شه‌قامێکی
ته‌نگ و تاریک
و باریک که
ئێمه خوداکه‌ی
بووین
که به‌س بۆخۆمان
به ئی‌خۆمان
ده‌زانی
من له گه‌ڵ هه‌موو
ئاوی چه‌م و
کانیاو و ڕووباره‌کان
من له گه‌ڵ هه‌موو
کێو و به‌رزا‌ییه‌کان
من
له گه‌ڵ هه‌موو
باغ و دارستانه‌کان
من
له گه‌ڵ هه‌موو
شتێک که ئی
من بوو و له من
بوو
به
شه‌قامێکی
ته‌نگ و تاریک
و باریکدا ده‌ڕۆیشتم..
هیچ
که‌س نه‌یده‌زانی
ئێمه چۆن جیگه‌مان
ده‌بێته‌وه
هیچ
که‌س باوڕی
نه‌ده‌کرد
که به تاریکیدا
ڕێگه بدۆزینه‌وه
ئاخر
که‌س ئاگای
له دڵی گه‌وره‌ی
ئێمه نه‌بوو
ئاخر
که‌س ئاگای
له نیهایه‌تی
شه‌قامه‌که
نه‌بوو...
هه‌موو
که‌س چاوی له
خه‌نجه‌رێک
بوو که له پشتمان
ده‌درا
هه‌موو
که‌س چاوی له
خه‌نجه‌رێک
بوو
که سه‌دان ساڵ
بوو لێمان ده‌درا
هه‌موو
که‌س حیکایه‌تی
خه‌نجه‌رێکی
بۆ ده‌گوتین
که
به باره‌ته‌قای
مێژوو لێمان
درابوو...
ئاخر
که‌س باوڕی
به دڵی گه‌وره‌ی
ئێمه نه‌بوو
...ئاخر که‌س ئاگای
له نیهایه‌تی
شه‌قامه‌که
نه‌بوو
دیاکۆ 13-09-2004