* * *
بێباکتر
لاپه‌ڕه‌کانی
کۆکرده‌وه،
بوون به سکاڵا
و یه‌خه‌ی چه‌وسێنه‌ره‌کانی
ده‌گرت، بوون
به نامه،
به کتێب و،
مینبه‌ره‌کانی
کرد به ماڵ
بۆ هاوارکردنی
ئێجگاری. هاوارکردنی
یه‌کسانی و
ژنی کرد به
دروشم، خه‌می
ژنانی هه‌موو
جیهان له ماڵه‌که‌ی
ئه‌ودا باس
ده‌کرێت، ژن...
ژن... ژن و...
له
ڕۆژێکی ژناندا،
کۆمه‌ڵێک له
ژنان، به ژنێکی
ناعاده‌تی
ناوزه‌دیان
کرد و تاوانی
دابونه‌ریت
شکاندنیان
دایه پاڵی،
گوایه ئه‌و
یه‌کسانییه‌ی
ئه‌م داوای
ده‌کات بۆ ئه‌وان
زۆره.
* * *
نزاکانی
ده‌کات به
هاوارێکی به‌کۆمه‌ڵ
بۆ مرۆڤ، دژی
کۆنه‌په‌رسته
مرۆڤ چه‌وسێنه‌ره‌کان،
مرۆڤ کوژه‌کان،
مرۆڤ چه‌واشه‌که‌ره‌کان.
ئه‌م جاره‌یان
به به‌هانه‌ی
ئه‌وه‌ی گوایه
چه‌ندین ساڵ
پێش گه‌له‌که‌ی
خۆی که‌وتووه
و له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی
پێشکه‌وتنی
مێژوویی نه‌ته‌وه‌که‌یدا
ناڕوات، هاوارده‌کات،
ده‌ست ده‌خرێته
گه‌رووی، سه‌ربه‌رزده‌کاته‌وه
ده‌درێت به
سه‌ریدا. هه‌نگاو
ده‌نێت، قاچی
ده‌کرێت به
داودا، به‌ر
نه‌فره‌تی
مینبه‌ره‌کانی
ده‌خه‌ن. گوایه
ئه‌و پێشکه‌وتنه‌ی
ئه‌و له نه‌ته‌وه
ڕۆژئاواییه
کافره‌کانه‌وه
وه‌رگیراوه.
لاسارتر
ده‌که‌وێته
ویزه‌ی کۆشکه
وه‌همییه‌کانیان،
له‌لای خۆشیه‌وه
وای لێکداوه‌ته‌وه
که «جێهێشتنی
ئه‌و ڕووباره
لیخنه باشترین
چاره‌یه بۆ
گوزارشت کردن».
* * *
زه‌مه‌نێکه
سڵاوی بۆ ئه‌و
شاره نه‌ناردووه‌ته‌وه،
که به عیشقی
ئه‌و ده‌موچاوی
ده‌شوات. ئێستا
شارێکی سه‌وز
له ئامێزی
گرتووه، پێی
ده‌ڵێ هه‌موو
بۆچوونه‌کانت
په‌سندن. وڵاتی
ئه‌و یه‌کسانی
و ئازادی یه،
که باسی ده‌کات.
فه‌رموو ئه‌وه
دیمه‌نی شیرینی
ده‌ریا که
هه‌میشه به
ئاواته‌وه‌ی
بوویت.
ده‌برێته
سه‌ر ده‌ریا
و مه‌له‌وانگه‌یه‌کی
تێکه‌ڵاو وه‌کو
هێشووه‌ترێ،
پیاوان و ژنانی
ڕووتی به‌یه‌کسانی
لێ هه‌ڵنیشتووه.
هه‌موو خه‌ڵکه‌که
ته‌ماشای ده‌که‌ن
و زه‌رده‌خه‌نه
ده‌یانگرێ.
چونکه ته‌نها
ئه‌و پۆشته‌یه،
به زۆر چه‌ند
جارێک خۆی ده‌کات
به ده‌رگه‌ی
سارداوهکه،
بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌ویش خۆی
بگۆڕێ وه‌کو
سه‌رجه‌م خه‌ڵکه‌که،
که خۆیان دێنه
سه‌رده‌ریا.
به‌ڵام هه‌وڵه‌کانی
بێ هوده ده‌رده‌چێت،
دواجاریش ناچار
ده‌بێت، له
جیاتی (مایۆ)،
به‌رمۆده*
و تی‌شێرتێک
له‌به‌ر ده‌کات
بۆ نێو مه‌له‌وانگه‌که،
سه‌ره‌تا سه‌رسووڕمان
هه‌مووانی
بێده‌نگ کردبوو،
به‌ڵام ڕوانینه
پڕ واتاکانیان
هێنده‌ی تر
شه‌رمه‌زاریان
کردبوو. له
شه‌رم و ڕاڕاییدا
مه‌له‌ی بیر
چووبووه‌وه،
خه‌ریک بوو
بخنکێت. له
خنکانی نێو
مه‌له‌وانگه‌که
ڕزگاری بوو،
به‌ڵام گاڵته‌پێکردن
و پێکه‌نینی
هاوه‌ڵه نوێیه‌کانی
تووشی خنکانی
ڕاسه‌قینه‌ی
ناخیان کرد،
کاتێک گوێی
له یه‌کێکیان
بوو:
ــ
ئه‌م دواکه‌وتووه
داوای یه‌کسانی
ده‌کات، که
خۆی له ناو
یه‌کسانیدا
جێگای نابێته‌وه!
ــ
بابه ئه‌مانه
به سه‌د ساڵی
دی ناگه‌ن به
شارستانیه‌تی
ئێمه، هه‌تا
دۆینێ به شاخه‌وه
بوون.
دوان
له‌و هاوه‌ڵانه‌ی
که مرۆڤدۆست
ناسراون و حه‌ز
ناکه‌ین خۆیان
و نه‌ته‌وه‌یان
به ڕه‌گه‌زپه‌رست
ناوزه‌د بکرێت،
ده‌یبه‌نه
(کافتریا)یه‌که‌وه
که چه‌ند هه‌نگاوێک
له مه‌له‌وانگه‌که
دووره، له‌وێ
له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک
له‌و که‌سانه‌دا
داده‌نیشن
که له‌و شاره‌دا
به یاخی ناسراون.
پاش ناساندن
یه‌کێکیان
جگه‌ره‌یه‌کی
بۆ گرت:
ــ
ناکێشم سوپاس.
یه‌کێکیان
هه‌ڵده‌داتێ:
ــ
ڕاسته جگه‌ره
بۆ ته‌ندروستی
خراپه، به‌ڵام
هیچ نه‌بێت
ژنی ڕۆشنبر
پێویسته ڕابێت
هه‌ندێ جار
بتوانێت له
دانیشتنی ڕۆشنبیره‌کاندا
وه‌کو هاوه‌ڵه‌کانی
جگه‌ره‌یه‌ک
بکێشێت بۆ ئه‌وه‌ی
ئاکاری ئه‌و
نه‌شاز نه‌بێت!
پاش
چه‌ند ساتێک
(بۆیه) که هات
سه‌ر مێزه‌که‌ی
ڕێکخست و فه‌رمووی
لێکردن، هه‌ر
یه‌که‌یان
داوای (بیره)یه‌کی
کرد و ئه‌ویش
داوای شه‌ربه‌تێکی
پرته‌قاڵی
کرد. دوانیان
وه‌کو ئه‌وه‌ی
جنێویان پێ
درابێت، به
تووڕه‌یی هه‌ڵیاندایه:
ــ
به هیچ شێوه‌یه‌ک
نابێت، ده‌ترسیت
ده‌عوه‌تت
پێ بکه‌ین،
نه بابه بیره‌یه‌کی
بۆ بێنه.
ــ
ببه‌خشه،
من هیچ جۆره
خواردنه‌وه‌یه‌ک
ناخۆمه‌وه.
ــ
ئاخر خاتوون
نابێت، جه‌نابتان
که‌سێکی ڕۆشنبیر
و له ناو یانه‌یه‌کی
وادا چه‌ند
سه‌عات گفتوگۆکردن
هه‌ر عه‌یبه
له‌گه‌ڵ شه‌ربه‌تدا
بیت.
له‌م
کاته‌دا چاو
به‌رزده‌کاته‌وه،
به‌رامبه‌ری
ژنێک دانیشتووه
سه‌رتاپای
به حیجاب و
په‌چه‌ی ڕه‌ش
داپۆشیوه.
چمکێکی په‌چه‌که‌ی
لاده‌دا و پێکه‌که‌ی
به‌رده‌می
فڕده‌کات. «ئای
خۆ لای ئێمه
ته‌نها باسی
ئه‌م دیمه‌نه‌ش
بکه‌یت که
به چاوی خۆت
بینیوته،
بڕیاری کوشتنت
ده‌درێ، سه‌یره
من داوای ئازادی
بۆ ئه‌و ده‌که‌م،
که‌چی ئه‌و
له من ئازادتر
و ئازاتریشه».
گفتوگۆ
گه‌رمه‌که‌ی
هاوه‌ڵه‌کانی
له‌وی دابڕی
و هێنایه‌وه
نێو جیهانه
جه‌نجاڵه‌که‌ی
ئه‌وان، بینی
هه‌رکه‌سه
سه‌رگه‌رمی
سه‌رکێشی و
باسی ئه‌زموونی
خۆشه‌ویستی
خۆیان ده‌که‌ن.
خاتوونیش ڕه‌نگی
زه‌ردبووه
و ده‌می بووه
به ته‌ڵه‌ی
ته‌قیو و وشه‌یه‌کی
نییه بیدرکێنێ.
ته‌نها بیر
له‌وه ده‌کاته‌وه
و ده‌خوازێ
که‌س له‌و باره‌یه‌وه
هیچی لێ نه‌پرسێت،
بۆ ئه‌وه‌ی
خه‌جاڵه‌ت
بوونی چه‌ند
جاره‌ی دووباره
نه‌بێته‌وه،
به‌ڵام خواسته‌که‌ی
زۆری نه‌خایاند
که ئه‌م جاره‌یان
یه‌کێک له
کچه‌کان لێی
پرسی:
ــ
ئه‌ی تۆ باسی
چی خۆتمان بۆ
ده‌که‌یت،
باسی خۆشه‌ویستییه
ڕاسته‌قینه‌کان،
یان کاتییه‌کان؟!
ــ
من؟... من، له
ڕاستیدا ئه‌و
ئه‌زموونه‌م
به تاقی نه‌کردووه‌ته‌وه،
به داخه‌وه
لای ئێمه ڕاسته‌قینه‌ش
تاوانه، نه‌ک
کاتیی که هه‌ر
بوونی نییه.
قاقای
پێکه‌نین هۆڵه‌که
پڕده‌کات. بۆ
ئه‌وه‌ی بۆ
دانیشتووانی
یانه‌که‌ی
بسه‌لمێنن،
که پێکه‌نینه‌که‌یان
له سه‌رووی
ئیراده‌ی خۆیانه‌وه
بوو، داوای
لێبووردنیان
له بۆیه‌که‌ی
که به لایاندا
تێپه‌ڕی، کرد.
پاش پێکه‌نینه‌که،
هه‌موویان
له ژێره‌وه
سه‌یریان ده‌کرد
و هه‌ندێکیشیان
په‌ست ببوون
به‌و هه‌موو
ئازار و سه‌رکوتکردن
و بێ ئه‌زموونییه‌ی
له مرۆڤێکدا
ده‌یانبینی.
هه‌تا یه‌کێکی
له هه‌مووان
به ته‌مه‌ن
گه‌وره‌تر
گوتی:
ــ
بۆ کچم تۆش وه‌کو
هه‌موو مرۆڤێکی
دی مرۆڤ نیت؟
چاوه‌کانی
پڕ ده‌بێت له
فرمێسک و هه‌وڵده‌دات
به‌هێز بێت
و نهیهتهخوارێ، به‌ڵام ئه‌و
فرمێسکانه‌ی
له ناخیه‌وه
سه‌رده‌که‌ن،
ئهسفنجی ده‌ستی
بۆیهکهش
کۆتایی پێ ناهێنێت.
سه‌ره‌تا ده‌یه‌وێت
هیچ نه‌ڵێت،
چونکه هه‌میشه
(گوتن) کێشه‌ی
ئه‌و بوون،
ئه‌و گوتنه‌ی
له وڵاته‌که‌ی
به هه‌ڵه
لێک ده‌درایه‌وه،
ئێستاش لێره
به هه‌ڵه‌ی
پێچه‌وانه
لێک ده‌درێته‌وه،
به دڵێکی پڕه‌وه
ده‌ڵێ:
ــ به‌ڵێ مر‌ۆڤم...
مرۆڤێکی لێوان‌لێو
له نه‌خێره‌کانی
ڕۆژهه‌ڵات،
مرۆڤێکم ڕه‌هه‌ندی
ڕوانینه‌کانم
پڕکراوه له
ڕشانه‌وه‌ی
که‌سانێک له
دێر زه‌مانه‌وه
تاوانباری
مێژووی مرۆڤن.
25-08-2001، شام
* به‌رمۆده:
پانتۆڵێکی
کورتی تا خوار
ئه‌ژنۆیه.
• • •