خواستن
له شیعردا
سه‌نگى مه‌حه‌ک
ده‌ده‌اته
هه‌ڵوێسته
پڕ ماناکان
و شیعر ده‌خاته
پاڵ ویسته
سه‌ربه‌خۆیه‌کانى ئه‌ندێشه...
قه‌سیده‌ى(گه‌ڕان
به دواى مه‌رگ
دا) مه‌رگ خودى
خواستنه له
هونه‌ر و جوانىقه‌سیده‌که،
سارا له
ژێر په‌رده‌یه‌کى
ڕۆمانتیکى
چۆته نیۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى
هه‌موو لایه‌نه‌کانى
خواستن و به‌دواچوونه‌وه‌یه‌کى
جوان و، سه‌فه‌رێکى
دوور و درێژى
چنیوه... له
گه‌ڵ هه‌ر هه‌ناسه‌یه‌کى
شیعرى و حه‌سانه‌وه‌ى
کاروانى قه‌سیده‌که‌ى، خواستێکى
جوان و پڕ میهرى
نواندووه، که ده‌ڵێ:
ئه‌مشه‌و
به
نێوانى مردن
و ژیاندا تێده‌په‌ڕم
له
به‌ینی ڕۆژگاره
فریوخوارده‌کان
و
شه‌وه
یه‌ڵداکاندا
ده‌بمه
گوڵێکى وشکى
بێ‌ناز و
به
ئاسپایى هه‌ڵده‌وه‌رێم...
لێره‌دا
شاعیر له ژێر
خواسته‌کانى
دیالێکتى شیعره‌وه
به ئاراسته‌ى
ڕێگاى نێوان
مردن و ژین دا
تیپه‌ڕیوه
له ساته دوور‌و
درێژه‌کانى
شه‌وه یه‌ڵداکاندا
به‌بێ بڕانه‌وه..!!
دیاره ئه‌م
سه‌فه‌ره
زۆر کارى لێ کردووه
و ده‌سه‌ڵاتى
مه‌رگ زاڵ بووه
به‌سه‌ر ژیان
دا و، وه‌ک گوڵێکى
سیس له کۆتایى
دا په‌یتا په‌یتا
هه‌ڵوه‌ریوه.
دووره‌په‌رێزى
له باوه‌شى
نیشتمان و ئیش و
ئازاره‌کانى
نامۆیى واى
کردووه شاعیر
له غوربه‌ته‌وه
خواستن ده‌خیلى
قیامه‌ت و ژیان
و مێژوو بكا، وه‌ک ده‌ڵێ:
ده‌ڕوم
به ناو دوکه‌ڵ
و ته‌پ و تۆزى
غوربه‌تى خۆمدا و
ئاسارى
ونبووى هه‌زاران
مێژووى وشک
ده‌مدۆزێته‌وه
که‌چى
ئه‌وان هه‌ر
خۆیانم لێ لاده‌ده‌ن
قیامه‌ت
له پێشوازیم
دا ده‌دره‌وشێته‌وه
ژیانیش
هه‌ر له کۆڵم
نابێته‌وه!
له‌م
كۆپڵه‌یه‌دا، دیاره
کاروانه‌که‌ى
ته‌واو له
خۆى بێزار
بووه و ماڵئاوایى
له ژیان کردووه. به‌ڵام
دیاره ژین
له کۆڵى نه‌بۆته‌وه، مه‌رگیش
هه‌میشه دیاره‌ده‌یه‌کى
ون بووه. له‌م
قه‌سیده‌یه‌دا، مه‌رگ
ئه‌و هه‌سته
جیاوازه‌یه
له گه‌ڵ هه‌ستى
ئه‌م شته‌ى
که چێژى لێ وه‌رده‌گیرێ.
ساراش
بێ
گومان مه‌رگى
کردۆته خواستى
ئه‌م قه‌سیده‌یه
و، که
کوتاییه‌که‌ى
نازانرێ به چى
ده‌گا...
هه‌رچه‌نده
ئه‌و په‌ناى
بردۆته به‌ر
هه‌ندێ شت وه‌ک
قیامه‌ت و پاڕانه‌وه
له خودا و، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا، فریشته
ئاسا مامه‌ڵه‌ى
له‌گه‌ڵ شته‌کان
کردووه.
شاعیر
له زۆر ڕوانگه‌وه
په‌ناى بۆ مه‌رگ
بردووه که
ده‌ڵێ:
به
ناو کێڵگه و ڕه‌زه
کرمێیاوییه‌کاندا
ڕاده‌که‌م
له
که‌نار ڕووباره
بێ ئاگاکان
وه‌ک
گه‌ڕۆکێکى
نائاسوده
هه‌ڵوێسته
ده‌که‌م و
ده‌پاڕێمه‌وه
له ئاو!!
لێره‌دا
شاعیر خواستن
به شێوه‌یه‌کى
ڕێک و پێک به‌رجه‌سته
ده‌کا و ده‌یخاته
نێو تابلۆیه‌کى
پڕمانا و خۆى
گۆشه‌گیرى
ڕووبار ده‌کا
و له‌گه‌ڵ ئاودا
ده‌دوێ... که واته
هه‌موو ڕوانگه‌کان
لێره‌دا په‌نا
ده‌به‌نه
به‌ر ده‌روازه‌ى
مه‌رگ و مه‌رگیش
خۆى له سارا
ده‌شارێته‌وه...!!
شاعیر
له قه‌سیده‌که‌یدا، هه‌رچه‌نده
درزێکى ڕووناکى
به‌رامبه‌ر
ژین نواندووه، به‌ڵام
ئه‌ویش ده‌خاته
ژێر سێبه‌رى
هه‌ندێ وشه‌ى پڕ
مه‌ینه‌ت که
ده‌ڵێ:
ئه‌مشه‌و
به
شێتى خۆم پێده‌که‌نم
که‌چى
خه‌نده‌کانم
پڕده‌بن له
گریان
قاقاکانم
لافاوى فرمێسک
دروست ده‌که‌ن
و
هه‌رچى
خۆڵى ژێر پێم
و به‌رده‌میشم
هه‌یه
له
گۆڕستانێکى
غه‌مگین و بێ پاسه‌وان
ده‌چن...
لێره‌دا
هه‌ر خۆشیه‌ک
باوه‌شى بۆ
ناخۆشیه‌ک
ده‌کاته‌وه
وه‌ک خه‌نده
بۆ گریان،
پێکه‌نینش
بۆ لافاو، خاک بۆ
گۆرستان...
هه‌رچه‌نده
لێره‌دا خواستن
له خودى شاعیره‌وه
چه‌که‌ره‌ى
نه‌کردووه
به ڵام ئازاره‌کانى
ژین واى بۆ ده‌خوازن...
که
واته لێره‌دا
سارا ته‌سلیمى
قه‌ده‌ر ده‌بێ و هه‌ر
به دواى مه‌رگدا
ده‌گه‌ڕێ و چاوه‌ڕوانى
ده‌کا... هه‌روه‌ک
له کۆتایى
قه‌سیده‌کهشى ده‌ڵێ:
به‌ر
له‌وه‌ى مه‌رگ
پێشوازیم لێ بکات
وازم
لێ
بهێنن...
با
خۆم ده‌رگاکه‌مى
بۆ بخمه سه‌رپشت!!
من
هه‌ر ده‌گه‌ڕێم
به دواى مه‌رگ
دا
هه‌ر
ده‌گه‌ڕێم...
شاعیر
له‌م قه‌سیده‌یه‌ى
دا،
ساکارانه
چۆته نێو واقیعى
هونه‌رى شیعره‌وه
و واى کردووه
خوێنه‌ر به
ئاسانى له
قه‌سیده‌که‌ى
بگات، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى
ساکاریش فه‌لسه‌فه‌یه‌کى
جوانى به کارهێناوه... ئه‌م جۆره
ده‌قه‌ش وه‌ک
چرایه‌ک له
نێو هونه‌رى
شیعرى کۆمه‌ڵگاى
هاوچه‌رخدا
ده‌مێنێته‌وه.
Xamosh_s@hotmail.com
• • •