|
ئیمزاى (34) په‌رله‌مانتار بۆ جێبه‌جێكردنی
مادده‌ی 140
سی و چوار په‌رله‌مانتار
له هه‌موو
گرووپه‌کانى
ناو په‌رله‌مانى
کوردستان داوایان
له سه‌رۆکایه‌تى
کردووه بابه‌تى
جێبه‌جێکردنى
مادده‌ى 140 و ئه‌و فشاره‌ى
ئه‌مرۆکه
ده‌خرێته
سه‌ر لایه‌نى
کوردستانى،
قسه‌ى له‌سه‌ر
بکرێ.ئه‌مه‌ش
ده‌قى داواکارییه‌که‌یانه
که له 29 ئایارى
2007 پێشکه‌ش به
سه‌رۆکى په‌رله‌مان کراوه.
28 ئایارى
2007
به‌رێز
سه‌رۆکى په‌رله‌مانى
کوردستان سڵاو و رێزمان هه‌یه ماوه‌یه‌که
فشارێکى زۆر
ده‌خرێته
سه‌ر لایه‌نى
کوردستانى
بۆ دواخستنى جێبه‌جێکردنى
مادده‌ى140ى ده‌ستوورى
عێراق، یان
بۆ دامه‌زراندنى
هه‌رێمێکى
تایبه‌ت به
ناوچه‌ى که‌رکووک له‌لایه‌ن
به‌شى زۆرى لایه‌نه
سیاسییه‌کانى
عێراقى، به
تایبه‌تى له
کۆبوونه‌وه‌کانى
لیژنه‌ى پێداچوونه‌وه
به ده‌ستوورى
عێرا ق له ئه‌نجومه‌نى
نوێنه‌رایه‌تى
عێراقیدا.
په‌رله‌مانى
کوردستان نوێنه‌رى
گه‌لى کوردستانه و بڕیاردان
سه‌باره‌ت
به مه‌سه‌له‌یه‌كی چاره‌نووسسازى وه‌ک دیاریکردنى
پاشه رۆژى
که‌رکووک و ناوچه
دابڕاوه‌کانى
دیکه‌ى کوردستان
ته‌نیا له‌لایه‌ن
ئه‌وه‌وه
ده‌درێ.په‌رله‌مانى
کوردستان سووربوونى
له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى
مادده‌ى140 له‌و
ماوه‌ى بۆى
دیاریکراوه
دووپاتده‌کاته‌وه
و داواى په‌له‌کردن
له حکوومه‌تى
ناوه‌ندى ده‌کات
له جێبه‌جێکردنى
ئه‌و مادده‌یه
له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانکردنى
سه‌رۆکى لێژنه‌ى
جێبه‌جێکردنى
ئه‌و مادده‌یه.
ئێمه‌ى
کۆمه‌ڵێک له
ئه‌ندامانى
په‌رله‌مانى
کوردستان پێشنیاز
ده‌که‌ین ئه‌م
بابه‌ته به
په‌له بخرێته
به‌رده‌م په‌رله‌مان
بۆ په‌سه‌ندکردنى
بڕیارێک به
پشتگیریکردنى
لایه‌نى کوردستانى
و داواکردن له
حکوومه‌تى
ناوه‌ندى به
ناونانى که‌سێکى
شیاوى بێلایه‌ن
بۆ سه‌رۆکایه‌تیکردنى
ئه‌و لیژنه‌یه
له‌گه‌ڵ په‌له‌کردن
له جێبه‌جێکردنى
مادده‌ى 140 به
پێى ئه‌و میکانیزمه‌ى
تێیدا دیاریکراوه.
ئیمزاى
(34) په‌رله‌مانتار
|