پرسیار(له
ته‌له‌ڤیزیۆنی
ده‌وڵه‌تیی
توركیا): دوكتور رایس،
ئێوه توركیاتان
وه‌ك هاوپه‌یمانێكی
گه‌وره و به‌هێز
نێوبرد، به‌ڵام
بۆ خه‌ڵكی توركیا
تێگه‌یشتنی
ئه‌و بابه‌ته
قورسه، چۆنه
كه وڵاته
یه‌كگرتووه‌كان
كه ده‌گه‌ڵ
شه‌ڕێكی جیهانی
له دژی تیرۆریزمدا
ده‌ست به ئێخه‌یه
هیچ كارێكی
له دژی گروپێكی
تیرۆریستی
كه له باكووری
عێراق{كوردستانی
باشوور} نیشته‌جێن،
ئه‌نجام نه‌داوه؛
به‌تایبه‌ت
زه‌مانێك كه
ئێوه خوازیاری
كه‌ڵكوه‌رگرتنی
باشتر و زۆرتر
له پێگه‌ی
هه‌وایی (ئینجرلیك)ن،
تكایه ئه‌گه‌ر
ده‌كرێ هێدێك
له‌و باره‌وه
بدوێن؟
دوكتور رایس: وه تۆ مه‌به‌ستت
(پ‌ك‌ك)ه‌یه له
باكووری عێراق{كوردستانی
باشوور}. پێش
هه‌موو شتێك،
ئێمه خه‌ریكی
گفتوگۆ ده‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌تی
توركیاین كه
بزانین سه‌باره‌ت
به‌و هێزه
بڵاوانه‌ی
هه‌ردووك لای
سنوور كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك
بۆ سه‌ر توركیان
چ ده‌توانین
بكه‌ین.
ئێمه
ئه‌وانمان
به ڕێكخراوێكی
تیرۆریستی
داناوه، كه‌وابوو
له ڕوانگه‌ی
ئێمه‌وه ئه‌وان
هێشتا هه‌ر
ڕێكخراوێكی
تیرۆریستیین.
..
پێموایه توركه‌كان
ده‌زانن كه
ئێمه به گوێره‌ی
ئیمكان هه‌وڵده‌ده‌ین
كه به‌بێ په‌نابردن
به ئامرازی
نیزامی و له
ڕێگه‌ی نانیزامییه‌وه
ئه‌و هێزانه
ناچالاك و بێهێز
بكه‌ین. وه
بۆ ئه‌و كاره
ده‌گه‌ڵ توركه‌كان
و عێراقییه‌كان
ــ كه به هه‌رحاڵ
ئێستا سه‌ربه‌خۆن
ــ هاوكاری
ده‌كه‌یه‌ن؛
وه هه‌روه‌ها
ده‌گه‌ڵ عێراقییه‌كانیش
گفتوگۆ ده‌كه‌ین
بزانین ده‌بێ
ده‌گه‌ڵ ئه‌و
هێزانه به
تواناییه‌كی
زیاتر و به
شێوه‌یه‌كی
بنه‌بڕتر به‌ره‌نگاربینه‌وه.
هه‌ڵبه‌ت ددان
به‌وه‌دادێنم
كه ده‌گه‌ڵ
ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه
ڕووبه‌ڕووین.
دیاره به
هیچ شێوه‌یه‌ك
نامانه‌وێ
ئه‌و هێزه
بڵاوانه كه
ئێمه به هێزی
تیرۆریستییان
ده‌زانین په‌لاماری
توركیا بده‌ن.
وه لێبڕوانه
له‌م باره‌یه‌وه
هاوكاریی خۆمان
ده‌گه‌ڵ توركیای
هاوپه‌یمان
درێژه پێده‌ده‌ین.
پرسیار(قوباد
تاڵه‌بانی،
له‌لایه‌ن
یه‌كێتی نیشتمانی
كوردستان) : دوكتور رایس،
له‌لایه‌ن
نه‌ته‌وه‌ی
كورده‌وه
پێمخۆشه جارێكی
دیكه به بۆنه‌ی
ئازادكردنی
وڵاته‌كه‌مان
سوپاستان بكه‌م.
ئێوه له گوته‌كانتدا
له پێوستیی
هاندانی خه‌ڵك
بۆ نه‌رمئاژۆیی
و زۆرینه‌خوازی
له عێراقدا
قسه‌ت كرد. بیستوومه
كه ده‌وڵه‌تی
وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كان
له دابه‌شین
و پلاندانانی
تێچوونه‌كانی
عێراق، له
سه‌رچاوه‌ی18.4
میلیاردۆڵار،
بڕێكی زۆركه‌می
بۆ باكوور{كوردستانی
باشوور} ته‌رخان
كردووه و،
ئه‌وه له
حاڵێكدایه
كه ئه‌و هه‌رێمانه
پێویستییان
به پلاندانی
گه‌شه‌ی مه‌زن
و پرۆژه‌ی ڕێژبناغه‌ییه‌وه
هه‌یه. به‌م
كاره دۆستانی
كوردی ئێوه
له عێراق په‌یامێكی
نادروستی لێ
وه‌رده‌گرن.
وه ئێوه ده‌زانن
كه كورده‌كان
پێشقه‌ڕاوڵ
و ئاڵاهه‌ڵگری
بزووتنه‌وه‌ی
دیمۆكراتیكن
له عێراق.
دوكتور رایس: باشه، ئه‌من
به وردی نازانم
كام پرۆژه‌گه‌ل
بۆ باكووری
عێراق{كوردستانی
باشوور} له
به‌رچاو گیراون.
پێموایه له
به‌راوركردنی
یارمه‌تییه‌كان
و ته‌رخانكردنی
سه‌رچاوه
و پرۆژه ژێربناغه‌ییه‌كان،
سه‌رووتره‌كان
به‌تایبه‌ت
له باری كاته‌وه
سه‌رنجیان
دراوه‌تێ. هه‌ڵبه‌ت
سه‌رچاوه‌كانی
ئێمه ته‌نیا
18.7 میلیار دۆڵارێك
ناگرێته‌وه
كه وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كان
دابینی كردووه.
ده‌وڵه‌ته
یارمه‌تیده‌ره‌كانی
دیكه‌ش هه‌ن
و، هه‌روه‌ها
بانكی جیهانی
و سندوقی نێونه‌ته‌وه‌یی
پووڵ كه تێكڕا
هه‌ژماری بنه‌تایی
كه بۆ پرۆژه
ژێربناغه‌ییه‌كان
ته‌رخان ده‌كرێ،
به ڕاده‌یه‌كی
زۆر ده‌به‌نه‌سه‌ر.
پێوسیته
بڵێم ئه‌وه‌ی
له باكوور{كوردستانی
باشوور}، له
ده‌ورانی دوای
شه‌ڕی كه‌نداوه‌وه
هه‌تا عه‌مه‌لیاتی
ئازادكردنی
عێراق، ئه‌نجام
دراوه به‌راستی
به‌رچاو بووه.
ئه‌وه ده‌یسه‌لمێنێ
چ كارگه‌لێك
ده‌توانرێ
به پشتیوانی
هێزه ئه‌مریكایی
و بریتانییه‌كان
ئه‌نجام بگرێ؛
ئێمه هه‌رئێستا
بنكه سه‌ره‌كییه‌كان
و دامه‌زراوه
ژێربناغه‌ییه‌كانمان
وه‌ڕێخستوون
كه بۆ حه‌ڕه‌كه‌ت
و گه‌شه‌ی دیمۆكراسی
له عێراقدا
پێویستن.
عێراق
ده‌بێ وڵاتێكی
یه‌كانه و
یه‌كگرتوو
بمێنێته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت هێندێك
بیروڕا و ویست
و خوازگه‌لی
فیدێراڵی له
ئارادان كه
ئێمه له وڵاته
یه‌كگرتووه‌كان
به ڕه‌سمییه‌تیان
ده‌ناسین. به‌ڵام
ئه‌وه‌یكه
منی خستووه‌ته
ژێر كاریگه‌رییه‌وه
ئه‌وه‌یه
كه خه‌ڵكی
عێراق له كورد
و شیعه‌وه
بگره تا سوننی
یان زۆربه‌ی
گروپه ئێتنیكییه‌كانی
دیكه نیشانیان
داوه هه‌موو
به‌ڕاستی ده‌یانه‌وێ
له عێراقێی
یه‌كانه و
یه‌كگرتوودا
بژین و یه‌ك
نه‌ته‌وه
بن{!!}. وه به‌تایبه‌ت
پێموایه كورده‌كان
پتر له هه‌مووان
نیشانیان داوه
ده‌یانه‌وێ
له سه‌ر جیاوازییه
مێژووییه‌كان
پردێك هه‌ڵبه‌ستن
و ناكۆكییه
ئێتنیكییه‌كان
ــ له شوێنێك
كه له‌لایه‌ن
سه‌ددام حوسێن
و ڕێژیمه‌كه‌ی
په‌ره‌ی پێده‌درا
ــ له‌ناوبه‌رن.
وه ئه‌وه
نیشانه‌ی ڕاهێنانی
ئازادی و ئازایه‌تی
ئه‌وانه.
پرسیار(ئه‌من
«پیتر گالبرایت»م): له مانگی
ژانڤییه{2004}دا،
كه نیزكه‌ی1.7
میلیۆن كه‌س
له ناوچه
كوردنشینه‌كانی
عێراق كه 80 له
سه‌تی دانیشتووانی
گه‌وره‌ساڵی
كورد پێكدێنن،
تۆمارێكیان
ئیمزاكرد و
تێیدا داوای
سه‌ربه‌خۆییان
كردبوو، ئێوه
چۆن له نێوان
گوته‌كان و
ئه‌و بابه‌ته‌دا
ته‌بایی به‌رقه‌رارده‌كه‌ن؟
وه ئه‌وه
پرسیارێكی
گرینگتر بیرده‌خاته‌وه
كه، له ڕاستیدا
ناكۆكییه‌كی
ئاشتینه‌خوازانه‌ی
دیكه له عێراقدا
هه‌یه، بۆ
نموونه له
نێوان شیعه‌كان، كه واوێده‌چێ
له حیزبه
مه‌زهه‌بییه‌كان
لایه‌نگری
ده‌كه‌ن كه
خوازیاری حكوومه‌تێكی
ئیسلامین ــ
ته‌نانه‌ت
له ڕێگای ڕه‌وتێكی
دیمۆكراتیك
و به پاڵپشتی
ده‌نگی زۆرینه
ــ وه كه‌مایه‌تییه‌ك
كه ده‌یه‌وێ
دابونه‌ریته
سكۆلار(عیلمانی)یه‌كان
بپارێزێ. پێتانوایه
چلۆن مومكینه
ئه‌م ویست و
خوازانه له
چوارچێوه‌ی
ده‌وڵه‌تێكی
یه‌كانه‌دا
بێنه‌دی؟
دوكتور رایس: باشه، پێش
هه‌موو شتێك
سه‌باره‌ت
به كورده‌كان،
ئه‌وه بیرده‌خه‌مه‌وه
كه گه‌لێك
ڕێفراندۆمی
له‌م چه‌شنه
له زۆر شوێنی
دیكه‌دا ئه‌نجام
دراون، بۆ نموونه
هه‌ر له‌م كانادایه‌ی
باكووری خۆمان.
ئه‌وه ئه‌ركی
ڕێبه‌رایه‌تییه‌كی
به‌هێزه كه
خه‌ڵك قانع
بكا كه به
قازانجیانه
ده ناو چوارچێوه‌یه‌كی
یه‌كانه‌دا
بمێننه‌وه.
وه ئه‌وه‌ی
بۆ من عه‌نتیكه
و گرینگه ڕاده‌ی
عه‌لاقه‌ی
كۆمه‌ڵانی
شیعه و كورد
و سوننی و.. به
یه‌كرتوویی
بووه كه لێكدا
لێكدا ویستی
خۆیان له‌مه‌ڕ
عراقێكی یه‌كگرتوودا
جه‌خت كردووه‌ته‌وه{!!}.
بۆ
نموونه ده‌مه‌وێ
له سه‌ر ئه‌و
نوكته‌یه
پێ دابگرم كه
بۆ وێنه كاتێك
«زه‌ڕقاوی» هه‌وڵده‌دا
نێوانی گروپه
ئێتنیكییه
جۆراوجۆره‌كان
تێكبدا ــ بۆ
نموونه له
ناوچه‌ی شیعه
نشینه‌كان
بۆمبا ده‌ته‌قێنێته‌وه
ــ ئێوه ده‌بینن
ڕێبه‌رانی
كورد له ماوه‌ی
24 سه‌عاتاندا
بۆ ده‌ربڕینی
پرسه و یه‌كگرتوویی
وه‌خۆ ده‌كه‌ون.
به‌پێچه‌وانه‌ش
وه‌ختایه‌ك
له ناوچه‌ی
كوردنشین بۆمبته‌قینه‌وه‌یه‌ك
ده‌قه‌ومێ،
ئه‌وه ڕێبه‌رانی
سوننی و شیعه‌ن
كه بۆ ده‌ربڕینی
دڵدانه‌وه
و یه‌كگرتوویی
تاڵووكه‌ی
ده‌كه‌ن.
كه‌وابوو
من پێموایه
خه‌ڵك خوازیاری
ژیانێك ده
قالبێكی یه‌كانه
و وڵاتێك به
نێوی عێراقن.
ئێستا سه‌باره‌ت
به‌م ده‌سته‌یه‌ش
كه بێ سه‌برن
و به گوێره‌ی
یه‌كه‌مین
پێچ و گه‌وه
و وه‌سووڕان
هه‌ڵده‌چن
و به‌دبینی
ده‌رده‌بڕن،
قسه‌ده‌كه‌م.
به‌ڵام
ئیجازه‌م بده‌ن
هه‌وه‌ڵێ بچمه
سۆراغی په‌رسیاره‌كه‌ی
دیكه‌تان كه
ئه‌و ته‌نگ
و چه‌ڵه‌مانه
چۆن چاره‌سه‌ر
بكه‌ین. ئه‌و
كه‌سانه‌ی
كه باوه‌ڕیان
به دامه‌زراوه
دیمۆكراتیكییه‌كان
هه‌یه ده‌زانن
كارێكی كه
ئه‌و دامه‌زراوانه
ده‌یكه‌ن ئه‌وه‌یه
كه شكستێكی
كامڵ و شه‌ڕێكی
ته‌واو عه‌یاری
نێوان ئه‌و
كه‌سانه‌ی
كه پێكه‌وه
ناكۆكییان
هه‌یه كه‌مڕه‌نگی
ده‌كاته‌وه و فڕێی ده‌دا.
نه‌خشی سه‌ره‌كی
و سه‌یری دامه‌زراوه
دیمۆكراتیكییه‌كان
له‌وه‌دایه:
چوارچێوه‌یه‌كتان
ده‌داتێ كه
بتوانن ناكۆكییه‌كانی
خۆتانی تێدا
چاره‌سه‌ر
بكه‌ن.
سه‌رچاوه:
Persian.usinfo.state.gov, Usinfo.state.gov