|
|
|
لاو
له کوردستاندا
فۆرمێکی بایۆلۆژی
یه،
یان میکانیزمی
هێز و توانا؟
|
|
با
ئێمه له
سه‌ره‌تاوه
بپرسین ئایا
لاو
له کوردستاندا
کێ یه؟ ئایا لاو که‌سیه‌تییه‌کی سه‌ربه‌خۆیه
و گوتارێکی باوه‌ڕپێکراوه له‌ئاست
گوتاره‌کانی
دی؟ ئایا لاو، بوونه‌وه‌رێکی
ڕه‌مزی یه
بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه
و سه‌رله‌نوێ
بونیادنانه‌وه‌ی
لۆژیكی کۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسی و رۆشنبیریی، یان ته‌نها
ڕه‌مزێکی بایۆلۆژی
یه؟
له
کۆمه‌ڵی کوردی‌دا، لاو
ته‌نها گوزارشتێكه له
ته‌کنیک یان
فۆرمه بایۆلۆژییه‌كه‌ی، که
هیزی بینین
فۆرمی ئه‌و
له فۆرمی پیر و
منداڵ جودا
ده‌کاته‌وه.
ده‌نا لاو وه‌کو
چه‌مک نه خواستی
گۆڕانی کۆمه‌ڵگایه
و نه ئامانجی
نۆێکردنه‌وه‌ی
کایه سیاسی
و رۆشنبیریهکانیشه. لاو
له کوردستاندا
ته‌نها ژماره‌یه‌کی
سه‌ربار کراوه
بۆ سه‌ر ژماره‌ی
مرۆڤه‌کانی
دی.
له
کۆمه‌ڵی کوردی‌دا
ته‌نانه‌ت
لاو خۆی نازانێت
ته‌مه‌نی لاوێتییان تا
چه‌ند ساڵیی ده‌گرێته‌وه
و، ژماره‌یه‌کیان
ته‌نها تا بیست یان هه‌ژده ساڵ ده‌بیننه‌وه، ئه‌وه‌ش
گوناهی ئه‌و
نییه و گوناهی
کۆمه‌ڵی عه‌قڵ
پیره، که
هیچ خه‌سڵه‌تێكی گه‌نجانه‌ی
له هه‌ناودا
هه‌ڵنه‌گرتووه، كه خه‌ونی لاوێتی تێدا
به‌رهه‌م بێت
و بزانێت
تا کام ته‌مه‌ن
لاوه و، ته‌مه‌نی لاوێتی و ماف
و ئه‌رکه‌کانی
چین.
له
جیهانی دیموکراسیدا هه‌موو
مناڵێک، هه‌تا
ده‌گاته ته‌مه‌نی
هه‌ژده ساڵ (واته له ته‌مه‌نی
لاوێتیدا)
مووچه‌ی
خۆی هه‌یه
له حکوومه‌ت،
ئه‌وجا له‌و
ته‌مه‌نه‌دا ده‌ست
ده‌کات به
کارکردن و
پێکهێنانی
که‌سایه‌تی
خۆی و له
ماڵی باوک جودا
بوونه‌وه و، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژاردنی
ژیانی سه‌ربه‌خۆ
بۆ خۆی و هه‌ڵبژاردنی زانکۆ و کۆلێج.
هه‌موو
مناڵێک هه‌ر
له ته‌مه‌نی
دوازده ساڵییه‌وه
بیر له پرۆژه
رێکخه‌ره‌کانی
خۆی ده‌کاته‌وه
که له ته‌مه‌نی
هه‌ژده ساڵییه‌و ده‌ستی
پێ ده‌کات،
به خواست و
خۆزگه‌وه
چاوه‌ڕوانی
ئه‌و ڕۆژه
ده‌کات که
تێیدا ده‌گات
به هه‌ژده
ساڵ. گه‌وره‌ترین
ئاهه‌نگی له
دایکبوونیش
له هه‌ژده‌مین
جه‌ژنی له
دایکبوونیدا
ده‌گیرێت،
چونکه له‌و
ته‌مه‌نه‌وه بۆی
هه‌یه بچێت
مۆڵه‌تی لێخوڕینی
ئۆتۆمبیل وه‌ربگرێت،
بۆی هه‌یه
به ئاهزووی
خۆی بچێته
ئه‌و شوێنانه‌ی
پێشتر به هۆی
ته‌مه‌نییه‌وه
لێی قه‌ده‌غه
کرابوو. گه‌نج
له‌م ته‌مه‌نه‌دا، ده‌توانێت
که‌سایه‌تی
خۆی هه‌بێت
و جیاببێته‌وه
له باوک و دایک
و له ده‌ره‌وه‌ی
خێزان له گه‌ڵ
هاوته‌مه‌نی
خۆیدا بژی،
ده‌توانێت
کارتی بانک
و فیزه دروست
بکات، ده‌توانێت
کار بکات. گه‌ر
کارێكی باشیشی
دۆزییه‌وه
ده‌توانێت
قه‌رز له بانک
وه‌ربگرێت
بۆ کڕینی خانوو،
ئۆتۆمبیل و
پێداویستییه‌كانی خوێندن،
چونکه له
ڕووی یاساییه‌وه
به‌ر له‌و ته‌مه‌نه
واته هه‌ژده
ساڵ کارکردنی
مناڵ قه‌ده‌غه‌یه
و که‌س ناوێرێت
کار بدات به
که‌سانی خوار
هه‌ژده ساڵ. گه‌نج
و لاو ده‌توانن له گه‌ڵ هاوڕێ دڵخوازه‌كانی
خۆیان له دادگادا
داوای
هاوسه‌رگیری
بکه‌ن، گه‌رچی
ماڵی باوکی
هه‌ردوو لاش
ناڕازی بن،
لاو له ته‌مه‌نی
هه‌ژده ساڵییه‌وه خۆی بڕیارده‌ری
خۆیه‌تی و،
به ده‌نگ و
ڕه‌نگ و عه‌قڵی
خۆی بیر ده‌کاته‌وه
و پلانی ژیان
داده‌ڕێژێت.
له
کوردستاندا
باوه‌ڕ ناکه‌م
که‌سمان مناڵی
و لاوێتیمان بینببێت،
هه‌موو له
مناڵیدا لاو
بووین (لاو به‌و
واتایه‌ی لای کورد
هه‌یه)،
له لاویشدا
پیر بووین. له
کوردستاندا
حکوومه‌تێک
نییه ببێت
به باوکی مناڵان
و هاوکاری ماددییان
بکات كه نه‌که‌ونه
ژێر باری گرانی
کاره‌وه. مناڵان له
بری باخچه‌ی
مناڵان پێڵاو
بۆیاخ ده‌که‌ن،
کارده‌که‌ن،
مناڵانمان گه‌وره
به خێو ده‌که‌ن و
گه‌وره‌کانیشمان
حکوومه‌ت
به خێو ده‌که‌ن.
مناڵانمان
به گه‌وره‌یی ده‌ژین
و لاوانیشمان
به پیریی.
لاوی
کورد له به‌رئه‌وه‌ی
خاوه‌نی
ئیراده‌ی که‌سیی خۆی نییه، که
ئیراده واتای
هێز ده‌کات
بۆ مرۆڤ، خاوه‌نی
هیچ قه‌واره‌یه‌کی
زانستی ــ
په‌روه‌رده‌یی
نییه، خاوه‌نی
هیچ ده‌ستگیری و
هاوکارییه‌ك
نییه. سیستمێک
نییه ژیانی ڕێکبخات، بۆیه
تاکی ئێمه
كه ده‌گات به
ته‌مه‌نی چل
ساڵیش عه‌قڵ
و کیان و ئیراده‌ی
لاوێكی هه‌ژده
ساڵانه‌ی وڵاتانی
دیموکراسی
نییه. كه ده‌گات
به چل ساڵیش هێشتا خاوه‌نی
هیچ شتێک نییه،
كه‌س نییه خۆزگه‌ی
ئه‌وی له‌به‌رچاوگرتبێت
و
هاوکاریی حه‌وانه‌وه‌ی
ئه‌و بکات.
لاوێكی کورد،
مه‌گه‌ر ته‌مه‌نی
بگات به په‌نجا
ساڵ بتوانێت
پاره‌ی کڕینی
خانوویه‌ک
کۆبکاته‌وه،
که نه‌یتوانی
خانووی هه‌بێت
واته ژیانی
خێزانیشی نییه، هیچ سیستمێک(نه
حکومی و نه
بازرگان‌یش)
نییه وه‌کو
وڵاتانی ڕۆژئاوا
قه‌رزی کڕینی
خانوو
و كه‌لوپه‌لی
ژیانی بداتێ و،
دوایی مانگانه
به قازانج
پاره‌که‌یان
بۆ بگه‌ڕێنێته‌وه، واته
له بری ئه‌وه‌ی
پاره به کرێی خانوو بدات،
ده‌یدات به‌و
کۆمپانیا یان
بانکه و،
خانووه‌که
له ماوه‌ی
چه‌ند ساڵێکدا
ده‌بێت به
خانووی خۆی.
له وڵاتانی
خاوه‌ن دیموكراسیدا، لاوان كورسییه‌كانی سه‌دان
هۆڵی سینه‌مایان پڕکردوونه‌ته‌وه،
به‌ڵام لاوی
کورد له ماڵه‌که‌ی
خۆشی‌دا ناتوانێت
فیلمێک ببینێت،
له ماڵه‌که‌یدا
ئاو و کاره‌با
و گه‌رمی و فینیکیی نییه، له ماڵه‌که‌یدا
ئه‌و وشه‌ی
گۆێی لێ ده‌بێت
هه‌ر وشه‌ی
(نییه) و (نه‌مایه) و (نیمانه) یه! بڕۆ ڕۆژگارێك بکوژه
و
له
سه‌ره‌دا بوه‌سته بۆ
په‌یدا کردنی
ساکارترین
ماف که مرۆڤبوونی
ده‌سه‌لمێنێت،
نه‌ک
هه‌ر لاو هه‌موو
کورد نیه‌تی.
لاو
له کۆمه‌ڵێکی
رۆژئاوایی‌دا، ده‌توانێت
هێزی فشاربێت.
چونکه وه‌کو
خودی لاو، وه‌كو خودی
فه‌رمانه
بایۆلۆژی و فکری
و عه‌قڵی
و جووڵه‌ییه
جیاوازه‌کان ڕۆڵی
خۆی ده‌بینێت.
وه‌کو گوتمان،
لاوی رۆژئاوا
گه‌ر له ته‌مه‌نی
شازده ساڵییه‌وه خاوه‌نی
که‌سایه‌تی
سه‌ربه‌خۆی
نه‌بێت، ئه‌وا
به دڵنیاییه‌وه
له ته‌مه‌نی
هه‌ژده ساڵیدا
خاوه‌نی هه‌موو
بڕیار و گوتار
و لێپرسراویشه،
واته کهسایهتییهكی ده‌ره‌وه‌ی
خێزان و نێو
کۆمه‌ڵی لاوانه
که خۆی به‌رپرسیاره‌تی
ژیان و کار‌و
خوێندن و ئه‌رکه
ماددی و
مه‌عنه‌وییه‌کانی
خۆی هه‌ڵده‌گرێت
و که‌س نوێنه‌ری
ئه‌وی لاو نییه و،
ئه‌ویش نوینه‌ری
خێزان نییه. دیاره
ئه‌م کایه‌یه‌ش
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵێ کیشه‌ی
لاوه‌کی بۆ
دروست کردوون،
به‌ڵام کۆمه‌ڵێ
فاکته‌ری به‌هێز
و لایه‌نی ئهرێیشی
تێدا ورووژاندوون
كه له هه‌مووشیان
گرنگتر به
کارهێنانی
عه‌قڵه بۆ لێکداهنهوهی
کاره‌کته‌ره
ئه‌رێیی(ئایی) و نه‌رێیی(نایی)ه‌کانی
نێو کۆمه‌ڵ. بۆ نموونه
گه‌ر لاو ئینتمای بۆ
لاوێتی خۆی
نه‌بێت،
چۆن ئینتمای بۆ
وڵاته‌که‌ی
خۆی ده‌بێت؟! چۆن ده‌توانێت
جیاوازیی نێوان
بۆچوون و سیستمێکی
نه‌ریتی و سیستمێکی
مۆدێرن بکات و،
دژی یه‌که‌م
بوه‌ستیته‌وه
له پێناوی
وه‌ده‌ست هێنانی
دووه‌مدا.
له‌م
وڵاتانه‌دا
هه‌ندێ جار
ده‌بینیت لاوان
و قوتابیان
ئه‌و رۆژه
نه‌چوونه‌ته
پۆله‌کانی
خوێندنگه و
یه‌کی لافیته‌یه‌کیان
هه‌ڵواسیوه
به سه‌ر سنگیاندا
و،
له سه‌ر شه‌قامه‌کان
وه‌ستاون و
له گه‌ڵ ئه‌و
هه‌موو خزمه‌تگوزاری و پاکوخاوێنییهدا، داوای
پاک‌وخاوێنی زیاتر و باشتر
ڕاگرتنی
شار ده‌که‌ن.
داوای پاره
سه‌رفکردن
بۆ خویندنگهکهیان
و هاوکاری چینهجیاوازهکان
ده‌که‌ن. داوا
ده‌که‌ن خه‌ڵکی
بێ جێگه له
سه‌ر شه‌قامه‌کان نه‌مێنن. چونکه خۆی
به بهرپرسیاردهزانێت بهرانبهرخۆی،
هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تیش
ده‌کات به‌رانبه‌ر
چینه‌کانی
دی. لاو
له ڕووی ئاوه‌زه‌وه
به دووی میتۆدی
شیکاریی و هه‌قیقه‌ت
و ڕاستی و نوێبوونه‌وه‌دا
ده‌گه‌ڕێت، چونکه
لاوی رۆژئاوایی ته‌نها
نوێنه‌ری خۆیه‌تی
و ته‌نها دابه‌شبووه
به سه‌ر میکانیزمی
لاوێتیدا.
ئه‌مه
هه‌مان واتای
نییه له
دابه‌شبوونی
ده‌وره‌ی لاوێتی گه‌نج
و لاوی
کوردا. لاوی
کورد هه‌موو
بڕیاره‌کانی
له سه‌رووی
خۆییه‌وه،
گه‌وره‌ی خێزانه‌که‌ی
بۆی ده‌دات. هه‌ندێ جار
ده‌گات به
ته‌مه‌نی کامڵبوونیش،
نه‌ک مافه
شارستانی و
دژه كولتوورییه‌کان،
به‌ڵکو هه‌ڵبژاردنی
هاوسه‌ری ژیان
(به هه‌ردوو
ڕه‌گه‌زی کوڕ
و کچ)یش،
له
ده‌ستی گه‌وره‌کانی
ماڵهوهیاندایه.
لاوی کورد دابه‌شبووه
به سه‌ر حیزب
و عه‌شیره‌ت
و خێڵدا، ئینتمای بۆ کۆمه‌ڵی
کۆن و پیر زیاتره
و خاوه‌نی شوناسی
خۆی نییه، ئه‌و
مه‌ترسییه چینه‌کانی
دی وه‌ك مناڵ و ژنیشی ڕاپێچاوه. لای
ئه‌و و کۆمه‌ڵه‌که‌ی
لێپرسراوێتی
لاو گوێڕایه‌ڵیی
و
پیریش فه‌رمان
و زۆر جار به‌خێوکردنه. نه‌ک
هه‌ر ئه‌وه،
ته‌نانه‌ت
لاو باوه‌ڕی
به کار‌و پیشه
و سه‌روه‌ت
و سامانی بۆماوه
و بونیادی کۆمه‌ڵێک
هه‌یه که
هه‌زاران ساڵه
ته‌نها له
سه‌ر بنه‌مای
قسه‌ی نه‌سته‌ق
و وته‌ی پێشینیان و ئه‌زموونی
پیران دامه‌زراوه،
نه‌ک نوێبوونه‌وه
و شیته‌ڵکاریی و ئه‌زموونی
لاوانه. لاو
له ترسنۆکیدا،
نه‌ک له خواستدا
هێنده سه‌رسامی
کۆنه و، هێنده
سه‌رسامی پیره
له لاوی‌دا
ته‌واو لاسایی
پیردهکاتهوه.
ئێجگار سه‌رسامی
ئه‌و وتهیهشه كه پێی بگوترێت: «به‌و
مناڵییه‌ی خۆی، هێنده‌ی
پیاوێکی هه‌فتا
ساڵه عاقڵه،
یان سه‌نگینه...»، له کاتێکدا
ئه‌و عاقڵی
و سه‌نگینییه ته‌نها
له گوێڕایه‌ڵیی بۆ
نه‌ریتی باو
فه‌راهه‌م
دێت، که کوشتنی
ئه‌وی لاو ده‌کات.
له کاتێکدا،
له هه‌موو
کۆمه‌ڵه‌کانی
دنیادا پێچه‌وانه‌یه
و پێچه‌وانه
بووه و، هه‌میشه
پیر سه‌رسامی
لاو ده‌بێت، لاسایی لاو
ده‌کاته‌وه
و غه‌م به
نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی
ته‌مه‌نی ڕابردوو
ده‌خوات که
ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی
کرد و نه‌یزانی
وه‌کو لاو بژی و، ئه‌مرۆش
له هه‌ڵه‌ی
خۆی تێگه‌یشتووه
كه لاوێتی شه‌هید
کردووه. ئه‌وه‌ش
خه‌سڵه‌تێکی
کۆمه‌ڵگای
نه‌ریتیی و ڕه‌چه‌ڵه‌ک
دۆستی یه، ئه‌و
ڕه‌چه‌ڵه‌ک
دۆستییه‌ی هه‌میشه
کۆنێتی ده‌کات
به نه‌ریتی
ئه‌رێ، ئه‌وه‌ش
وای کردووه
کۆمه‌ڵی ئێمه
خاوه‌نی زۆرترین
مرۆڤی دووفاقیی بێت، ئه‌و
دوو فاقییه‌ی له
لاوێتییه‌وه
و زۆر جار له
مناڵیشه‌وه
ده‌ست پێده‌کات.
له کۆمه‌ڵی
نه‌ریتیدا،
مناڵ هه‌میشه
په‌له‌ی گه‌وره‌بوون و ڕاکردنیهتی له
مناڵیه‌تی.
چونکه جیگای
مناڵبوونی
تێدا نابێته‌وه و
له لاویشدا
په‌له‌ی ڕاکردنیهتی
له‌و لاوێتییهی که
کۆمه‌ڵی نه‌ریتیی ته‌نها
به بڤه و شه‌رم
ده‌یکات به
ماڵ به سه‌رییه‌وه
ــ ئه‌و
بفه و شه‌رمانه‌ی ته‌نها
له فۆرمه جه‌سته‌ییه‌کاندا
ده‌خوێنرێنه‌وه.
بۆیه ده‌یه‌وێت
زوو بگات به
کووچه‌ی پیران
و له‌و هه‌قیقه‌ته‌ی لاوێتی خۆی ڕابکات. هه‌ر
بۆیه له هه‌موو
جیهاندا پیر
وه‌کو خوێندنه‌وه
و ڕاوێژی مێژوویی سوودی
لێ ده‌بینرێت.
به‌ڵام له
کۆمه‌ڵی رۆژهه‌ڵاتدا
پیر به خه‌ڵه‌فاو
ده‌بینرێت
له ڕووی خوێندنه‌وه‌ی
مێژوویی و ده‌سنیشان
کردنی ڕاست
و هه‌ڵه‌کانی
ڕابردووی خۆیان
و ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ی
تێیدا ده‌ژین.
چونکه ئه‌وی
لاوی به پیری
ژیا‌و، مناڵی
و لاویی نه‌دیتووه و له ده‌ستی
چووه. بۆیه
به پیری جارێکی
دی ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ ته‌مه‌نی
مناڵی و لاویی، پاش ئه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵ لێی گه‌ڕاوه و
متمانه‌ی
داوه‌تێ و هیچ
ورووژاندنێکی
جه‌سته‌یی
نه‌ماوه (وه‌کو
گوتمان لاو
له کۆمه‌ڵی
دواکه‌وتوودا
ته‌نها ڕه‌مزێکی
جه‌سته‌ی یه)،
ده‌یه‌وێت
قه‌ره‌بووی
لاوێتی و مناڵیی بکاته‌وه
له هه‌یکه‌لی
پیرییدا، که
به روخساری
ناکه‌وێت و
به خه‌ڵه‌فاو
ده‌بینرێت.
ئه‌مه وایکردووه،
زۆربه‌ی که‌سیه‌تییه‌کانی
کورد دوو که‌سیه‌تی
بن، کهسیهتییهكی ناسراوه
و بینراو، کهسیهتییهكی ناوه‌کیش
که ته‌واو
پێچه‌وانه‌ی
که‌سیه‌تییه بینراوه‌که‌یه.
کۆمه‌ڵی دووفاقیش
ناتوانێت کۆمه‌ڵی
لاو بێت، چونکه
کۆمه‌ڵی لاو
واتای هه‌موو
به‌ها جوان
و ڕاستییه‌کان
ده‌کات. کۆمه‌ڵی
سه‌رجه‌م پیریش
ناتوانێت هه‌ڵگری
به‌هایه‌کی
كولتووری بێت
که کێ بڕکێ
و ململانێ له
گه‌ڵ به‌ها
كولتوورییه باوه‌کاندا
بکات، که
له بنه‌مادا
خۆی پارێزگاریکه‌ری
ئه‌و میرات
و بۆماوهیهیه.
به‌ڵام
پێویسته لاوانیش
ئه‌وه بزانن
که ئه‌وانیش
هه‌ست به به‌رپرسیاره‌تی
ناکه‌ن و ته‌نها
مافیان ده‌وێت.
ئه‌رکی خۆیان
له کۆمه‌ڵدا
نازانن، هه‌تا
ئێستاش درکیان
به‌وه نه‌کردووه،
ڕێکخراوی لاوان
و ژنان و مناڵان
واتای رێکخستنیان
ناکات بۆ دروست
بوونی به‌هایه‌کی
كولتووری،
ناکرێت باوه‌ڕ
به لاوێتیش بکه‌ین گه‌ر
نه‌بێت به
به‌هایه‌کی
كولتووری
و مه‌عریفیی جیاواز. ئه‌و
رێکخراوانه‌ی
لاوانیش وه‌کو
سه‌رجه‌م رێکخراوه
پیشه‌یی و جه‌ماوه‌رییه‌کانی ترن،
رێکخراوی ژنان،
پزیشکان، پارێزه‌ران،
مامۆستایان
و، تد... دابه‌شبوونیان
به سه‌ر ڕێکخراوی
حیزبی‌دا ئه‌و
مه‌ترسییه‌ی له
ناو لاوان‌دا
بڵاوکرده‌وه
که متمانه‌ی
لاوێتی خۆی
ببه‌خشێت به‌و
کۆنه که‌شتیوانانه‌ی
که وڵاته‌كه‌یان به‌ره‌و
که‌ناره‌وه برد،
له کاتێدا
ئه‌رکی لاوان
گه‌ڕانه‌وه‌ی
کۆمه‌ڵ بوو
له که‌ناره‌وه
بۆ سه‌نته‌ر. به‌ڵام به
رێکخراوبوونیان
له چوارچێوه‌ی
ئه‌و ڕێکخراوانه‌ی
كه له به‌رژه‌وه‌ندی
حیزبه‌کاندا دروست بوون،
پڕ به
قاڵبی بیروبۆچوون
و ئه‌رێ(ئا) و نه‌رێ(نا)کانی
حیزبیی لاو
له قاڵب ده‌ده‌ن
و،
ملكه‌چیان
ده‌كه‌ن بۆ په‌سه‌ندکردنی
چه‌مکی به‌رپرسیاره‌تی
و ده‌سه‌ڵات
له گه‌وره‌وه
بۆ بچووک. ئه‌وه‌ش
پێچه‌وانه‌ی
هاوكێشه‌ی دروست
و ڕاسته و، گه‌ر سه‌یری
مێژووی خۆرئاوا
بکه‌ین ده‌زانین
به تێکشکاندنی
چه‌مکی به‌رپرسیاره‌تی
له گه‌وره‌وه
بۆ بچووک توانیویانه، کرانه‌وه
و کۆمه‌ڵی مۆدێرن
بکه‌ن به خه‌ڵاتی
کۆمه‌ڵی خۆیان.
ناکرێ
لاوان هه‌میشه
له دڵداریدا
بن له گه‌ڵ
نه‌ریت و عه‌قڵ
و كولتوور
و سیاسه‌تی
بۆماوه و،
ئومێدی ئه‌و
گۆڕانکارییانه‌یان لێ
بکرێت که کۆمه‌ڵ
له داوێنه‌وه
بگوێزنه‌وه
بۆ سه‌نته‌ر
و،
خۆیان له په‌راوێزی
سه‌نته‌ردا
بن، یا خۆیان دژی تاریکی
و نایه‌کسانی
و فه‌ساد و كولتووره
دژه مرۆییه‌کان
نه‌وه‌ستانه‌وه، یان خۆیان له‌و
مرۆڤه ناسراو
و له‌و مرۆڤه
ناساغهی ناوه‌وه‌یان ڕزگار نه‌كه‌ن و نه‌بن به لاوی
ڕاسته‌قینه و، به ئاماژه‌ی
خۆیان گوزارشت
له به‌رپرسیاره‌تی
نه‌كه‌ن.
کام
لاو ده‌یه‌وێت
جیهانی کورد
بگۆڕێت؟ ئه‌و
لاوه شه‌رمن
و ترسنۆکه‌ی
که به توانجێک
یان چاو سوورکردنه‌وه‌یه‌ک
ده‌ستبه‌رداری
لاوێتی خۆشی
ده‌بێت، نه‌ک
ته‌نها لاوێتی
کۆمه‌ڵێک،
ئه‌و لاوه
دووفاقییانه‌ی
نه‌یانتوانیوه
له ماڵه‌که‌ی
خۆشیاندا نهبنهچهوسێنهر و چه‌وساوه
نه‌هێڵن، واده‌زانن
جیهانی پیریی ئه‌وان ته‌نها
که‌مته‌رخه‌می
ده‌سه‌ڵاتدارانه
که ئه‌وانی
نه‌کردووه
به ده‌سه‌ڵاتدار
و ده‌سه‌ڵاتدارانی
کورد له لاو
پێک نه‌هاتوون.
با
هه‌ر لاوێک
له خۆی بپرسێت
گه‌ر ئه‌وی
لاو هه‌ڵگری
عقڵ و مۆراڵێکی
نه‌ریتیی و ئیکسپایه‌ر
نه‌بێت له
ماڵه‌که‌یدا،
مناڵێک به
نادروستی په‌روه‌رده
ناکرێت، هه‌روه‌هاله
ماڵه‌که‌یدا
ژنێکی چه‌وساوه
نابینرێت، ئیتر
ئه‌و ژنه دایکی،
خوشکی، خیزانی
یان خۆشه‌ویستی
بێت. ئه‌و،
که خاوه‌نی
بیری رێکخه‌ر
نه‌بێت له
ناو خێزانی
خۆیدا، ناتوانێت
له ده‌ره‌وه‌ی
خێزانیش کاریگه‌ری
هه‌بێت. مرۆڤی
کورد به گشتی
و لاوان به
تایبه‌تی، پێویسته
ئه‌وه تێبگه‌ن
هه‌تا نه‌بن به
خاوه‌نی ئه‌و
عه‌قڵیه‌ته‌ی
كه بتوانێت
له چواچێوه‌یه‌کی
مرۆیانه و
مۆدێرنانه ململانێیه‌كانی ئه‌وان ڕیكبخات
و،
ئه‌وانیش
ئه‌وه نه‌كه‌ن به
به‌های كولتووری
و به سه‌ر
ده‌سه‌ڵاتداراندا نهیسهپێنن، به
بێ ده‌نگی و
ده‌سته‌وسانی،
نه دنیای کراوه
و نه جیهانی
مۆدێرن نابێت
به میوانی
خه‌وه‌ن و خواسته‌کانیان. پێویسته
له‌و وه‌همه‌ش
بێنه ده‌ره‌وه
که تا ئه‌و
ڕاده‌یه جیهانی
مۆدێرن و کراوه‌شیان بوێت
که له به‌رژه‌وه‌ندی
هه‌ندێک خواستی
خۆیاندا بێت!
که‌نه‌دا، 10ی مارس 2006
• • •
|
|
|