|
|
|
|
خه‌نده‌ی
مناڵ و ساتۆری
تیرۆریست
• كازێوه
ساڵح
|
|
ئه‌وه‌ی هه‌تا
ئێستا، له ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاستدا
ده‌رباره‌ی
مناڵ ده‌گوترێت
و ده‌كرێت،
یان وه‌كو سه‌رچاوه
ده‌نووسرێت،
له گرتنی ڕه‌فه‌ی
كتێبخانه‌كان
زیاتر نییه
و، وه‌كو ژیانی
پراكتیكی،
مناڵ سوودی
لێ نه‌بینیوه.
چونكه له بنه‌مادا
نه یاسایه‌کی
كۆمه‌ڵایه‌تی،
نه مرۆیی، نه
سیاسی هه‌بووه
بۆ ئه‌وه‌ی
مناڵ له‌و مه‌ترسییانه
بپارێزێت كه
ڕۆبه‌ڕووی
ده‌كرێته‌وه. هه‌تا
ئێستا ئه‌و
چه‌وساندنه‌وه‌و
مه‌ترسییانه
ڕۆژانه ڕوبه‌ڕووی
مناڵ ده‌بێته‌وه
له سایه‌ی سیاسه‌ته
دواكه‌وتووه
نامرۆییه‌كانی
ڕۆژهه‌ڵاتدا
هه‌میشه له
زیاد بوون و
ته‌شه‌نه‌كردندا
بووه به ڕاده‌یه‌ك
به سه‌دان گورگه
مناڵ كه‌وتوونه‌ته
سه‌ر شه‌قامه‌كان،
ئه‌و مناڵانه‌ی
گورگه مرۆڤه‌كان
له سروشتی خۆیانیان
ده‌ركردوون
و ده‌یانكه‌ن
به‌و گورگه‌ی
ئه‌وان پێویستیانه
و، به كاریان
ده‌هێنن بۆ
دزی و تلیاك
گواستنه‌وه
و باندی سێكسی
و سه‌رجه‌م
كاره نه‌شیاوه‌كانی
دی.
ئه‌م مه‌ینه‌تییانه
مناڵانی عێراقی
له وڵاتانی
دی زیاتر گرتووه‌ته‌وه
هه‌ر له‌و كاته‌وه‌ی
سیخوڕ و تیرۆریسته‌كانی
ڕژێم و بانده
بازرگانییه‌كانی
گروپی تیرۆریستانی
له ناو به‌غدادا
به ناوی (الكف
الاسود) ه‌وه
دروست ده‌كرد
و مناڵانی ساوایان
سك ده‌دڕی و
ناوسكیان پڕ
ده‌كرد له ئاڵتوون
و تلیاك و ده‌یانگواسته‌وه
بۆ وڵاتانی
دراوسێ، هه‌تا
دڕنده‌ییه‌كانی
سه‌دام به‌رانبه‌ر
مناڵان و ته‌مه‌ن
گه‌وره‌كردنیان
بۆ ئه‌وه‌ی
له سێداره دان
بیانگرێته‌وه،
هه‌روه‌ها
ده‌مكوتكردنه‌وه‌و
سه‌ركوت كردنیان
له خوێندنگه‌كاندا
هه‌میشه به
ووشه‌ی "وس
به" مناڵی
پێ په‌روه‌رده
ده‌كرا نه‌وه‌ك
مناڵاكه ناوی
ئه‌و دڕنده‌یه
بهێنێت به بێ
وشه‌ی "خوابیپارێزێت".
ئه‌و هۆكاره
نه‌شیاو و توندوتیژییانه،
له سایه‌ی
دیكتاتۆره
گه‌وره‌كان،
كۆمه‌ڵێ دیكتاتۆری
بچووكیان دروست
كرد كه ناومان
نا مناڵ. ئه‌و مناڵانه‌ی
هه‌واڵی له
ده‌راوسێكه‌ی
ده‌دا ئه‌گه‌ر
گوێی لێ بوایه
وشه‌یه‌ك ده‌د‌ركێنێت
دژی ڕژێم. ئه‌مڕۆ
دیكتاتۆره
بچووكه‌كانی
سایه‌ی سه‌دامی
دیكتاتۆر گه‌وره
بوون و، له گه‌ڵ
پیره دیكتاتۆره‌كاندا
یه‌كیان گرتووه‌و
له سایه‌ی ئامۆژگاری
و په‌نده‌كانیاندا
باندی تیرۆریستییان
بۆ ده‌به‌ن
به‌ڕێوه. هه‌ر
به‌وه‌شه‌وه
ناوه‌ستن به‌ڵكو
ئه‌و ده‌رووننه‌خۆشانه
نایانه‌وێت
مناڵی مناڵ
له‌و وڵاته‌دا
هه‌بێت، ده‌یانه‌وێ
هه‌مووی بكه‌ن
به دیكتاتۆری
بچووك و، ئاماده‌یان
بكه‌ن بۆ داهاتووی
تیرۆریسته‌پیره‌كان.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌س
یه‌كه‌م ئافرێده
بیری ژێر ساتۆرخستن
و تیرۆری كه‌رامه‌ت
و رۆحی بكه‌نه‌وه
"مێیینه"یه.
ئه‌مه‌ش بۆ
نه‌ته‌وه‌یه‌كی
وه‌كو عه‌ره‌بی
خاوه‌ن كولتووری
زینده به چاڵ
كردنی ژن و مناڵی
مێیینه و كولتووری
داڕزاوی شووكردنی
كچی 12 ساڵ به
پێغه‌مبه‌ری
40 ساڵ كارێكی
ئاسایی یه.
چونكه له سه‌ره‌تای
میژووه‌وه
هه‌تا ئێستا
ڕۆشنبیریان
عه‌قڵی جاهلیه‌ت
و مرۆڤی نیاندرتاڵی
نه‌بڕیوه،
هه‌ر ئه‌و جوره
كولتووره
و ڕۆشنبیرییه‌ش
هانده‌ری دروست
بوونی ئه‌و
هه‌موو گروپی
تیرۆریست و
حیزبی ناشارستانییه‌ن،
به‌لام ئه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆ له مه‌یدانی
عێراقیدا ڕووده‌دات
ته‌نها ده‌رئه‌نجامی
كولتووری و
جه‌هاله‌تی
بۆ ماوه‌یی
خۆیان و ئاینه‌كه‌یان
نییه، به‌ڵكو
پلانێكی تیرۆریستانه‌یه
بۆ گۆڕێنی كۆمه‌ڵ
به‌و شێوه‌ی
ئه‌وان ده‌یانه‌وێت.
كاتێك هه‌ر
گروپ و ئاین
و مه‌زهه‌بێك
بڕیار به زۆر
داگیركردنی
كچانی 12 ساڵ ده‌دات
به ناوی گوناح
نه‌كردن و داگیرنه‌كردنیان
له لایه‌ن ما‌رینزی
ئه‌مه‌ریكییه‌وه،
ئه‌و مه‌به‌سته‌ی
لێناكه‌وێته‌وه
كه به‌یانی
ده‌كه‌ن به‌ڵكو
له رێگه‌ی ئه‌و
داگیركارییه‌وه:
1-
مێشكی سه‌رجه‌م
ئه‌و مناڵه
كچانه ده‌شۆرنه‌وه‌و
كۆمه‌ڵێ تیرۆریستی
ژنیشی لێ دروست
ده‌که‌ن بۆ
باشتر له ناوبردن
و تیرۆركردن
و سووكایه‌تی
كردن به ژن،
چونكه ئه‌وانه
مناڵن و هێشتا
ئه‌و هه‌ویره‌ن
كه ده‌توانرێت
فریشته‌یه‌ك
یاخود دڕنده‌ییه‌كیان
لێ دروست بكرێت،
ئه‌و كاته‌ی
ئه‌م هه‌ویرانه‌یان
بۆ ده‌كرێت
به دڕنده، ده‌توانن
له ڕێگه‌ی ئه‌مانه‌وه
بگه‌ن به ته‌نانه‌ت
ناو ماڵه‌كان
و سه‌رجه‌م
شوێنه تایبه‌ته‌كان
و، بگه‌ن به
هه‌ر ژنێك كه
به پێی كولتووریی
تیرۆریستی
ئه‌وان نه‌گوزه‌رێنێت.
2- زانستی
ده‌روونی سه‌لماندوویه‌تی
كه دیكتاتۆری
گه‌وره هێنده
كاریگه‌ری
له سه‌ر قوربانییه‌كانی
ده‌بێت، سه‌رجه‌میان
ده‌كات به دیكتاتۆری
بچووك. ئه‌وه‌ش
بۆ گروپی تیرۆریستان
برانه‌وه‌یه‌كی
دییه، چونكه
كاتێك كه‌رامه‌تی
مناڵێكی 12 ساڵ
تیرۆر ده‌كه‌ن
و ده‌یكه‌ن
به دیكتاتۆرێكی
دی ئه‌و كات
ئه‌و مناڵه
به ژن و دایك
بووه مناڵێكی
وه‌كو خۆیان
تیرۆریست و،
دیكتاتۆر په‌روه‌رده
ده‌كات نه‌ك
مناڵێكی مناڵ،
ئه‌وه‌ش قازانجێكی
زۆره بۆ ئه‌و
گروپانه كه
كه‌سانێكی
وه‌كو خۆیان
نه‌بێت ڕوویان
تێناكات و له‌گه‌ڵ
پێشكه‌وتنه‌كانی
جیهاندا مه‌ترسی
نه‌مانیان
هه‌یه، جگه
له نه‌بوونی
ئازادی ته‌واو
بۆ رێكخستن
و ڕاكێشانی
لاوان، له لایه‌كی
دییه‌وه هه‌ڵگری
وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی
سه‌رده‌م نین
كه له گه‌ڵ خواستی
لاوان وێك بێته‌وه،
ئه‌وانیش زیاتر
پێویستیان
به وزه‌ی لاوه
بۆیه به بیانووی
ئیسلام و پاراستنی
ژنان هه‌ر له
ئێستاوه بناغه‌ی
كومه‌ڵێ خێزانی
تیرۆریست و
جاهل وه‌كو
خۆیان داده‌نێن.
3-
كاتێك گروپێك
به خێزانه‌وه
له ناوچه‌یه‌کدا
ده‌چه‌قێت،
ئه‌گه‌ری
مانه‌وه‌و
درێژه دانی
به كاركردن
زیاتر هه‌یه،
بۆیه كاتێك
كۆمه‌ڵێ مناڵی
عێراق ده‌که‌ن
به خۆراكی دواكه‌وتوویه‌تی
وه‌حشیگه‌رییانه‌ی
خۆیان، ئه‌گه‌ری
مانه‌وه‌ی
خۆیان له ناو
عێراقدا ده‌چه‌سپێنن،
ئه‌وه‌ش متمانه‌ی
مانه‌وه‌و
چه‌ق به‌ستنیان
له‌و شوێنه‌دا
زیاتر پێ ده‌به‌خشێ
كه ده‌كرێ خواستی
ئه‌وه‌یان
هه‌بێت ئه‌و
وڵاته بكه‌ن
به سه‌نته‌ری
كاره وه‌حشیگه‌رییه‌كانیان.
4-
نیشاندانی ترس
و تۆقین بۆ چاوترساندن
و ملكه‌چكردنی
خه‌ڵك، له لایه‌کی
تر بۆ بێ ده‌نگ
بوون و سه‌ركوت
كردنی هه‌ر
هیزێكی به‌رگری
كه له ناخی
مرۆڤی عێراقیدا
چه‌كه‌ره بكات.
كاتێكیش به‌رگری
نامێنێت ده‌سه‌ڵات
و به‌هاش نامێنێت،
ئه‌وه‌ش خواستی
تیرۆریستان
و یاوه‌رانی
سه‌دامه كه
هه‌تا ئێستا
له خه‌باتی
به‌عسێتی خۆیاندا
به‌رده‌وامن.
5- چاوشكاندنی
هه‌ر مێیینه‌یه‌ك
مناڵ بێت یان
گه‌وره كه بیریان
بۆ لای هیچ یاسا
و فاكته‌رێكی
شارستانی نه‌چێت
و ژنان دوور
بخه‌نه‌وه
له بونیادنانی
كۆمه‌ڵێكی
مه‌ده‌نی و
ملكه‌چی قه‌ده‌ری
تاریكستان
و یاسای جه‌نگه‌ڵی
ئه‌وان بن.
ئه‌و فاكته‌رانه‌و
ده‌یان فاكته‌ری
دی سیاسی نه‌شیاوی
ناو عێراق پاڵنه‌ری
ئه‌و كاره نه‌شیاو
و دڕندانه‌ن
كه رۆژانه ژیان
و ژینگه‌ی مرۆڤی
پێ تێك ده‌ده‌ن،
رۆح و كه‌رامه‌تی
ئه‌تك ده‌كه‌ن
و، بشێوی و تیرۆر
ده‌كه‌ن به
دیارده‌ی ئاسایی
و پێ ڕاهاتوو
لای خه‌ڵك. ئه‌م
كو‌لتوره‌ی
عه‌ره‌ب شتێكی
نوێ نییه و له
بوونه‌وه خاوه‌نی
ئه‌و كولتوور
و مێژوویه‌ن،
ئێمه ناتوانین
باوه‌ڕمان
به‌وه هه‌بێت
كه داوا له هیچ
وڵاتێكی عه‌ره‌بی
بكرێت بۆ ڕێگه
گرتن له‌و دیارده
نامرۆییانه
و، ده‌نگ هه‌ڵبڕین
و ده‌رباز كردنی
مناڵان له‌و
بارودۆخه جه‌نگه‌ڵییه‌ی
تێكه‌وتوون.
چونكه خۆیان
خاوه‌نی هه‌مان
عه‌قڵیه‌ت
و سیستمن و،
به‌شدارن له‌و
پرۆسه‌یه‌دا.
هه‌روه‌كو
چۆن ناتوانین
داوا له ڕێكخراوه‌كانی
مافی مرۆڤ بكه‌ین
چونكه به هه‌مان
شێوه لاپه‌ڕه‌یه‌كی
سه‌بووری و
ئیدانه كردنمان
بۆ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه
و هه‌ڵوێسته‌كان
له‌وێدا كۆتایی
پێ دێت... به‌ڵام
خۆ ده‌توانین
به ده‌سه‌ڵاته
گوێنه‌ده‌ره‌كانی
كوردستان بڵێین
تا كه‌ی بۆ ژێر
عه‌بای ئه‌م
جۆره كولتوور
و یاساجه‌نگه‌ڵییه
ڕاده‌كه‌ن
له پێناوی ده‌سه‌ڵاتی
خۆتاندا و دوارۆژێكی
وا ڕه‌ش بۆ مناڵانی
كورد و ژنی كورد
مه‌زه‌نده
ناكه‌ن، هه‌روه‌كو
چۆن به ناوی
یاریی گڵاوی
(جندالاسلام)
به ده‌یان كوڕی
هه‌ژار و نیشتمانپه‌روه‌ری
كوردتان دا
به سه‌ربڕین،
به ناوی به‌رگری
كردن له یه‌كێتی
خاكی عه‌ره‌ب!
چه‌ندان ڕۆڵه‌ی
كوردتان به
ده‌ستی تیرۆریستانی
عه‌ره‌ب دا
به سه‌ربڕین
و تیرۆر كردن،
ئه‌مڕۆش به
ناوی هه‌ڵبژاردن
و پاراستنی
خاكی عێراق
و ده‌ستنیشانكردنی
ده‌سه‌ڵاتی
عێراق. مناڵانی
پێڵاو بۆیاخ
كار، مناڵانی
له ئه‌نفال
جێماو و له هه‌ڵه‌بجه‌داخۆین
لێڕژاو، مناڵانی
ژێر كه‌ناری
چاخانه‌كان
و كه‌رامه‌ت
بریندار كرا‌و
به ده‌ست درێژی
چه‌ته‌كانی
نیشتمان، مناڵانی
بێ ده‌رامه‌ت
و بێ سه‌رپه‌رشت
و بێ دڵسۆزی
كورد ده‌سپێرن
به‌و دڕندانه!
ئه‌و بڕه مناڵه‌ش
كه ده‌ستی
ڕه‌شی ئه‌وانه‌ی
پێ نه‌گه‌یشتووه
ده‌كه‌ن به
قوربانی. ئه‌وه‌ش
هه‌رماوه‌یه‌كی
كه‌می ده‌وێت
بۆ ئه‌و داگیركه‌رانه‌مان
كه هه‌مان
یاسای جه‌نگه‌ڵی
به سه‌ر كوردیشدا
پراكتیك بكه‌ن،
هه‌ر وه‌كو
چۆن له چاوترووكاندنێكدا
لاوه‌كانیان
سه‌ربڕین و
شاره‌كانیان
كردین به بنكه‌ی
بازرگانی عه‌ره‌ب
و تورك و شه‌قامه‌كانیان
سامدار كردین
به ترسی ته‌قینه‌وه.
زه‌ویه نه‌وتداره‌كانمان
پێشكه‌ش كرا،
ئێستاش هه‌ناسه‌ی
پشوودانی پاش
شه‌ڕه‌كانی
ناوخۆ و دیكتاتۆره
كوردقڕان كه‌ره‌كان
ده‌برێن به‌ره‌و
پیری یاسای
جه‌نگه‌ڵ و
سیاسه‌تی ڕیش.
• • •
|
|
|