شه‌و و
ڕه‌شایی
ئه‌من چاوه‌ڕیی
شه‌و بووم که
ڕه‌شایی به‌سه‌رم
داهات.
نه‌م زانی بۆ!
له‌باپیرم پرسی،
بۆ؟ سه‌ری ڕاوه‌شاند...
له‌بابم پرسی،
بۆ؟ هه‌ر سه‌ریشی
ڕانه‌وه‌شاند،
گۆشه‌نیگایه‌کی
لێکردم..
له خودام پرسی!
گوتی: جیاوازییان
بۆ تۆ چییه؟
گوتم: له‌شه‌ودا..
ئه‌ستێره دیاره
و مانگه‌شه‌و
و هه‌زار هه‌زار
ڕووناکایی
له هه‌زار هه‌زار
لاوه و هه‌زار
هه‌زار منداڵی
هومێد، له هه‌زار
هه‌زار گۆشه‌ی
شه‌وا، له دایک
ده‌بێ. به‌ڵام
ڕه‌شایی به‌س
ڕه‌شه و به‌س
ڕه‌شایی دیاره...
سه‌فر
من سه‌فه‌ر ده‌که‌م.
من ئه‌م جار به‌بێ
ئاگادار کردنه‌وه‌ی
با و باران و
تۆفان سه‌فر
ده‌که‌م.
ئه‌م جار سه‌فه‌ر
ده‌که‌م و بۆ
سه‌فه‌ر به‌س
باڵه‌کانم
پێویسته.
من پێویستیم
به بیرکردنه‌وه
نییه بۆ باڵ
لێدان و هه‌ڵفڕین،
من پێویستیم
به سه‌فر و باڵ
لێدان و گه‌یشتن
هه‌یه.
من ماندوو بووم
له هه‌ڵنیشتن
و چاوه‌ڕێیی..
شاری من
شاری من خۆی
شارده‌وه له
شه‌وی خه‌یاڵی
من‌دا، کاتێکی
منیان له شاری
خۆم ده‌رکرد.
شاری من خۆی
شارده‌وه
له بیره‌وه‌رییه‌کانمدا،
کاتێک به تانک
و تۆپ له شاره‌که‌میان
ده‌رکردم.
بۆ شاره‌که‌م
جێی شه‌رم بووم،
کاتێک زانی
که له ترسی گولله،
ئاوڕم وێ‌نه‌داوه
کاتێک بۆ ئاخرین
جار له به‌ر
چاوم و‌ن بوو.
من شاری خۆم له‌بیر
نه‌ماوه، من
چرای چوار چراکه‌م
له بیر نه‌ماوه،
من ئاره‌زووه‌کانم
له بیر نه‌ماو‌ن،
من شه‌قامه‌کانم
نایه‌نه خه‌و‌نه‌وه،
من هیچ جوانێکم
له بیر نه‌ماوه.
به‌ڵام من خه‌ریکه
ئه‌م ڕۆ له به‌رچاوم
تارماییه‌ک
له تاریکیدا
شین ده‌بێ که
یارمه‌تی ده‌دا
به باوه‌ڕی
نائۆمێدی من
و داهاتووی
شاره له بیر
چووه‌که‌م!!