‌م
(بیرت نه‌چێ
ئه‌وانه‌ی
که بۆنی میزیان
گرتووه) له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی هات
و هاواریان
گوێی ئاسمانی
که‌ڕکردبوو،
له خواوه
هه‌تا زه‌وییان
به تاوانبار
ده‌زانی.
له پشتی په‌رده
ئه‌ستووره‌که‌ی
ده‌روونیانه‌وه
شه‌ره‌فی نیوه‌ی
ژنیان سه‌ربڕی،
پاشقوولیان
له نیوه‌ی
تری گرت، داویان
بۆ نیوه‌ی تری
نایه‌وه،
منیش چه‌ند
زمان نه‌وه‌ستاوم
دڵارام، هه‌رکه ده‌مم
کرده‌وه و زانیان
له گه‌ل ئه‌واندا
یه‌کناگرمه‌وه،
هه‌زار و یه‌ک
بگره و
برده‌یان تووش
کردم. ده‌یان
ڕیزبه‌ندی
بته‌بچووکه‌کانیان
کرد بۆ له ته‌ریقه‌ت
ده‌رکردنم،
هه‌رچی گوناهی
گێلانه‌یان
هه‌بوو به
ده‌ستی کۆمه‌ڵی
نێره تووتی به منیاندا
سڕی،
بۆ ئه‌وه‌ی
له گوناهه‌کانی
ژیاندا یه‌کسان
بین، نه‌ک دوایی... به
هه‌رحاڵ خه‌ریکه
ئازاره‌کانی
خۆم، ئازاری
کچه نان فرۆشه‌که‌م
بیرده‌باته‌وه.
خۆزگه
به‌و زووانه
ده‌مبینیت
بۆ ئه‌وه‌ی
حیكایه‌تی
کچه نان فرۆشه
چاو شینه‌که‌ت
بۆ بگێڕمه‌وه،
که به چ ده‌ردێکیان
برد، ته‌نها
له به‌ر ئه‌وه‌ی
دڵی نێره‌تووتییه‌كی شکاندبوو...
تکایه
با سبه‌ینێ له
زه‌ردهپه‌ڕدا
بتبینم ئه‌و
حیكایه‌ته ماندووی
کردووم.
4
تێكۆشه‌ری دێرین
کاک دڵارام...
سڵاوێکی
شۆڕشگێڕانه، پاش ئه‌وه‌ی
زانیم به‌ڕێزتان
که‌سێکن له
هه‌موو نادروستی
و ناچیزه‌کانی ژیان
خۆتان ده‌پارێزن
و، زۆر به‌ئاگاوه
مامه‌ڵه له
گه‌ل ریتمه‌کانی
مێژوو ده‌که‌ن،
نه‌وه‌ک له
ناکاو و له نادیاره‌وه
له‌که‌یه‌کی
بچووک به‌رمێژووی
پاک و بێگه‌ردتان
بکه‌وێت. ئێمه
ده‌زانین دڵ گه‌وره‌یی
و خۆشه‌ویستیت
بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ت
وای کردووه.
هه‌موو (دڵارام)
ه‌کانی شار
به هۆی تۆوه
خۆشه‌ویست
بن و گه‌وره
سه‌یر بکرێن. بۆیه
ئه‌و پرسیاره‌ی
چه‌ند وه‌خته
له دڵی خۆمدا
به نهێنی هێشبوومه‌وه
بێ سڵ کردنه‌وه
ده‌یکه‌م.
چونکه ده‌زانم
تۆ هه‌رگیز
له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه
نیت که من له
خشته‌ی کاره‌کانیانم
بیت و ئێجگار
سه‌رقال و بێ
کات بوون به‌ڕاده‌یه‌ک
شه‌ممه: دڕینی
سکی کچۆڵه‌یه‌ک
که به‌ناوی
عه‌شقه‌وه
له خشته براوه، یه‌ک
شه‌ممه: له‌به‌رده‌م
ئێواره هاتنی
بیوه‌ژنێکدا
ڕشانه‌وه‌ی
گورگێکی برسی
ئێواره‌که‌ی
ره‌ش داگه‌ڕاندبوو،
دووشه‌ممه:
دایکی شه‌هیدێک
په‌نجه‌ره‌کانی
پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی
به‌ڕوودا ده‌خرێته
سه‌رپشت، سێ
شه‌ممه: گێڕانه‌وه‌ی
چیرۆکی نیفاق
و داستانی پاڵه‌وانێتی
ده‌ستکرد بۆ
رێزی که‌نیزێك، چوارشه‌ممه:
چه‌ند تێکۆشه‌رێکی
مۆدێرن له‌سه‌ر
ژماره‌ی مه‌عشووقه‌کانیان
به‌شه‌ڕدێن،
له‌یه‌که‌م
پێنج شه‌ممه‌ی سه‌ره‌تاییتانه‌وه هه‌تا
دوا پێنج شه‌ممه‌ی ئه‌م
وشه‌یه پاڵه‌وانێکی
دۆڕاوتان قیڕه‌ی
هه‌موو بۆقه
به‌زیوه‌کانتانی
له‌گه‌ڵدا
تاقیکردمه‌وه
هه‌تا گه‌ناڵبیتی
سه‌ربڕاوم
دابه‌شبکات
به‌سه‌ر سمکۆڵانی
ئه‌سپه‌کانی
عه‌شیره‌تاندا.
بۆیه لێره‌وه
پرسیاره‌که‌مت
لێ ده‌که‌م.
ئه‌گه‌ر ئێوه
بێ گوناهن و
ئه‌وانه کاری
ئێوه‌نین چۆنه
تا ئێستا بێ
ده‌نگن؟ چۆن
سیاسه‌ت ده‌که‌ن؟
که یه‌ک
ڕۆژی هه‌فته
به‌پاکی نه‌ماوه‌ته‌وه
له‌و مه‌مله‌که‌ته‌دا
خشته‌ی پرۆگرامی
کاره‌کانتان
له چ ڕۆژێکدا داده‌نێن؟!
5
ئازیزم
دڵارام...
ڕۆڵه
هه‌ست پاک و
ژیکه‌ڵه‌که‌م
دڵارام گیان،
چه‌ندم پێخۆش
ده‌بوو ئێستا
له‌به‌ر ئاوێنه‌ی
دیده‌کانتا
ئیقاعی هه‌موو
ئاوازه نه‌شازه‌کانم
بشکاندایه و
فێری ئاوازی
به‌خته‌وه‌ریم
بکردیتایه.
چه‌ندم پێ خۆش
ده‌بوو مناڵێکی
مناڵ بوویتایه،
نه‌ک مناڵێکی
گه‌وره. چه‌ند
له‌گه‌وره‌بوونت
ده‌ترسم، چونکه
ده‌زانم ئه‌و
جۆره مناڵییه ده‌تکات
به گه‌وره‌یه‌کی
ترسناک. ئه‌و
گه‌وره‌ییه ده‌تباته
گازینۆی حیکایه‌ته ته‌واو
نه‌کراوه‌کان،
له‌وێ پێڵاوی
ئه‌و شێرانه‌ت
پێ بۆیاخ ده‌کات
که به‌شێره
پێڵاو داره‌کان
ناسراون. داپیره
ده‌یگێڕایه‌وه
که ئه‌مانه
پاش ئه‌وه‌ی
خه‌یانه‌تیان
له ڕه‌چه‌ڵه‌کی
خۆیان کردووه.
خوای شێران
به‌ر نه‌فره‌تی
خۆی خستن و له‌و ڕۆژه‌وه
یه‌كی دووجووت
پێڵاوی بۆگه‌نکردووی
لکاندووه ب ه‌هه‌رچوار
په‌لیانه‌وه.
ئێستا بۆگه‌نی
پێڵاوه‌کانیان
که‌پۆی شاری
قانگ داوه
و، به هیچ
شتێک پاک نابنه‌وه.
بۆیه بڕیاریان
دا پاکترین
زینده‌وه‌ر
بدۆزنه‌وه
بۆ پاکردنه‌وه‌ی
گه‌وره بۆگه‌ن
کردووه‌کان،
ته‌نها مناڵ
که‌وتنه بازنه وه‌ده‌ست
هێنانه‌وه،
به ئومێدی
ئه‌وه‌ی ڕۆحی
پاکیان بۆگه‌نی
پێڵاوه‌کان
و قاچیان بن
بڕبکات. وه‌کو
ده‌شبینی ئێستا
مناڵانی ئه‌م
مه‌مله‌که‌ته
هه‌مووی بۆیاخچی یه
و بازووی مردانه‌یان
لێ هه‌ڵکردووه
رۆژ هه‌تا ئێواره
خه‌ریکی پاکردنه‌وه‌و
بریقه‌دارکردنی
ئه‌و پێڵاوانه‌ن.
که‌واته دڵارامی
ئازیز، بمبه‌خشه
که مناڵی تۆ
دوا ده‌خه‌م
بۆ سه‌ده‌یه‌کی
دی، چونکه
نامه‌وێ له
ناو دڵت ده‌ربێنم
بۆ ناو جه‌نجاڵی
دۆزه‌خی گه‌وره
پێڵاودارو
شێره ترسنۆکه‌کان.
6
ببوره
دڵارامی...
دڵارامی
ئازیز، هه‌میشه
خۆمم له‌و سێبه‌رانه
ده‌شارده‌وه
که تارمایی
خه‌یانه‌تیان
له خۆیان پێچابوو،
بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌رگیز نه‌چمه
ژێر سایه‌ی
سێبه‌ره درۆزنه‌کانه‌وه.
من
ئێستا ته‌مه‌نم
چل ساڵ و حه‌وت
مانگ و بیست
و سێ ڕۆژه و، پاش نۆزده
ڕۆژی تر و له
به‌یانێکی
دووشه‌ممه‌ی پایزدا هه‌رێمێ
ژیان به‌جێ
ده‌هێڵم و، قه‌ده‌ر
به مه‌رگم
ده‌به‌خشێت
و تۆ ته‌نها
که‌سێكیت قه‌رزاری
بم و پێوسته
داوای لێبوردنی
لێ بکه‌م.
چونکه ته‌مه‌نم
ته‌واو کردووه
فریانه‌که‌وتم
نه‌ک پاداشت
بده‌مه‌وه،
به‌ڵکو ته‌نها
خه‌یانه‌تت
لێ نه‌که‌م.
ئه‌وه‌نده
له خه‌یانه‌ت
ده‌ترسام تۆم
کرد به فریادڕه‌س
و هاوده‌می
هه‌موو خه‌ون
و ئازاره‌کانم،
تۆ ئه‌و مرۆڤانه‌ی
له ژیاندا
زۆر بۆتان ده‌گه‌ڕام...
تۆ پاڵه‌وانی
ئه‌و چیرۆکه‌می
که به هه‌موو
سۆزم خۆشم ده‌وێیت،
به‌ڵام ئه‌فسووس... هێنده خه‌یانه‌تکار
ده‌رچووم...
ته‌مه‌نم
به مه‌رگ سپارد
و فریا نه‌که‌وتم
بتنووسمه‌وه.
• • •
|