|
ئه‌م
كۆبوونه‌وه
گه‌وره‌یه
به قسه‌كانی
«جۆزێف بوریل»
سه‌رۆكی پارلمانی
ئوڕووپا ده‌ستی
پێكرد. بوریل
به زمانی كوردی،
له گه‌ڵ له‌یلا
زانا قسه‌ی
كرد و گوتی: ئێمه
گه‌لێك خۆشحاڵین
كه ئێوه له
پارلمانی ئوڕووپا
ده‌بینین. له‌یلا
زاناش به زمانی
ئیسپانیۆڵی
جوابی سه‌رۆكی
پارلمانی ئوڕووپای
داوه و سپاسی
خۆی ئاراسته‌ی
وان كرد.
پاشان،
له‌یلا زانا
وه‌ك پارلمانتار
و ئه‌ندامی
پێشوویDEP، به زمانی
كوردی و توركی
له‌گه‌ڵ پارلمانتارانی
پێشووی ئوڕووپا
قسه‌ی كرد و
بانگی ئاشتی
و چاره‌سه‌ركردنی
كێشه‌ی كورد
و هه‌روه‌ها
ده‌رگای دیالۆگی
ڕاگه‌یانده‌وه.
ئه‌مرو،
له پارلمانی
ئوڕووپا، بۆ
ئه‌وه‌ی خه‌ڵاتی
ساخارۆف، بدرێ
به له‌یلا
زانا، ئه‌و
ڕێوڕه‌سمه
تایبه‌تییه
پێكهاتبوو.
زانا،
له‌و ڕێوه‌ڕه‌سمه‌دا
و له قسه‌كانی
خۆیدا، بانگی
ئاشتی كرد و
په‌یامی بۆ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی
یه‌كێتی ئوڕووپا،
توركیا و كوردان
نارد.

زانا گوتی كه
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
توركیا سه‌باره‌ت
به گه‌لی كورد،
سیاسه‌تی ئینكاری
به‌ڕێوه بردووه
و پێویسته
ئیتر واز له
ئینكاری كوردان
بهێنێ و ده‌بێ
مافه‌كانی
گه‌له‌كه‌مان
به ڕه‌سمی
بناسێ.
له‌یلا
زانا له به‌شێكی
دیكه‌ی قسه‌كانیدا
كه به كوردی
ده‌یكرد، سپاس
و پێزانینی
خۆی بۆ وه‌رگرتنی
خه‌ڵاتی ساخارۆف،
هێنایه سه‌ر
زمان و گوتی:
ئه‌و خه‌ڵاته
له سه‌ر ناوی
گه‌لی كورد
و تورك وه‌رده‌گرم
و، ئه‌و خه‌ڵاته
ته‌نیا ئی من
نییه، به‌ڵكه
خه‌ڵاتی گه‌لی
كورد و توركه.
پاشان ئه‌و
خه‌ڵاته‌ی
پێشكێشی پارێزوانانی
ئاشتی و یه‌كسانی
و ئازادی و برایه‌تی
كرد.
زانا،
هه‌روه‌ها
ڕوونی كرده‌وه
كه وه‌رگرتنی
ئه‌و خه‌ڵاته،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا
كه هێز و مۆراڵێكی
زۆری پێ به‌خشیوه،
به‌رپرسیاره‌تی
ئه‌ویشی له
هه‌مبه‌ر هه‌موو
بنده‌ستان،
به‌تایبه‌ت
له وڵاته‌كه‌ی
زۆرتر كردووه.
له درێژه‌ی
قسه‌كانیدا
گوتی: له هه‌موو
شوێنێكی جیهاندا،
مردنی منداڵان
دڵی من ده‌هه‌ژێنێ
و ده‌روونی
من ده‌سووتێنێ
و هه‌ربۆیه‌ش،
ده‌نگی من وه‌كوو
ده‌نگی ئه‌و
دایكانه‌ی
كه ده‌سوتێن
قه‌بوڵ بكه‌ن.
ده‌نگی من وه‌كوو
ده‌نگی منداڵان،
جوانان، پیران،
ژنان، هه‌زاران
و ده‌هه‌زاران
و میلیۆنان
قه‌بوڵ بكه‌ن.
زانا،
هه‌روه‌ها
داوای له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ئوڕووپا كرد
كه گه‌لی كورد
نه‌كه‌نه
مژاری بازاڕ
و، بۆ چاره‌سه‌ریی
و ئاشتیی ڕاسته‌قینه،
ڕۆڵی خۆیان
نیشان بده‌ن.
له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
توركیاشی داواكرد
كه ترسی له
كێشه‌ی گه‌لی
كورد نه‌بێ
و، ده‌بێ به
كێشه‌یه‌كی
ڕه‌سمی بزانێ
و، له چوارچێوه‌ی
ته‌واوی توركیادا،
ده‌بێ كێشه‌ی
كورد چاره‌سه‌ر
بكرێ و گه‌لی
كوردیش ده‌بێ
به حورمه‌ته‌وه
نیزیكی توركیا
ببێته‌وه.
ئه‌گه‌ریش
توركیا، ئه‌م
كێشه‌یه چاره‌سه‌ر
نه‌كا، ئه‌وكات،
ده‌بێته هۆی
ئه‌وه كه
توركیا له
ناو كێشه‌كاندا
ون بێ.
له‌یلا
زانا ئه‌وه‌شی
بیرخسته‌وه
كه توركیا
ده‌بێ پێوانه‌كانی
كۆپێنهاك،
له پراكتیكدا
له به‌رچاو
بگرێ و، پێویسته
لێبووردنێكی
گشتی كه گریلاكانیش
بگرێته‌وه
ڕابگه‌یێنێ
و، پاشان ده‌بێ
ده‌ستووری
بنچینه‌یی
دیمۆكراتیك
ئاماده بكرێ.
له
كۆتاییدا،
له‌یلا زانا،
بانگی له
گه‌لی كوردیش
كرد و گوتی كه
پێویستیمان
به یه‌كێتی
هه‌یه و ئه‌گه‌ر
یه‌كێتیمان
نه‌بێ، هێزیشمان
نابێ و ئه‌گه‌ر
هێزیشمان نه‌بێ
ئاشتیمان بۆ
پێكنایه.
14-10-2004
|