|
خه‌ڵاتی
نۆبێلی ئه‌ده‌بیی2004،
له‌لایه‌ن
ئاكادێمی سه‌ڵته‌نه‌تیی
سوێد، به ڕۆماننووس
و شانۆنامه‌نووسی
خه‌ڵكی ئوتریش(نه‌مسه)
خاتوو«ئێلفریده
یێلینێك» پێشكێش
كرا.
به
گوێره‌ی ڕاگه‌یێندراوی
ئاكادێمی سه‌ڵته‌نه‌تیی
سوێد، خاتوو«ئێلفریده
یێلینێك»، به خاتری
«هارمۆنی و خۆشئاهه‌نگیی
وشه و ده‌نگواژه‌كان
و چۆنیه‌تی
به‌كارهێنیان
له ڕۆمان و
شانۆكاندا» ئه‌و
خه‌ڵاته‌ی
پێ ده‌به‌خشرێ
و، هه‌رو‌ه‌ها
یه‌كێك
له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی
ئه‌و نووسه‌ره،
«كارایی و
كارتێكه‌ری
و شێوه‌ی ده‌ربڕینی
زمانه‌كه‌ی
له به‌رهه‌مه‌كانیدایه
كه پووچیی
و بێ بایه‌خبوونی
شكڵه ڕواڵه‌تییه‌كانی
كۆمه‌ڵگه
و ده‌سه‌ڵات
ده‌رده‌خا
و ئاشكرایان
ده‌كا».
له
باشترین ڕۆمانه
به‌رچاوه‌كانی
ئێلفریده
یێلینێك، «مامۆستای
پیانۆ(Pinao Teacher»یه، كه له‌لایه‌ن
«میكایل هانێكه(Michael Haneke)»وه له
ساڵی 2001 دا، هه‌ر
به‌م نێوه
كراوه‌ته
فیلمێكی سینه‌مایی.
خاتوو ئێلفریده
یێلینێك، ده‌هه‌مین
ژنه نووسه‌ره، كه ئه‌و
خه‌ڵاته 1.36 میلیۆن
دۆڵارییه‌ی
پێ ڕه‌وا بینراوه.
«ئێلفریده
یێلینێك»، له
20ی ئۆكتۆبری ساڵی
1946 له باژێڕی
(موورزوشلاگ)ی
سه‌ر به پارێزگای
(ستیریا)ی ئوتریش(نه‌مسه)
چاوی به ژیان
هه‌ڵێناوه.
باوكی وی، جووله‌كه‌یه‌كی
به ڕه‌چه‌ڵه‌ك
چێك، له سۆنگه‌ی
ئه‌وه‌وه
كه له ماوه‌ی
شه‌ڕی دووهه‌می
جهانیدا له
كارگه سه‌نعه‌تییه‌كاندا
وه‌ك شیمیزان
(كیمیاگه‌ر)
و فه‌رمانبه‌ر
به‌رهه‌مهێنه‌ری
گرینگ‌ترین
كه‌ره‌سه‌ی
ستراتێژی بووه،
له ژێرچاودێری
و ڕاوناندا
ژیانی ڕابواردووه.
دایكیشیی له
بنه‌ماڵه‌یه‌كی
ده‌وڵه‌مه‌ند
و ده‌ستڕۆیشتووی
شاری ڤییه‌ن
بووه. ئێلفریده
له‌و بنه‌ماڵه‌یه‌دا
گه‌وره بووه
و هه‌ر له‌و
شاره‌شدا ده‌به‌ر
خوێندن نراوه.
خاتوو
ئێلفریده،
هه‌ر له ته‌مه‌نێكی
زۆر كه‌مدا
ڕووی كردووه‌ته
فێربوون و ژه‌نینی
پیانۆ و له
مه‌دره‌سه‌ی
كۆنسێرڤاتۆریی
ڤییه‌ن دا درێژه‌ی
به خوێندن
داوه. دوای
ته‌واوكردنی
پله‌ی دواناوه‌ندی
له مه‌دره‌سه‌ی
ئا‌لبێرت، له ساڵی 1964دا، وه‌ك خوێندكار
له زانستگه‌ی
ڤییه‌ن خوێندنی
خۆی له ڕشته‌ی
تیاتر و مێژووی
هونه‌ردا درێژه
پێداوه و هاوكاتیش
به لێكۆڵینه‌وه‌كانی
بواری مۆسیقاوه
خۆی خه‌ریك
كردووه. له
ساڵی 1971، له كۆنسێرڤاتۆریدا
دیپڵۆمی ژه‌نینی
ئامێری ئۆرگی
وه‌رگرتووه.
ئێلفریده
یێلینێك، هه‌ر
له هه‌ڕه‌تی
گه‌نجێتیدا
خۆی به شێعرنووسین
خه‌ریك كردووه. پاشان،
كاره سه‌ره‌تاییه
ئه‌ده‌بییه‌كانی
خۆی له كۆمه‌ڵه‌یه‌ك
به نێوی Lisas Schatten له ساڵی1971دا
بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له سۆنگه‌ی
تێكه‌ڵاوی
و پێوه‌ندی
ده‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاران‌دا،
نووسینه‌كانی
ئێلفریده،
شێوازی ڕه‌خنه‌ی
كۆمه‌ڵایه‌تی
به خۆوه ده‌گرن.
له ساڵی 1970دا
یه‌كه‌م ساتیره‌ڕۆمانی
ئێلفریده
یێلینێك به
نێوی ویر سیند..( Wir sind lockvögel baby!)
چاپكراوه.
له
كۆتایی ده‌یه‌ی 1970 و دوای هاتوچۆیه‌كی
زۆر له نێوان
به‌رلین و ڕۆم
دا، ئێلفریده
یێلینێك ده‌گه‌ڵ
«گۆتفرید هونگسبێرگ»
په‌یمانی هاوسه‌رێتی
ده‌به‌ستێ
و، له‌مه به‌دوا
ناچار ده‌بێ
كاته‌كانی
خۆی بۆ هاتوچۆی
نێوان شاره‌كانی
ڤییه‌ن و مۆنیخ
دابه‌ش بكا.
«ئێلفریده
یێلینێك»له
وه‌ڵامی پرسیارێكی
ڕۆژنامه‌وانیدا
كه ده‌گه‌ل
داگنس نیهێتر(DN) ئه‌نجامی
داوه، ئاوا
ده‌ستپێده‌كا:
ــ
له سه‌ر ئه‌و
حاڵه‌شڕا زه‌حمه‌ته
باوه‌ڕ بكه‌م
كه ئه‌من،
ئه‌م خه‌ڵاته‌م
وه‌رگرتووه.
به‌ڵام ئه‌من
ناتوانم بێمه
ستۆكهۆڵم. ناتوانم
خۆم نیشانی
خه‌ڵك بده‌م.
ئه‌من نه‌خۆشییه‌كی
سه‌ختی كۆمه‌ڵایه‌تیم
هه‌یه و ناتوانم
له ڕێوڕه‌سمێكی
وه‌ها گه‌وره‌دا
به‌شداربم.
به‌ڵام به‌م
بۆنه‌یه‌وه
ده‌توانم ده‌قێك
پێشكێش بكه‌م
و یه‌كێكیش
له بری من بیخوێنێته‌وه.
هیچ شتێكی دیكه
ئیمكانی نییه.
گه‌لێك هۆ و
سه‌به‌ب هه‌یه. ئه‌من ناسازیی
ده‌روونیم
هه‌یه. ئاخر
ئه‌و كه‌سه‌ی
كه له سه‌ر
ڕه‌وڕه‌وه داده‌نیشێ
دیاره نه‌قوستان
و كه‌مئه‌ندامه…
خاتوو
ئێلفریده
یێلینێك، له
درێژه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی
ئه‌و پرسیاره‌دا
كه«ئێسته
به چ كارێكه‌وه
خه‌ریكن» ده‌ڵێ:
ــ
هه‌ر ئێسته
خه‌ریكی ته‌واوكردنی
تێكستێكی خه‌ماویم
سه‌باره‌ت
به شه‌ڕی دووهه‌می
عێراق. «بامبیلاند»
به‌شی یه‌كه‌می
بوو كه پێشتر
به شانۆ نیشان
دراوه. «بابل»
به‌شی دووهه‌مێتی
و له سێ گفتوگۆی
درێژ پێكهاتووه
كه له مانگی
مای(2005)دا دێته‌ده‌ر.
وه ئه‌و به‌شه
زیاتر تیشكده‌ره‌وه
و كاردانه‌وه‌ده‌ره.
وه‌رگری
خه‌ڵاتی نۆبێلی
ئه‌ده‌بیی
له وه‌ڵامی
ئه‌و پرسیاره‌دا
كه ده‌یه‌وێ
چ له‌م پووڵ
و پاره‌یه
بكا، ده‌ڵێ:
ــ
ئه‌من ده‌توانم
ئازادی بۆ خۆم
بكڕم. پاره
به مانای ئازادی
یه. ئاسووده‌یی
و حه‌سانه‌وه له
ساڵێك ده‌كرێ
عه‌نتیكه
بێ. ئه‌من زۆرم
كار كردووه
و گه‌لێك شتم
ئه‌نجام داوه
بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانم پاره‌وپووڵێك
كۆبكه‌مه‌وه
كه‌چی له‌سه‌ر
ئه‌وحاڵه‌شڕا ده‌ستم پێی ڕانه‌گه‌یشتوو‌ه. وه ئێستاكێ
ده‌توانم.
له
كۆتاییدا،
ئه‌و كه له
دڵه‌خۆرپه
و نیگه‌رانیی
ڕۆژنامه‌وانی
تێده‌گا، ده‌ڵێ:
ــ
ئه‌من سێ ڕۆژان له ڕۆژنامه‌یه‌ك
كارم كردووه
و له سۆنگه‌یه‌وه
وه‌ختابوو
گیانم ده‌ربچێ.
بۆیه ئه‌و
كاره له توانای
مندا نییه.
س. چ هێرش، 08-10-2004
سه‌رچاوه: DN, 2004-10-07،
سایتی فارسی
و ئینگلیسیی
BBC ، سایتی Nobelprize.org
|