•
یه‌که‌مجار
چۆن ڕووت کرده
جیهانی ئه‌ده‌ب،
کێ هانده‌رت
بوو؟
ــ
ئه‌و وه‌ڵامه‌ی
لێره‌دا ده‌مه‌وێ
سه‌باره‌ت
به‌م پرسیاره
بیده‌مه‌وه،
ده‌کرێ له
ئاست زۆربه‌ی
بنه‌ماڵه‌کانی
ئه‌و کاته‌ی
کورده‌واریدا
که که‌سانی
وه‌ک منی تێدا
په‌روه‌رده‌بووه
وه‌ڕاست بگه‌ڕێ
و، وه‌ک نموونه‌یه‌کی
به‌رچاوی ئه‌و
ده‌ورانه
چاوی لێ بکرێ.
ئێمه
منداڵانی ئه‌و
سه‌رده‌مه،
زۆربه‌ی ڕۆژه‌کان
به‌تایبه‌ت
له وه‌رزی
زستاندا له
ده‌وری ئاورگ
و ته‌ندوور
کۆزیلکه‌مان
ده‌به‌ست و
حیکایه‌ت و
چیرۆک و نه‌قڵیان
بۆ ده‌گێڕاینه‌وه.
هه‌روه‌ها
بنه‌ماڵه‌ی
ئێمه، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌دا که
بنه‌ماڵه‌یه‌کی
وه‌رزێر بووین،
مه‌ڕداریش
بووین. خاوه‌نی
سێسه‌د مه‌ڕی
سپی بووین و گه‌رمێن
و کوێستانمان
ده‌کرد. جا
له‌به‌ر ئه‌وه
زۆربه‌ی ئه‌و
شوانانه‌ی
باوکم ڕایده‌گرتن
شمشاڵژه‌نی
زۆر کارامه
و لێزان بوون
که ئه‌وه‌ش
له سه‌ر شکڵ‌گرتنی
جۆرێک زه‌وق
و چێژ و خۆشی
وه‌رگرتن له
مۆسیقا و ئاشنابوون
به به‌یت و
باوی کورده‌واری
بێ ته‌ئسیر
نه‌بووه. ئێستاش
دوای ئه‌و هه‌موو
ساڵه، چریکه
و سۆزی «برایمه
سوور»م ده گوێدا
ده‌زرینگێته‌وه
که به ده‌نگ و شمشاڵ
به‌یتی (ناسر و ماڵماڵ) و (برایمۆك)
و هی تری
بۆ ده‌گوتینه‌وه.
ئه‌وه‌ش بڵێم
هه‌موو جارێک
که وه‌ختی
شه‌رت په‌ڕینی
«برایمه‌سوور»
ده‌هات هه‌موومان
خواخوامان
بوو که سه‌ر
له‌نوێ ڕابگیرێته‌وه
و لانیکه‌م له ده‌نگ
و نه‌وای شمشاڵه‌که‌ی
بێبه‌ری نه‌بین.
دیاره
ئه‌وانه هه‌موو
ده‌یانتوانی
به‌ستێنێکی
له‌باربن بۆ
ڕێخۆشکردنی
قۆناخی دواتر
واته سه‌رده‌می
مێرمنداڵی و لاوێتی. له‌و
سه‌رده‌مه‌دا
که ماڵمان
به یه‌کجاری
هاتبوه شاری
مهاباد و ده‌گه‌ڵ
دیارده‌ی رادیۆ
که تازه داکه‌وتبوو ئاشناببووین،
زیاتر چاو و
گوێم کرایه‌وه.
دیارده‌یه‌کی
که به ڕاده‌یه‌کی
زۆر ته‌ئسیری
له سه‌ر بیر
و خه‌یاڵی من
دانا و منی به‌ره‌و
دنیایه‌کی
دیکه برد که
له‌گه‌ڵ دنیای
میرمنداڵی
گه‌لێک جیاواز
بوو، گوێڕاداشتن
به به‌رنامه‌کانی
به‌شی کوردی
رادیۆ به‌غدا
و تاران و کرماشان
و، دواتریش
رادیۆی په‌یکی
ئێران بوو؛
هه‌ڵبه‌ت مه‌به‌ستم
زیاتر ئه‌و
به‌رنامانه
بوون که یا
شێعری جۆراوجۆریان
تێدا ده‌خوێندرایه‌وه
یان باسی ئه‌ده‌بی
و شێعر و شاعیرییان
تێدا ده‌کرا.
بۆ نموونه،
زۆر جاران گوتوومه
و ئێستاش ده‌یڵێمه‌وه
که جه‌نابی
«شوکروڵڵا بابان»
که به‌ڕاستی
ڕوحی وه‌به‌ر
شێعرخوێندنه‌وه‌وه
دێنا، له سه‌ر
من کارتێکه‌ریی
زۆر به‌رچاوی
هه‌بوو. شیاوی
گوتنه که له قۆناخی
زۆر دواتردا
جگه له ئاشنابوون
ده‌گه‌ڵ شێعر
و خوێندنه‌وه‌ی
به‌رهه‌می
شاعیرانی خۆماڵیی
هاوچه‌رخ،
ناکرێ ته‌ئسیری
ڕاسته‌وخۆی
نه‌مر مامۆستا
هێمن که له
کتێبی (هێمن
و من) دا به
وردی ئاماژه‌م
پێکردووه،
به هێند نه‌گیرێ و فه‌رامۆش بكرێ.
• منداڵیت
و شێوه‌گرتنی
ژیانی لادێ
له‌سه‌ر که‌سایه‌تی
هونه‌ریت،
دواتر ژیانی
شاخ و ئێستاش
شار به‌هه‌موو
ماناکانییه‌وه...
ئه‌و سێ قۆناخه
له‌ژیانت چۆن
پێکه‌وه ده‌به‌ستیته‌وه،
ئایا شار توانی
کاریگه‌رییه‌کانی
رابردووت له‌ناو
به‌رێ؟
ــ وابزانم
هه‌ر قۆناخێک
له ژیاندا،
کارتێکه‌ری
خۆی هه‌بووه
و هه‌یه‌تی.
به‌ڵام به
باوه‌ڕی خۆم
هیچ قۆناخێک
به قه‌د قۆناخی
منداڵی و مێردمنداڵیی
و تافی لاوێتی
له سه‌ر شێوه
و شکڵ‌گرتنی
زه‌وقی ئه‌ده‌بی
و که‌سایه‌تی
هونه‌ری ته‌ئسیر
دانانێ. ده‌توانین
گه‌لێک نموونه
له نووسه‌ران
و شاعیران بێنینه‌وه
که ڕه‌گ و ڕیشاڵی
زۆربه‌ی بیروبۆچوون
و ڕوانگه‌کانیان
که به شێوه‌یه‌ک
له شێوه‌کان
له به‌رهه‌مه‌کانیاندا
ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه
و ده‌داته‌وه،
هه‌ر له‌م قۆناخی
منداڵی و مێردمنداڵییه‌وه
سه‌رچاوی گرتووه
و سه‌رچاوه‌ش
ده‌گرێ. جا که‌سی
تاین، شاعیر
بێ، چیرۆک‌نووس
بێ، شانۆنامه‌نووس
بێ، یان
به‌گشتی سه‌ر
به هه‌ر ژانرێکی
هونه‌ری بێ،
له‌و دیارده‌یه
ئاوارته ناکرێ
و، به‌شێکی
زۆر له ڕوانگه
و جووڵه و بزاوت
و کاروئاکاری
ئه‌ده‌بی و
هونه‌رییه‌که‌ی
، ڕاسته‌وخۆ
و ناڕاسته‌وخۆ،
خۆئاگا و ناخۆئاگا
ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی
ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه.
ده‌وه‌دا
شک نییه که
جێ‌گۆرکێی جۆغرافیایی
و شوێن گۆڕین،
دیارده و دیمه‌نه
سروشتییه‌کان،
چاوپێکه‌وتن
و تێکه‌ڵاوبوون
ده‌گه‌ڵ خه‌ڵکی
جۆراوجۆر له
هه‌موو
قۆناخه‌کانی
ژیاندا، هه‌م
وه‌ک که‌ره‌سه‌ی
تێڕوانین و
تێڕامان، هه‌م
وه‌ک ته‌جروبه
و داهێنان، ده‌توانن
ته‌ئسیری به‌رچاو
له سه‌ر کاراکتێر
و که‌سایه‌تی
ئه‌ده‌بی و
هونه‌ری دابنێن،
به‌ڵام کارتێکه‌ری
شتگه‌ل و دیارده
و ڕووداوه‌کانی
سه‌رده‌می
منداڵی و لاوێتی
شتێکی دیکه‌یه
و لایه‌نێکی
کارا و کاربڕتری
هه‌یه. نازانم
ئه‌و قسه‌یه
که‌سێکی تر
کردوویه‌تی
یان هه‌ر به
ئی خۆمی دابنێم:
ژیانی ئه‌ده‌بی
و هونه‌ری هه‌رکه‌س
له زه‌مانی
ئێستادا که
کۆشکی داهاتووی
له سه‌ر دابنێ،
ڕیشه و بناغه‌که‌ی
له ژیانی و
به‌سه‌رهاتی
ڕابردووی که‌سی
تاین وه‌رده‌گیرێ.
من له‌و باره‌یه‌وه
نموونه‌یه‌کی
ساده‌ت بۆ باس
ده‌که‌م. جارێکی
له سه‌رده‌می
مێردمنداڵیمدا،
که به ڕاسپێری
له لایه‌ن
باوکمه‌وه
ده‌بوومه
میوانی دیوناسێکی
خۆمان و ده‌بوایه
ده‌گه‌ڵی چووبامه
کوێستانی (گه‌ده)ی
ناوچه‌ی مه‌نگوڕایه‌تی
و، عه‌ڕابه‌ی
که‌ڵیی که
له شار بۆمان
دروست کردبوو،
له گونده‌که‌ی
خۆی بۆی هه‌ڵبه‌ستم
و بۆی وه‌کاربخه‌م..
وا ڕێکه‌وت،
ئێواره دره‌نگانێک
له بناری قه‌ڵاتی
شا، له ده‌م
ڕووبارێکی
دۆڵه‌شێخان
لامان دا و شه‌و
له‌وێ ماینه‌وه.
بۆ به‌یانی
«حاجی ڕه‌سوو»
که ویستی له
خه‌وم هه‌ستێنێ،
گوتی: «میرزا
هه‌سته گزینگ
له سه‌رانی
داوه..».. کاتێک
هه‌ستام چه‌ند
دیمه‌نی ڕه‌نگاوڕه‌نگ
و ده‌گمه‌ن،
هاوکات سه‌رنجیان
ڕاکێشام. له لایه‌ک
ڕه‌نگی ئه‌و
گزینگه که
وه‌ک زه‌رداییه‌کی
سروشتی له
داوێنی کێوه‌کاندا
ده‌بریسکایه‌وه
و له لایه‌کی
تر، ده‌نگی
بولبول و باڵنده‌وردیله‌کان
که له گوێم‌دا
ده‌زرینگایه‌وه،
ته‌واوی هه‌ستونه‌ستمیان
ئاوێته‌ی ئه‌و
سروشته جوانه
و ڕازاوه‌یه
کردبوو. له
هه‌مووی جوانتر
و سه‌رنجڕاکێشتر
دیتنی یه‌که‌مجاری
هێلانه‌ی ئه‌و
باڵنده قندیل
و خنجیله‌یه
بوو که له
کورده‌واری
خۆماندا پێی
ده‌لێین: «گۆره‌ویچن».
له‌رینه‌وه
و شنینه‌وه‌ی
ئه‌و هێلانه‌یه
که له سه‌ر
چڵه لاوێنێک
هه‌ڵواسراوه،
چ به
هۆی شه‌پۆلی
ڕووبار و چ به
هۆی شنه‌ی باوه،
ته‌واوکه‌ری
ئه‌و دیمه‌نه
جوان و ڕازاوه‌یه‌ی
سروشت بوون
که هه‌تا هه‌م
چێژ و ئوخژنی
ئه‌و کاته‌م
هه‌ر له زه‌ین
و هه‌ناودا
ده‌هێڵنه‌وه.
هه‌ر بۆیه‌شه
وشه‌ی «گزینگ»
که ده‌رخه‌ر
و هه‌ڵگر و وه‌خۆگری
ئه‌و دیمه‌نه
سروشتیه‌یه
له زۆربه‌ی
شێعره‌کانمدا
دووپاته ده‌بێته‌وه
و، ته‌نانه‌ت
نێوی گۆڤاری
«گزینگ» و هه‌روه‌ها
ماڵپه‌ڕه‌که‌شم
هه‌ر بیرخه‌ره‌وه‌ی
ئه‌و دیمه‌نه‌یه.
• چۆن
بوو نازناوی
«هێرش»ت هه‌ڵبژارد؟
ــ ئه‌گه‌ر
سه‌رنج بده‌ی
کۆمه‌ڵێک له
شاعیرانی موکریان،
پیتی یه‌که‌می
ناسناوه‌که‌یان
به پیتی «هـ»
ده‌ست پێده‌کا،
وه‌ک: «هێمن(م.
شێخولئیسلامی
موکری)»، «هه‌ژار(ع.
شه‌ڕه‌فکه‌ندی)»،
«هێدی(خ. حیسامی)»
و «هاوار(ع. حه‌سه‌نیانی)».
هه‌ر به‌و پێیه،
کۆمه‌ڵێک له
شاعیرانی لاو،
واته نه‌سلی
دواتر، به
خاتری خۆشه‌ویستی
و ڕێزلێنانی
ئه‌و مامۆستایانه
که من به‌ش
به‌حاڵی خۆم
یه‌کێک له
وان بووم، پێمان
خۆش‌بوو ناسناوی
ئێمه‌ش هه‌ر
به پیتی «هـ»
ده‌ست پێ‌بکرێ،
وه‌ک: «هێرش»،
«هه‌ڵۆ(ق. موئه‌ییدزاده)»،
«هێدی (ج. حه‌سه‌نپوور)»
و زۆر که‌سی
دیکه.
• به‌ڵام
ئه‌و نازناوانه
ده‌لاله‌ت
له‌که‌لتوورێکی
شۆڕشگێڕی و
خه‌باتی نهێنی
سه‌رده‌مێک
ده‌که‌ن که
تیایدا ته‌نانه‌ت
نووسینیش قه‌ده‌غه
بوو، بۆ نمونه
ئه‌و ناوانه‌ی
ئاماژه‌ت پێدان
به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان
به‌هۆی سیاسییه‌وه
ناچار بوون
نازناوێک هه‌ڵبژێرن؟
ــ قسه‌ی جه‌نابت
زۆر دروسته،
چاک بوو وه‌بیرت
هێنامه‌وه،
به‌ڵێ، له‌و
سه‌رده‌مه‌دا،
دانانی ئه‌و
ناسناوانه
له ترسی بگره‌وبه‌رده
و ئه‌شکه‌نجه‌ی
دا‌موده‌زگای ساواک (سازمانی
ئه‌منییه‌ت
و ئیتللاعاتی
کیشوه‌ر) هه‌م
باو بوو و هه‌میش
پێویست. زۆر
جار ئه‌و ناسناوه
ده‌یتوانی
به فریات بگا
و له گه‌لێک
یبێنه‌وبه‌ره‌ی
چاوه‌ڕواننه‌کراوی
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی
پاشایه‌تی که کورد
گوته‌نی«که‌ڵ
به موو به‌ند
بوو» نه‌جاتت
بدا.
بۆ نموونه،
جارێکی له
سه‌ر رادیۆی
(په‌یکی ئێران)،
شێعرێکی من
که به بۆنه‌ی
شه‌هیدبوونی
نه‌مر «سوله‌یمانی
موعینی»م گوتبوو
به ناسناوی
«هێرش» خوێندرابۆوه.
دوا به‌دوای
ئه‌وه، له
لایه‌ن «ساواک»ه‌وه
که زۆر جار
له بیانوو
ده‌گه‌ڕا و
ده بنه‌ماڵه‌ی
ئێمه و شه‌خسی
منی هه‌ڵده‌کێڵا
بانگ کرام که
گوایه ئه‌و
شێعره ئی منه،
من له وه‌ڵامدا
گوتم ئی من نییه
و، به‌م جۆره
ناسناوی «هێرش»
به هانامه‌وه
هات. هه‌ڵبه‌ت
من مه‌به‌ستم
زیاتر له‌به‌رچاوگرتنی
ڕواڵه‌ته
قانوونییه‌که
بوو که جارجار
ته‌نانه‌ت
سیستیمه دیکتاتۆرییه‌کانیش
حیسابێکی بۆ
ده‌که‌نه‌وه،
ده‌نا
هه‌ر ئه‌و
ساواکه، هه‌ربه‌و
بیانووه پڕوپووچانه
زۆرجاران،
تێروپڕی له
خه‌ڵکی هه‌ڵداوه،
به‌بێ ئه‌وه‌ی
«نه بای پێداهاتبێ
و نه باران».
• پێت
وانییه
جووڵانه‌وه‌ی
ڕووناکبیریی
کوردستانی
ئێران دوای
کۆچی دوایی
مامۆستا هێمن
و هه‌ژار که‌لنێکی
گه‌وره‌ێ تێکه‌وتووه
و له هه‌موو
بواره‌کانه‌وه
بێده‌نگه؟
ــ
ده‌وه‌دا شک
نییه که کۆچی
دوایی ئه‌و
مامۆستایانه
به‌تایبه‌ت
له هه‌لومرجێکدا
که تازه کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردستانی
ڕۆژهه‌ڵات
به‌ته‌ما بوو
له هه‌بوونی
ئه‌و ئازیزانه
که‌ڵکی پێویست
وه‌رگرێ بۆشاییه‌کی
گه‌وره‌ی له‌م
پرۆسه‌یه‌داخوڵقاند.
به‌ڵام ئه‌وه‌شمان
له‌بیرنه‌چێت
که ئه‌و دوو
مامۆستایه
بێژگه له‌و
ماوه که‌مه‌ش
که له ڕه‌وتی
کوردی نووسین
و شێعر و زمانه‌وانی
و ڕووناکبیریدا
حزووری زیندوو
و ڕاسته‌وخۆیان
له کوردستانی
ڕۆژهه‌ڵات
هه‌بوو، له
ڕێگه‌ی بلاوکراوه‌کانیان
چ به شێوه‌ی
شێعر و چ به
شێوه‌ی په‌خشان،
توانیان شۆڕشێکی
گه‌وره‌ی ڕووناکبیریی
ــ دیاره ئه‌وه‌ی
مه‌به‌ستی
جه‌نابتانه
به‌دیبهێنن
و نه‌سلێکی
زۆر باش له
دوای خۆیاندا
په‌روه‌رده
بکه‌ن و باربهێنن.
ئه‌و دووانه،
وێڕای چه‌ند
مامۆستای دیکه
که ناکرێ نێویان
لێره‌دا فه‌رامۆش
بکه‌ین وه‌ک
مامۆستایان
زه‌بیحی (فه‌رهه‌نگنووسی
و ڕۆژنامه‌وان)
و قزڵجی (ڕۆژنامه‌وان
و چیرۆک‌نووس)..
که به عه‌قیده‌ی
من، ده‌بێ به
کۆڵه‌که‌ی
سه‌ره‌کی قوتابخانه‌ی
موکریان نێویان
بێنین، نه
ته‌نیا له
سه‌ر به‌شی
کوردستانی
ڕۆژهه‌ڵات،
به‌ڵکه له
کوردستانی
گه‌رمێن(باشوور)
و ته‌نانه‌ت
شوێنه‌کانی
دیکه‌ش کارتێکه‌ری
گرینگ و به‌رچاویان
داناوه.
لێره‌دا
پێم خۆشه ته‌نیا
ئاماژه به
کارتێکه‌ریی
مامۆستا هێمن
و دامه‌زرانی
گۆڤاری (سروه)
بکه‌م که چ
ته‌ئسیرێکی
باش و له‌باری
سه‌باره‌ت
به‌فێربوونی
زمانی کوردی
و شێوه‌ی کوردی
نووسین له
سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردی و به‌تایبه‌ت
لاوان و گه‌نجان
دانا.
لێره‌دا
پێم خۆشه ئه‌وه‌ش
بڵێم که سه‌رجه‌می
به‌رهه‌می
ئه‌و مامۆستایانه
ده‌توانرێ
وه‌ک کلیلێک
بۆ په‌ره‌پێدان
و نزیکبوونه‌وه
له زمانی یه‌کگرتوو(ستاندار)ی
ئه‌ده‌بی له
بواری دیالێکتی
کرمانجیی خواروو
که‌ڵکی لێوه‌ربگیرێ.
• چۆن؟
ــ
به گشتی زمانی
یه‌کگرتوو(ستاندارد)ی
هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک
پێکهاته‌یه‌که
له کۆمه‌ڵێک
دیالێکت و زاراوه
و له‌هجه و
ڕاوێژی جۆراوجۆری
ئه‌و گروپه
قه‌ومی و ئینسانییه‌ی
که به‌شێوه‌ی
دینامیک و زیندوو،
به‌رده‌وام
به‌یه‌که‌وه
تێکه‌ڵاوییان
هه‌یه. به‌ڵام
مه‌سه‌له‌یه‌کی
که له‌و باره‌یه‌وه
زۆر گرینگه
و ئه‌و جۆره
زمانه نووسیاره
واته زمانی
یه‌کگرتووی
ڕه‌سمی|فه‌ڕمی
(ستاندارد) له
ته‌واوی زمان
و دیالێکته
بیسیار و وێژیاره‌کان
جیاده‌کاته‌وه
لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتی
سیاسی یه که
ده پێکهاتن
و په‌ره‌گرتنی
زمانی ڕه‌سمیدا
کارتێکه‌ریی
به‌رچاوی هه‌یه.
له
پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ
مه‌سه‌له‌ی
زمانی یه‌کگرتوو،
بۆ ئێمه‌ی کورد
که بێژگه
له هێندێک
قۆناخی کورتی
مێژوویی ــ
ئه‌ویش له
شکڵی ئه‌ماره‌ت
و ئۆتۆنۆمی
و نیوچه ده‌وڵه‌تدا، خاوه‌نی
ده‌وڵه‌تی
سه‌ربه‌خۆ
نه‌بووین؛
باشترین شێوه
و ڕێگاچاره
ئه‌وه‌یه
که بابه‌تی
نووسیار و به‌رهه‌می
به‌میراتماوی
شاعیر و نووسه‌ره‌کانمان بکه‌ینه
به‌ڵگه و ده‌ستاوێژ
و ئه‌و بۆشاییه‌ی
پێ پڕ بکه‌ینه‌وه.
بۆنموونه،
زمانی نووسیاری
و پێوێژراوی
بلیمه‌تێکی
وه‌ک نالی که
هه‌م به‌دیهێنه‌ر
و هه‌م په‌ره‌پێده‌ری
ئه‌و قوتابخانه‌یه
که من به نێوی
ڕێبازی بابان
نێودێرم کردووه،
ده‌توانێ و
هه‌روه‌ک واشه،
ببێته بناخه‌ی
زمانی یه‌کگرتووی
کوردی هه‌ڵبه‌ت
بۆ به‌شی کرمانجی
خواروو. که
واته له سه‌رده‌مێکی
دواتر که لقێک
هه‌ر له‌و ڕێبازه
له شوێنێکی
دیکه‌ی جوغرافیایی،
به شکڵێکی
تر و به گوێره‌ی
بارودۆخێکی
تر په‌لده‌هاوێژێ
و په‌ره ده‌گرێ
بۆچی له پێناو
زمانی یه‌کگرتوو
(ستاندارد)ی
نه‌ته‌وه‌ییدا که‌ڵکی لێوه‌رنه‌گیرێ؟
هه‌ڵبه‌ت
مه‌به‌ستم
ئه‌و ڕێبازه‌یه
که له سه‌ره‌وه
به نێوی ڕێبازی
موکریان ئاماژه‌م
پێکردووه.
ئه‌وه‌یکه
کام دیالکێت
و له‌هجه،
به پێی چ هه‌لومه‌رجێکی
کۆمه‌ڵایه‌تی و
چ بارودۆخێکی
سیاسییه‌وه
ده‌کرێته
بنه‌ما و بناغه‌ی
زمانی یه‌کگرتوو
گرینگ نییه،
به‌ڵکه گرینگ
ئه‌وه‌یه
که له نێوان
زمانی بیسیار
و وێژیار(بیستن
و ئاخافتن)ی
تاک و به کۆمه‌ڵ
له لایه‌ک
و، زمانی نووسیار(زمانی
ڕه‌سمی و ستاندارد) له‌لایه‌كی
تره‌وه پێوه‌ندی دینامیك
و
مه‌نتیقی به‌رقه‌رار
بکرێ و که‌ڵکی
پێویست بۆ په‌ره‌پێدانی
زمانی یه‌کگرتووی
نه‌ته‌وه‌یی
وه‌ربگیرێ.
به‌کورتی،
منیش یه‌کێک
له‌و که‌سانه‌م
که بیروبۆچوونی
مامۆستایان
«هه‌ژار» و «هێمن»م
له‌و باره‌یه‌وه
قه‌بوڵه که
دیالێکتی موکریانی به‌تایبه‌ت
له باری کر
و داڕشتنی ڕسته‌وه
ده‌توانێ ببێته
بناغه‌یه‌کی
پته‌و له پێناو
په‌ره‌سه‌ندنی
زمانی
یه‌کگرتووی
کوردی.
لێره‌دا،
مادام ئه‌و
باسه‌م هورووژاندووه،
بۆ سه‌لماندنی
قسه‌که‌م له
هه‌ردوو مامۆستای
به‌رێز که
به‌شێکی زۆر
له نووسه‌رانی
هه‌موو پارچه‌کانی
کوردستان وه‌ک
ئایه‌توڵڵای
زمان به سه‌رچاوه
و مه‌رجه‌عیان
ده‌زانن، دوو
نموونه ده‌هێنمه‌وه.
مامۆستا
هه‌ژار که
خۆی یه‌کێک
له ئه‌ندامانی
کارای (کۆڕی
زانیاری کورد)
بووه، له
«چێشتی مجێو‌ر،
ل539)دا ده‌نووسێ:
«.. هه‌میشه من
شه‌ڕی ئه‌وانه‌م
ده‌کرد که
زمانی پاکی
کوردی تێک ده‌ده‌ن
و دانه به
دانه عه‌ره‌بی
وه‌رده‌گێڕن
و ئه‌ویش به
ئیشتیای نه‌زانی
خۆیان... گاڵته‌م پێده‌کردن.
له‌به‌ر ئه‌وه
زۆریان زۆر
ڕقیان له من
ده‌بۆوه. نه‌به‌زینم
له به‌رانبه‌ر
ئه‌و نه‌زانه
خۆ به زاناناسانه
سه‌ره‌نجام
کارێکی وای
کردبوو که
زۆریان بیر
له حاڵی خۆیان
و قسه‌ی من بکه‌نه‌وه
و ئه‌گه‌رچی
خراپه‌یان
ده‌گوتم، بێنه
سه‌ر قسه‌کانم.
پێم وایه له‌م
شه‌ڕ و هه‌رایانه‌دا
توانیم تا ئه‌ندازه‌یه‌کی
باش گه‌شه
به زمانه‌که
و نووسینی کوردی
بده‌م.»
مامۆستا
هێمنیش سه‌باره‌ت
به له‌هجه‌ی
موکریان، له
وتووێژێک(گزینگ
ژماره23، ل39)دا
ئاوا ده‌ڵێ:
«ئه‌گه‌ر
بۆخۆم موكریانی نه‌بام،
پێموابوو،
له‌هجه‌ی موکریان
باشترین له‌هجه‌یه
بۆ زمانی کوردی،
بۆ زمانی یه‌کگرتووی
کوردی. به‌ڵام
ده‌ترسێم ئه‌وه‌ی
به ته‌عسسوب
دابنێن، که
ئه‌من و ته‌عه‌سسوبیان
نه‌گوتووه.
مامۆستا جه‌میل
ڕۆژبه‌یانی
ده‌فه‌رموێ،
موکریان به
مانای «موغ ڕێیان»ه،
یانی ڕێگای
ئه‌و موغانه
بووه که له
هه‌ورامانه‌وه
هاتوون، یا
له جێگه‌ی
دیکه‌ڕا، به
دریاس| دریاز)
که کۆنه شاری
موکریانه،
به‌وێدا ڕابوردوون
و هه‌ریه‌ک
له‌وانه هێندێک
وشه‌ی کوردیان
به جێهێشتووه،
هێندێک ته‌عبیری
شێعریان به‌جێهێشتووه،
ئه‌وانه ئێستاش
له موکریان‌دا
حیفز کراون(پاراستروان).
ئه‌م له‌هجه
ده‌ڕوا تا ده‌گاته
نزیک سوله‌یمانی.
دیاره له‌هجه‌ی
سوله‌یمانی
ــ نه‌ک له‌هجه‌ی
دێهاته‌کانی
ــ فه‌رقی هه‌یه،
یانی له‌هجه‌یه‌کی
له‌هجه‌ی موکریانی
ناوه‌ڕاسته
له کوردستاندا.
به عه‌قیده‌ی
من چاکترین
له‌هجه‌یه
که ئێمه بیکه‌ینه
بناغه بۆ ئه‌وه‌ی
زمانی یه‌کگرتووی
کوردی لێ دروست
بکه‌ین.»
•
مه‌به‌ستت له قوتابخانه‌ی
موکریان چییه؟
تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی
ئه‌م قوتابخانه‌یه
چین؟
ــ ئه‌گه‌ر
سه‌رنجت دابێ
له گزینگی
ژماره 11(لاپه‌ڕه‌ی17-20)
دا به شێوه‌یه‌کی
زۆر کورت باسی
سێ ڕێبازی شێعری
کوردیم کردووه،
واته ڕێبازی
گۆرانی، ڕێبازی
سۆرانی(بابان)
و ڕێبازی بادینانی(بۆتان)..
من بۆخۆم نه‌زه‌رم
وایه که چه‌ند
که‌س له دانه‌ر
و پێکهێنه‌رانی
ڕێبازی سۆرانی
که سه‌ره‌تا
له سه‌رده‌می
بابانه‌کاندا
سه‌ری هه‌ڵدا
خه‌ڵکی ناوچه‌ی
موکریان بوون
که یه‌ک له‌وان
«عه‌لی به‌رده‌شانی»
بووه. جا ئه‌و
ڕێباز و قوتابخانه‌یه
که له سه‌ر
ده‌ستی که‌سێکی
وه‌ک حه‌زره‌تی
«نالی» به‌ره‌و
و په‌ره‌ی پێدرا،
زۆر دواتر له
لایه‌ن شاگردان
و ڕێڕه‌وانی
ئه‌و ڕێبازه،
وه‌ک «وه‌فایی»
و «ئه‌ده‌ب» و
به‌تایبه‌ت
«حه‌ریق»ه‌وه
له ناوچه‌ی
موکریان بڵاوبۆوه
که من به نێوی
ڕێباز یا قوتابخانه‌ی
موکریان نێودێرم
کردووه. ڕاسته
ئه‌و ڕێبازه
واته موکریان
سه‌رچاوه‌که‌ی
هه‌ر هه‌مان
ڕێبازی سۆرانی
یه، به‌ڵام
له زۆر لایه‌ن
و ڕه‌هه‌نده‌وه
به تایبه‌ت
له سه‌رده‌می
کۆماری کوردستان(1946)ه‌وه،
چ له باری داڕشتن
و چ له بواری
زمانه‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌سڵی
قوتابخانه‌که
جیاوازی هه‌یه
و، خیسله‌تێکی
سه‌ربه‌خۆ
و تایبه‌تمه‌ندییه‌کی
شاز وه‌رده‌گرێ. ئه‌گه‌ر
هه‌روا به
شێوه‌ی سه‌رپێیش
بێ، نێوی هێندێک
له شاعیر و
نووسه‌رانی
سه‌ر به‌م ڕێبازه
به نموونه
ده‌هێنینه‌وه،
که به گشتی
له چوارچێوه‌ی
ئه‌و ڕێبازه‌دا
جێ ده‌گرن،
وه‌ک: «شه‌وقی(قازی
زاده)»، «مه‌لا
مارفی کۆکه‌یی»،
«سه‌یفولقوزات»،
«خاڵه مین»،
«هه‌ژار»، «زه‌بیحی»،
«هێمن»، «قزڵجی»
و زۆر که‌سی
تر..
•
ئایا ئه‌و قوتابخانه‌یه
توانی بۆ ده‌ره‌وه‌ش
ته‌شه‌نه
بکات یان هه‌ر
له چوارچێوه‌ی
موکریان‌دا
مایه‌وه؟
ئه‌ی له ڕووی
زه‌مانییه‌وه
چی؟ ئایا به‌رده‌وام
بوو یان تایبه‌ت
بوو به زه‌مانێکی
دیاریکراو؟
ــ
دیاره به‌شێک
له وه‌ڵامی
ئه‌و پرسیاره،
هه‌م له توێی قسه‌کانی
خۆم و هه‌م مامۆستایان
هه‌ژار و هێمن،
له سه‌ره‌وه
جواب دراوه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت
ته‌شه‌نه‌کردن
بۆ ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی
موکریانه،
به‌ڵێ، ڕۆژ
له‌گه‌ل ڕۆژ
ئه‌و شێوازه
له ناو شاعیران
و نووسه‌ران
و چیرۆکنووسانی
کورد زیاتر
بره‌و په‌یدا
ده‌کا و شوێنی
شیاوی خۆی
ده‌کاته‌وه
. لێره‌دا پێویسته
من جه‌خت له
سه‌ر ئه‌وه
بکه‌مه‌وه،
بۆنموونه
فه‌رق و جیاوزای
بنه‌ڕه‌تی
له شێوه‌ی
نووسیندا ئه‌وه
نییه که من
بنووسم «ده‌ڕۆم،
گرینگ، به‌غدا،
دێم، تێیدا..»
و نووسه‌ری
شوێنێکی دیکه‌ی
کوردستان بنووسێ:
« ئه‌ڕۆم، گرنگ،
به‌غا، یه‌م،
تیا..»، به‌ڵکه
له شێوه‌ی
پێکهاته و
داڕشتنی ده‌سته‌واژه‌ی
په‌تی
و ڕسته‌ی پاراوی
کوردی یه.
•
چه‌نده له‌گه‌ڵ
ئه‌و بۆچوونه‌ی
مامۆستا هێمن
دای که نوێبوونی
شێعر ده‌به‌ستێته‌وه
به ناوه‌رۆکی
شێعره‌وه؟
ــ
هه‌روه‌ک ده‌زانین
و ته‌جروبه‌ش
نیشانی داوه،
شێعر دیارده‌یه‌کی
کڕک و نه‌گۆڕ
نییه و به
پێی زه‌وق و
هه‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تی
و به‌تایبه‌ت
کارتێکه‌ری
زمانه‌وه
هه‌میشه له
گۆڕاندایه
و، هه‌ر بۆیه‌شه
ناکرێ تاریف
و پێناسه‌یه‌کی
دیاریکراو
و یه‌کلایه‌نه‌ی
بۆ له به‌ر
چاو بگیرێ. من
ده‌وه‌دا هیچ
شکم نییه که
مه‌به‌ستی
مامۆستا هێمن
له ناوه‌رۆک
ئه‌و بیر و هه‌ست
و ده‌ربڕینه
خه‌یاڵاوییه‌یه
که توخم و ماکه
و پێکهاته‌ی
سه‌ره‌کی شێعره‌که
هه‌م له لایه‌نی
زه‌مان و هه‌م
له لایه‌نی
زمانه‌وه
پێکدێنێ. بۆ
ڕوونکردنه‌وه‌ی
ئه‌و ڕسته‌یه
پێویسته نموونه‌یه‌ک
بێنینه‌وه.
ئه‌گه‌ر شاعیرێک
له‌م چه‌رخ
و چاخه‌ی ئێستادا
که ده‌ورانی
ئینفۆرماتیک و ئه‌لیکترۆنیک
و ئینتێرنێته،
بیهه‌وێ زولف
و که‌زیه‌ی
دڵداره‌که‌ی
به که‌مه‌ند،
یان وه‌ک شاعیرێکی
کلاسیکی خۆمان
به نێردیوان
(په‌یژه)ی بچوێنێ
و، له ئامراز
و که‌ره‌سه‌ی
ده‌ورانی کۆن
که سه‌دان
و هه‌زاران
جار دووپاته‌کراونه‌ته‌وه،
که‌ڵک وه‌ربگرێ،
ده‌وه‌دا شک
نییه که ئه‌و
گوتراو و ده‌ربڕینه
له هه‌ر قاڵب
و فۆڕمێکدا
بێ، نه‌ته‌نیا
که‌س پێی خۆش
نابێ و چێژی
لێوه‌رناگرێ
به‌ڵکه ده‌بێته
جێگه‌ی پێکه‌نین
و سه‌رسووڕمانیش.
له شێعردا، ئه‌وه کۆمه‌ڵێک
ماکه و توخمی
به‌یه‌که‌وه
به‌ستراون(وه‌ک:
بیر‌و ئه‌ندێشه،
هه‌ست و خه‌یاڵ،
ریتم و مۆسیقا،
زمان و ده‌ربڕین..) که
کر و ساختومانی
شێعره‌که
پێکدێنن و،
بواڵه‌ت و کاکڵ
و ناوه‌رۆکیش
خۆی وه‌ک ماکه‌یه‌کی
گرینگ ده‌توانێ
ڕواڵه‌ت و شکڵ
و فۆڕمێکی جوان
بۆ خۆی ببینێته‌وه.
جا بۆیه به
قه‌ولی مامۆستا
هێمن که شکڵ
و ناوه‌رۆک
له شێعردا
ته‌واوکه‌ری
یه‌کترن، ئه‌گه‌ر
هه‌ر بایه‌خ
به شکڵ بدرێ
و لایه‌نی ناوه‌رۆک و ورده‌کاری
مانا فه‌رامۆش
بکرێ، ئه‌وا
ئه‌و شێعره
وه‌ک بڵقی سه‌ر
ئاوی لێدێ و
زۆر زوو مفح
ده‌بێته‌وه.
لێره‌دا
بۆ ئه‌وه‌ی
مه‌به‌ستی
ئه‌و بڕگه‌یه‌ی
سه‌ره‌وه‌م
بده‌مه‌ده‌ست،
تاکه شێعرێک
له حه‌زه‌ره‌تی
«نالی» به نموونه
دێنمه‌وه
که ماکه سه‌ره‌کییه‌کانی
شێعریی، به
چ شێوه‌یه‌کی
جوان و شاعیرانه،
له بواڵه‌ت
و ڕواڵه‌تێکی
گونجاو‌دا ئاوێته‌کردووه:
ده‌ورانی
یه وه‌ک هێڵه‌گی
سه‌ودا سه‌ری
گێژم
بۆیه
به ده‌قیقی
مه‌سه‌له
هــــــــه‌رچی
ده‌بێژم
به
کورتی، نه
نووسینی شێعر
به شێوازی
عه‌رووزی (کێش
و قافیه) ده‌توانێ
سه‌لمێنه‌ری
کۆنی و لایه‌نی
ناشێعربوونی
گوتراو و ده‌ربڕاوه
زه‌ینییه‌کان
بێ و، نه ڕیزکردنی
هێندێک وشه‌ش
به شێوه‌ی
قاڵبی نوێ،
نیشانده‌ری
شێعربوونی
نووسراو و ده‌ربڕینه
خه‌یاڵییه‌کانن.
خه‌یاڵی
ناسک و به‌زه‌ینی
که‌س نه‌گه‌یشتوو،
ده‌ربڕینی
تازه و له
زمان خۆشهاتوو،
مانای پاراو
و پێگه‌یشتوو،
به هه‌ر شێوازێک
بگوترێ و له
هه‌ر شکڵ و ڕواڵه‌تێکدا
بگونجێندرێ
جوان و په‌سنده.
• ئه‌ی بۆ خۆت
له شێعردا ڕه‌چاوی
چی ده‌که‌یت؟
ــ
ئه‌وه‌ی ڕاستی
بێ، من له شێعردا
خۆم به هیچ
شێوازێکی دیاریكراو و
ده‌ربه‌ست
نابه‌ستمه‌وه،
دیاره ده‌بێ
ددان به‌و ڕاستییه
دابێنم که
من زیاتر لایه‌نگری
ئه‌و شێوازه‌م
که له کوردی‌دا
به هه‌ڵه
زاروێژی«کلاسیک»ی
بۆ به‌کاردێنن،
واته ئه‌و
شێوازه‌ی که
تێیدا کێش و
قافیه له‌به‌رچاو
ده‌گیرێ. به‌ڵام
نابێ ئه‌وه‌ش
بشارمه‌وه
که به‌شێکی
زۆر له‌و کۆمه‌ڵه
شێعرانه‌ی
که به‌م شێوازه
ده‌نووسرێن
ناتوانم به
شێعریان دابنێم.
چونکه ده‌به‌رگر
و ده‌رخه‌ر
و ده‌ربڕی هیچ
چه‌شنه بیر
و ته‌عبیر و
ده‌ربڕینێکی
تازه نین. پێچه‌وانه‌که‌شی
هه‌ر دروسته
و، به‌شێکی
هه‌ره زۆری
ئه‌و جۆره
شێعرانه‌ی
که به زاروێژی
ئه‌مڕۆیی مۆدێرن(نوێ،
حوڕ، ئازاد،
سپی..)، یان
پۆستمۆدێرنیان
پێ ده‌گوترێ،
ناچنه ناو
خانووی خنجیلانه‌ی
شێعره‌وه.
به
عه‌قیده‌ی
من پێوانه
بۆ شێعری چاک
که نه‌بێته
بڵقی سه‌ر ئاو
ئه‌وه‌یه
که شاعیر به
گوێره‌ی هه‌ر
شێوازێک، بتوانێ
پێوه‌ندییه‌کی
مانایی و مۆسیقایی
له نێوان کۆڵه‌که
و پێکهاته‌کانی
شێعر واته
بیر‌و خه‌یاڵ،
ئیماژ و وێنه،
ڕیتم و ئاهه‌نگ،
زمان و ده‌ربڕین
به‌دیبێنێ
و، ڕاگه‌یێنه‌ری
په‌یامێکی
عیشقی ــ مرۆیی
یان کۆمه‌ڵایه‌تی
ــ فه‌رهه‌نگی
بێ.
• هه‌روه‌ک
ده‌زانین به
شێوه‌یه‌کی
ڕێکوپێک، 40 ژماره‌ی
گۆڤاری گزینگ
چاپ و بڵاوکرایه‌وه،
چۆن ده‌ستت
پێ‌کرد و بۆ ڕاوه‌ستا؟
ــ ئه‌وه‌ی
ڕاستی بێ من
هه‌ر زۆر له
کۆنه‌وه،
فکر و سه‌ودای
ئه‌وه‌م له
سه‌ردا بوو
که گۆڤارێکی
فه‌رهه‌نگی
ــ ئه‌ده‌بی به زمانی
کوردی ده‌ربکه‌م.
کاتێک له ساڵی
1989 وه‌ک پانابه‌ر
هاتمه وڵاتی
سوێد و تێیدا
ئاقارم گرت،
دوای چه‌ند
ساڵێک، واته
دوای ئاشنا
بوون به کامپیۆتێر
و خۆڕاهێنان
و تاقیکاریی
ڕۆژنامه‌وانی
له ساڵی 1993 دا
به شێوه‌ی
تاکه‌که‌سی
قۆڵم لێ هه‌ڵماڵی
و له سه‌ر ئه‌رک
و گیرفانی خۆم
یه‌که‌م ژماره‌ی
ئه‌و گۆڤاره‌م
له پاییزی
ئه‌وساڵه‌دا
ده‌رکرد که
تاساڵی 2003 درێژه‌ی
کێشا و سه‌رجه‌م
40 ژماره‌ی لێ
ده‌رچوو.
شیاوی
گوتنه، ته‌واوی
کاره‌کانی
ئه‌و گۆڤاره‌م
بۆخۆم ڕاده‌په‌ڕاند،
هه‌ر له تایپکردنه‌وه
ڕا بیگره تا
ده‌گاته ئێدیتکردن
و پۆستکردن.
زۆر جار 16 تا
18 سه‌عات به‌تایبه‌ت
ئه‌و کاتانه‌ی
که گۆڤاره‌که
ئاماده‌ی چاپ
ده‌کرا، به
تایپ و ئێدیت
و ڕازاندنه‌وه‌وه
خه‌ریک ده‌بووم.
پێویسته ئه‌وه‌ش
بڵێم که گۆڤاری
گزینگ ته‌نیا
له ژماه 16 تا
ژماره 22 خاوه‌نی
ده‌سته‌ی نووسه‌ران
بوو که ئه‌ویش
به‌داخه‌وه
به هۆی هه‌ڵکه‌وتی
جۆغرافیایی
و لێکدووربوون
که هه‌رکام
له ئه‌ندامانی
ده‌سته‌ی نووسه‌رانی
له وڵات یان
شارێکی جیاوازدا
ده‌ژیان،
ته‌جروبه‌یه‌کی
سه‌رکه‌وتوو
نه‌بوو، هه‌ر
بۆیه‌ش له
ژماره 22 به
دواوه تا ئه‌م
ساڵه‌ی گۆڤاره‌که
ڕاوه‌ستا خۆم
به ته‌نیا
مامه‌وه و
کاره‌کانیم
به‌ڕێوه‌برد.
هه‌ڵبه‌ت
لێره‌دا پێویسته
ئاماژه به
شتێک بکه‌م
که له بواری
مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ریی
کوردییه‌وه
زۆر زۆر گرینگ
و شیاوی سه‌رنجه.
وابزانم جگه
له وتووێژێکی
ته‌له‌ڤیزیۆنی
که ڕۆژی 1ی نۆڤامبری
2004 له ڕێگه‌ی
کاناڵی (Roj tv)
ڕۆژتێڤییه‌وه
سه‌باره‌ت
به ڕاوه‌ستانی
گۆڤاری «گزینگ»
له‌گه‌ڵ من
کرا، جه‌نابت
یه‌که‌م که‌سی
که سه‌باره‌ت
به‌م مه‌سه‌له‌یه
پرسیارم لێده‌که‌ی
و وه‌ک ڕۆژنامه‌وانێک
بۆت گرینگه
بزانی که ئه‌و
گۆڤاره بۆچی
ڕاوه‌ستا و
نه‌یتوانی
درێژه به
چالاکی خۆی
بدا. دیاره
من ئه‌و شته
ته‌نیا بۆ مێژوو
ده‌ڵێم و نامه‌وێ
شووتی گه‌وره‌ی
شاماتی بۆ نێوده‌رکردن
و خۆڕانان وه
بن هه‌نگڵی
خۆم بده‌م.
به‌ڵێ..
هه‌روه‌ک خۆشت
ده‌زانی زۆرکه‌س
و گروپ و لایه‌نی
ئاکادێمیک
له سه‌ر فڵان
ڕۆژنامه یان
گۆڤار که کاتی
خۆی ته‌نیا
یه‌ک یا دوو
ژماره‌ی لێده‌رچووه
ئێستاش توێژینه‌وه
و لێکۆڕینه‌وه
ئه‌نجام ده‌ده‌ن؛
تۆ ته‌ماشا،
من به هه‌ڵکه‌وت
و لاپره‌سه‌نی
ــ ئه‌ویش
به بانگهێشتی
«عه‌لی قازی
(کوڕی ڕه‌ش)» کوڕی
یه‌که‌م سه‌رۆک
کۆماری کوردستان
که ئیجازه‌ی
بانگهێشتی
چه‌ند که‌سیان
پێدابوو، له
(ڕێوڕه‌سمی
تایبه‌ت به
یادی شه‌هید
کردنی پێشه‌وا
قازی محه‌مه‌د)
له ڕۆژی 31-03-2005
له شاری سلێمانی
به‌شداریم
کرد كه «یه‌کێتی
نیشتمانی کوردستان» ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌ی
به‌ڕێوه‌ی
ده‌برد. سه‌رنج
بده، زۆر سه‌یره، هیچ
ڕۆژنامه و
گۆڤار و ڕادیۆ
و ته‌له‌ڤیزیۆنێک
(کوردسات، خاک..)
نه‌هات بپرسێ:
ئه‌رێ کاکه
پاشه‌ڵه‌ت
چه‌ند جه‌واڵ
کا ده‌با؟! ئه‌رێ
وه‌ره بزانین
تۆیه‌ک که
به تاقی ته‌نیا
و به ئه‌رک
و گیرفانی خۆت،
«گزینگ»ت تا 40
ژماره هێنا،
چۆن بوو ڕاوه‌ستا
و له چالاكی
كه‌وت؟! دیاره
ئه‌و ورده
گله‌ییانه‌م
هه‌ر ئه‌و کات
له هۆتێل سلێمانی
پالاس به کاک
«شیرکۆ مه‌نگوڕی»
جێگری سه‌رنووسه‌ری
ڕۆژنامه‌ی
(کوردستانی
نوێ) ڕاگه‌یاند.
هه‌ڵبه‌ت
چه‌ند ڕۆژ به‌ر
له گه‌ڕانه‌وه
بۆم ده‌رکه‌وت
که ته‌واوی
ئه‌و به‌زمه
له ژێر سه‌ری
مامۆستایه‌كی
خۆش
خه‌توخاڵی
خۆماڵیی و قسه‌بێژێکی
ڕوڕوهه‌ڵماڵاوی
جێگه و ڕێگه‌پێدراوی
ناو یه‌کێتی
نیشتمانییه‌وه
بوو که کاتی
خۆی نووسه‌رێک
له گۆڤاری
«گزینگ»دا، گوایه
ڕه‌خنه‌ی له
یه‌کێتی نیشتمانی
گرتووه و پێی
گوتووه «پشتی
چاوت برۆیه»!
هه‌روه‌ک
له شوێنی دیکه‌شدا
گوتوومه،
ئێستا ئه‌گه‌ر
بمه‌وێ وه‌ڵامی
هۆی ڕاوه‌ستانی
گۆڤاری «گزینگ»
بده‌مه‌وه،
هۆیه‌کانی
ڕاوه‌ستان
زۆرن به‌ڵام
ده‌کرێ وه‌ک
ڕوانگه‌یه‌کی
گشتی له‌م خاڵانه‌ی
خواره‌وه‌دا
چڕبکرێنه‌وه:
ــ
بێژگه له
هێندێك چه‌ت
و ئاسته‌نگی
شه‌خسی، له
بواری ئابووریشه‌وه
ئه‌و توانایه
نه‌مابوو.
ــ به‌رزبوونه‌وه‌ی
له ڕاده‌به‌ده‌ری
نرخ و هه‌قده‌ستی
چاپ، پۆست،
كه‌لوپه‌ل
و ئامرازی پێویست..
ــ زۆربوونی
ڕۆژنامه و
گۆڤاری جۆراوجۆر
له چاو ساڵانی
پێشوو، چ له
باشووری كوردستان
و، چ له ڕۆژهه‌ڵات
و باكووری كوردستان.
ــ داشكانه‌وه‌ی
ژماره‌ی نووسه‌ران
به سه‌ر ژماره‌ی
ڕۆژنامه و
گۆڤاره‌كانی
ناوه‌وه‌ی
كوردستان.
ــ تیراژی زۆرتری
ڕۆژنامه و
گۆڤاره‌كانی
ناوه‌وه و
ڕاكێشانی زیاتری
نووسه‌ران
كه پێیانخۆشه
به‌رهه‌مه‌كانیان
به تیراژێكی
زۆرتر و ڕواڵه‌تێكی
جوانتر بڵاوبكرێته‌وه.
ــ ڕووهێنانی
ڕۆژ له‌گه‌ڵ
ڕۆژی نووسه‌ران
بۆ دیارده‌ی
ئینترنێت و
بڵاوكردنه‌وه‌ی
ڕۆژانه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان
و زۆربوونی
ڕۆژنامه‌ی
ئه‌لیكترۆنیی.
ــ قه‌تیس مانه‌وه‌ی
گۆڤاره‌كانی
ده‌ره‌وه
له بازنه‌یه‌كی
ته‌سك و ته‌نگه‌به‌ردا
و، بێبه‌ریبوون
له ناردنه‌وه
و گه‌یاندن
به خه‌ڵكی
ناوه‌وه.. له
بیرمان نه‌چێ
ته‌واوی ئه‌و
ئاپۆڕه‌یه‌ی
كه له ده‌ره‌وه‌ی
كوردستان ده‌ژین
مه‌رج نییه
هه‌مووی ئه‌هلی
كتێب و خوێندنه‌وه
بن، ئه‌وه
بێجگه له
ڕێژه‌ی ئاپۆڕه‌ی
ناوه‌وه كه
زۆر گرینگ و
به‌رچاوه.
ــ هیچ حیزب
و ڕێكخراوه‌یه‌ك،
نه‌ته‌نیا
پشتی گۆڤاری
«گزینگ»
یان نه‌گرت،
به‌ڵكه جارجار
دژایه‌تیشیان
ده‌كرد.
ــ به كورتی،
سه‌ره‌ڕای
ته‌واوی ئه‌و
خاڵانه‌ی له
سه‌ره‌وه
ده‌ستنیشان
كران، ئه‌گه‌ر
گۆڤاری «گزینگ»
درێژه‌ی كێشابا،
ئه‌و نێوه‌رۆك
و بواڵه‌ته‌ی
جارانی نه‌ده‌ما
و، دیاره خه‌رج
و زه‌حمه‌ت
و كوێره‌وه‌رییه‌كه‌شی
زیادی! له
پێوه‌ندی ده‌گه‌ڵ
ڕاوه‌ستانی
«گزینگ»دا نوکته‌یه‌کم
وه‌بیر هاته‌وه
که بیستنی
ناخۆش نییه.
زۆر جار به
هاورێیه‌کانم
ده‌گوت هه‌رکات
گۆڤاره وه‌رزییه‌کان
له وه‌ختی
ده‌رچوونی
خۆیاندا دواکه‌وتوون
و دوو ژماره‌یا
ن له یه‌ک به‌رگدا
چاپ کرا، ئه‌وه
نیشانه‌ی ڕاوه‌ستانی
گۆڤاره‌که‌یه.
ئه‌زقه‌زای
ڕۆژگار «گزینگ»
که تا ژماره
38 به شێوه‌ی
ڕێک و پێک و له کاتی
دیاریکراوی
خۆیدا ده‌رده‌چوو، له‌پڕ له
ژماره 39-40 تووشی
ئه‌و به‌ڵایه
هات و به‌داخه‌وه
بۆ هه‌میشه
ڕاوه‌ستا.
• ئایا
گزینگ بابه‌تی
سیاسیشی بڵاو
ده‌کرده‌وه
یان گۆڤارێکی
ته‌نها فه‌رهه‌نگی
ــ ئه‌ده‌بی
بوو؟
ــ نه‌خێر،
بابه‌ته‌کانی
ئه‌و گۆڤاره
زیاتر بابه‌تی
مێژوویی و کولتووری
و ئه‌ده‌بی
و ڕه‌خنه‌یی
بوون. دیاره
به ڕاده‌یه‌کی
که‌م له چاو
ئه‌و بابه‌تانه‌وه،
جاروبار به‌تایبه‌ت
له سه‌روتاره‌کاندا
لێکدانه‌وه
و شیکردنه‌وه‌ی
سیاسیش بڵاو
ده‌کرانه‌وه
که ده خزمه‌ت
ڕێبازی گشتی
گۆڤاره‌که، یان ده
چوارچێوه‌ی
به‌رژه‌وه‌ندی
مه‌سه‌له‌ی
نه‌ته‌وه‌یی
کورددا بوون.
بۆ ئاگاداری
خۆت و خوێنه‌ره‌وان،
ئه‌م ڕا و بۆچوونه،
له یه‌که‌م
سه‌روتاری
یه‌که‌م ژماره‌ی
گزینگ(لاپه‌ڕه‌ی5)دا
به‌م جۆره
ده‌سنیشان
کرابوو: «هه‌روه‌ک
ئاشکرایه
ئه‌و گۆڤاره
خاوه‌نی ڕێبازێکی
سه‌ربه‌خۆیه،
هه رچه‌شنه
بیروبۆچوون
و نووسراوه‌یه‌ک
وه‌خۆ ده‌گرێ
که له مافی
مرۆڤ به‌تێکڕایی
و له به‌رژه‌وه‌ندی
گه‌لی کورد
به‌تایبه‌تی
داکۆکی بکات.
به‌ڵام خۆ له
باسی زه‌قی
سیاسی و وتاری
چاوبه‌مۆله‌ق
وه‌ستاوی یه‌کلاخوازی
ده‌بوێرێ. له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا
به‌ربه‌ره‌کانی
و دمه‌لاسکه‌ی
هیچ حیزب و ڕێکخراوێکی
سیاسی ناکا
که بۆ مافی
ڕه‌وای گه‌لی
کورد له گۆڕه‌پانی
خه‌باتدا تێده‌کۆشێ.
به کورتی گۆڤاری
گزینگ ده‌بێ
سه‌نگه‌ری
پێکانی بیروبۆچوونی
ئینساننه‌وازانه
بێ و سه‌کۆی
وه‌رگرتنی
ئه‌زموونی
پێشکه‌وتنخوازانه..».
وابزانم له
یه‌ک دوو نموونه‌ی
گچکه نه‌بێ
که نه‌ده‌بوو
بڵاوببنه‌وه،
به‌گشتی ئه‌و
ڕێبازه تا
ئاخرین ژماره
هه‌ر له سه‌ر
هێڵی خۆی ما
و ئه‌و پرێنسیپه
هه‌روا له‌به‌ر
چاو گیرا.
•
پێگه‌ی گۆڤاری
گزینگ له ڕه‌وتی
رۆژنامه‌گه‌ری
کوردیی به‌تایبه‌ت
له‌تاراوگه‌دا
چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
ــ
ئه‌گه‌ر من
بێم و له زمان
خۆمه‌وه به
به‌ژن و باڵای
گزینگ هه‌ڵبڵێم
له‌راستیدا
ماناکه‌ی هه‌روا
ده‌بێ که من
په‌سنی خۆم
داوه، بۆیه له‌و
باره‌یه‌وه
ده‌بێ خه‌ڵک
و خوێنه‌ره‌وان
و هه‌روه‌ها
مێژوو قه‌زاوه‌ت
و داوه‌ری بکه‌ن.
ئه‌وه‌ی
ڕاستی بێ، گۆڤاری
گزینگ که له
نێوان ساڵانی
1993 تا 2003 ه‌وه ده‌رده‌چوو،
جگه له خزمه‌تی
فه‌رهه‌نگی
و ئه‌ده‌بی
و کوردی نووسین،
توانی هێندێک
بۆشایی ئه‌و
ده‌ورانه
لانیکه‌م له‌بواری
زانیاریدان
و ڕوونکردنه‌وه‌ی
چۆنیه‌تی پرۆسه‌ی
نه‌ته‌وه
ــ ده‌وڵه‌ت
که ئێمه‌ی
کوردی ده‌گرته‌وه
و ده‌گرێته‌وه،
پڕ بکاته‌وه.
یه‌کێک
له شانازییه‌کانی
گۆڤاری گزینگ
له ڕه‌وتی
ڕۆژنامه‌گه‌ریی
کوردی‌دا ئه‌وه
بووه و ئه‌وه‌یه
که ئێستاش
به‌شێکی زۆر
له نووسراوه
و وتاره‌کانی
وه‌ک ژێده‌ر
و سه‌رچاوه
که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیرێ.
هه‌ر بۆیه‌شه
دوای چه‌ند
ساڵان که له
وه‌ستانی چالاکی
ئه‌و گۆڤاره
تێده‌په‌رێ،
هه‌ن که‌سانێک
که به ته‌له‌فۆن
و نامه هانم
ده‌ده‌ن که
سه‌رله‌نوێ
بۆ وه‌ڕێخستنه‌وه‌ی
گۆڤاری گزینگ
ده‌ست به کارببمه‌وه.
یه‌کێک له‌و
که‌سانه‌ی
پێم خۆشه ئاماژه‌ی
پێبکه‌م مامۆستای
خۆشه‌ویست
و به‌ڕێزم کاک
«محه‌مه‌دی
مه‌لا که‌ریم»ه،
که له نامه‌یه‌کیدا
به ڕێکه‌وتی
29-08-2005 بۆی نووسیبووم:
«...
زۆر خه‌فه‌تی
ناچاربوونت
بۆ داخستنی
ئه‌و گۆڤاره
ئه‌خۆم که
جیگایه‌کی
زۆر دیار و شایانی
له جیهانی
ڕۆژنامه‌نووسیی
کوردی‌دا بۆ
خۆی گرتبوو.
هیوام وایه
له زووترین
کاتدا بتوانی
ڕێگایه‌ک بدۆزیته‌وه
بۆ ده‌ستکردنه‌وه
به ده‌رکردنی..».
• وه‌ک که‌سێک
که له‌بواری
رۆژنامه‌گه‌ری
ئه‌لیکترۆنی
کار ده‌که‌یت،
زمانی سایته‌کان
چۆن ده‌بینیت
و پێت وایه
چ کاریگه‌رییه‌کی
نیگه‌تیڤ ده‌که‌نه
سه‌ر باکگراوندی
رۆشنبیری کوردی؟
ــ بۆ هه‌ر
دیارده‌یه‌کی
تازه‌ی تکینکی،
ئه‌ویش به‌تایبه‌ت
مه‌سه‌له‌ی
ئینترنێت و
ڕۆژنامه‌ی
ئه‌لیکترۆنی
که تیکنیکێکی
ته‌واو تازه‌یه،
ماویه‌کی دیاریکراوی
زه‌مانی پێویسته
تا خه‌ڵک خۆی
له‌گه‌ڵ بگونجێنن،
یان به واتایه‌کی
تر، کات و ده‌رفه‌تێکی
دیاریکراوی
گه‌ره‌که
تا خه‌ڵک بتوانن
به شێوه‌یه‌کی
دروست و مه‌نتیقی
که‌ڵکی لێوه‌ربگرن.
دیاره لێره‌دا
من ته‌نیا به
شێوه‌یه‌کی
زۆر کورت له
سه‌ر لایه‌نی
زمانیی مالپه‌ڕ
و ڕۆژنامه
ئه‌لیکترۆنییه
کوردییه‌کان
قسه ده‌که‌م
که وه‌ک ئامرازی
ڕاگه‌یاندن
و که‌ره‌سه‌ی
زانیاریدان،
له ڕێی ڕایه‌ڵه‌ی
ئینترنێته‌وه،
به‌رده‌نگ
و خوێنه‌ره‌وانێکی
هه‌راو و یه‌کترنه‌ناس
ده‌کاری دێنن
و، به شێوه‌یه‌کی
خێرا و ڕاسته‌وخۆ
جۆره‌ها پێوه‌ندی
به‌یه‌که‌وه
به‌رقه‌رار
ده‌که‌ن. هه‌رچه‌ند
وێژیاگی ئامرازی
ڕاگه‌یاندن
و زانیاریدان
به‌تایبه‌ت
ژۆرنالسمی
ئینترنێتییی
و ڕۆژنامه‌ی
ئه‌لیکترۆنی
لاینکه‌م بۆ
کۆمه‌ڵگه‌ی
کورده‌واری
پرۆسه‌یه‌کی
زۆر نوێ و تازه‌ڕێکه‌وتووه،
به‌ڵام هه‌رچۆنێک
بێ، ناکرێ خۆ
له‌و دیارده
گلۆباڵ(جیهانی)یه
ببوێرین که
به شێوه‌یه‌ک
له شێوه‌کان،
کۆمه‌ڵگه‌ی
کوردیش ده‌گرێته‌وه
و ده‌یخاته
ژێر ڕکێف و ته‌ئسیری
خۆیه‌وه.
جا ئه‌گه‌ر
هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه
سه‌یری شێوه‌ی
ده‌کارهێنان
و که‌ڵک لێوه‌رگرتنی
ئه‌و دیارده
نوێیه بکه‌ین
ده‌بینین که
هه‌م لایه‌نی
پۆزێتیڤ و باش
و بایه‌خداری
هه‌یه و هه‌م
لایه‌نی نێگێتیڤ
و خراپ و ناله‌بار؛
به‌ڵام من خۆم
نه‌زه‌رم وایه
بۆ نموونه
ئه‌گه‌ر شێوه
و ته‌رزی ده‌کارهێننای
زمانی کوردی
له سایت و ماڵپه‌ڕ
و ڕۆژنامه
ئه‌لیکترۆنییه‌کان
لایه‌نی نێگه‌تیڤی
هه‌بێ، ئه‌وا
له درێژخایه‌ندا
له گه‌لێک
هه‌ل و بواری
دیکه‌وه بۆ
ئێمه‌ێ کورد
که ناچارین
ڕه‌گه‌ڵ ئه‌و
شه‌پۆله جیهانییه
بکه‌وین لایه‌نی
پۆزێتیڤ و بایه‌خداری
زۆر زیاتر ده‌بێ.
من ته‌واو له‌گه‌ڵ
ئه‌و بۆچوونه‌ی
تۆ دام که زمانی
کوردی له سایت
و ماڵپه‌ڕ و
ڕۆژنامه ئه‌لیکترۆنییه‌کان
(ئه‌و ڕۆژنامه
چاپییانه‌ی
ده‌خرێنه
سه‌ر ڕایه‌ڵه‌ی
ئینترنێت ئاوارته‌ن)
ده‌کارده‌کرێ
و ده‌نووسرێ،
هێشتا زمانێکی
پوخت و پاراو
و گونجاو و یه‌کگرتوو
نییه. هه‌ڵبه‌ت
ئه‌وه‌ش بۆ
ئه‌و ماوه
که‌مه‌ی که
له سه‌ره‌وه
ئاماژه‌م پێ‌کرد،
زۆر سه‌یروسه‌مه‌ره
و نائاسایی
نییه.
چونکه هه‌ر
وڵاتێک که
پاشکۆی کۆمه‌ڵگا
داهێنه‌ر و
پێشکه‌وتووه‌کان بێ و خۆی
له سه‌ر بناخه‌یه‌کی
قانوونمه‌ند
و به شێوه‌ی
شێنه‌یی په‌ره‌ی
نه‌گرتبێ،
شکت نه‌مێنێ
که ئه‌گه‌ر
بیهه‌وێ دیارده‌یه‌کی
جیهانی بخوازێته‌وه
و بیگوازێته‌وه
ناو کۆمه‌ڵگه
دواکه‌وتووه‌که‌ی
خۆی، بێ و نه‌بێ
تووشی هه‌ڵه
و ئاسته‌نگیی
ده‌کارهێنان
ده‌بێ؛ به‌تایبه‌ت
ئه‌و وڵاته
یان ئه‌و کۆمه‌ڵگایه
که به شێوه‌ی
دیکتاتۆری
و سه‌ره‌ڕۆیی
به‌ڕێوه‌بچێ.
جا ئه‌گه‌ر
به شێوه‌ی
کۆنکرێت بمه‌وێ
وه‌ڵامی ئه‌و
پرسیاره‌ی
جه‌نابت بده‌مه‌وه،
زۆربه‌ی ئه‌و
کۆمه‌ڵه تێکۆشه‌ر
و ڕۆشنبیرانه‌ی
که به هۆی
مه‌سه‌له‌ی
نه‌ته‌وه‌یی
و سیاسی و، نه‌بوونی
دیمۆکراسی
و پێشێل‌بوونی
مافی مرۆف له نیشتمان
و زێدی خۆیان
په‌ره‌وازه
بوون و به ناچاری
له تاراوگه
گیرساونه‌ته‌وه،
ده‌یانه‌وێ
له ته‌واوی
ئه‌و بوار و
هه‌ل و ده‌رفه‌ته
زێڕینه‌ی که
له وڵاتی دووهه‌م
یان وڵاتی ئاقارلێگرتوو
ــ بابڵێین
زیاتر ڕۆژئاوایی،
بۆیان هه‌ڵده‌که‌وێ
که‌ڵکی پێوستی
خه‌بات و به‌ربه‌ره‌کانی له دژی
نیزامه دیکتاتۆری
و تۆتالیتێره‌کان
وه‌ربگرن که
دیارده‌ی ئینترنێت
و ڕۆژنامه
ئه‌لیکترۆنییه‌کان
یه‌ک له‌و دیاردانه‌ن
که تێکۆشه‌ران
و ڕۆشنبیران
و نووسه‌رانی
حیزبی و ناحیزبی،
چ به شێوه‌ی
کۆ و تێکڕایی
و چ به شێوه‌ی
تاک و یه‌کلایی
له پێناو ئامانجه
دیاریکراوه‌کان
ڕووی تێده‌که‌ن.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا
گرینگه و نابێ
چاۆپۆشی لێ
بکرێ و، وابزانم
جه‌نابیشت
هه‌ر مه‌به‌ستت
ئه‌وه‌بوو،
لایه‌ن و چۆنیه‌تی
ده‌کارهێنانی
زمانی کوردی
یه. به‌داخه‌وه
ده‌بێ بڵێم
که زۆربه‌ی
به‌ڕێوه‌به‌رانی
سایت و ماڵپه‌ڕ
و وێبلاگه
کوردییه‌کان،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا
که باری زانیاریی
و ڕۆشنبیریی
ئینترنێتییان
له ڕاده‌یه‌کی
به‌رز دایه،
به‌ڵام به
داخه‌وه چونکه
خۆیان زمانی
کوردی به باشی
نازانن، تا
ئێستا نه‌ته‌نیا
نه‌یانتوانیوه
زمانێکی پوخت
و پاراو که
ده‌گه‌ڵ ئه‌و
دیارده نوێێه
یه‌کبگرێته‌وه
ڕه‌چاو بکه‌ن؛
به‌ڵکه له
به‌ستێنی ژۆرنالیسمی
ئینترنێتییدا
زمانێکی سه‌قه‌ت
و ناقۆڵا و قورس
ده‌کاردێنن.
به‌کورتی من
له سه‌ر ئه‌و
باوه‌ڕه‌م
که له پرۆسه‌ی
کار و تێکۆشان
و به‌رده‌وامیدا،
ئه‌و که‌موکورییه
چاره‌سه‌ر
ده‌کرێ و، ئێمه‌ش
ده‌توانین
ڕێگای ڕاست
و دروستی خۆمان
بدۆزینه‌وه.
•
جه‌نابتان
له‌چه‌ندین
بواری جۆراوجۆری
ئه‌ده‌بیدا
کار ده‌که‌ن
(شێعر ــ وه‌رگێڕان
ــ نوسین)، ئایا
ته‌نها به‌بوارێکه‌وه
خه‌ریک بوایه‌ی،
ده‌ستکه‌وتێکی
باشتری نه‌ده‌بوو؟
ــ له
سه‌رێکه‌وه
هه‌ق به جه‌نابته
که مرۆڤ ئه‌گه‌ر
هه‌ر له بوارێکی
دیاریکراوی
ئه‌ده‌بی و
هونه‌ریدا
هه‌وڵ بدات،
ڕه‌نگه سه‌رنجڕاکێشتر
و سه‌رکه‌وتووتر
بێ. به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا
ئه‌و بوارانه‌ی
که نێوت هێنان
ــ ئیجازه‌م
بده چالاکیی
ڕۆژنامه‌وانیشی
بخه‌مه سه‌ر، هه‌موویان
پێوه‌ندی و
تێکه‌ڵاوییان
به‌یه‌که‌وه
هه‌یه. شتێکی
ئاشکرایه
که‌سێک که
نووسه‌ر بێ،
بێگومان له‌گه‌ڵ
بواری ڕوژنامه‌نووسیی
و ڕۆژنامه‌گه‌رییش
سه‌روکاری
ده‌بێ؛ هه‌ر
به‌و پێیه‌ش
که‌سێک که
شاعیر بێ، ئه‌ویش
جارجار خۆی
له کاروباری
ته‌رجومه
و وه‌رگێڕانه‌وه‌ی
شێعر وه‌رده‌دا.
نموونه‌شمان
بۆ ئه‌و دیارده‌یه
زۆره، چ له
کۆمه‌ڵگه‌ی
کورده‌واریدا
وه‌ک: مامۆستا
هێمن و،
چ له ده‌ره‌وه
و له ڕاده‌ی
جیهانیدا وه‌ک
ئۆکتاڤیۆ پاز
و زۆر که‌سی
تر.
• شێعر چه‌نده
توانای خوڵقاندنی
هێزێکی جیددی
هه‌یه بۆ ئاراسته‌کردنی
کۆمه‌ڵگا یاخود
تێپه‌ڕکردنی
ڕه‌وتی پێشکه‌وتنی
کۆمه‌ڵگا؟
ــ کاک سه‌لاحی
به‌رێز، وابزانم
ئه‌و پرسیاره
ئه‌گه‌ر له
دۆینێی نه‌ختێک
دوور له ده‌ورانی
ئێمه‌وه کرابایه،
له‌وانه بوو
وه‌ڵامێکمان
بۆ دۆزرابایه‌وه،
به‌ڵام شێعر
به پێی تاریفێک
که ئه‌گه‌ر
هه‌ڵقوڵاوی
زه‌ین و زه‌وقی
کۆمه‌ڵایه‌تی
کۆمه‌ڵگه‌یه‌كی
بگۆڕ و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
پێداویستییه‌کانی
ژیان و سه‌رده‌می
ئێستامان بێ،
ئه‌وا ناتوانین
ئه‌و ئه‌رکه
قورس و گرانه‌ی
بده‌ینه پاڵ
و، پێمان وابێ
شێعر له‌و باره‌یه‌وه
ده‌توانێ بمانباته
گۆڕه‌پانی
کارستانه
سه‌یروسه‌مه‌ره‌کان
و کاره له
کران نه‌هاتووه‌کان.
نا، به
داخه‌وه نه
ته‌نیا له
کۆمه‌ڵگه‌ی
کورده‌واریدا
که هێشتا شێعر
خۆشه‌ویستی
و نرخ و بایه‌خی
به‌رچاوی خۆی
هه‌یه، به‌ڵکه
له هیچ شوێنێکی
ئه‌و جیهانه‌دا
ئه‌و ئه‌رک
و کارایی و کاربڕییه‌ی
نه‌ماوه که
له ڕۆژگارانی
ڕابردوودا
هه‌یبوو.
وه‌ک ده‌شزانین
له ئه‌ساسدا
ئه‌و تاریفه
گشتی و پێناسه
کڵیشه‌ییه‌ی
که له شێعر
ده‌کرا، له
سه‌رده‌می
ئێستادا، به
هۆی زۆربوون
و هاتنه‌کایه‌ی
گه‌لێک له
ژانره هونه‌ری
و ئه‌ده‌بییه‌کان
و به‌تایبه‌ت
نه‌خشی ماسمیدیای
جیهانی له
ژیانی ڕۆژانه‌ی
خه‌ڵک گۆڕاوه
و ده‌گۆڕدرێ.
ڕاسته هه‌تا
ژیان و عیشق
و پێوه‌ندییه
رووحی و ئه‌ویندارییه‌کان
بمێنن، شێعریش
هه‌ر ده‌مێنێ
به‌ڵام به
کورتی، وه‌ک
بزوێنه‌ر و
دنه‌ده‌ری
هێزی سیاسی
و کۆمه‌ڵایه‌تی
ناتوانێ ڕۆڵێکی
ئاوا کارای
هه‌بێ که کۆمه‌ڵگا
به‌ره‌و به‌ستێنی
پێشوه‌چوون
و په‌ره‌سه‌ندن
هان بدا.
• چۆن بیرت
له‌وه‌ڕگێڕانی
غه‌زه‌له‌کانی
حافز کرده‌وه،
له‌کاتێکدا
پێموابێ تاک
و ته‌را له‌لایه‌ن
که‌سانی تریشه‌وه
وه‌رگێڕدراوه‌ته‌وه؟
ــ ئه‌وه‌ی
ڕاستی بێ، هه‌ر له‌و
سه‌رده‌مانه‌وه
که من حافزی
شیرازیم وه‌ک
شاعیرێکی خه‌یاڵ
ورد و هه‌ست
ناسک که ئێستاش
به‌شێکی زۆر
له بیر و ده‌ربڕینه‌کانی
ته‌ڕایی و ته‌ڕاوه‌ت
و تازه‌ییان
هه‌یه ناسیوه،
فکر و که‌ڵکه‌ڵه‌ی
وه‌رگێڕانه‌وه‌ی
غه‌زه‌له‌کانیم
له سه‌ردا
هه‌بووه؛
به‌ڵام به
شێوه‌ی خورت
و خۆوه‌ر و خۆکر
له ساڵی 1983 وه
ده‌ستم پێ‌کرد
که له سنووری
نێوان کوردستانی
باشوور و ڕۆژهه‌ڵات
واته له ناوچه‌ی
سۆفییه‌کان(خواکورک)
ده‌ژیام. له‌و
ساڵه‌وه تا
سه‌ره‌تای
ساڵی 1987 که بنکه‌که‌مان
که‌وته به‌ر
هێرش و په‌لاماری
بۆمبارانی
کیمیایی ڕێژیمی
به‌عسیی عێراق
و خۆشم یه‌کێک
له برینداره
دژواره‌کان
بووم، توانیم
نزیکه‌ی یه‌ک
له سێی سه‌رجه‌می
غه‌زه‌له‌کانی
حافز وه‌ربگێڕمه‌وه
سه‌ر زمانی
کوردی. هه‌رچه‌ند
تا ئه‌و کاته،
یه‌که‌م که‌س
بووم که ئه‌م
کاره‌م کردبێ،
به‌ڵام به
داخه‌وه به
هۆی که‌مته‌رخه‌می
و دڵه‌ڕاوکێی
خۆم و
هه‌ڵاتهه‌ڵات
و جێ‌گۆرکێی
هاورێیانی
حیزبی شیوعی
عێراقی که
نووسراوه
و شێعر و وه‌رگێڕاوه‌کانم
پێ ئه‌سپاردبوون،
ته‌واوی ئه‌رک
و زه‌حمه‌ته‌کانم
به فیڕۆچوون
و به‌رهه‌مه‌کانم
فه‌وتان.
ساڵی 1989 که له
وڵاتی رووسیا
هاتمه وڵاتی
سوێد و وه‌ک
په‌نابه‌ر
نیشه‌جێ بووم،
سه‌رله نوێ
ده‌ستم به
وه‌رگێڕانه‌وه‌ی
غه‌زه‌له‌کانی
حافز کرده‌وه
که به‌شێکیانم
له گۆڤاری
گزینگ و له‌م
دواییانه‌شدا
کۆمه‌ڵێکم
له ماڵپه‌ڕی
گزینگ‌دا بڵاوکردوونه‌ته‌وه.
له وه‌ڵامی
به‌شی ئاخری
پرسیاره‌که‌ت
ده‌بێ بێژم،
تا ئه‌و جێیه‌ی
بزانم له‌و
که‌سانه‌ی
که غه‌زه‌له‌کانی
حافزیان وه‌رگێڕابێته‌وه
سه‌ر زمانی
کوردی، من ته‌نیا
نه‌مر «عه‌بباس
حه‌قیقی» م پێ
شک دێ که نزیکه‌ی
سه‌د غه‌زه‌لێکی
وه‌رگێڕابۆوه سه‌ر زمانی
کوردی و به
نێوی (شه‌ونم)
له ساڵی 1370ی
هه‌تاوی(1991) به
چاپی گه‌یاندبوو.
• وه‌رگێڕانه‌که‌ی
مامۆستا حه‌قیقی
له چ ئاستێک‌دا
ده‌بینی؟ تا
چه‌ند سه‌رکه‌وتوو
بووه و توانیوه
حه‌قی خۆیان
بداتێ؟
ــ ڕه‌نگه
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
ئه‌م پرسیاره
بۆ منێک که
له‌مێژساڵه
خۆی به وه‌رگێڕانه‌وه‌ی
غه‌زه‌له‌کانی
حافزه‌وه
خه‌ریک کردووه
و گه‌لێک جاران
تێماوه زۆر
ئاسان نه‌بێ
و له‌وانه‌شه
گران بکه‌وێ.
چونکه هه‌روه‌ک
ئاشکرایه،
خۆی ماناکردنه‌وه‌ی
غه‌زه‌له‌کانی
حافز کارێکی
سه‌خت و ئه‌سته‌مه،
چ بگا به وه‌رگێڕانه‌وه‌ی
که ئه‌رکه‌که
چند قات چه‌توونتر
ده‌کا.
هه‌ڵبه‌ت
ئه‌و قسه‌یه
زۆر گوتراوه
و ده‌شگوترێته‌وه
که شێعری وه‌رگێڕدراو
ئه‌و مانا و
تام و چێژه‌ی
که له زمانه
ئه‌سڵییه‌که
دا هه‌یه‌تی
نایمێنێ. ئه‌وه
تاڕاده‌یه‌کی
زۆر قسه‌یه‌کی
دروسته و حاشای
لێناکرێ. به‌ڵام
هه‌رچۆنێک
بێ، بۆ ئێمه‌ی
کوردیش، به‌تایبه‌ت
له سه‌رده‌می
گلۆبالیزمدا،
که دیارده‌ی
وه‌رگێڕانه‌وه
گرینگی خۆی
هه‌یه و،
ڕه‌هه‌ندێکه
بۆ ناسین و ئاڵوگۆڕی
بیروڕا و زه‌وقی
کۆمه‌ڵایه‌تی
و فه‌رهه‌نگی
کۆمه‌لگه
جۆراوجۆره‌کان،
ده‌بێ به‌هێندی
بگرین و هه‌وڵی
بۆ بده‌ین.
جا
ئه‌گه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، ئه‌و
سه‌د غه‌زه‌له‌ی
که له لایه‌ن
نه‌مر «عه‌بباس
حه‌قیقی»یه‌وه
وه‌رگێڕدراونه‌ته‌وه
سه‌ر زمانی
کوردی هه‌ڵسه‌نگێنین،
ئه‌وا کاره‌که‌ی
له‌گه‌ل ئه‌وه‌دا
که بێ عه‌یب
و ئێراد نییه،
به تێکڕایی
شیاوی په‌سن
و پێزانینه.
لێره‌دا
بۆ ئه‌وه‌ی
بزاندرێ که
ئه‌ركی وه‌رگێڕانه‌وه‌ی
غه‌زه‌لی حافز
که پڕه له
ورده‌کاری
و سه‌نعه‌تی
شێعری چه‌نده
قورس و گرانه، جێی
خۆیه‌تی ئاماژه
به غه‌زه‌لێک
بکه‌م که خۆم
ماوه‌یه‌کی
دوورودرێژه
پێیه‌وه خه‌ریکم،
به‌ڵام هێشتا
دڵم لێی ئاو
ناخواته‌وه
و ڕازیم ناکا،
ئه‌ویش ئه‌و
غه‌زه‌له‌یه
که دێڕی یه‌که‌می
ئاوا ده‌ست
پێده‌کرێ:
دوش
وقت سحر از غصه
نجاتم دادند
و اندر اين ظلمت شب
آب حياتم دادند
نه‌مر
«عه‌بباس حه‌قیقی»
له (شه‌ونم،
ل 81 )دا،
ئاوای وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه:
شه‌وه‌کی
له‌و خه‌می
بووم به‌رگی
نه‌جاتیان
دامێ
چاخی
تاریکه‌شه‌وێ
ئــــــــــــاوی حه‌یاتیان
دامێ
که هه‌روه‌ک
ده‌رده‌که‌وێ
ماناکه‌ی پڕ
به پێستی خۆی
نییه. جا بۆیه
كه ده‌ڵێم
كاری وه‌رگێڕانه‌وه
ئه‌ویش شێعره‌كانی
حافز، كارێكی
ساده و ساكار
نییه و حه‌وجێی
به زه‌حمه‌ت
و پشوودرێژی
و وردبوونه‌وه‌وه‌یه‌كی
زۆر هه‌یه،
قسه‌یه‌کی
هه‌رواییم
نه‌گوتووه.
•
• •
سه‌رنج: ئه‌و
وتووێژه كه
پێشتر له ماڵپه‌ڕی
«دیمانه»دا
بڵاوكرابووه‌وه،
به هۆی وه‌ستانی
دیمانه و پچڕانی
لینكه‌كه‌ی،
ئه‌وا سه‌رله‌نوێ
له گزینگ‌دا
بڵاوده‌كرێته‌وه.
شیاوی گوتنیشه
كه عینوانی
وتووێژه‌كه،
هه‌ر له نێوه‌رۆكی
بابه‌ته‌كه‌وه
وه‌رگیراوه.