|
|
|
|
سه‌روه‌ریى
قانوون و ڕه‌وشى
مافى مرۆڤ له
هه‌رێمى کوردستاندا
• دکتۆر
نورى تاڵه‌بانى
|
|
سه‌روه‌ریى
قانوون، واتا
جێبه‌جێکردنى
حوکمى ده‌ستوور و
قانوون له‌لایه‌ن
دادگه و ئه‌و
ده‌زگایانه‌ى
که ئه‌رکی
جێبه‌جێکردنى
قانوون‌یان
پێ سپێردراوه،
به بێ ده‌ستێوه‌ردانى
ده‌سه‌ڵات
یان لایه‌نێکى
دیکه.
ئه‌م پرنسیپه
له ده‌ستوورى
هه‌ره زۆرى
وڵاتانى جیهاندا
جێگیربووه،
ئه‌گه‌ر له
وڵاتێک‌دا رێز
له پرنسیپى
سه‌روه‌رى
قانوون نه‌گیرێ، مافه‌کانى
مرۆڤیش پێشێل
ده‌کرێن، ئه‌م
دوو پرنسیپه
به یه‌که‌وه
به‌ستراون،
چونکه پێشێلکردنى
یه‌کێکیان
ده‌بێته هۆى
پێشێڵکردنى
ئه‌وى دیکه‌یان.
باسکردن
له ڕه‌وشى
مافى مرۆڤ و چۆنیه‌تى
پیاده‌کردنى
پرنسیپى سه‌روه‌رى
حوکمى قانوون
له هه‌رێمی کوردستاندا
ده‌بێ ئاماژه‌ى
تێدابکرێت
بۆ نه‌بوونى
ده‌ستوور،
چونکه له
ده‌ستووردا
جگه له دیاریکردنى
شێوازى حوکمڕانیکردنى
وڵات، مافه‌کانى
مرۆڤ به هه‌موو
به‌ش و جۆره‌کانیه‌وه
ده‌ستنیشان
ده‌کرێن. له ساڵى
1992 ه‌وه هه‌وڵى
ئاماده‌کردنى
ده‌ستوور بۆ
ئه‌م به‌شه
رزگارکراوه‌ى
کوردستان ده‌درێت. له مانگى
ئه‌یلولى ساڵى
2006 داپرۆژه‌ى
ده‌ستوورێک
ئاماده‌کراوه
و چاوه‌ڕێى
په‌سه‌ند کردن
ده‌کات. له‌و پرۆژه‌دا
مافه مه‌ده‌نى
و سیاسییه‌کانى
مرۆڤ له ده‌روازه‌ى
دووه‌مى به‌شى
یه‌که‌مدا
دیاریکراون. له مادده‌ى
(18)ى پرۆژه‌که‌دا
هاتووه هاووڵاتیان
له‌به‌رده‌م
قانوون یه‌کسانن
و ناشێ
له
نێوانیان به
هۆى ڕه‌گه‌ز،
یان نێرومێى،
یان ڕه‌نگ،
یان زمان، یان
پێگه‌ى کومه‌ڵایه‌تى،
یان ئایین و ئاینزا،
یان بارى ئابوورى
و کۆمه‌ڵایه‌تى
یان ئینتماى
سیاسى و هزرى،
جیاوازى بکرێت.
له مادده‌ى
(19) ئه‌و پرۆژه‌یه‌دا
هاتووه که
هاووڵاتیان
مافى ژیان و ئاسایش
و ئازادیان
بۆ دابین ده‌کرێت
و، نابێ که‌سێک
له‌و مافانه
بێبه‌ش یان
سنووردار بکرێت،
مه‌گه‌ر به
پێى قانوون
یان به بڕیارى
لایه‌نێکى
دادوه‌ریی. له مادده‌ى
(21) دا هاتووه
"ئافره‌ت یه‌کسانه
له‌گه‌ڵ پیاودا،
پێویسته هه‌موو
ئه‌و مافه
مه‌ده‌نى و سیاسییانه‌ى
له‌م ده‌ستووره و
له په‌یمان
و ڕێکه‌وتنامه
نێو ده‌وڵه‌تییه‌کاندا
هاتوون، بۆیان
ده‌ستبه‌ربکرێت،
هیچ جۆره به‌ربه‌ستێک
له‌به‌رده‌م
یه‌کسانیان
له ژیانى کۆمه‌ڵایه‌تى
و ڕِۆشنبیرى
و ئابوورى و
سیاسی‌دا ده‌بێ
نه‌مێنى". له مادده‌کانى
22 تا 42 ى پرۆژه‌که
مافه مه‌ده‌نى
و سیاسییه‌کانى
هاووڵاتیان
دیاری کراون،
مادده‌کانى
43 تا 58 که له
به‌شى دووه‌مى
هه‌مان ده‌روازه‌دا
هاتوون، تایبه‌تن
به مافى ئابوورى
و کۆمه‌ڵایه‌تى
و ڕۆشنبیری. مادده‌کانى
59 تا 71 که له
به‌شى سێیه‌مى
ئه‌و ده‌روازه‌دا
هاتوون، تایبه‌تن
به دیاریکردنى
ئازادییه‌کان،
به تایبه‌تى
ئازادى ڕاو
ڕاده‌ربرین و بڵاوکردنه‌وه و
چاپ و رۆژنامه‌گه‌رى
و کۆبوونه‌وه و
خۆپیشاندان
و مانگرتنى
ئاشتیانه‌و
و ئازادى
سه‌فه‌رو نیشته‌جێبوون
و هاتووچۆکردن،
له‌گه‌ڵ ئازادى
هزرو ئایین
و دامه‌زراندنى
کۆمه‌ڵه و پارتى
سیاسى و چوونه
رێزیان و به‌شداریکردن
له کۆبوونه‌وه. هه‌رچه‌نده
پرۆژه‌ى ده‌ستوورى
هه‌رێم جارێ
پرۆژه‌یه
و
په‌سه‌ند نه‌کراوه،
به‌ڵام به‌شى
هه‌ره زۆرى
ئه‌و پرنسیپانه‌ى
تێیدا چه‌سپێنراون،
له به‌ڵێنامه‌و
ئاگادارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا
هاتوون، بۆیه
ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانى
هه‌رێمى کوردستان
ده‌بێ ئیلتزامی
پێوه‌بکه‌ن،
به تایبه‌تى
به‌شێکیان
به قانوون
چه‌سپێنراون. ئه‌وه‌ش
ئه‌وه ده‌گه‌یێنێ که دادگه‌و
ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانى
هه‌رێم پابه‌ند
ده‌بن به جێبه‌جێکردنیان.
له
پاڵ پرنسیپى
سه‌روه‌ریى
قانوون و رێزگرتن
له مافه‌کانى
مرۆڤ، پرنسیپی
سه‌ربه‌خۆیى
دادگه‌کان
که پرنسیپێکى
دیکه‌یه ده‌بێ
رێزى لىَ بگیرێ. مه‌به‌ست له
سه‌ربه‌خۆیى
دادگه‌کان
نه‌بوونى ده‌سه‌ڵاتێکى
دیکه‌یه له
سه‌روویانه‌وه،
چونکه نه
قانوون سه‌روه‌ر
ده‌بێ و نه
دادگه‌کان
ده‌توانن قانوون
جێبه‌جێ بکه‌ن و رێز
له مافه‌کانى
مرۆڤ بگرن ئه‌گه‌ر
ده‌سه‌ڵاتێکى
دیکه هه‌بێ
له سه‌روویانه‌وه. له مادده‌ى
(116)ى پرۆژه‌ى
ده‌ستوورى
هه‌رێمدا هاتووه
دادگه‌کان
سه‌ربه‌خۆن
و له قانوون
به‌ولاوه
هیچ ده‌سه‌ڵاتێکى
دیکه‌یان به‌سه‌ره‌وه
نییه.
مادده‌ى (117)ى
ئه‌و پرۆژه‌یه
ئاماژه‌ى بۆ
بنه‌مایه‌کی دیکه‌ى
قانوونى تێدایه
که دادگاکانى کوردستان
ویلایه‌تى
گشتییان به
سه‌ر هه‌موو
تاکه که‌س
و که‌سانى
مه‌عنه‌وییه‌وه هه‌یه. واته ئه‌و دادگایانه
قانوون به‌سه‌ر
هه‌موو که‌سێکا
جێبه‌جێ ده‌که‌ن،
تاکه که‌س
بن یان که‌سى
مه‌عنه‌وى
گشتى و که‌سى
تایبه‌ت.
هه‌موو
ئه‌م پرنسیپانه
له پرۆژه‌ى
ده‌ستوورو
قانوونه‌کانى
هه‌رێمى کوردستاندا
چه‌سپێنراون،
به‌ڵام ئایا
به‌و شێوه‌ى
دارێژراون
کاریان پێده‌کرێ،
یان هه‌ر نووسینى
سه‌ر کاغه‌زن؟
به واتاێکى
دى، حوکمى قانوون
سه‌روه‌ره
و رێز
له مافه‌کانى
مرۆڤ ده‌گیرێ و دادگه و
ئه‌و ده‌زگایانه‌ی
جێبه‌جێکردنى
قانوون‌یان
پێ سپێردراوه
ده‌سه‌ڵاتێکى
دیکه‌یان به‌سه‌ره‌وه
هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر
هاتوو مافێک
له مافه‌کانى
مرۆڤ پێشێل
بکرێت هه‌ڵوێست
و رۆڵى وه‌زاره‌تى
مافى مرۆڤ و ڕێکخراوه‌کانى
کۆمه‌ڵگاى
مه‌ده‌نى چۆن
ده‌بن؟ ئومێده‌وارم
بتوانین وه‌ڵامى
به‌شێک له‌م
پرسیارانه
به کورتى بده‌ینه‌وه.
بۆ
وه‌ڵامدانه‌وه‌ى
به‌شێک له‌و
پرسیارانه
ده‌گه‌ڕێنه‌وه
بۆ ڕاپۆرتێکی
وه‌زاره‌تى
ده‌ره‌وه‌ى
ئه‌مریکا تایبه‌ته
به ساڵى 2006 ده‌رباره‌ى
ڕه‌وشى مافى
مرۆڤ و شێوه‌ى
جێبه‌جێکردنى
حوکمى قانوون
مرۆڤ له هه‌رێمى
کوردستان. هه‌موو ده‌زانین
که وه‌زاره‌تى
ده‌ره‌وه‌ى
ئه‌مریکا ساڵانه
ڕاپۆرتێکى
تایبه‌ت به
ڕه‌وشى مافى
مرۆڤ له وڵاتانى
جیهاندا بڵاوده‌کاته‌وه. ئه‌و ڕاپۆرته
زۆر جاران ده‌بێته
مایه‌ى سه‌رئێشه
بۆ به‌شێک له
ده‌زگاکانى
حکوومه‌تى
ئه‌مریکا،
چونکه ره‌خنه‌ى
تێدا ئاراسته‌ده‌کرێت
له ڕه‌وشى
به‌شێک له
حکوومه‌ته
دۆسته‌کانى
ئه‌مریکاو
خودى به‌شێک
له ده‌زگا
ئه‌منیه‌کانی
ئه‌مریکا.
له
ڕاپۆرتى ساڵى
2006 وه‌زاره‌تى
ده‌ره‌وه‌ى
ئه‌مریکا که
له 6 ئادارى
2007 دا بڵاوکراوه‌ته‌وه،
هاتووه که
له هه‌رێمى
کوردستان زیندان
هه‌ن نهێنین
و که‌سانێکى
تێدایه دادگه‌یى
نه‌کراون و که‌سوکاریان
نازانن له‌کوێ
گیراون و ناتوانن
چاویان پێان
بکه‌وێت. له ڕاپۆرته‌که‌دا
ئاماژه بۆ
سه‌رکوتکردنى
توندوتیژییانه‌ى خۆپیشانده‌ران
کراوه له
چه‌ند شار‌و
شارۆچکه‌یه‌کی کوردستاندا،
ئه‌وه‌ش بووه‌ته
هۆى برینداربوون
و کوشتنى چه‌ند
که‌سێک و به‌شێک له
خۆپیشانده‌ره‌کان
وێنه‌یان به
ڤیدیۆ له‌لایه‌ن
هێزى ئاسایشه‌وه
گیراوه به
مه‌به‌ستى
شوناسه‌کردنیان
و پاشان گرتنیان. ڕاپۆرته‌که
باس له گه‌نده‌ڵى
ده‌کات، بۆ
نموونه ده‌ڵێ پۆستى فه‌رمانبه‌رى
زیاتر به ئه‌ندامانى
حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان
ده‌درێ، یان
ناویان پێش ده‌خرێن. له ڕاپۆرته‌که‌دا
باس له ڕه‌وشى
ڕێکخراوانى
ناحکومى NGO
کراوه‌و ده‌ڵێ زۆربه‌یان
سه‌ر به هه‌ردوو
حیزبى ده‌سه‌ڵاتدارن. له‌و ڕاپۆرته‌دا
باس له پێشێلکردنى
مافى که‌مه
ئاینییه‌کانى
کوردستان کراوه،
که ئێزیدى و مه‌سیحییه‌کان
ده‌گرێته‌وه و
ده‌ڵى له هه‌ندێ شوێن، به‌تایبه‌تى
له باشوورى موسل،
موڵک و ماڵیان
له‌لایه‌ن
کورده‌کانه‌وه
داگیرده‌کرێـت. له ڕاپۆرته‌که‌دا
باس له هه‌لومه‌رجى
دژوارى کرێکاره
بیانه‌کان
کراوه که
مووچه‌یان
که‌مه‌و،
به‌شێکیان
موعامه‌له‌ى
بازرگانى له‌شفرۆشتنیان
له‌سه‌ر ده‌کرێت.
به‌ڵام له
ڕاپۆرته‌که‌دا
هاتووه که
حکوومه‌تى
هه‌رێم به‌دواداچوونى
له‌سه‌ر موعامه‌له‌ى ناقانوونى
له‌گه‌ڵ ئه‌و
کرێکارانه‌دا
کردووه و له
ئه‌نجامدا
ده‌رکه‌وتووه
که کۆمپانیایه‌کى
بیناسازى له
دوبه‌ى 500 کرێکارى
هیندى و سیریلانکى
هێناوه‌ته
هه‌ولێر، به‌ڵام
به‌و پێیه‌ى
پێشتر له‌گه‌ڵیان
ڕێککه‌وتووه،
مووچه‌یان
پێ نه‌دراوه‌و
به‌شى زۆریان
له هه‌لومه‌رجێکى
ناله‌باردا
ده‌ژین، بۆیه
حکوومه‌تى
هه‌رێم ئاسانکارى
بۆ کردوون تا
بگه‌ڕێنه‌وه
بۆ وڵاتى خۆیان.("ئاوێنه"،
ژماره 60ى 13 ئادارى
2007).
له‌ناو کۆمه‌ڵگاى
کوردی‌دا چه‌ند
دیارده‌یه‌کی نوێ بڵاوبووه‌ته‌وه
که پێشتر زۆر
که‌م بوون،
وه‌ک کوشتنى
ئافره‌ت که
ئێستا زوو زوو
هه‌واڵى کوشتنیان
له‌ناو رۆژنامه‌کانى
کوردستاندا
بڵاوده‌کرێته‌وه. دیارده‌ى
خۆسووتاندنى
ئافره‌ت و نه‌وجوانان
خه‌ریکه ده‌بێته
دیارده‌یه‌کی ئاسایى
که پێشتر له
کوردستاندا
زۆر که‌مبوو. هۆى زۆربوونى
ئه‌و جۆره
دیاردانه
له زۆر حاڵه‌تدا
ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ پێشێلکردنى
مافه‌کانیان،
به تایبه‌تى
له‌ناو ماڵ
و خێزاندا.
توندوتیژى
به‌رامبه‌ر
رۆژنامه‌نووسانى
کوردستان،
وه‌ک دادگه‌ییکردنیان،
هه‌ڕه‌شه‌لێکردنیان
یان ڕفاندن
و ئه‌شکه‌نجه‌دانیان
مه‌ترسى له‌سه‌ر
ئازادى کارى
رۆژنامه‌وانى
په‌یداکردووه. له به‌یانامه‌یه‌کی سه‌ندیکاى
رۆژنامه‌نووسانى
کوردستاندا
هاتووه ئه‌و
جۆره کارانه "ده‌ستدرێژی
کردنه بۆ سه‌ر
مافى مرۆڤ به
گشتى و مافى
هاووڵاتیى
بوون به تایبه‌تى".("میدیا"،
ژماره 284ى 10 نیسانى
2007).
له‌و
ناوچانه‌ى
به هۆى سیاسه‌تى
رژێمى به‌عسه‌وه
به‌ر شاڵاوى
کوشتنى به‌کۆمه‌ڵ
و سووتاندن
و ماڵ وێرانکردن
بوون، وه‌ک
ناوچه‌کانى
گه‌رمیان و
هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌و
شوێنانه‌ى
تا ئێستا له
ژێر ده‌سه‌ڵاتى
حکوومه‌تى
ناوه‌ندیدا
ماونه‌ته‌وه،
به‌شى زۆرى
خه‌ڵکى ئه‌و
ناوچانه له
بارودۆخێکى
زۆر خراپ‌دا
ده‌ژین، حکوومه‌تى
هه‌رێم و حکوومه‌تى
به‌غدا هاوکارییه‌کی
ئه‌وتۆى
نه‌کردوون،
بۆیه ژیانێکى
قورس و ناخۆش به‌سه‌ر
ده‌به‌ن. ئه‌و په‌ناهه‌ندانه‌ى
ڕِوویانکردووه‌ته
کوردستان،
به تایبه‌تى
ئه‌وانه‌ى
له ناوچه‌ى
مه‌خموور نیشته‌جێ بوون،
هه‌روه‌ها
ئه‌وانه‌ى
له ناوچه‌کانى
دیکه‌ى کوردستان
نیشته‌جێکراون که به‌شى
زۆریان خه‌ڵکى
به‌شه‌کانى
دیکه‌ى کوردستانن،
ڕێکخراوى NHCO
ى سه‌ر به نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان
یارمه‌تیان
ده‌دا و به‌شى
زۆریان له
که‌لاوه و
خێوه‌تدا ده‌ژین. بارى ژیانى
ئاواره‌کانى
که‌رکووک و ناوچه
دابڕِاوه‌کانى
دیکه‌ى کوردستان
له‌هى ئه‌وان
باشتر نییه،
ئه‌مانه ته‌نیا
نموونه‌ن. جگه له‌وه‌ش
به هۆى شه‌ڕى
ناوخۆوه که‌سانێک
بێ سه‌روشوێن
کراون و که‌سوکاریان
ئاگادارنه‌کراونه‌ته‌وه
له دوارۆژیان. به‌شێک له
ئاواره‌کان
به هۆى ئه‌و
شه‌ڕه‌وه
له بارودۆخێکى
خراپ‌دا ده‌ژین
و چه‌ند جارێک
خۆپیشاندانیان
ڕێکخستووه
له‌به‌رده‌م
په‌رله‌ماندا. دیارده‌یه‌کی دیکه
ئه‌ویش به
هۆى شه‌ڕِى ناوخۆ
یان چه‌کدارى
حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه
په‌یدابووه،
داگیرکردنى
زه‌ویوزارى
خه‌ڵکانى دیکه‌یه،
کورد وته‌نى
"زۆر به‌ده‌ستن
بۆیه قه‌باڵه
به‌تاڵ بووه"!
ئه‌رکى
سه‌ره‌کى وه‌زاره‌تى
مافى مرۆڤ و ڕێکخراوه
مه‌ده‌نى و ناحکومییه‌کانه
له هه‌رێمى
کوردستان که
داکۆکى له
هه‌موو جۆره
پێشێلکارییه‌کى
مافى مرۆڤ بکه‌ن،
به تایبه‌تى
هى ئه‌و خه‌ڵکانه‌ى
که مافه‌کانیان
پێشێل ده‌کرێن
چ له‌لایه‌ن
ده‌زگاکان
بێ یان ده‌سه‌ڵاتدارو
حه‌ڵکى دیکه‌وه. پرسیار له‌وه‌دایه
ئایا وه‌زاره‌تێک
به‌شێک بێ له
حکوومه‌ت
و ده‌بێ هاوکارى
بێت،
ده‌توانێ پێشێلکارییه‌کانی ئه‌و
ده‌زگایانه‌ى
حکوومه‌ته
ئیدانه بکات
و داکۆکى له
مافه‌کانى
ئه‌و خه‌ڵکانه
بکات؟
ڕێکخراوه‌کانى
کۆمه‌ڵگاى
مه‌ده‌نی ئه‌وانیش
به‌شى زۆریان،
هه‌روه‌ک له
ڕاپۆرتى وه‌زاره‌تى
ده‌ره‌وه‌ى
ئه‌مریکادا
هاتووه، سه‌ر
به حیزبه
ده‌سه‌ڵاتداره‌کانى
کوردستانن،
به‌ڵگه‌مان
ئه‌وه‌یه
که یه‌کخستنه‌وه‌یان
به پێى ڕێککه‌وتنى
نێوان ئه‌و
دوو حیزبه
ئه‌نجام ده‌درێ! ئیتر چۆن ده‌توانن
ره‌خنه له
کاره‌کانى
ئه‌و حیزبانه
بگرن، له کاتێکدا
به‌شى زۆرى
پێشێلکارییه‌کانى مافى
مرۆڤ له ئاکامى
ده‌ستێوه‌ردانى
ئه‌وانه‌وه
په‌یدا ده‌بن؟
کوردستان
پێویستى به
ڕێکخراواى
سه‌ربه‌خۆیه
که هیچ لایه‌نێکى
سیاسی نه‌توانێ ئیراده‌ى
خۆى به‌سه‌ریاندا
بسه‌پێنێ، تا
بتوانێ
به‌هاوکارى
ڕێکخراوانى
مرۆڤ دۆست له
جیهاندا ده‌ست
بخاته سه‌ر
که‌موکوڕییه‌کان و ده‌ستنیشانیان
بکات و، داوا
له حکوومه‌ت
و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان
بکات پێشێلکارییه‌کانى ڕابگیرێن
و رێز
له سه‌روه‌رى
قانوون بگیرێ.
-------------------------------------
* له‌و
کۆنفرانسه‌ى
له ژێر
دروشمى
"کوردستان و
مافى مرۆڤ"،
که وه‌زاره‌تى
مافى مرۆڤ له
هه‌رێمى
کوردستان له
16 و17نیسانى 2007 دا
ڕێکیخستبوو،
پێشکه‌شکراوه.
• • •
|
|
|