|
غه‌زه‌ل: ڕازی عیشق
و مه‌ستی
• حافزی شیرازی
بـــــــــــه
خۆپێزل مه‌ئێژن
قه‌ت ڕازی
عیشق و مه‌ستی
با بێ
خــــــــــــــــــه‌به‌ر
بفه‌وتێ به
ده‌ردی خۆپه‌رستی
عاشق
به! گــــــــــه‌ر
نا، ڕۆژێ کاری
جیهان دوایی
دێ
نه‌خشی
مه‌به‌ست نه‌دیتوو
لـــــه نێو
هه‌واری هه‌ستی
ده
مه‌زهـــــــــــه‌بی
ته‌ریقه‌ت خــــــاوی
نیشانه‌ی
کفره
به‌ڵێ
شێوه‌ی ڕه‌ندانه،
خــــــورتی و
چالاکی و چستی
دڕک
لـــــــه
گیانیش ڕاچێ،
گوڵ عوزری وی
ده‌خوازێ
هاسانه
تاڵاوی مه‌ی
لـــــــه
ڕوانگه‌ی چێژی مه‌ستی
وێڕای
کزی و لاوازیی، به
چه‌شنی ســــــروه
خۆش به
نه‌خۆشیی
ئـــــــــــه‌م
ڕێگایه، خۆشتر
له ته‌ندروستی!
لـــــــه سه‌رده‌رانه‌ی
گیانان مه‌ڕوانه
به‌رزی
ئاسمان
نه‌كــــــــا سه‌ره‌ونخوون
بی، تا جێی نه‌وی
نه‌وه‌ستی
لـــــه مه‌جلیسی
موغاندا، بوتێک
چ جوانی فه‌رموو:
«کارت
به کافران
چییه؟ ئه‌گه‌ر
بوت ناپه‌رستی»
لـــــه
سووچی سڵامه‌تی،
من چۆن بێ ده‌ردی
سه‌ربم
تا نێرگزی تۆ هه‌رده‌م،
پێم بڵێ ڕه‌مزی
مــــــــه‌ستی
ده‌تداته
ده‌ستی تۆفان،
عیشقت سه‌ره‌نجام«حافز»
بۆ وه‌ک به‌رق،
پێت وایه قوتار
ده‌بی لــــه
ده‌ستی؟
وه‌رگێڕانه‌وه:
س. چ. هێرش
• • •
|