|
ــ
تۆکوشتت؟
ــ
نازانم
له‌وانه‌یه
وابێت، ده‌کرێ
بکوژ بم. یان
کوژراو بم... نازانم
گرنگ ئه‌وه‌یه
له ئێستادا
په‌تێک هه‌یه
جه‌مسه‌ری
هه‌ردوولا
ده‌به‌ستێته‌وه
به یه‌که‌وه
و له نێوان
ئه‌و دوو جه‌مسه‌ره‌شدا،
له هه‌ندێ
شتی لاوه‌کیدا
ئازادیت، له
که‌ناری ئه‌و
ئازادییه‌شدا
فێڵباز پیاوچاکه
و پێچه‌وانه‌که‌شی
بکوژ و کوژراو.
به‌ڵام
تێناگه‌م ئه‌و
چێژی له کوشتن
وه‌رده‌گرت
یان کوژراوی؟
گه‌رچی
بۆ من جیاوازی
نییه، ئه‌گه‌ر
به‌ده‌ستی
خۆم کوشتبێتم،
یان من بووبم
به هۆی کوشتنی،
هه‌رچه‌ند
باوه‌ڕ ناکه‌م
کوژرابێت،
یان نامه‌وێ
باوه‌ڕبکه‌م...
ئاخر
نه‌مانی ئه‌و
بۆ من زۆر گرانه:
چونکه زۆرم
خۆش ده‌ویست، زیاد له‌وه‌ی
مه‌زنده بکرێت،
ده‌کرێت بهنرختترین
شت بووبێت له
ژیانی مندا،
هه‌رواش بوو،
ته‌نها ئه‌و
له‌م ته‌نیایی
و غه‌ریبییه
کوشنده‌یه‌دا
هاوده‌م و هاوده‌نگم
بوو.
ــ
کێ باوه‌ڕده‌کات
نزیکیترین
زینده‌وه‌ر
له خۆمه‌وه
بکوژم؟
هه‌تا
ئێستاش شێوه‌ی
چاوه پڕ ئاوه
ئهفسووناوییهکانیم
کاتێک له چاو
ون نابێت، ئه‌و
ساته‌ی له
گیانداندا
بوو به ماتیی
بۆی ده‌نواڕیم،
له‌وانه‌یه
ئێره‌ییم پێ
بردبێت، هه‌رواشه...
ئێمه به نیازی
گه‌شتێکی دوو
ڕۆژی بووین
بۆ که‌ناری
ده‌ریا، کاتێکیش
که‌وتینه
ڕێ کاتژمێر
دووی شه‌و بوو،
تارمایی ڕه‌شی
شه‌و نه‌یده‌هێشت
ڕووی شته‌کان
به جوانی ببینین،
هه‌تا سپێده
ده‌رکه‌وت
هه‌مووان پێکی
نیگایان پڕ
بوو له نووری
جوانی. ئه‌وکاته‌ی
سپێده چاوی
له دره‌خته‌کان
داده‌گرت و
جارجار له
نێو پهلهکانیهوه
تیشکێکی زێوینی
ده‌هاویشت،
هه‌موو گه‌ڵاکان
له په‌لوپۆ
ده‌که‌وتن
و دواجار سه‌ری
کڕنۆشیان بۆ
ده‌له‌رزاند،
هه‌تا ده‌رکه‌وتنی
ئه‌و تۆپه‌ڵه
به‌فره‌کانی
سه‌ر لووتکه
چیاکه‌ی به‌رامبه‌ر
نازی سپێتیی
به‌سه‌ر شه‌ودا
ده‌کرد، هه‌تا
سپێتی ئه‌و
کردی به دڵۆپه
شیری داچۆڕاو،
که ئه‌ستێره‌کانیش
ورد ورد به‌ره‌و
کوژاندنه‌وه
رۆیشتن و به
ته‌واوی سروشتی
له خۆ ماره‌بڕی.
له‌وێدا زانیم
کازیوه هه‌وییه‌کی
بێ ڕه‌حمی شه‌وه
و به ده‌رکه‌وتنی
ئه‌و، شه‌و
پاشه‌کشه
ده‌کات، ئه‌ویش
ئاوا هه‌وییه‌کی
بۆ من هێنایه
ئاراوه و ده‌بوو
من پاشه‌که‌شه
بکه‌م.
ئا...
وا بوو که به
ئاگا هاتمه‌وه،
هه‌ردووکیان
سه‌ریان نابوو
به یه‌که‌وه
و له ئێمه
تامه‌زرۆتر
سه‌یری تیشکه
زێوینهکانیان
ده‌کرد له
شووشه‌ی ئوتۆمبیله‌که‌وه.
بۆ
ئه‌وه‌نده
بیر له کوشتنی
ده‌که‌مه‌وه،
ده‌بێ مافی
کوشتنیم نه‌بێت؟
له
چییه‌وه ئه‌و
مافه‌م هه‌بێت؟
له‌وه‌ی له
هه‌موو شت زیاترم
خۆش ده‌ویست،
ڕاستیشه ده‌ڵێن
خۆشه‌ویستی
له کوشتن نزیکت
ده‌کاته‌وه؟
ئاخر
بیرکردنه‌وه
له شێوه‌ی
مردنه‌که‌ی
ته‌زووی مه‌رگێکی
ترسناک به
ڕۆحمدا دێنێت،
ناتوانم باوه‌ڕ
به خۆم بهێنم
که مردووه.
ناز
و مه‌کرد و خۆنواندنهکانی
مه‌دام (کلۆدین)
یش بردبوومیه
نێو بیرکردنه‌وه
له جیهانه‌که‌ی
ئه‌و، ئه‌و
جیهانه‌ی جگه
له خۆ سه‌پاندن
و سه‌ربارکردن
جێگه‌ی هیچی
دیی تێدا نابێته‌وه...
خۆ شێوه‌ی ڕۆیشتنه‌که‌ی
و خۆ به‌م دیو
و ئه‌و دیو خستنه‌که‌ی
و به لووتبه‌رزی
سه‌یرکردنه‌که‌ی
شێتگیری ده‌کردم.
ئه‌وه‌شی زه‌ده‌خه‌نه‌یه‌کی
هێنایه سه‌ر
لێوم ئه‌و پۆشاکه
بوو که بۆ سه‌ر
ده‌ریا پۆشیبووی.
به ته‌واوی
پۆشاکی ئاهه‌نگێکی
ڕۆژهه‌ڵات
بوو. شارستۆنێکی
درێژ، کهنزهیهکی
که‌تان و هێله‌کێکی
شیفۆنی ته‌نک
و درێژ هه‌تا
سه‌ر
پاژنه‌ی
پێڵاوه پاژنه
به‌رز و نووکتیژهکانی
قژی په‌خش کردبوو،
ئه‌و کچه هه‌رزه‌کارانه‌ی
که لێی ورووژابوون
هه‌ر جاره‌ی
یه‌کێکیان
ده‌ستیان بۆ
تاڵێک له پرچی
ده‌برد و دوایی
ده‌یانگواسته‌وه
بۆ خشڵ و زێڕه‌کانی
و مه‌زنده‌ی
پۆشاکه‌کانی
به‌ری. پهتێکیشی
کردووه‌ته
ملی سه‌گێکی
بچووکی تووکن
و پێش خۆی داوه
و هه‌ندێ جار
ورده ڕاکردنێکی
پڕ مهکریشی
به دوادا ده‌کات.
یه‌کێک له‌و
کچه هه‌رزه‌کارانه‌ی
له ده‌وری
بوو، ده‌یگێڕایه‌وه
که دایکی گوتوویه‌تی
مه‌دام
کلۆدین له
نه‌وه‌ی ئه‌و
هندۆسییهیه
که له گوندێکی
دوور ده‌ژیان
و مناڵیان نه‌ده‌بوو.
پاش چه‌ندین
ساڵ له جیاتی
مناڵ مارێکیان
بوو، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی هاوڕێ
و ناسیاوه‌کان
زۆریان پێ گوتن
که ماره‌که
بکوژن و خۆیان
ڕزگار بکه‌ن،
دایکه‌که
ڕازی نابێ و
به خۆشه‌ویستیی
دایکانه به خێوی
ده‌کات و سه‌رجه‌م
جیهانیش ده‌گه‌ڕێت
هه‌تا ژنی بۆ
ده‌هێنێ. بۆیه
ئێستا ناز به
سهرزهوییهکهشدا
ده‌کات.
ئه‌م
جاره‌یان به
که‌ناری ده‌ریادا
به پیاسه
ده‌ڕۆیشت و
به په‌تێکی
ڕه‌نگاوڕه‌نگی
درێژ سه‌گه‌که‌ی
به دووی خۆیدا
په‌لکێش ده‌کرد،
ئه‌ویش هه‌ر
خۆی ڕاده‌پسکاند
به‌ره‌و لای
(تۆنی)، هه‌تا
دواجار هێنده
هۆگری یه‌ک
بوون به یه‌که‌وه
چوونه ژێر
تاشه به‌رده‌کانی
که‌نار ده‌ریا،
مه‌دام کلۆدینیش
نه ئاگای له
ئێره‌یی بردنی
من بوو، نه
له سه‌گه‌که‌شی
که ته‌نیا
هاوده‌مه‌که‌ی
لێ داگیرکردبووم...
چۆن
ئاگای لێ بێت
که مه‌دام
خۆشی ته‌نیا
کوڕێکی قۆز
له سه‌ر ده‌ریا
بوو داگیر کرد
و به هۆی جیهانی
خۆیانه‌وه
ئاگایان له
بستێک ئه‌ولاتر
نه‌مابوو...
ئێی
خۆ منیش له
داخی هه‌ردوولا
ئاگام له هه‌ستی
خۆم نه‌مابوو
کاتێکیش لێی
چوومه پێشه‌وه
تاشه‌به‌ردێک
به سه‌رسه‌ریدا
که‌وتبوو،
سه‌گه‌که‌ی
مهدامیش هه‌ر
له ده‌وریدا
ده‌جووڵایه‌وه
و ده‌ینووزاند.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
دڵم توند توند
ده‌گوشرا خۆمم
تێکنه‌دا و
ڕزگارم نه‌کرد.
کاتێکیش به
ته‌واوی تاسا
و ده‌ریانهێنا
گه‌رچی خوشکه‌که‌م
پێی گوتم ئه‌و
کاره مه‌دام
کردوویه‌تی
به‌ڵام به‌ر
له‌وه‌ی فریا
بکه‌وم به
چرپه پێی بڵێم
چۆن؟ مه‌دام
کلۆدین منی
تاوانبار کرد،
ده‌یگوت:
ــ
تۆ خۆشت نازانی
چی ده‌ڵێیت،
تۆنی له‌گه‌ڵ
سه‌گه‌که‌ی
یه‌کیان ده‌لسته‌وه،
تۆ هه‌ڵت دایه
سه‌ر تاشه‌به‌رده‌که
و خستت به سه‌ریاندا،
ئه‌وه‌ی منیش
قه‌ده‌ر ڕزگاری
کرد.
ــ
له ڕاستیدا
نازانم... له‌وانه‌یه
وا نه‌بێت،
به‌ڵام من نازانم
چیم کردووه...
ته‌نیا ده‌زانم
له‌و کاته‌وه
من له که‌نار
ده‌ریا ده‌ژیم،
په‌ته‌که‌ی
ملی هه‌تا مردن
هه‌ڵده‌گرم،
نایکهمه
ملی هیچ سه‌گێکی
تر چونکه به
وه‌فاتر نابێت.
21-06-2001، دیمه‌شق
• • •
* ئه‌وانه‌ی
خه‌تی به ژێردا
هاتووه له
ئهفسانههکی
هیندی وه‌رگیراوه.
(ک. س)
|