| ماڵئاواله‌و
ده‌ڤه‌ره سه‌رسه‌خته‌ی
ژیان
ماڵئاوا
له گوڵه
دوعاکان ماڵئاوا
له گوڵه شه‌و
بۆکان
ماڵئاوا
له گوڵه نه‌جاته‌کان...
کۆمه‌ڵگایه‌کی
تا سه‌ر ئێسقان
نه‌خۆش و
پیاوی شه‌له‌لاوی
بۆ تێڕوانینه‌کانی
ئاینده، که زه‌مه‌نێکی
زۆری پێویسته
تا ئه‌م
ئاراسته‌یه
ڕوو بکاته
کایه و
کاڵاکانی
گۆڕان بۆ دا‌هێنان
و چاره‌سه‌ری
نه‌خۆشییه‌که‌ی
ئه‌م کۆمه‌ڵگایه
که پیاو که‌ڵه‌گایه‌تی.
بۆیه له‌به‌رخۆمانه‌وه
کام سرووده به‌دبه‌ختی
تیا گه‌ڵاڵه
بووه و بۆنی
مه‌ینی خوێن و
ناو لنگی
پیاوی پڵنگ به‌شه‌و
و تاعونی دین
و مردنی لێدێت
بۆ ژنانمان هه‌ڵبژاردوه
و، به زۆره‌ملێ
به به‌رۆکی
ژناندا هه‌ڵمان
واسیوه، له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی
ژماره‌یێ
ساڵی زۆره ژن
کۆیله‌ی ده‌ستی
ناولنگی
پیاوی پڵنگ بووه
له ده‌ریای
ناوه‌ڕاستدا!
هه‌ر بۆیه ده‌سته‌ڵاتی
شێریش له‌به‌ر
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیخوددا
بۆ مانه‌وه‌ی
زۆری و خێرا
نه‌توانه‌وه‌ی
له هۆزدا، سه‌رپۆشی
به‌سه‌ر هه‌موو
مافه‌کانی
یاسادا داوه
و، ملکه‌چ و
هه‌ڕه‌شاو ده‌می
به توێکڵه‌شووتییه‌کی
ئاینزاوه(دیانه‌تی
سه‌ماوی) ناوه
و، له ژێر ئه‌و
ڕكێفه‌دا له
وشك تووڕه ده‌بێ
و له ته‌ڕیش
ده‌له‌وه‌ڕێت.
یان به‌مانایه‌کی
تر، وه‌ک که‌ڕ
ده‌ستی له
گیرفانه‌کانی
ناوه و به
شه‌قامه‌کاندا
فیکه‌ده‌کێشت،
ئا ئا ده‌سته‌ڵات
مه‌به‌ستمه
ئه‌زیزم، سه‌ربازێکی
هه‌ڵهاتوو له
مێژووی نووسینه‌وه‌ی
خزمه‌تی سه‌ربازییه‌که‌یدا
لێی بپرسیت،
ده‌ڵێ: «به‌د
به‌خت بوون ئه‌وانه‌ی
ته‌مه‌نیان
به شه‌ڕو
کوشتنه‌وه
به‌سه‌ر برد».
پێمان ده‌ڵێ: من
لێره‌وه
پێتان ده‌ڵێم،
که به هیچ
ئاقارێک نه‌گه‌یشتوون
و
ئامانجه‌کانی
هه‌رده‌که‌ونه‌وه
به‌ر سفر و هه‌ر
سفر ده‌کاته‌وه،
یان ئه‌وانه‌شك
كه که‌له‌ڕه‌قن
و هه‌وڵی بۆده‌ده‌ن
ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی وه‌کو
ئه‌وه وایه
چه‌قۆ به ناو
سگی بادا بگێڕیت
و چاوه‌ڕێی
مردنی لێبکه‌یت.
بۆیه هه‌ر
درێژه‌ی پێده‌دات
و ده‌ڵێ: بۆ یه
زۆر ده‌ڕێسم و
وه‌بیر ئه‌م
نه‌وه نوێیه
ده‌خه‌مه‌وه،
با ئه‌و نه‌وه
نوێیانه‌ی
پێگه‌یشتوون
دڵداری بکه‌ن
و ژن وه‌کو
گوڵ ته‌ماشاکه‌ن
و ژنیان خۆشبوێت
و له‌جه‌نگ
دوور که‌ونه‌وه،
به‌س نه‌بێ له
داهاتوودا
ئاکامێک ده‌رده‌که‌وێت
ئه‌ویش منداڵ
و ژیانه كه
به‌ستراوه
به ژنه‌وه.
به‌داخه‌وه
له مه‌ڕ ئێمه له ژێر
کڵاوه‌که‌ی
ده‌سته‌ڵاتی
ئه‌مڕۆی
کوردی‌دا نه‌ک
ئاو به‌بریندا
ده‌کرێت به‌ڵکو
ده‌سته‌ڵات
بووه به خوێفرۆش
و، خوێ به‌سه‌ر
برینه‌کاندا
دابه‌ش ده‌کات.
ده‌نا له
کوشتن و به‌رده‌بارانکردنی
«دوعا»له به‌عیشقه
له 070407دا، که‌مته‌رخه‌می
نه‌ده‌نواند و،
هه‌ڵه‌یه‌کی
مێژوویی بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ک
ڕاست ده‌کرده‌وه
و ده‌هاته سه‌ر
میمبه‌ره‌کانی
ڕاگه‌یاندن و
به‌ڕاشکاوی و
هه‌ڕه‌شاویی
له ڕاستی مه‌سه‌له‌که
ده‌دوا و ئه‌م
ده‌رگا هه‌میشه
داخراوه‌یان
له سه‌ر ژنان
ده‌کرده‌وه
و، بۆ کۆمه‌ڵگایان
ڕوون ده‌کرده‌وه
که خوازیاری
ڕه‌ها و، گوڵ و
بنه‌ما خۆشه‌ویستییه‌کانی
ئاوده‌دا و
هاوبه‌شی ئه‌م
گرفته‌ی ده‌کرد
و، دوعای به
خوشکی برا له
حوکمه‌ته
ساوه‌که‌ی
ناوزه‌ند ده‌کرد
تا ژنانی
کوردیش له سه‌ر
گازه‌ره‌ی
پشت بۆ خۆیان
ده حه‌وانه‌وه
و ده‌که‌وتنه ژماردنی
ئه‌ستێره‌کانی
خۆزگه‌کانیان
به ئاسمانی
خه‌یاڵه‌وه. ئه‌و
ده‌مه
پیاوێک نه‌بوو
ئه‌م ڕه‌فتاره
دووباره
بکاته‌وه و
به ژنانی
کورد بڵی
ژێرچاوت کلی
پێوه‌یه.
ئه‌وه‌تا
هه‌موومان ئه‌و
ڕێژه‌یه ده‌بینین
و خوێندوومانه‌ته‌وه
که 33000 هه‌زار
و سێ ژن به
(دوعا‌و
شه‌وبۆ و نه‌جاته‌وه)
بوونه‌ته
قوربانی ده‌سته‌ڵاتی
پیاوان و،
کوشتن و
لووتبڕینی
ژنانیش ژماره‌یان
له زیاد بووندایه
و، ده‌سته‌ڵاتی
کوردیش ملی له‌و
توێکڵه شووتییه‌ی
په‌تای دین و
ناوگه‌ڵپه‌رستی
پیاو هه‌ڵنابڕێ
و له لستنه‌وه‌ی
توێکڵه‌شووتییه‌كه
تێرنابێت. هه‌ربۆیه
ژنانیش
وا خه‌ریكن هه‌موو
پیاوێک به یه‌کچاوه‌وه
ته‌ماشاده‌که‌ن
و بۆنی دووکه‌ڵ
و بارووت له
پیاو جیاناکه‌وه
و حه‌وسه‌له‌یان
نه‌ماوه بۆ
ڕوانینی ڕووناکی.
سوێد/ کونگێلف
• • • |