|
ئه‌و
وڵاتانه‌ى
به بارودۆخێکى
نائاساییدا
تێده‌په‌ڕن
به هۆى كودێتایه‌کى سه‌ربازى
یان گۆڕینی
ده‌سه‌ڵات
له ڕێگایه‌کى ناشه‌رعیه‌وه،
له به‌یانى
ژماره یه‌کى
کودێتاچیه‌کاندا
زۆر جاران ئه‌نجومه‌نێک
به‌ناوى ئه‌نجومه‌نى
سه‌رکردایه‌تى
یان به ناوێکى
تره‌وه دیاریده‌که‌ن
بۆ ماوه‌یه‌کى به‌ناو
دیاریکراو،
تێیدا به‌ڵێن
ده‌ده‌ن ئه‌و
ئه‌نجومه‌نه
کۆتایى به
ئه‌رکه‌کانى دێنێ هه‌رکاتێ بارودۆخى
ئاسایی بگه‌ڕێته‌وه
بۆ وڵات! به‌ڵام
له هه‌ندێ
حاڵه‌تیشدا
دامه‌زراندنى
ئه‌و جۆره
ئه‌نجومه‌نه
کارێکى پێویسته،
چونکه بارودۆخى
وڵات به شێوه‌یه‌ک
تێکده‌چێ
که
ئاینده‌و دوارۆژى
ئه‌و وڵاته
ده‌که‌وێته
مه‌ترسییه‌وه.
له ئه‌یلوولى
ساڵى 1991دا بارودۆخی
کوردستان به
هۆى کشانه‌وه‌ى
ده‌زگاکانى
ڕژێم، سه‌رکردایه‌تى
سیاسیى به‌ره‌ى
کوردستانى
ناچارکرد،
که ته‌نیا
هێزى ده‌سه‌ڵاتداربوو،
ئه‌رکى به‌ڕێوه‌بردنى
ده‌زگاکانى
هه‌رێم له
ئه‌ستۆ بگرێت
و ئه‌و
به‌تاڵییه ئیدارییه‌ى خه‌ریک
بوو په‌یداببێ پڕیبکاته‌وه. بڕیارى
به‌ره‌ى کوردستانى
بڕیارێکى ژیرانه
بوو، ئه‌وه‌ش
ڕێگاى خۆش کرد
بۆ ئه‌نجامدانى
هه‌ڵبژاردنى
په‌رله‌مانى
کوردستان،
پاش ئه‌وه‌ى
قانوونێکی
بۆ هه‌ڵبژاردنى
په‌رله‌مان
په‌سه‌ند کرد.
به‌ڵام به‌ره‌ى
کوردستانى
ده‌یتوانى
ڕێگایه‌کى قانوونى
تر بگرێته‌به‌ر،
ئه‌وه‌ش په‌یڕه‌وکردن بوو
به قانوونى
حوکمى زاتى،
به‌ڵام به
شێوازێکى گونجاو
له‌گه‌ڵ ئه‌و
بارودۆخه
تازه‌ى له
کوردستانى
ئازادکراودا
په‌یداببوو.
له
سه‌ره‌تاى
دیسه‌مبه‌رى
1991 دا بۆ یه‌که‌م
جار له ده‌ره‌وه‌ى
وڵات چاوم به
دکتۆر به‌رهه‌م
ساڵح که‌وت،
پێشنیازى دانانى
"ئه‌نجومه‌نێکى
به‌ڕێوه‌بردن"م
بۆکرد که سه‌رۆک
و ئه‌ندامه‌کانى
که‌سانى شاره‌زا
و ڕابوردووپاک
بن و له‌لایه‌ن
سه‌رکردایه‌تى
سیاسیى به‌ره‌ى
کوردستانیه‌وه
ده‌ستنیشانبکرێن،
ئه‌رکى قانووندانانیش
به به‌ره‌ى
کوردستانى
بسپێردرێ، واته ببێ
به"ئه‌نجومه‌نی
ته‌شریعى"،
واته جگه
له قانووندانان،
چاودێرى کاره‌کانى
"ئه‌نجومه‌نى
ڕاپه‌ڕاندن"
بکات تا هه‌ڵبژاردنێکى
ئازاد له ماوه‌یه‌کى دیاریکراودا
له‌لایه‌ن
ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌وه
ڕێکده‌خرێت.
کاروبارى
هه‌رێم ئه‌گه‌ر
له‌سه‌ره‌تاوه
له‌لایه‌ن
ئه‌و دوو دامه‌زراوه
قانوونییه‌وه
به‌ڕێوه‌بچووبا،
یه‌کێکیان
به‌ره‌ى کوردستانى
و ئه‌وى دیکه‌یان
ئه‌نجومه‌نێکى
ڕاپه‌ڕاندن
كه پێکهاتبێ له که‌سانى
شاره‌زا و له‌لایه‌ن
به‌ره‌وه
ده‌ستنیشان
بکرابا، کاره‌کان
به‌و زه‌قیه
نه‌ده‌که‌وتنه
به‌رده‌ستى
حیزبه‌کان.
پێشنیازه‌که‌ى
لاباش بوو،
داواى ناوى
چه‌ند که‌سێکى
لێکردم تا پێشنیازیان
بکات و بکرێن
به ئه‌ندامى
ئه‌نجومه‌نى
به‌ڕێوه‌بردن.
ناوى 15 که‌سى
شاره‌زا و ڕابوردووپاکم
پێدا، که به‌شى
زۆریان که‌سانى
بێلایه‌ن
بوون.
له‌وه ده‌چێ سه‌رکردایه‌تى
سیاسى به‌ره‌ى
کوردستانى
ده‌یویست هه‌ردوو
ده‌سه‌ڵاتى
به‌ڕێوه‌بردن
و قانووندان
به ده‌ستى
خۆیه‌وه بمێنێته‌وه.
له‌و ماوه‌دا
قانوونى ژماره
(1)ى تایبه‌ت به
هه‌ڵبژاردانى
په‌رله‌مان و قانوونى
ژماره (2)ى تایبه‌ت
به هه‌ڵبژاردنى
ڕابه‌رى بزووتنه‌وه‌ى
کوردایه‌تى
په‌سه‌ندکران.
پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنیش
هه‌ر له‌لایه‌ن
خۆیه‌وه ئه‌نجامدرا،
ئه‌وه‌ش به
پێچه‌وانه‌ى
هه‌موو پرنسیپێکى
ده‌ستووری یه، چونکه
ناشێ هه‌مان
ده‌زگا ده‌سه‌ڵاتى
قانووندانان
و به‌ڕێوه‌بردنى
به ده‌سته‌وه
بێ، به
تایبه‌تى ئه‌و
ده‌زگایه
له ڕێگاى هه‌ڵبژاردنه‌وه
ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ى به‌ده‌ست
نه‌هێنابێ. وه‌ک ئاگادارکرام،
دکتۆر به‌رهه‌م
پێشنیازه‌که‌ى
به‌ناوى خۆیه‌وه
خستبووه به‌رده‌م
براده‌رانى،
به‌ڵام ره‌دکرابووه‌وه.
چه‌ند
ساڵێکه له
کوردستاندا
دوو دامه‌زراوى
په‌رله‌مان
و حکومه‌ت
هه‌یه، هه‌ردووکیان
خه‌ریکى ئه‌نجامدانى
ئه‌رکه‌کانى
سه‌رشانیانن.
نزیکه‌ى دوو
ساڵه دامه‌زراوه‌ى
سه‌رۆکایه‌تى
هه‌رێمى کوردستان
به قانوون
دامه‌زراوه و
ده‌سه‌ڵات و ئه‌رکه‌کانى
سه‌رۆکى هه‌رێم
له‌و قانوونه‌دا
دیاریکراون.
ئه‌گه‌ر له
وڵاتێک‌دا ئه‌و
هه‌موو دامه‌زراوه
قانوونیانه
هه‌بن، ئایا
دروستکردنى
دامه‌زراوه‌یه‌کى دیکه
پێویسته،
له کاتێکدا
پرس به په‌رله‌مان
نه‌کراوه؟ په‌رله‌مان
و حکوومه‌تی
یه‌کگرتوو
و سه‌رکردایه‌تى
هه‌رێم ئه‌مڕۆکه
شه‌رعیه‌تى
خۆیان له‌سه‌ر
ئاستى ناوه‌وه و
ده‌ره‌وه‌دا
به ده‌ستهێناوه.
حکوومه‌تى
به‌غدا و زۆر
له ده‌وڵه‌تانى
جیهان په‌یوه‌ندیان
پێوه ده‌که‌ن
و وه‌ک نوێنه‌رى
شه‌رعى کوردستان
ته‌ماشایان
ده‌که‌ن، ئه‌و
دامه‌زراوانه
که‌م یان زۆر
ئه‌رکه‌کانى
خۆیان که به
قانوون دیاریکراون،
ئه‌نجامده‌ده‌ن،
ئیتر ده‌زگایه‌کى دیکه
بۆ؟ به تایبه‌تى
کوردستان له
بارێکى نائاساییدا
ناژیت.
دامه‌زراندنى
ئه‌و ده‌زگایه
ده‌بێته هۆى
ره‌خنه‌گرتن
له ده‌زگاکانمان،
به‌تایبه‌تى
له‌سه‌ر ئاستى
ده‌ره‌وه‌دا.
ئه‌م بۆچوونه‌م
وه‌ک قانوونناسێک
ده‌خه‌مه
به‌رچاو، ئومێده‌وارم
ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ى
که پێکهاتووه
له سه‌رکردایه‌تى
هه‌ر سێ دامه‌زراوه‌ى
کوردستان له‌گه‌ڵ
سه‌رۆکى چه‌ند
حیزبێکى سیاسى
که تا ئێستا
به قانوون
دانه‌مه‌زراوه
و پرۆژه‌ى ده‌ستوورى
هه‌رێم کوردستان
یه‌ک مادده‌ى
بۆ ته‌رخان
نه‌کردووه،
نه‌بێته ئه‌مرى
واقیع.
له
کاتى دانوستان
له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى
ناوه‌ندیدا
که هه‌موو
ده‌زانین گرفت
و ئاسته‌نگى
ناده‌ستوورى
له به‌رده‌م
جێبه‌جێکردنى
مادده‌ى 140ى ده‌ستوورى
عێراق دروستده‌کات،
هه‌روه‌ها
له‌و دانیشتنانه‌ى
له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى
وڵاتانى دیکه‌دا
ده‌کرێن، چاکتره
نوێنه‌رى دامه‌زراوه
شه‌رعییه‌کانى
کوردستان دانوستانیان
له‌گه‌ڵ بکه‌ن،
ئه‌و دامه‌زراوانه‌ى
که به قانوون
و به هه‌ڵبژاردن
شه‌رعیه‌تیان
وه‌رگرتووه.
له
ناوه‌راستى
نه‌وه‌ته‌کانى
سه‌ده‌ى ڕابوردوو،
له کۆبوونه‌وه‌یه‌کى گشتى که
له مه‌ڵبه‌ندى
ڕۆشنبیریی کورد
له له‌نده‌ن
به‌سترابوو
به ئاماده‌بوونى
به‌شێک له
ئه‌ندامه
کورده‌کانى
په‌رله‌مانى
تورکیا که
تازه گه‌یشتبوونه
ئه‌وروپا،
پێشنیازى دامه‌زراندنى
ده‌زگای "په‌رله‌مانى
کوردستان له
ده‌ره‌وه‌ى
وڵات" کرا. پێشنیازم
بۆ کردن ئه‌و
په‌رله‌مانتارانه
وه‌ک نوێنه‌رى
خه‌ڵکى کوردستانى
باکوور بمێننه‌وه و ده‌زگایه‌کى دیکه
دانه‌مه‌زرێننن،
چونکه له
ئه‌وروپا و
ئه‌مریکادا
په‌رله‌مانتارى
هه‌ڵبژێرراو
به‌چاوى قه‌درو
رێزه‌وه ته‌ماشاده‌کرێن
و چاکتر گوێ له داواکارییه‌کانیان
ده‌گرن، به‌ڵام
سووربوون له‌سه‌ر
دامه‌زراندنى
ئه‌و ده‌زگایه،
که به‌داخه‌وه
کارێکى ئه‌وتۆى
ئه‌نجام نه‌دا.
حیزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌کانى
کوردستان که
زۆرینه‌ى ئه‌ندامانى
په‌رله‌مان
سه‌ر به خۆیانه و حکوومه‌تیش
هه‌ر له خۆیانه،
ده‌توانن له
ڕێگاى ئه‌و
په‌رله‌مانه‌وه
هه‌ر بڕیار و
قانوونێک که
بیانه‌وێ په‌سه‌ندبکرێت،
ده‌توانن ده‌ری بچوێنن،
ئیتر بۆ بیر
له دامه‌زراندنى
ده‌زگاێکى
دیکه ده‌که‌نه‌وه؟ با رۆڵى
زیاتر به دامه‌زراوه
شه‌رعییه‌کانى
کوردستان بده‌ن
که له لایه‌ن
ده‌وڵه‌تانى
ده‌ره‌وه
دانیان پێدانراوه.
هه‌روه‌ها
ڕێگا له په‌رله‌مانى
کوردستان نه‌گرن
رۆڵى خۆى ببینێ وه‌ک
دامه‌زراوه‌یه‌کى
شه‌رعى، وه‌ک
ئه‌و په‌رله‌مانانه‌ى
له وڵاتانى
دونیادا هه‌ن
و خه‌ریکى ئه‌نجامدنى
ئه‌رکه‌کانى
سه‌رشانیانن!
هه‌ولێر
11 نیسانى 2007
•
• •
* ئه‌و
بابه‌ته پێشتر
له (هاوڵاتی)
دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
|