هه‌میشه
پێم وابووه،
پیشه‌ی رۆژنامه‌وانی
پیشه‌یه‌کی
موخابراتی
"هه‌واڵگری"
یه. ڕۆژنامه‌وانیش
"موخابرات"
هه‌واڵگره،
نه‌ک له به‌ر
ئه‌وه‌ی چه‌مکی موخابه‌رات له "موخبیر"
واته له هه‌واڵده‌ره‌وه
هاتووه که
له‌زمانی
کوردی‌دا زیاتر
سیخوڕ و جاسووسی
پێی ئه‌ڵێن(دیاره
ئه‌و چه‌مکانه
جیاوازییان
هه‌یه)، یان
ته‌نها له
به‌ر ئه‌وه‌ی
پیشه‌ی رۆژانامه‌وان
نزیکه له
هه‌واڵنێری
و هه‌واڵنووسین
و ده‌سته‌برکردنی
هه‌واڵ، به‌ڵکو
له به‌ر ئه‌وه‌ی
کاری رۆژنامه‌وان
و هه‌واڵگر،
له ڕووی کار
و ئامانج و چۆنییه‌تی
به‌ده‌ستهێنانی
و هه‌روه‌ها
کاریگه‌ریشی
له سه‌ر ژیانی
کۆمه‌ڵایه‌تی
و ئاسایشی نێوخۆ
زۆره و، دوو
پیشه‌ن زۆر
نزیکن له یه‌که‌وه
له گه‌ڵ دوو
جیاوازی بنه‌ڕه‌تی،
ئه‌ویش لایه‌کیان
موخابه‌راتی
ئاشکران که
ڕۆژنامه‌وانه
و لایه‌کی دییان
موخابه‌راتی
نهێنین.
ڕۆژنامه‌وان
به پیشه‌که‌ی
ده‌گوترێ پێشه‌ی
پڕ سه‌رئێشه،
له به‌ر ئه‌وه‌ی
موخابه‌راتییه‌کی
ئاشکرایه.
ئه‌و جۆره
موخابه‌راته‌ش
زۆر جار مه‌ترسین
بۆ سه‌ر موخابه‌راته
نهێنییه‌که‌ی
ده‌وڵه‌ت. چونکه
یه‌که‌میان
بۆ جه‌ماوه‌ر
کار ده‌کات
و، دووه‌میشیان
بۆ سیسته‌م
و ئایدۆلۆژییایه‌کی
دیاریکراو،
واته بۆ ده‌وڵه‌ت
کار ده‌کات.
یه‌که‌میان
پێویسته چاو‌دێر
بێت به سه‌ر
دووه‌میانه‌وه،
نه‌وه‌کو له
پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی
ده‌وڵه‌ت و
که‌سانی ده‌وڵه‌تی
و ده‌سه‌ڵاتی
ده‌وڵه‌تیدا
به‌رژه‌وه‌ندی
هاووڵاتی و
به‌رژه‌وه‌ندی
گشتی بخه‌نه
مه‌ترسییه‌وه.
ئه‌مه‌ش ژیان
و به‌رژه‌وه‌ندی
ڕۆژنامه‌وانه
ڕاسته‌قینه‌کان
ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه
و لێره‌وه
سه‌رئێشه‌ی
پیشه‌که‌ی
گه‌ڵاڵه بووه.
باسکردن له
کێشه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری
و ڕۆژنامه‌وانیی
کورد له‌وه
زۆرتره له
وتارێکدا ئاماژه‌ی
بۆ بکرێت، به‌ڵام
پێویسته له
هه‌ندێک له‌و
مه‌ترسییانه
بدوێین، به
هۆی تێکه‌ڵاوی
کاری هه‌ردوو
موخابه‌راتی
نهێنی "ده‌وڵه‌تی"
و موخابه‌راتی
"ئاشکرا" ڕۆژنامه‌وانه‌وه،
زۆڕ ڕاستی ده‌بن
به خه‌یاڵ
و، زۆر خه‌یاڵیش
ده‌بن به ڕاستی.
ئاشکرایه
هه‌وڵی سیسته‌می
تۆلیتاری هه‌میشه
بۆ به سیخوڕکردنی
هاووڵاتی یه
نه‌ک هه‌واڵگری،
وه له پێناوی
مانه‌وه‌ی
خۆیدا نه‌ک
ئاسایشی نیونه‌ته‌وه‌یی
و به‌رژه‌وه‌ندی
نیشتمانیی.
گه‌ر دوور بکه‌وینه‌وه
له هه‌موو
سیسته‌مه‌کانی
دنیا و، ناسراوترین
سیسته‌م له
خۆمانه‌وه
بکه‌ین به
نموونه، نموونه
سیسته‌می به‌عس
بوو که هاووڵاتی
له ژێر سایه‌ی
ئه‌و سیسته‌مه‌دا
زۆرینه‌ی موخابه‌رات
بوون. موخابه‌راتێک
نا که به‌رژه‌وه‌ندی
عێراقی بۆ بپارێزێت،
موخابه‌راتێک
که به‌رژه‌وه‌ندی
خودی سه‌دام
به ڕاده‌ی
یه‌که‌م و حیزبی
به‌عس بپارێزێت.
هه‌ر ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه
تاکڕه‌وییه‌ش
وای کرد که‌سانی
ده‌وروبه‌ر
و ڕاوێژکاران
نه‌وێرن به
یه‌کێک له
بڕیاره‌کانی
سه‌دام بڵێن
ناشایسته
و، ڕا و تێبینی
گونجاوتری
بده‌نێ، به
ڕاده‌یه‌ک
کاتێک خه‌ریکی
خۆ ئامادکردن
بووه بۆ شه‌ڕی
ئه‌مریکای
زلهێزی ته‌کنۆ‌لۆژی،
له بری پسپۆڕی
بواری سه‌ربازی خۆی
فه‌رمانی جۆره‌کانی
مه‌شقکردنی
داوه. یه‌کێک
له‌و خاڵانه‌ی
جه‌ختی له
سه‌ر کردووه‌ته‌وه،
ده‌ست ڕاهاتنی
سه‌ربازه‌کان
بووه بۆ به
کار‌هێنانی
دارلاستیک.
ئه‌مه نوکته
نییه، قسه‌ی
یه‌کێک له
فه‌رمانده
سه‌ربازییه‌کانیه‌تی
که دۆڕانی
خۆیان بۆ عه‌قڵی
تاکڕه‌وی سه‌دام
ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
و، به کۆمه‌ڵێ
نموونه‌ی زۆره‌وه
بۆ ڕۆژنامه
عه‌ره‌بییه‌کان
دواوه(ایلاف).
ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی کوردی
جگه له هه‌مان
نه‌خۆشی تاکڕه‌وی،
نه‌خۆشی موخابه‌راتیشیان
تووشی کۆمه‌ڵ
کردووه که
بووه به په‌تایه‌ک
له هه‌موو
په‌تاکانی
تر رێژه‌به‌رزتر
و کوشنده‌تر.
ڕۆژنامه‌وانیش
که پێویسته
کۆمه‌ڵ به
ئاگا بهێنێته‌وه،
ژماره‌یه‌کی
زۆریان به
نائاگایی کاری
سیخوڕی ده‌که‌ن،
جا کاری ڕۆژنامه‌وانی
که بوو به
ڕه‌قیب به
سه‌ر کۆمه‌ڵه‌وه
له پێناوی
به‌رژه‌وه‌ندی
خۆی و که‌سانێکی
دیاریکراو
نه‌ک کۆمه‌ڵ،
ئه‌و کات ده‌بێت
به سیخوڕی،
هه‌ندێکی دیشیان
بێ ئائاگایانه
ئه‌و په‌تایان
تووش بووه،
که ده‌کرێ
په‌یوه‌ندی
به ئاستی هۆشیار
و جه‌سووری
و ئینتیمای
ئه‌و بڵاوکراوه‌ی
لێوه‌ی بلاو
ده‌کاته‌وه
نه‌خشێنه‌ری
ئه‌و سنوورانه
بن.
با له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا
کاره‌ساتی
جه‌رگ بڕی "دوعا"
بکه‌ین به
نموونه، بزانین
تا چه‌ند ڕۆژنامه‌کان
و ڕۆژنامه‌نووسان
به شێوه‌یه‌ک
له سه‌ری دواون
که له به‌رژه‌وه‌ندی
دادوه‌ری و
مرۆڤایه‌تی
و گشتیدا
بێت وه‌کو کورد
نه‌ک گرووپ
و حیزب و ده‌سه‌ڵاته
تاکڕه‌وه
عه‌قڵییه‌کان:
1- له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
ئه‌و کاره‌ساته
له لایه‌ن
دوژمنانی کورده‌وه
به چه‌ندین
شێوه‌ی جۆربه‌جۆر ده‌قۆزرێته‌وه،
چ وه‌کو به‌کارهێنانی
چه‌کێک بۆ شه‌ڕی
ناوخۆی کورد،
چ وه‌کو ناساندنی
کورد وه‌ک گه‌لێکی
دژه ئیسلام
له ناوچه‌که‌دا.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش
ماڵپه‌ڕه
عه‌ره‌بییه‌کانیان
پڕ کردووه
له وتاری شۆڤێنی.
به‌ڵام رۆژنامه
کوردییه‌کان
و ڕۆژنامه‌وانی
کوردیش هه‌ر
له ئاستی شۆڤێنییه‌کاندا
جووڵاونه‌ته‌وه
و هه‌رگیز له‌و
خاڵانه‌یان
نه‌داوه که
ئایین و که‌لتووری
ئه‌وان ده‌خاته
ناو تۆڕه‌که‌وه
نه‌ک کورد. له
کاتێکدا کوشتنی(ڕۆژان)
به‌ڵگه‌یه‌کی
حاشا هه‌ڵنه‌گری
ئه‌و مه‌سه‌له‌یه،
جگه له لایه‌نه
مرۆییه‌که‌ی
و لایه‌نی دادپه‌روه‌ریش.
به‌ڵام هیچ
رۆژنامه و
رۆژنامه‌وانێک
ئاماژه‌ی بۆ
ناکات، له
کاتێکدا له
دیداری یه‌کێک
له‌و سه‌رۆک
خێڵه ئێزیدییانه‌دا
ئاماژه به‌و
مه‌سه‌له‌یه
ده‌کات به
بێ ناوهێنان،
به‌ڵام ڕۆژنامه‌وانه‌که
فه‌رامۆشی
ده‌کات و به
هیچ شێوه‌یه‌ک
ئه‌وه‌نده
لای گرنگی نییه
له زمانی ئه‌و
دوێندراوه‌وه
تاوانێکی دی
په‌رده‌پۆشکراو
بخاته ڕوو.
په‌رده‌پۆش
کردنی ئه‌و
تاوانه له
به‌رژه‌وه‌ندی
گرووپێکدا
بوو، به‌ڵام
خۆ له به‌رژه‌وه‌ندی
پیرۆزی کاری
ڕۆژنامه‌وانی
و دۆزی کورد
و، چه‌مکی مرۆڤایه‌تی
و ئه‌م بێ ئابڕوویه‌تییه‌ی
به سه‌ر ئێمه‌ی
کوردیان هێنا
نه‌بوو. ئه‌مه
له کاتێکدا ده‌سته‌ی
دۆناودۆن له
دووریی هه‌زاران
فه‌رسه‌خ و
له کیشوه‌رێکی
دییه‌وه ئاماژه‌ی
بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه
کردووه، بۆ
ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌وانه
جه‌ربه‌زه‌کان
له نزیکه‌وه
بیقۆزنه‌وه‌و
کاری له سه‌ر
بکه‌ن، به‌ڵام
پێچه‌وانه‌که‌ی
تا ئێستا کراوه
به خوو.
2- ئازادی باوکی
دوعا به‌هه‌ر
بیانوویه‌ک
به‌تاڵه. تاوانێکی
گه‌وره‌یه
هه‌موو که‌سوکاری
دووعا ده‌ست
به‌سه‌ر نین، هه‌موو
ئه‌وانه‌ی
به وشه‌یه‌کیش
له مه‌سه‌له‌ی
دوعادا به‌شدار
بوون ــ هه‌رچۆن
بێت کێش و سه‌روای وشه‌که‌یان،
ئه‌وانه ده‌بوو
ته‌نها یاسا
و دادگا بڕیاری
ئازاد بوونیان
بدا، پاش به‌ڵگه‌ی
ته‌واو به
ده‌سته‌وه
بوون سه‌باره‌ت
بێ تاوانیان. هه‌روه‌ها
ئه‌و قسانه‌ی
بۆ ڕۆژنامه‌کان
ده‌یکه‌ن بۆ
دادگایان کردبا
و رۆژنامه‌کان
له‌وێ ئامادبوونایه.
سه‌یره هه‌ر
که‌سێک گوتی
من له کاتی
ئه‌نجامدانی
ئه‌و تاوانه‌دا
له‌و دێیه
نه‌بووم ئیتر
به تاوانبار
مه‌زه‌نده
نه‌کراوه و،
هیچ مامه‌ڵه‌یه‌کی
یاسایی له
گه‌ڵ نه‌کراوه.
له کاتێکدا
ئه‌وه‌شی پلان
دادنێت، ئه‌وه‌ی
ڕازی ده‌بێت،
ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی
به تاوان هه‌یه
هه‌ر تاوانباره،
ئه‌وه‌ی بێ
ده‌نگی له
تاوان ده‌کات
هه‌ر توانباره.
به ئاشکرا
باوکی دوعا
ئه‌ڵێ گه‌ر
کچه‌که‌م ژن
بوایه تاوانبار
بوو، واته
ئاسایی یه
بکوژرایه.
کوڕی سه‌رۆک
عه‌شیره‌ته‌که‌یان
ئه‌ڵێ سێ جار
داوای کردوه
بیباته‌وه،
تا هه‌موو درۆکانی
دی ئه‌م تاوانبارانه
که رۆژنامه‌کان
بوون به باڵانومایان،
به‌ڵام ئایا
ڕۆژنامه‌وان
ده‌زانێت بێده‌نگبوونی
ئه‌و سه‌باره‌ت
به ئازادیی
تاوانبار له
ده‌ره‌وه‌ی
زیندان به‌شدارکردنه
له تاوان؟
ئایا ده‌زانێت
مۆڵه‌تدانی
تاوانبار به‌و
شێوه‌یه که
به‌رگری
له خۆی بکات
به بێ ئه‌وه‌ی
بد‌رێته به‌ر
ڕێژنه‌ی ئه‌و
پرسیارانه‌ی
ده‌یبه‌ستێته‌وه
به‌ووتنی ڕاستییه‌وه
تاوانه؟ ئایا ئه‌م
رۆژنامه‌وان
و ڕۆژنامانه
به ئاگا یان
بێ ئاگا چه‌ند
خاڵێکیان فه‌رامۆشکردووه
بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه؟
له‌وانه:
ــ له ناو
کورردا باوک
یه‌که‌م بڕیارده‌ری
خێزانه، له
ناو عه‌ره‌بدا
که خێڵی دوعا
به زمانه‌که‌یان
قسه ده‌که‌ن
و دان به‌وه‌شدا
ده‌نێن پێیان
شه‌رمه به‌رگی
کوردی بپۆشن
له سه‌رسامیان
به عه‌ره‌ب،
پێێ ده‌گوترێ
"ڕب الاسره"
واته خوای
خێزان، باوکێکی
به که‌لتووری
خوای خێزان
گۆش بوو، چۆن
بوو نه پرسی
پێ کرا کچه‌که‌ی
ده‌کوژن؟! نه
خۆی له ماڵه‌وه
بوو؟! نه زانی
که‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه؟!
نه زانیشی
له سه‌ر چی
ده‌یکوژن؟
نه ئه‌شزانێ
کێ بوون بکوژان؟!
ــ باوکی
دوعا خۆی پۆلیسه،
ده‌بێت جگه
له سۆنگه
حیزبییه‌که،
له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه
بووبێت، پۆلیس
ئاماده‌گیان
هه‌بوو له
تاوانه‌که‌دا،
ئایا هه‌موو
پۆلیس و لادێیه‌که
ڕژانه به‌ر
ده‌رگای ئه‌وان
بۆ به‌رده‌باران
کردن، هه‌موو
دێیه‌که
ساز بوون، به‌و
حه‌شره‌ی نه‌زانی
له دێیه‌کی
بچووکدا، ئه‌مڕۆ
وه‌کو بێ‌تاوانێک
پێویسته ڕۆژنامه‌کان
ئه‌و نرخه‌ی
بۆ دابنێن وه‌کو
زیندان نه‌کراوه
له لاپه‌ڕه‌کانی
ئه‌وانه‌وه به‌رگری
له خۆی بکات؟!
ــ باشه
گریمان قسه‌کانیشی
ڕاسته، خۆ
تۆی رۆژنامه‌وان
هیچ به‌ڵگه‌یه‌کت
پێ نییه بۆ
ڕاستی قسه‌کانی،
جگه له هه‌زاران
گومان بۆ درۆ
کردنی، ئایا
پێویسته به
شێوه‌یه‌ک
باسی بکه‌یت
سۆزی خه‌ڵک
بجووڵێنێت،
به تایبه‌ت
تۆ له نێو میلله‌تێکدا
ده‌ژیت ته‌نها
حساب بۆ هه‌ستی"
میللی " ئه‌که‌ن
نه‌ک عه‌قڵ؟!
ــ ئایا
تۆی ڕۆژنامه‌وان
تێبینی ئه‌وه‌ت
کرد، چه‌ند
شێوه گۆڕینێک
له قسه‌کانی
هه‌ر هه‌موو
ئه‌وانه‌دا
هه‌یه، که
خۆیان به بێ
تاوان ده‌زانن
له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا،
له‌وه ورد
بوویته‌وه
چه‌ند بۆشاییت
به جێهێشتووه
له نێوان پرسی
تۆ و وه‌ڵامی
ئه‌وان
که ده‌توانی
پرسیاری زۆر
کاریگه‌ری
تێدا بورووژێنێت
له میانه‌ی
قسه‌کانی ئه‌واندا؟
ــ ئایا
گه‌ر ئه‌وه
بڕیاری شێخی
عه‌شیره‌ت
نه‌بێت، ئه‌و
هه‌موو خه‌ڵکه‌ی
له چوارده‌وری
به‌رده‌باران
که‌ران کۆبووبوونه‌وه،
به هه‌مووان
شه‌هامه‌تی
ئه‌وه‌یان
تێدا نه‌بوو
رێگر بن له‌و
کاره‌ساته.
باوکی دوعا
ئه‌ڵێ ته‌نها
7 که‌س بوون،
زیاتر له 100
که‌س هێزی به‌رگری
7 که‌سیان نه‌بوو؟
ئایه بێده‌نگبوون
و ڕێگه‌دانی
تاوان به‌شداری
کردنی تاوان
نییه؟... گه‌ر
نا، بۆچی؟ چی
له‌مپه‌ر بوو؟
گه‌ر ئه‌وانیش
خه‌ڵکی بێ تاوان
بوون هه‌لهه‌له‌یان
بۆ ئاسمان گرت،
وه‌کو به‌رگریان
نه‌کرد؟
ــ ئایا له
ناو که‌لتووری
رۆژهه‌ڵاتی
به گشتی و کورد
به تایبه‌تی،
ئه‌و کورده
لادێنیشینیش
بێت، تا پاش
ساڵێکیش به‌رگی
سوور ده‌پۆشن؟
که خوشکی دوعا
به‌رگی سووری
له به‌ردایه؟
ئایه دایکێک
غه‌مباربێت
به مه‌رگی
کچه‌که‌ی نه‌ک
بۆ وه‌همه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی
تر، به‌رگرییه‌کمان
لێ نه‌ده‌بینی؟!
گه‌ر وانییه،
پرسیاره‌کانی
تۆی ڕۆژنامه‌وان
ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی
بۆ نه‌ورووژاند؟
یان لایه‌نی
که‌م به خوێندنه‌وه‌یه‌کی
هه‌سته‌وه‌رانه
ئه‌و ئامانجه‌ت
نه‌پێکا؟ کۆمه‌ڵ
له ڕێگه‌ی
تۆوه نه‌بێت
چۆن بزانێت
ئه‌و دایکه
یه‌کێک نه‌بوو
له هه‌لهه‌له
کێشه‌کان؟؟
3- ئه‌و که‌سانه
زۆر به ئاشکرا
فێر کراون چۆن
قسه بکه‌ن
و چۆن عه‌قڵی
خه‌ڵکی کوردیش
به‌ره‌و چه‌واشه
به‌رن، له‌وانه
ده‌ستی به‌عسی
تێدا بوو؟ ده‌ستی
دوژمنان بوو؟
دوژمنانی کورد
ئه‌مه‌یان
کرد؟ به‌ڵام
له ڕاستیدا
دووژمنانی
کورد پاش ڕوودانی
کاره‌ساته‌که
سوودیان له‌و
مه‌سه‌له‌یه
وه‌رگرتووه،
نه‌ک پێش کاره‌ساته‌که،
که به‌ر له
ڕوودانی ته‌نها
په‌یوه‌ندی
به عه‌قڵی
خێزان و خێڵه‌وه
هه‌یه، ئه‌و
جۆره که‌لتوور
و عه‌قڵه‌ش
له هه‌ر یه‌ک
له قسه‌که‌رانی
ده‌بیستین
که‌لتووری
به‌عس و عه‌ره‌به
و دوور نییه
ئێستا چۆن سه‌ر
به حیز‌بێکی
کوردستانین
جارانیش به‌عسی
بووبێتن. بۆیه
ڕاست ده‌که‌ن
خۆشیان و ئه‌وانه‌ش
توانیان ئه‌و
دڕنده‌ییه
بکه‌ن به‌عسی
بوون و به‌عسین،
چونکه به‌عسی
بوون کرداره
نه‌ک ئیلتیزام.
به‌ڵام ئایا
کاری ڕۆژنامه‌وانه
ته‌نها ڕێگه‌ی
بدات خه‌یاڵ
بڵاو بکاته‌وه
و لێی نه‌پرسێت
چیت پێیه
بۆ سه‌لماندنی
قسه‌که‌ت؟
ــ رۆژنامه‌وانان
له زمانی ئه‌و
تاوانبارانه‌وه
که ده‌سه‌ڵاتداران
ده‌ست به‌سه‌ریان
نه‌کردوون
بۆ په‌رده‌پۆشکردنی
ده‌ست تێدابوونی
خۆیان له مه‌سه‌له‌که‌دا،
په‌رده‌پۆشی
سه‌رهه‌ڵدانی
دیارده‌یه‌کی
زۆر مه‌ترسیدار
ده‌که‌ن له
ناو کورددا
که له پاش
ڕاپه‌ڕینه‌وه
به عه‌قڵی
سیاسی کورد
و ده‌سه‌ڵاتی
کورد فه‌راهه‌م
هاتووه بۆ
ژنان، هیچ لایه‌ک
باس له‌وه
ناکات، که
ئاماده‌یی
پێشوه‌ختی
ده‌سه‌ڵات
و حکوومه‌ت
چی بوو؟ ئایا
گه‌ر شتێک هه‌بووایه
ناوی حکوومه‌ت
بێت ئه‌و کاره‌ساته
ڕووی ده‌دا؟
ئایا ئه‌وه‌ی
ڕوویدا و ڕووده‌دات
نه‌بوونی سیسته‌می
به‌ڕێوه‌بردن
و یاسایه،
یان ده‌ستی
دوژمنانه؟
تۆی ڕۆژنامه‌وان
که پیشه‌که‌ت
موخابه‌راتی
یه، چاودێری
یه به سه‌ر
موخابه‌راتی
ده‌وڵه‌ته‌وه،
چۆنه له ڕێگه‌ی
تۆوه مه‌به‌ستی
موخابه‌راتی
ده‌وڵه‌ت به
پێی ئامانجێکی
دیاریکراو
ده‌گوازرێته‌وه
بۆ جه‌ماوه‌ر؟
گه‌ر ده‌ستی
دوژمنانه
کێ به‌رپرسیاره؟
تۆ چۆن نه‌بوویت
به چاو‌دێر
بۆ موخابه‌راتی
ده‌وڵه‌تی
و تاوانباری
بکه‌یت به
نه‌پاراستنی
ئاسایشی نێونه‌ته‌وه‌یی
و گیانی کورد
له قه‌واره‌یه‌کی
زۆر بچووکدا؟
ــ كێن ئه‌وانه
که‌سانێکی
دی ده‌که‌ن
به چاو‌دێر
به سه‌ر قسه‌ی
ئه‌و که‌سانه‌ی
له‌و لادێیه‌دا
رۆژنامه‌کان
ده‌یاندوێنن و مه‌به‌ست
و به‌رژه‌وه‌ندییان
چییه؟ گه‌ر
که‌سانێک تاوانبار
نه‌کرێن و ده‌ست
به‌سه‌ر نه‌کرێن،
حساب بۆ قسه
و ده‌ربڕینیشیان
بکرێت، چه‌ند
یاریی تر خۆی
حه‌شارداوه؟ هه‌ر ئه‌و
که‌سانه بۆ
چاودێره‌کانی
خۆیان بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
ڕۆژنامه عه‌ره‌بییه‌کان
دانانێن که
کراوین به
مانشێتی رۆژانه‌یان؟
4- لاوازی گوتاری
ده‌سه‌ڵاتدارانی
کورد سه‌باره‌ت
به‌و مه‌سه‌لانه
و لاوازیی
گوتاری ڕۆژنامه‌وانی
به‌رانبه‌ر
به گوتاره‌کانیان
خاڵێکی دی حاشا
هه‌ڵنه‌گری
به‌رهه‌مێنانی
کوشتن و ئه‌تک
کردن و گه‌نده‌ڵی
یه له کوردستاندا.
ئه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆ ڕۆژنامه‌وان
و نووسه‌ر به
گشتی پێویسته
به وریاییه‌وه
مامه‌ڵه‌ی
له گه‌ڵ بکات،
بوونی ئه‌وانه
وه‌کو دادگا،
دادوه‌ر و یاسا.
چونکه له
کوردستاندا
ئه‌و سێ فاکته‌ره
بۆ ڕازاندنه‌وه‌ی
فه‌رهه‌نگه‌کانه
نه‌ک پراکتیک.
ده‌سه‌ڵاتداران
و به‌رژه‌وه‌ندی
و ئایدۆلۆژیا
و بۆچوونیان
جێگه‌ی به
هه‌موو شته‌کان
له‌ق کردوه
و، ئه‌وان هه‌موو
ڕۆڵه‌کان ده‌بینن
به ئاقاری
به‌رژه‌وه‌ندی
خۆیان. بۆیه ئه‌رکی پێنووس
ڕؤڵ بینینی
هه‌ر سێ فاکته‌ری
یاسا و دادگا
و دادوه‌ره
له به‌رژه‌وه‌ندی
کۆمه‌ڵ. ڕۆژنامه‌وانێک
که ده‌چێته
به‌رده‌م تاوانبارێک
پێویسته له‌وێدا
ڕۆڵی دادوه‌رێک
ببینێت، له
کاتێکدا دادگا
و دادوه‌ر حسابی
بۆ نه‌کراوه
له ئاست تاوانباره‌که،
ئه‌و پێویسته
خۆی پڕ چه‌ک
کردبێ به پرسی
دادوه‌رانه.
له لایه‌کی
دی نووسه‌ر،
ڕۆژنامه‌وان
،ڕووناکبیر
و هونه‌رمه‌ند
به‌رپرسن له‌لاوازی
گوتاری ڕووناک‌بیری
و شارستانی
له نێو کایه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا.
گه‌ر سه‌رژمێرییه‌کی
ژماره‌ی نووسه‌ران
و ڕۆژنامه‌نووسان
و به ناو ڕووناکبیران
و داواکارانی
مافی ژن و هونه‌رمه‌ندانی
کورد بکه‌ین
و، دابه‌شییان
بکه‌ین به
سه‌ر ماڵانی
کورددا، ژماره‌یان
ئه‌وه‌نده
زۆره گه‌ر
ماڵی دووانیان
به‌رنه‌که‌وێت
ماڵی که‌سێکیان
به‌ر ده‌که‌وێت.
ئه‌و ژماره
زۆره گه‌ر
هه‌ر یه‌ک لای
خۆییه‌وه
ته‌نها سێ ژن
له ژیانیدا
هه‌بێت: دایک، یه‌ک
خوشک، یه‌ک
ژنی دی وه‌کو
هاوسه‌ر، ده‌زگیران
یان خۆشه‌ویست،
ئه‌ویش ڕۆشنبیرێکی
ڕاسته‌قینه،
یان ڕۆشنبیریش
نا ــ ته‌نها
مرۆڤێکی سروشتی
بێت ــ ئه‌وا
ژنی چه‌وساوه
و ئه‌تککراو
له ناو کورددا
نه‌ده‌ما. چونکه
به پێی ئاماری
نه‌ته‌وه
یه‌کگرتوه‌کانیش
ژن له ناو کوردا
ته‌نها سێ به‌رابه‌ره.
گه‌ر ئه‌و هه‌موو
ژماره زۆره
ڕاستگۆ بن له
گه‌ڵ پیشه‌که‌ی
خۆیان، چه‌وساندنه‌وه
و سووکایه‌تی
کردن به ڕۆژنامه‌نووس
نامێنێت، گه‌ر
ئه‌و ژماره
زۆره ڕاستگۆبن
گه‌نده‌ڵی
و وڵاتفرۆشی
نامێنێت. به‌ڵام
ئه‌و هێڵه‌ی
سنووری نێوان
ڕاست و درۆی
کێشاوه جۆری
هه‌ڵبژاردن
و تێکه‌ڵاوکردنی
پیشه‌که‌یانه
له موخابه‌راتێکی
گشتییه‌وه
له‌پێناو به‌ره‌ی
گه‌ل به‌ره‌و
موخابه‌راتێکی
نهێنی له‌پێناو
به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات
و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان،
سنووری هۆشیارییانه
له بری هۆشیارییه‌کی
ئایدیالیزمی
به هۆشیارییه‌کی
میللی و هه‌ڕه‌مه‌کی.
07-05-2007
• • •