جبران خه‌لیل
جبران ئه‌ڵێت "ئازاره‌کانمم
له کیڵگه‌ی
سه‌بردا چاند
و به‌ری به‌خته‌وه‌ری
گرت"، کورد له
بوونییه‌وه
ئازاره‌کانی
له کیڵگه‌ی
سه‌بر و
قوربانی
داندا ده‌چێنێت
و له ئاکامیشدا
به‌ری نه‌هامه‌تی
بۆ ده‌گرێت.
هه‌رگیز
هێنده‌ی ڕۆژی
پێنج شه‌ممه
24ی ئایار هه‌ستم
به بێ که‌سی
کورد و خۆشم
نه‌کردووه
وه‌کو ئه‌و
ڕۆژه غه‌می
بێ که‌سی کورد
و قوربانیانی
ئه‌نفال
فراوانی
ئاسمانی لێ
کردبووم به
ڕووبه‌ری
بێژه‌نگێک که
نه‌توانم
کۆلاره‌کانی
خه‌یاڵی
ئاسووده‌یی
تێدا هه‌ڵده‌م.
ئاکامی ڕه‌شبینییه‌که‌م
له میانه‌ی
ئه‌و په‌یوه‌ندییه
ته‌له‌فونییه‌وه
بوو که له ئۆفیسی سه‌رۆکی
ئۆنتاریو به‌ڕێز
(دڵتن مگانتی)
یه‌وه پێمه‌وه
کرا، سه‌باره‌ت
به‌و نامه‌ی
ئاراسته‌م
کردبوون، ده‌رباره‌ی
چاره‌نووسی
18 کچه فرۆشراوه‌که
به میسر، به
زمانێکی پڕ
رێز و نه‌وازش
(زۆر نزیک له
زمانی سیاسه‌تمه‌دارانی
کورد له گه‌ڵ
هاووڵاتی)،
پێی گوتم:
- به‌داخه‌وه
ئێمه
ناتوانین هیچ
به‌رگرییه‌ک
یان فشارێک بخه‌نه‌یه
سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه،
چونکه ئه‌وه
زیاتر مه‌سه‌له‌یه‌کی
سیاسییه و
ئه‌و که‌سانه‌ش
که‌نه‌دی نین.
خۆزگه وا ده‌بوو،
خۆت ده‌زانیت
چه‌ند پابه‌ندی
یاساین.
- له پرۆگرامی
ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌شماندا،
شتیکمان نییه،
مۆڵه‌تی ده‌ستێوه‌ردانی
ده‌ره‌کی یان
ده‌ستێوه‌ردان
له کاروباری
وڵاتانی
دیمان بدات،
بۆ که‌سی که‌نه‌دی
نه‌بێت، بۆیه
داوای
لێبووردن ده‌که‌م.
- ته‌نانه‌ت
گه‌ر یه‌ک که‌سیان
شوناسی دانپێدانانی
که‌ندییان هه‌بوایه،
ئه‌وه به
هۆی ئه‌و دانه‌یه‌وه
چاره‌نووسی
ئه‌وانی دیش
ده‌ست نیشان
ده‌کرا، وه‌کو
خۆشتان
ئاماژه‌تان
پێ‌کرد، که‌نه‌دا
هه‌ڵوێستی له‌وه
گه‌وره‌تری
نواند بۆ زو‌هره
کازمی که له
ئێران کوژرا،
هه‌تا سه‌رجه‌م
وڵاتانی دی له
به‌رگری کردن
له هاووڵاتییانیاندا.
ئێستا خۆت ئه‌و
مافه‌ت هه‌یه،
به‌ڵام
کۆمێنێته‌که‌ت
له ده‌ره‌وه‌ی
که‌نه‌دا
مافی تۆیان نییه...
مرۆڤ ئه‌و
کاته‌ی بوونی
ده‌که‌وێته
ژێر پرسیاره‌وه
په‌نا بۆ په‌رجوو
ده‌بات. که‌وتنه
ژێر پرسیار که‌وتنی
ئه‌نفالکراوه‌کانی
ژێرپرسیار، که‌وتنی
بوونی خۆشمی
ده‌گه‌یاند،
بۆیه ماوه‌یه‌کی
باش بیرم له‌و
نامه‌عقوولیانه
ده‌کرده‌وه گه‌ر له
دنیادا هه‌بوایه، ده‌متوانی
داوای په‌ناهه‌نده‌یی
بۆ ئه‌نفالکراوه‌کان
پێ بکه‌م، گه‌رچی
هه‌موو ژیانم
بۆ لۆژیککردنی
نالۆژییه‌کان
ته‌رخان کردووه،
به‌ڵام له‌و
ساته‌وه حه‌زم
وایه هه‌موو
شته‌کان پێچه‌وانه‌بێته‌وه
و به نالۆژیک
له پێناوی
مافی په‌ناهه‌نده‌یی
18 پاکیزه
فرۆشراوه‌کانمان
به میسر،
دوایش ئه‌وانی
دی. باوه‌ڕ ناکه‌م
گله‌یی ئه‌و
خۆش خه‌یاڵییه‌شم
لێ بکه‌ن،
چونکه هه‌مووان
ده‌زانن گه‌ر
ئه‌نفالکراوه‌کانمان
له وڵاتێک‌دا که
نرخی مرۆڤ ده‌زانێت
مافی په‌ناهه‌نده‌ییان
بدرێتێ یان وه‌کو
ده‌سه‌ڵاتدارانی
که‌نه‌دا
باوه‌ڕیان
پێیه،
شوناسی داپێدانانی
که‌نه‌دییان
هه‌بوایه،
ئێستا زۆر
زیاتر له زو‌هره
کازمی یان بۆ
ده‌کرا. ئێستا
باڵوێزخانه‌ی
خۆیان له
میسر ڕاده‌کیشایه‌وه،
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه
(فلیپ ماکینون)ی
باڵوێزی که‌نه‌دا
له میسر بڕی
سێ ملیار
دۆلاری ئه‌مه‌ریکی
گرێبه‌ندی
بازرگانی له
گه‌ڵ میسردا
به‌ست، بۆ به‌رهه‌م
هێنانی پترۆ
کیمیاوی و
گازی سروشتی.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
به‌رهه‌م
هێنانی
بازرگانی که‌نه‌دی
له میسردا
ئێستا خۆی ده‌دات
له 400 ملیون
دۆلار، به‌ڵام
ده‌بوو میسر
خه‌ون به
بازرگانی که‌نه‌دییه‌وه
ببینێت، وه‌رزی
گه‌شت و
گوزاریشی ده‌بوو
به وه‌رزی ئه‌نفال
هه‌تا کچه ئه‌نفالکراوه‌کانی
ده‌گه‌ڕانده‌وه.
گه‌ر باڵوێزه‌که‌شیان
له غه‌فڵه‌تدا
لێدوانێکی
دووفاقی وه‌کو
ئه‌وه‌ی (ئاغای
یوسفی) ی بۆ
میدیای عه‌ره‌بی،
عه‌ره‌ب په‌رستانه بۆ
میدیای کوردی
شۆڕشگێڕانه‌ی
بدایه، بێ دڵه‌ڕاوکێ
له‌و پۆسته
بێ به‌ری ده‌کرا
(له‌وه‌شدا گوناهی
نییه،
چونکه
سیستمی
کارکردنی سه‌ره‌وه‌ی
خۆی هه‌میشه
وابووه، به
کوردی زمانێک
بووه که خه‌ڵکی
هه‌ژار و
ساکاری میلله‌تی
پێ بخه‌ڵه‌تێت
و به عه‌ره‌بی
و فارسی و
تورکیش
زمانێک بووه
مه‌گه‌ر ته‌نها
دوژمنان ئه‌وه‌یان
بۆ ویستبێتین).
ئه‌و کات
سه‌رۆکی فه‌رمانده‌ی
عێراق و سه‌رۆکی
کوردستانیش
بۆ ڕاگرتنی
بالانسی خۆیان،
پشتگیری‌یان
له که‌نه‌دای
هاوته‌ریبی
ئه‌مه‌ریکا
ده‌کرد، وه‌کو
هه‌ڵویستێکی
مه‌ردانه و
دیرۆکییانه،
ئه‌و مێژووه‌یان
بۆ خۆیان تۆمارده‌کرد
که شه‌رم ئه‌لشێخ
به جێ بهێڵن
و بڵێن هه‌تا
کیشه‌ی مرۆیی
ئه‌و 18 هاووڵاتییه
که‌نه‌دییه
چاره‌سه‌ر نه‌کرێت ئێمه
خۆمان له‌گه‌شت
و گوزاری شه‌رم
ئه‌لشێخ بێ به‌ش
ده‌که‌ین، وه‌کو
هاو هه‌ڵوێست
بوون له گه‌ڵ
که‌نه‌دای
هاوسیستم و
هاوته‌ریبی
ئه‌مه‌ریکای
باوک، .وه‌زیری
ناوخۆی
عێراقی
فیدراڵیش ده‌گه‌یشت
به که‌نه‌دا
بۆ تاوتوێ کردنی
کێشه‌که و
لێره‌شه‌وه
به‌ره‌و میسر
ده‌که‌وته
ڕێ، بۆ ئه‌وه‌ی
ئه‌زموونی که‌م
نموونه‌ی ئه‌وان
له ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا
تووشی
نوشوستی بێ هه‌ڵوێستی
نه‌بێت، نه‌وه‌کو
بۆ ساتێکیش
نیشتمانی عه‌ره‌بی
و ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست
سوود له ئه‌زموونی
که‌م وێنه‌ی
ئه‌وانی
کوردی به عه‌ره‌ب
بوو نه‌بینێت
و نه‌زانن چۆن
دیموکراسیه‌ت
ڕێز گرتنی
مافه‌کانی
هاووڵاتی و
ئازادبوونی له
کۆیله‌یه‌تی
و به‌رگری
کردنه لێی ده‌گه‌نێت.
گه‌ر ئه‌و
خه‌ونه
نالۆژیکییه
ڕوویبدایه،
کوردیش بێ
ئۆمێد نه‌ده‌بوو
له‌وه‌ی
ئازاره‌کانی
له هه‌ر
کێڵگه‌یه‌کدا
چاندبێت، به‌ری
نه‌هامه‌تی
بۆ گرتووه. گله‌یی
له به‌ختی
خۆی نه‌ده‌کرد
که خه‌ونه‌کانی
له کیڵگه‌ی
به‌غدا چاند
به‌ری نه‌هامه‌تی
بۆ گرت، به
ملیون شه‌هیدی
دا به‌ری نه‌هامه‌تی
بۆ گرت،
کوردستانی بۆ
ئازاد کرد و
ده‌نگیشی بۆ
دان ببن به
فه‌رمانڕه‌وا
هه‌ر به‌ری نه‌هامه‌تی
بۆ گرت، سه‌رجه‌م
سه‌روه‌ت و
سامانی میلله‌تیان
لووش دا و له
بری"نه‌خێر"
گوتیان عافیتتان
بێت، ته‌نها
سه‌رشۆڕی و سه‌رکوتیمان
قبوڵ مه‌که‌ن
هه‌ر به‌ری نه‌هامه‌تی
بۆ گرتن و، وه...
هه‌ر نه‌هامه‌تی
بوو ته‌نها خه‌ونێکیشی
به‌ری به‌خته‌وه‌ری
بۆ نه‌گرت. بۆیه
به‌دی هاتنی
ئه‌و خه‌ونه نالۆژیکییه
ته‌نها لۆژیکییه‌ک
بوو ، پاڵی
پێوه ده‌نا
چی دی وه‌کو
هه‌میشه
چاوه‌ڕوانی
فریادڕه‌سێکی
ده‌ره‌کی نه‌کات
بۆ
ڕزگار کردن،
په‌نا بۆ ده‌سه‌ڵاته‌کانی
ده‌ره‌وه نه‌بات،
دوو وشه‌ی هه‌قخوازی
و مافی میلله‌ت
فێری فه‌رمانڕه‌وایانی
خۆی بکات بۆ
ئه‌وه‌ی ڕه‌حمی
پێ بکات و وه‌کو
هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانی
جیهان هه‌ست
به
لێپرسراوێتی
بکات به‌رانبه‌ری.
ئاخر ئه‌و خه‌ونه
نالۆژیکییه
جگه له‌وه‌ی
18 کچه‌که‌ی بۆ
ده‌هێناینه‌وه،
پاره‌ی
سوشیالی ده‌دا
به
قوربانیانی
ئه‌نفال و چی
دی چاوه‌ڕوانی
خێری که‌سیان
نه‌ده‌کرد، ده‌یخستنه
خانووی حکوومه‌ته‌وه
وه چی دی که‌پرۆکه
نه‌ده‌بوو به
ماڵ و سایه‌ی،
ڕۆژێ خۆیان،
مۆزه‌خانه، شوینی
خزمه‌تگوزاری،
خوێندن و
هۆشیار کردنه‌وه
و ته‌ندروستی
تایبه‌ت به‌خۆیان
هه‌بوو. خۆزگه
واده‌بوو،
حۆزگه ده‌متوانی
هه‌موو قوربانیانی
ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه
بکه‌م به په‌ناهه‌نده.