من و فروغ له
گۆڕه‌پانی
نێوده‌رکردن،
ته‌قریبه‌ن
هاوکات هه‌ڵقوڵاین
و شین بووینه‌وه.
ئه‌و به جه‌ساره‌تی
سه‌رسووڕهێنه‌ری
شێعری«گوناح»
هاته مه‌یدان
و من به ڕووداوی
تاڵی شێعری«به‌سته‌ی
جنده». هه‌ردووکمان
تازه‌کار بووین.
ئیدیکه‌ش هه‌بوون.
بۆوێنه خانمی
«په‌روین گونابادی»،
که له‌وان
ڕۆژاندا، وه‌ک
ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ
چاپ و ده‌رخستنی
شێعره‌کانی
دژایه‌تی نه‌بوو.
به‌ڵام له
نێوان من و فروغ
ڕقه‌به‌رییه‌ک
هه‌بوو. نایشارمه‌وه،
کۆڕگه‌لێک
بوو که من و
ئه‌و و چه‌ند
که‌س شاعیر
و خاوه‌نزه‌وق
به شێوه‌ی
هه‌میشه‌یی
له‌و کۆڕانه‌دا
به‌شداریمان
ده‌کرد. به‌ڵام
هه‌رگیز له
به‌ینی ئێمه
دوو که‌س دۆستایه‌تی
به‌رقه‌رار
نه‌ده‌بوو.
زۆرجار قسه‌کانمان
نیسبه‌ت به
یه‌کتر بۆنی
بێ مێهری لێده‌ات.
ڕه‌نگه باشتره
بڵێم: ئێره‌یی.
نیگاکانمان
مێهره‌بان
نه‌بوون. من
که‌مێک خۆڕاگیرتر
بووم. به‌ڵام
ئه‌و عه‌سه‌بی
و سه‌ربزێو
و سه‌رسه‌خت
بوو. هێژ له‌وانه‌یه
که‌سانێک هه‌لسوکه‌وتی
توندی ئێمه‌یان
له کۆڕوکۆمه‌ڵه
ئه‌ده‌بییه‌کاندا
له یاد مابێ.
هه‌رکام بۆخۆمان
لایه‌نگرانێکمان
ده‌دۆزیه‌وه
و به واتایه‌ک
«له‌شکر»ێکمان
هه‌بوو! هه‌ژان
و هه‌یه‌جانێک،
زۆرجاریش به
دوایدا ئاژاوه
و جه‌نجاڵێک.
یه‌کێک له
جه‌نجاڵه‌کان
له سه‌ر غه‌زه‌لی
«شه‌رابی نوور»
بوو. ئه‌و شه‌وه
غه‌وغایه‌کمان
به‌پاکرد.
شه‌وێک له
مه‌جلیسێکدا
وه‌ها لێی ڕه‌نجام
که بڕیارم
دا ئیتر نه‌یبینمه‌وه
و نه‌مدیته‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌مووی
ئه‌وانه‌شدا،
وه‌دوای گۆڕانکاریی
شێعریی ئه‌و
ده‌که‌وتم.
نه‌مده‌توانی
یه‌خه‌ی خاتری
خۆمی له چنگ
خه‌لاس بکه‌م.
ڕه‌نگه ئه‌ویش
هه‌روا بووبێ.
«ئه‌سیر»ی فروغ
و «جای پا»ی من
به مه‌ودایه‌کی
کورتی زه‌مانی
بڵاوکرابوونه‌وه.
له‌و کاتانه‌ی
که ئیتر نه‌مده‌دی، ئه‌و «دیوار»
و «عقیان| عوسیان»ی
بڵاوکرده‌وه
و منیش «چلچراغ»
و «مرمر|مه‌ڕمه‌ڕ».
له هاوسه‌ر
و منداڵی جیاببووه‌وه و ژیانێکی
نابه‌سامانی
هه‌بوو. ژیانی
منیش ده‌ستێکی
که‌می له‌وی
نه‌بوو، به‌م
جیاوازییه
که من له لای
دوو منداڵ و
هاوسه‌ره‌که‌م
ده‌ژیام، بێ
له‌وه‌ش شووڵێکم
هه‌بوو. ڕۆژگارم
تێده‌په‌ڕی
و، شێعری رۆژله‌گه‌ڵ
ڕۆژ پوختتر
ده‌بوو. له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌دا نه‌مده‌دی،
هه‌وڵم ده‌دا،
که له‌وی پاش
نه‌که‌وم. غارده‌رێکی
چاک بوو و ده‌یتوانی
منیش باش وه‌ههڵاتن
بخا. هه‌میشه
ئه‌و هه‌سته‌م
سه‌باره‌ت
به وی هه‌بوو.
ماجه‌رای ئه‌و
ڕقه‌به‌رییه،
له چاوی ئه‌هلی
شێعر و ته‌نانه‌ت
خه‌ڵکی ئاساییش
نهێنی نه‌مابۆوه
و ئه‌وانه‌مان
له کینایه
و هێماکاندا
ده‌دۆزیه‌وه.
ڕۆژێک ئێواره
بوو، زستان
بوو. «تولدی دیگر|ته‌وه‌للودی
دیگه‌ر» بڵاوکرابۆوه
و خه‌ڵک ته‌واو
قه‌بوڵیان
بوو. ته‌له‌فۆن
زه‌نگی لێدا.
ده‌نگێکی له‌رزۆک
له ته‌له‌فۆنه‌که‌دا
گوتی: «فروغ ته‌سادوفی
کرد و...» باقییه‌که‌ییم
نه‌بیست یان
نه‌مویست باوه‌ڕبکه‌م
که بیستوومه.
گوتم: «ئه‌وه
چ شۆخییه‌کی
پیسه! خه‌جاڵه‌تی
ناکێشی؟». گوتی:
ده‌ته‌وێ باوه‌ڕ
بکه، گه‌ره‌کته
مه‌یکه، نه
شۆخی یه و نه
درۆ». ده‌نگ پچڕا...
ته‌له‌فۆنێکی
تر و یه‌کێکی
تر. نه‌مده‌ویست
باوه‌ڕبکه‌م،
به‌ڵام ده‌بوایه
باوه‌ڕبکه‌م.
به‌ر له‌وه‌ی
بیر له قووڵایی
کاره‌سات بکه‌مه‌وه،
خۆخوازیی به‌م
جۆره هاتبوه
سۆراغم: ئه‌گه‌ر
ڕاست بێ، ئه‌گه‌ر
ئاوا بێ، ئیتر
چ که‌سێک غارده‌دا
که تۆش وه‌غار
بخا؟
جاری وایه
مرۆڤ چه‌نده
زاڵمه! چه‌نده
چاوچنۆکانه
بیرده‌کاته‌وه!
دوای خۆ لۆمه‌کردن،
دوای سه‌رکۆنه‌کردنی
خۆم، دوای پاڕانه‌وه،
تازه، ڕه‌شایی
کاره‌سات له
پێش چاوم ده‌رکه‌وت...
فروغ، فروغی
گه‌نج، فروغی
شاعیر، فروغی
بلیمه‌ت، فروغی
خۆشه‌ویست
مردبوو. به‌ڵام
نا، ئه‌و نه‌مرد،
ئه‌و ئه‌وه‌نده‌ی
کارکردبوو
که هه‌رگیز
نه‌مرێ.
گۆڕستانی «زه‌هیروده‌وله»یان
بۆ له‌به‌ر
چاوگرتبوو.
ڕۆژی ناشتن
بوو. ده‌مویست
بۆ ناشتنی ئه‌و
له‌شه نازه‌نینه
بڕۆم، به‌ڵام
هه‌رچی کردم
نه‌متوانی.
فکرم ده‌کرده‌وه،
دایکی، خوشکی،
باوکی، دۆستانی
و هه‌موو خه‌ڵک
به سه‌ر سه‌رمدا
ده‌گوڕێنن
که: فروغ مرد!
تۆ بۆ زیندووی؟
وه‌ک ئه‌وه
وابوو که له
زیندووبوونی
خۆم ترسم هه‌بێ.
بۆچی من مامه‌وه
و ئه‌و مرد؟
هاوڕێم، «نه‌فیسه
ئوسکویی» ته‌له‌فۆنی
کرد و ماجه‌رای
بۆ شه‌رح دام:
له شکۆیی ڕێوڕه‌سم،
له ماڵئاوایی
و ئیحتیڕام،
له هه‌ژان
و په‌ژاره‌ی
خه‌ڵک، له
تاجه‌گوڵینه‌کان
که دۆستان
هێنابوویان
و له تاجه
گوڵینه‌کان
که «گه‌وره‌کان»
بۆ سه‌ر گۆڕه‌که‌یان
ناردبوو که
ئه‌و له ژیاندا
زیاتر نیازی
پێیان هه‌بوو.
گوڵه‌کان ناڵێم،
خۆشویستن ده‌ڵێم،
سه‌رنجدان
ده‌لێم. هیچکه‌س
نه‌یده‌زانی
ئه‌و ــ شاعیرێک
که ئه‌و هه‌موو
بلیمه‌تی و
ئیستیعداده‌ی
هه‌بوو، چۆن
ده‌ژیا، بۆچی
ئاوا عه‌سه‌بیو
توندخوو بوو،
بۆچی به مانگان
و به حه‌وتووان ده‌رگای
له‌سه‌ر خۆ
داده‌خست،
ده‌ردی چ بوو
و چۆن ده‌کرا
له‌م ده‌رده
که‌م کرابا.
ڕه‌نگه «ئیبراهیم
گولستان» و چه‌ند
که‌سی دیکه
توانیبوویان
که‌مێک یارمه‌تی
بده‌ن، ده‌ڵێم
«ڕه‌نگه».
نازانم بۆچی
و نۆز کام ئێره‌یی
و ڕقه‌به‌ریی
وایلێکردم
که له هاوڕێکه‌م
بپرسم: «ئه‌گه‌ر
من بمرم، تۆ
تاجه‌گوڵینه‌م
بۆ ده‌نێری؟»
و به شۆخی گوتی:
تۆ بمره، من
به‌ڵێنیت پێ
ده‌ده‌م که
ئه‌و ئه‌رکه
به‌جێ بێنم!»
ئه‌مڕۆ که
ئه‌و قسانه
دێنمه سه‌ر
زمان ئاره‌زووم
ئه‌وه‌یه
که ته‌مه‌نی
ئه‌و هاوڕێیه‌م
زۆر له ئی من
زیاتر بێ و هه‌روه‌ک
ئه‌هدی کردووه
به ئه‌هدی
خۆی وه‌فا بکا.
چه‌ند ڕۆژ دوای
مه‌رگی فروغ،
ته‌له‌ڤیزیۆن
لێی گێڕامه‌وه
که سه‌باره‌ت
به وی قسه‌بکه‌م.
قه‌بوڵم نه‌کرد.
نه‌مده‌ویست
له پرسه‌ی
مه‌رگی وی‌دا
خۆده‌رخه‌ری
و قسه‌هه‌ڵڕێژیی
بکه‌م. ئاگادارییه‌کی
سه‌ره‌خۆشیم
له ڕۆژنامه
بۆ پۆران فه‌ڕوخزاد
که هاوڕێم
بوو، نارد. له‌ویش
په‌ژیوان بوومه‌وه.
چ پرسه‌یه‌ک؟
کاره‌سات له‌و
قسانه قورس‌تر
بوو.
تا ماوه‌یه‌کی
تر شێعرم نه‌گوت.
پێموابوو ئیتر
که‌سێک نییه
که من وه‌غار
بخا. ئاخری پاش
ماوه‌یه‌ک
گوتم: بۆچی پێت
شکاوه؟ ئه‌و
له دوای مه‌رگیش
هه‌ر ڕاده‌کا،
تۆش ڕابکه!
دروستی بۆ چووبووم:
ئه‌و له پاش
مه‌رگیش هه‌ر
ڕایده‌کرد.
به پێی ئیدیکه
هه‌ڵده‌هات.
به شه‌پۆلێک
که ورووژاندبووی
هه‌ڵده‌هات.
به‌ڵام ئه‌مڕۆ،
ئه‌وڕۆ ئیتر
له مندا ئه‌و
ڕقه‌به‌رییه
منداڵانه‌یه
نه‌ماوه‌ته‌وه،
ئه‌مڕۆ ساف
بوومه‌ته‌وه،
ده‌زانم که
فروغیش ساف
بۆته‌وه. ئه‌و
ده‌ستی به
زوڵاڵی هه‌میشه‌یی
ڕاگه‌یشتووه.
وه شتێک نه‌ماوه
که منیش... ئیتر
فروغم به هه‌مان
ئه‌ندازه
خۆش گه‌ره‌که
که بۆوێنه
حافزم خۆشده‌وێ.
قه‌ستی به‌راوردم
نییه. هه‌ستی
خۆم به‌یان
ده‌که‌م. ئه‌مڕۆ
ڕێزم هه‌یه
بۆی، په‌سنم
هه‌یه بۆی،
خۆشه‌ویستیم
هه‌یه بۆی،
وه له شێعری
وی چێژوه‌رده‌گرم.
ئیتر وایدانانێم
که نییه،
هه‌یه و شێعرده‌ڵێ
ــ ده مندا،
ده ئیدیکه‌دا.
ئه‌سڵه‌ن هه‌رکه‌س
شێعر بڵێ وه‌ک
ئه‌وه وایه
که ئه‌و شێعر
ده‌ڵێ. ته‌مه‌نی
کورت بوو، به‌ڵام
وابزانم خۆی
له‌و که‌م ده‌رفه‌تییه
ئاگادار بوو.
به خێرایی
شێعری گوت،
جوانی گوت و
زۆری گوت. یادی
چرای ڕووناکی
شه‌وه‌کانمان
بێ!*
* زنی تنها،
یادنامه فروغ
فرخزاد، به
كوشش حمید سیاهپوش،
موسسه انتشارات
نگاه، تهران
ـ1376.
* * *
شێعری«گوناح»*:
فروغ فه‌ڕوخزاد
گوناحم کرد،
گوناحی پڕ له
خۆشی
له ئامێزێک
که گه‌رم و
ئاگرین بوو
گوناحم کرد
له ناو دووده‌ست
و باسک
که دا‌غ و کینه‌خواز
و ئاسنین بوو
ئه له‌م خه‌ڵوه‌تگه‌یی
تاریک و خامۆش
نیگام بڕیه
دوو چاوی پڕ
له ڕازی
له سینه‌م
دا، دڵم له‌رزی
له تاوان
له ویست و خوازی
چاوی پڕ نیازی
ئه له‌م خه‌ڵوه‌تگه‌یی
تاریک و خامۆش
په‌شۆکاو،
من له لای وی
هه‌ڵتروشکام
هه‌وه‌س وا
ڕژایه سه‌ر
لێوم له لێوی
نه‌ما ده‌ردی
دڵی دێوانه‌ئاسام
ئه‌من چیرۆکی
عیشقم خوێند
ده گوێیدا:
که من خۆشم
ده‌وێی تاقانه‌که‌ی
خۆم
به‌دڵ خۆشم
ده‌وێی ئامێزی
خۆشی
ئه‌تۆ، ئه‌ی
ئاشقی دێوانه‌که‌ی
خۆم
هه‌وه‌س، ئه‌وسا
بڵێسه‌ی سه‌ند
له چاوی
شه‌رابی سوور
له جام که‌وته
سه‌ماوه
له‌شی گه‌رمم
له نێوان پێخه‌فی
نه‌رم
له سه‌ر سینه‌ی
وی مه‌ستانه
له‌راوه
گوناحم کرد،
گوناحی پڕ له
خۆشی
له نیزیک جه‌سته‌یێ
له‌رزۆک و مه‌دهۆش
خودایا چیم
ده‌زانی من،
که چیم کرد
ئه له‌م خه‌ڵوه‌تگه‌یی
تاریک و خامۆش!
* فروغ فرخزاد،
مجموعه کامل
شعرها، نشر
البرز، آَلمان (ل121و122)
* * *
شێعری «به‌سته‌ی
جنده»*: سیمین بێهبه‌هانی
ده کوا
بۆم بێنه قودووی
سووراوم
تا بێڕه‌نگێنم
ڕووی بێڕه‌نگی
خۆم
بێنه ئه‌م
ڕۆنه، تا نوێی
که‌مه‌وه
ڕوومه‌تی
سیسم له دڵته‌نگی
خۆم
بێنه ئه‌م عه‌تره،
که بۆنخۆشیان
که‌م
پرچ و ئه‌گریجه
و، بیانکه‌م
گوڵ وه‌شان
بۆم بێنه جلکی
زۆر ته‌نگ
و ته‌نک
تا توند ڕێککوشرێم
له ناو باوه‌شان
بۆم بێنه تۆڕێک
که جه‌سته‌ی
ڕووتم
له درزی ئه‌ودا
بدره‌وشێته‌وه
هه‌رکه‌س ببینێ
سینگ و مه‌مکۆڵه‌م
هه‌وه‌سبازانه،
سوێی بۆم بێته‌وه
بۆم پڕکه پیاڵه
تا خۆم سه‌رمه‌ست
که‌م
قاقا پێبکه‌نم
به به‌ختی
ڕه‌شم
ڕووی ئه‌م ڕوومه‌ته
زه‌رد و خه‌مگینه
سوورکه‌م به
درۆ و وایدانێم
گه‌شم
هه‌یداد له
ده‌ستی هاوده‌می
شه‌وێم ــ
که هه‌ر وه‌ک
ئه‌وه‌ی له
سه‌ر دڵ کوان
بێ!
به‌ڵام که
پرسی، به قه‌ستی
گوتم:
کێت دیوه ئاوا
ڕه‌نگ پیاو
و جوان بێ!
یان هاونه‌فه‌سی
چه‌ند شه‌وی
پێشووم ــ
هه‌ر ئه‌و که‌سه
بوو بێزاری
کردم
ئه‌وه‌ی دای
به‌من، ئه‌گه‌ر
سه‌دیش با،
هه‌ر ده‌رده،
تووشی ئازاری
کردم.
منی پڕکه‌سی
بێکه‌س، له
یاران
خاترخوازێک
و خه‌مخۆرێکم
نییه
لافی دڵداریی
گه‌لێک لێ ده‌ده‌ن
ئه‌ویش له
تاوێک هه‌وه‌س
زیاتر چییه؟!
نه هاوسه‌رێک
و نه هه‌م هاوده‌مێ
که ده‌ستی
وه‌فام به
سه‌ر دابێنێ
نه منداڵێک
و نه هه‌م دڵبه‌ندێ
که ژه‌نگی
خه‌مم له دڵ
ده‌رێنێ
ئاخ، ئه‌وه
کێیه له ده‌رگا
ده‌دا
ــ ئه‌وه،
هاوسه‌ری ئه‌مشه‌وی
منه!
ده به‌سمه
ئه‌ی غه‌م،
ده‌ست هه‌ڵگره
لێم
که‌ی وه‌ختی
خۆشیی و چێژوه‌رگرتنه؟!
ئه‌ی لێوه‌که‌ی
خۆم ــ لێوی
فریوده‌ر ــ
به سه‌رغه‌م
داده، په‌رده‌یه‌ک
له ڕاز!
تا چه‌ند دۆڵارم
زیاتر بده‌نێ،
بزه‌ت بێ، ماچ
که، هه‌م بفرۆشه
ناز!...
وه‌رگێڕانه‌وه:
س. چ. هێرش
* سیمین بهبهانی،
مجموعه اشعار،
موسسه انتشارات
نگاه، تهران
ـ 1384 (ل 23)
* * *
تێبینی: فروغ فه‌ڕوخزاد
له مانگی (ده‌ی)
به‌فرانباری
ساڵی 1313(1934) له
شاری تاران
له دایک بووه
و له مانگی
24ی ڕێبه‌ندان(به‌همه‌ن)ی
ساڵی 1345 (1966) تووشی
کاره‌ساتی
وه‌رگه‌ڕانی
ئۆتۆمبیل هاتووه
که دوو ڕۆژ
دواتر له 26ی
مانگ ماڵئاوایی
له ژیان ده‌کا و له گۆڕستانی
زه‌هیرودوله‌ی
تاران به خاک
ده‌سپێردرێ.
خانم سیمین
بێهبه‌هانی
که له 28ی پووشپه‌ڕ(تیر)ی
ساڵی 1306 (1927) له
شاری تاران
له دایک بووه،
هه‌ر زیندووه
و ئێستا
له ئێران
ژیان ڕاده‌بوێرێ
ــ س. چ. هێرش.
• • •